هه‌فته‌نامه‌ى ((
ڕۆژنامه )) له‌ژماره (563)ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5/1/2010
له‌لاپه‌ڕه (2)ی ڕۆژنامه‌كه‌دا ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه، له‌مانشێت‌و
ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت تادوای هه‌ڵبژاردن
په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ نه‌بێت"و "نزیكه‌ی 60 پڕۆژه یاسا له‌سه‌رۆكایه‌تیی
په‌رله‌مان خه‌وێنراون". كه پشتیان به بۆچوونى به‌رێزان سه‌میر
سه‌لیم ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو‌و د. زانا ره‌ئوف ئه‌ندامى
فراكسیۆنى گۆران‌و د. صه‌لاح به‌رزنجی ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ل
به‌ستووه.
بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ڕۆژنامه‌و ڕای گشتییش له‌ڕاستییه‌كان
چه‌واشه نه‌كرێت، به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌ینه ڕوو:
1- له‌روانگه‌ى هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى، په‌رله‌مانى كوردستان
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى خولى سێیه‌م، دڵسۆزانه كاره‌كانى خۆى
ئه‌نجامداوه‌و خاوه‌نى ئیراده‌و سه‌ربه‌خۆیى بریارى ته‌واوى خۆى بووه،
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌لێن گوایه ((له‌پشتى
په‌رله‌مانه‌وه ئیراده‌یه‌ك هه‌یه ناهێلێ په‌رله‌مان رۆلى خۆى
ببێنێت)). ئه‌م بۆچوونه‌ش دووره له‌راستى و به‌داخه‌وه چه‌واشه‌كاریه‌كى
زۆریشى پێوه‌دیاره.
2- سه‌باره‌ت به‌بوونی "نزیكه‌ی 60 پڕۆژه یاسا له‌سه‌رۆكایه‌تیی
په‌رله‌مانی كوردستانه، كه گوایه تائێستا له‌م خوله‌یدا نه‌یتوانی هیچ
پڕۆژه یاسایه‌ك په‌سند بكات". پێویسته ئاماژه به‌هه‌ندێك لایه‌ن
بكه‌ین كه‌ره‌نگه لاى هه‌ندێك كه‌س شاراوه بێت‌و جێى خۆیه‌تى هه‌موو
كه‌س‌و لایه‌نێك بیزانێت :
1- هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 25\7\2009 ئه‌نجامدراوه.
2- یه‌كه‌م دانیشتن بۆ سوێند خواردنى ئه‌ندامان له 20\8\2009 ئه‌نجامدرا.
3- لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له 6 \ 10\2009
دیاریكران. ئه‌ویش به‌هه‌وڵ‌و كۆششى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بوو
كه‌دواجار فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان توانیان له‌سه‌ر شێوازێك بۆ
به‌شداریكردن له‌لیژنه‌كان رێكبكه‌ون. دیاره هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى
لیژنه‌كان په‌یوه‌ندى به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نه‌بووه، به‌ڵكو
له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى سه‌رۆك و جێگر و بریارده‌رى لیژنه‌كان بوو.
4- له‌ماوه‌ى رابردوودا زۆر جار كارى گرنگ ده‌هاتنه پێش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كه نه‌ده‌كرا به‌شدارى تێدا نه‌كات:
أ- به‌شدارى كردنى وه‌فدێكى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تى
سه‌رۆكى په‌رله‌مان له كۆنگره‌ى رێكه‌وتننامه‌ى هێلسنكى و ئایینده‌ى
كه‌ركوك كه له‌به‌غدا به‌رێوه‌چوو، تیایدا هه‌وڵده‌درا به‌دیلێك بۆ
ماده‌ى 140 بدۆزنه‌وه. به‌ڵام به به‌شدارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و
وه‌فدى په‌رله‌مان توانیان ئه‌و پیلانه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ب- هاتنه‌پێشه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى یاساى هه‌لبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، كه تیایدا هه‌وڵده‌درا بۆ ئه‌وه‌ى :
• خه‌ڵكى پارێزگاى كه‌ركوك به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن.
• هه‌وڵده‌درا كه دوو كورسى زیاد بدرێت به دوو
پێكهاته‌ى جیاوازى غه‌یرى كورد . به‌لام به‌هه‌وڵ‌و تێكۆشانى
سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامانى به‌رێزى په‌رله‌مان توانرا به‌هه‌ماهه‌نگى
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانمان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئه‌و هه‌وڵانه‌ش
پوچه‌ڵ بكرێـته‌وه.
• له یاساى هه‌لبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،
هه‌ریه‌ك له شیعه‌و سوننه‌كان‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵیان
ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى پاشكۆیه‌ك بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق ده‌ربكه‌ن.
بۆیه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌فدێكى باڵاى په‌رله‌مان
كه‌له‌نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كان پێكهاتبوو سه‌ردانى به‌غدایان كرد،
له‌نزیكه‌وه به‌شداریان له‌گفتوگۆكاندا كرد‌و رۆلێكى به‌رچاویان بینى
بۆ لادانى ئه‌و زوڵمانه‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كرا. ئه‌مانه
هه‌موو كاتیان پێویست بوو، ئه‌نجامه‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى
كوردستان كه‌وته‌وه، سه‌ربه‌رزیش بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان كه له‌رێگه‌ى
نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مانى كوردستان توانیان داكۆكى له‌مافه‌كانى
هه‌رێم بكریـَت، گرنگى و كاریگه‌رى به‌شدارى وه‌فدى په‌رله‌مان له
گفتوگۆكانى به‌غدا ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ى گه‌یشته واشنتۆن و هه‌ریه‌ك له
جێَگر‌و سه‌رۆكى ئه‌مریكا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان كرد‌و هاتنه گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندى كردن. كه‌دواجار
له‌باڵاترین ده‌سه‌لاتى جیهان ئه‌و به‌یاننامه‌ى لێكه‌وته‌وه كه
له‌كۆشكى سپی یه‌وه به‌ڕه‌سمى ڕاگه‌یه‌ندرا بۆ گێڕانه‌وه‌ى ماف بۆ
خاوه‌نه‌كانی و داننان به‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراق له نێویشیدا
داننان بوو به‌ماده‌ى 140 بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركوك‌و ناوچه
كێشه‌داره‌كان و ئه‌نجامدانى سه‌ر ژمێرى گشتى له‌عیراق و چاره‌سه‌ركردنى
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و به‌غدا
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورى عیراق كه ئه‌مه بووه هۆى لابردنى ئه‌و
ته‌مومژانه‌ى كه له‌سه‌ر ماده‌ى 140 هه‌بوون. هه‌روه‌ها له‌كۆتاییشدا
له‌رێى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌سمى
داوه‌تى ئه‌مریكا كرا بۆ ئه‌وه‌ى له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا
چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت، كه بێگومان ئه‌م جۆره سه‌ردان‌و دیدارانه
په‌یوه‌ندیان به بارودۆخى سیاسى كوردستان وته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر
پاراستنى دیموكراسیه‌ت له‌عیراق‌و كوردستان هه‌یه. بێگومان هه‌موو
ئه‌مانه له‌ئه‌نجامى كارى به‌رده‌وامى په‌رله‌مانى كوردستان بووه،
ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه‌په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تى به‌تایبه‌تى بێ كار
نه‌بووینه، تا به‌م شێوه‌یه، لێره‌و له‌وێ ، هه‌ڵسه‌نگاندنى
نابابه‌تیانه بۆ كاره‌كانیان بكرێت.
ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و ژماره‌ى كه گوایه 60 یاسا له‌به‌رده‌ستى
سه‌رۆكایه‌تى یه، ده‌ڵێین: ئه‌و ژماره‌یه دووره له‌راستى و ئه‌و
پرۆژه یاسایانه‌ى كه له‌خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش به
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراون، زۆر به‌جدى كاریان له‌سه‌ركراوه و
خراونه‌ته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كان‌و تا ئێستا 18 پرۆژه یاسا
وبریار له‌بوارى جۆراوجۆر خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه و ئاراسته‌ى لیژنه
په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و حكومه‌تى هه‌رێم كراون بۆ دیراسه‌كردن‌و
ده‌وله‌مه‌ند كردنیان و دواجاریش گفتوگۆ كردن‌و بریاردان له‌سه‌رى
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه.
4- بۆچوونێكى تر‌ى هه‌ڵه كه له‌بابه‌ته‌كه‌ى هه‌فته‌نامه‌ى
((رۆژنامه))دا باسى لێوه‌كراوه ئه‌وه‌یه كه‌ده‌لێ:(له‌خولی دووه‌می
په‌رله‌مان زیاتر له 12 پرۆژه یاسا ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
كراون). بۆ وه‌ڵامى ئه‌م بۆچوونه، كه‌پێده‌چێ، له‌خه‌ڵكانێك ده‌رچووبێت،
كه به‌باشى شاره‌زاى كارى په‌رله‌مان ولیژنه‌ى یاسایى و چۆینه‌تى
پیشكه‌شكردنى پرۆژه‌ى یاسا‌و بریار نه‌بن،
بۆیه ده‌لێین: به‌پێى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ
ته‌واوبوونى هه‌رخولێكى دانیشتنه‌كان، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ى
ماونه‌ته‌وه‌و ده‌نگیان له‌سه‌رنه‌دراوه له‌رووى یاساییه‌وه په‌كیان
ده‌كه‌وێت‌و پێویسته جارێكى تر له‌ڕێی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان، یاخود
له‌ڕێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش
بكرێنه‌وه وخوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێته‌وه. بۆیه ناكرێ په‌رله‌مانى خولى
سییه‌م، كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه بكات كه له‌خولى دووه‌م
ماونه‌ته‌وه، چونكه ده‌بێ جارێكى تر به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى
په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكرێنه‌وه، ئینجا ده‌كرێ كاریان له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
5-هه‌ر له‌هه‌مان بابه‌تى (رۆژنامه)دا به‌رێز سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى
په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ده‌ڵێ (( پێویست بوو سه‌رۆكایه‌تى
په‌رله‌مانى كوردستان پشووه‌كه‌ى درێژ بكردایه‌ته‌وه)) پێده‌چێت كاك
سه‌لیم له‌كاره‌كه‌ى خۆیدا شاره‌زایى نه‌بێت‌و په‌یره‌وى ناوخۆشى به‌باشى
نه‌خوێندبێـته‌وه، بۆیه داوا ده‌كات كه پشوو درێژ بكرێـته‌وه، ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه، چونكه مادده (7)
له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆى ته‌نیا باس له‌وه ده‌كات: كه (په‌رله‌مان بۆى
هه‌یه به‌زۆرینه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى، ماوه‌ى هه‌ریه‌كێك له
دوو خوله‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له مانگێك تێنه‌په‌رێ درێژبكاته‌وه،
به‌مه‌به‌ستى به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى ده‌بنه هۆى
درێژكردنه‌وه‌كه). به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مان ده‌توانێ ماوه‌ی پشووه‌كانی
خۆی كورت بكاته‌وه و ماوه‌ى خوله‌كانیشى درێژ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م
بابه‌ته‌ش له‌ده‌سه‌لاتى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌ماندا نیه،چونكه له‌رێى
ده‌نگدانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بریارى له‌سه‌ر ده‌درێ، بۆ
ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێشنیازیان كردبوو كه‌خولی دانیشتنه‌كان
درێژ بكرێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئه‌و پێشنیازه‌ی خسته
به‌رنامه‌ی كار‌و له‌دانیشتنی ژماره ( 13) ی ڕۆژی 29/12/2009
خوێندنه‌وه‌ى بۆ كرا و خرایه ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام پێشنیازه‌كه
له‌لایه‌ن (64) ئه‌ندامى په‌رله‌مانه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه، چونكه هیچ
هۆكارێكی یاسایی‌و پێویست له‌ئارادا نه‌بوو كه‌ماوه‌ی خولی دانیشتنه‌كانى
بۆ درێژبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتیشى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى
كوردستان هیچ مه‌به‌ستێكى نیه كه پرۆژه‌ى یاساكان بۆ دواى
هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت، به‌ڵام دیاره ئه‌و پرۆژانه‌ى
كه‌خوێندنه‌وه‌یان بۆكراوه پێویستیان به دیراسه‌ى ورد هه‌یه.
ئه‌وانه‌شى كه‌پێویستیان به‌ته‌رخانكردنى پاره و بودجه هه‌یه،
ره‌وانه‌ى حكومه‌ت ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى راى حكومه‌ت.
6- سه‌باره‌ت به‌په‌سندنه‌كردنی بودجه‌ى ساڵى 2010، راسته تا ئێستا
بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه. چونكه هێشتا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی پێشنیازكراو بۆ
ساڵی 2010 له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان
نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان. دیاره به‌شێكی سه‌ره‌كیی هۆكاره‌كه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتن له‌په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ،
له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه
كه‌په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى هه‌رێمیش له‌واده‌ى خۆیدا دوا بكه‌وێت.
به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بودجه‌ی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان،
به‌زووترین كات كاری له‌سه‌ر ده‌كرێًت‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ‌و
ئاراسته‌ی لێژنه‌كان ده‌كرێت بۆ دیراسه‌كردن‌و به‌دواداچوون، به‌مه‌به‌ستى
په‌سندكردنی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2010 له‌نزیكترین ماوه‌دا، ئێستاش
ده‌توانرێ به‌شێوه‌ى ته‌خمینیى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێش به‌غداتاوتۆ
و په‌سه‌ند بكرێ، به‌ڵام ده‌بێ جارێكى تر هه‌موار بكرێته‌وه پاش
په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عیراق و دیاریكردنى به‌شى هه‌رێمى كوردستان بۆیه
ئه‌و په‌له‌یه نه‌كرا.
سه‌باره‌ت به قسه‌كانى د. زانا ره‌ئوف له‌فراكسیۆنى گۆران
كه‌له‌به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى هه‌فته‌نامه‌ى (رۆژنامه)دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێراى ره‌تكردنه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى قسه‌كانى ئه‌و
به‌رێزه، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه: كه‌په‌رله‌مانى كوردستان
دامه‌زراوه‌یه‌كى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ كاریگه‌ریه‌كى پشت په‌رده‌ى
له‌سه‌رنییه و هیچ لایه‌نێكیش ده‌ستى نه‌خستۆته ناو كاروبارى
په‌رله‌مان، یاخود رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م راپه‌راندنى كاره‌كانیدا،
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه له باڵاترین ئاستدا پشتیوانى
له‌هه‌نگاوه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌ربه‌خۆیى كاره‌كانى ده‌كرێ و
په‌رله‌مان خۆى تاكه مه‌رجه‌عى بریاره چاره‌نووسسازه‌كانى گه‌لى
كوردستانه. سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان‌و ئه‌ندامه
به‌رێزه‌كانیشى به‌وپه‌ڕى دلسۆزى و له‌خۆ بوردییه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ى له‌م خوله‌شدا، په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك هه‌میشه جێگه‌ى
ئومێدى خه‌ڵكى كوردستان بێت. زۆرترین و باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش
به‌ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان و گشت خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان‌و
ئه‌نفالكراوان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنى حوكمى یاسا‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بكات له هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه به‌و شێوه‌یه باس له
په‌رله‌مانى كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ده‌كه‌ن، وه‌همیان لادروست
بووبێت‌و له‌روانگه‌و تێڕوانینى خۆیان سه‌یرى مه‌سه‌له‌كان‌و رۆلى
په‌رله‌مان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر نا چ مه‌نتقێكى تێدایه ئه‌و لایه‌نه‌ى كه
خۆى زۆرینه‌ى په‌رله‌مان بێت، هه‌وڵبدا په‌رله‌مان لاواز بكات‌و
كاره‌كانى به‌سستى به‌رێوه‌بچێت!، چونكه ئه‌مه دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندى
ئه‌و لیسته‌دا نابێت كه خۆیان زۆرینه‌ى په‌رله‌مان پێك دێنن. بۆیه
وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆ ئه‌و به‌رێزه‌و ئه‌وانه‌ش كه وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه
جێده‌هێڵین! (ئه‌مه‌ش به‌رگریی له‌هیچ لایه‌نێك نیه، به‌ڵكو ته‌نها
بۆده‌رخستنى راستیه‌كانه وه‌ك خۆى).
سه‌باره‌ت به بۆچوونى د. نورى تاڵه‌بانى ئه‌ندامى خولى پێشوو كه
له‌رۆژنامه‌ى میدیاى رۆژى 5\1\2010 ده‌ڵێ: (په‌رله‌مان كه‌له‌كاتى
پشوودابوو نابێت هیچ كام له‌ئۆرگانه‌كانى كاربكات) ده‌لێین: به‌داخه‌وه
ئه‌مه بۆچونێكى نایاساییه و پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى
په‌رله‌مانیشه. چونكه له‌پشووه‌كاندا، ته‌نیا دانیشتنى ئاسایى ئه‌نجام
نادرێت و به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ له‌كاتى پێویستدا ده‌كرێ دانیشتنى
نائاسایى ئه‌نجام بدرێت و لیژنه‌كانیش له‌كارى خۆیان بۆ به‌دواداچوونى
وه‌زاره‌ته‌كان و دیراسه‌كردنى پرۆژه یاسا‌و بریاره‌كان به‌رده‌وام بن،
وه‌ك چۆن ئێستا له لیژنه‌كاندا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان
11/1/2010