|
سه‌رۆكی كوردستان: ئه‌گه‌ر وه‌کو کورد و کوردستانی یه‌ك هه‌ڵوێست بین زۆر شتمان پێده‌کرێت |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
13 كانون الأول, 2009
|
|
KTV ...
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا هه‌نگاوه‌کانی په‌سندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ رای گشتی روون كرده‌وه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان گه‌لی کوردستانی تێکۆشه‌ر خوشک و برایانی خۆشه‌ویست
پێم خۆشه له ورده‌کاری مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئێراق ئاگادارتان بکه‌مه‌وه. له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ری رابردوو ده‌ست کرا به‌گفتوگۆکردنی یاساکه له په‌رله‌مانی فیدراڵ له‌به‌غدا، له‌و گفتوگۆیانه‌دا پێشنیارێک بۆ ئێمه هات، که دیسان که‌رکووک حاڵه‌تێکی تایبه‌تی هه‌بێت و پێشوه‌خت 2کورسیش به عه‌ره‌ب و تورکمان بدرێ.
لێره‌دا زۆر دیاره که غه‌درێکی یه‌کجار زۆر گه‌وره له کورد ده‌کرێ، هه‌روه‌ها بۆ که‌رکووک له پارێزگاکانی دیکه جیا بکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌تووندی ئێمه ئه‌وه‌مان ره‌تکرده‌وه‌و قبوڵمان نه‌کرد، هه‌رچه‌نده زۆر ته‌له‌فۆناتیش کرا له‌وانه ته‌له‌فۆنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام تێم گه‌یاند که ئه‌مه غه‌درێکی گه‌وره‌یه و دووره له هه‌موو مه‌نتیق و یاسایه‌ک و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ده‌ستوورێکیشه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین ئه‌مه قبوڵ بکه‌ین، جا ئه‌وه‌بوو ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت، پاشان که‌وتنه ئه‌وه‌ی چۆن کورسیه‌کان دابه‌ش بکه‌ن، له‌وه‌شدا هه‌م دیسان به‌ته‌مابوون غه‌درێکی گه‌وره له کورد بکه‌ن، له 35تا ئه‌و په‌ڕی 38کورسی بۆ کورد دانرابوو، ئه‌و وه‌خته من له برۆکسل بووم که‌سه‌ردانی یه‌کێتی ئه‌ورووپام هه‌بوو، که په‌یوه‌ندیان پێوه کردم مه‌سه‌له‌که به‌م شێوه‌یه، له‌وێ من به‌یاننامه‌یه‌کم ده‌رکردو رامگه‌یاند که ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت نادادپه‌روه‌ری تێدایه‌و غه‌درێکی زۆری تێدایه به‌رامبه‌ر به‌کورد. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بکه‌ین ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت و بایکۆتی ده‌که‌ین.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێ پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو گه‌لی کوردستان و هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان بکه‌م که هه‌موو یه‌کهه‌ڵوێست بوون و پشتیوانیه‌کی گه‌رمیان لێکردم، سوپاستان ده‌که‌م، دوای ئه‌وه دیسان جارێکی دیکه له 23_11 یاساکه له په‌رله‌مان خرایه به‌ر ده‌نگدان، له‌وێ هاوپه‌یمانی کوردستان و ئیئتیلافی ئێراقی ده‌نگیان به یاساکه‌دا که له‌وێدا ته‌نها 39کورسی به‌ر کورد ده‌که‌وت. دوای ئه‌وه ڤیتۆی به‌ڕێز هاشمی به‌سه‌ر داهات، له کۆتاییدا مه‌سه‌له‌که له یاسا ده‌رچوو بوو به رێککه‌وتنی سیاسی و بووه مامه‌ڵه‌کردن، ئه‌وه‌نده کورسی بۆ ئه‌م و ئه‌وه‌نده کورسی بۆ ئه‌و، که بوو به مه‌سه‌له‌ی ژماره. من ناردم و هه‌ندێ له پسپۆڕانی هه‌ڵبژادن هاتن، له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی په‌رله‌مانی کوردستان، گوتم ده‌بێ بێین و بچینه ناو ورده‌کارییه‌کانه‌وه، مه‌سه‌له چییه بوو به مه‌سه‌له‌ی ژماره؟ له‌وێدا هه‌ندێ شتی زۆر سه‌یرمان بۆ ده‌رکه‌وت که پسپۆڕه‌کان بۆیان روونکردینه‌وه. به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان، به‌م بارودۆخه‌ی که هه‌یه به‌شی هه‌رێمی کوردستان له 43کورسی تێناپه‌ڕێ، سه‌به‌به‌که‌شی ئه‌وه‌یه: خه‌ڵکی تر ساخته‌کاریان کردووه، راستیان نه‌گوتووه، هه‌قیقه‌تیان نه‌گه‌یاندووه، ژماره‌ی ساخته‌یان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ناردووه، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان ده‌زگاکانمان هه‌قیقه‌تیان گوتووه و ئێمه پێمانخۆشه هه‌میشه هه‌قیقه‌ت بگوترێ، به‌ڵام ده‌بوایه رێگه له‌و ساخته‌کارانه‌ی تر بگیرابوایه.
له کوردستان هه‌رچی ئه‌مری خوای کردووه ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کراوه، هه‌رچی جێگه‌ی گۆڕیوه‌و خه‌ڵکی ئاواره که گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکووک، مووسڵ و دیاله ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کراوه. وه‌ک ئه‌وه‌ی زانیاری به‌من درا لێره که‌م کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وێ دیسان نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر لیسته‌کان، که‌چی خه‌ڵکی دیکه به‌که‌یفی خۆی ژماره‌ی خۆی زیاد کردووه، من دوێنێ داوام له جه‌نابی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کرد، که لیژنه‌یه‌ک دابنێین بۆ ده‌ستنیشان کردنی خه‌له‌له‌کان و کێ که‌مته‌رخه‌م بووه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئیتر که چووینه ناو ئه‌و ورده‌کاریانه‌وه، وه‌فدی UNداوای کرد بێت.
رۆژی 3ی مانگ وه‌فدی UN به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز ملکرت که نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی UNـه هات. ئه‌وان ورده‌کاری زۆریان پێبووه، ئه‌وانیش چوونه ناو ئه‌و ورده‌کاریانه‌وه، ئه‌م هه‌موو ژماره‌یه لای ئه‌وانیش هه‌بوو. زۆر هه‌وڵدرا که ئێمه به 40، 41کورسی رازی بین، من پێمگووتن ئێمه پشت به‌رای پسپۆڕه‌کانی خۆمان ده‌به‌ستین، بڕیاری کۆتاییش له په‌رله‌مان ده‌درێ، گووتیان وه‌خت که‌مه‌و وه‌خت نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه داوام کرد وه‌فدی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوه‌وه بچنه به‌غدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری هه‌موو کوتله‌کانی په‌رله‌مان پێکه‌وه بچن و له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستانی هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن و خۆیان بگه‌نه قه‌ناعه‌ت، چونکه مه‌یدانی ئه‌وان له‌وێن له‌گه‌ڵ UN له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئێراقییه‌کان دانیشن و نه‌هێڵن غه‌در له کورد بکرێ و هاوسه‌نگییه‌کی تێدا بێت.
بێگومان خه‌ڵکی تریش هه‌یه، وه‌نییه بڵێین هه‌رچی ئێمه بمانه‌وێ و بڕیاری لێ بده‌ین، ئه‌وبڕوات. ئه‌مه دانوستاندنه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تریش. ئیتر ئه‌وه‌بوو 5-ی مانگ وه‌فده‌که رۆیشتن، رۆژی 6ی مانگ دوا واده بوو، ده‌بوایه ئه‌و رۆژه بڕیاری کۆتایی بدرێت. ئێواره‌که‌ی له‌سه‌ره‌تاوه جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، دوای ئه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا خۆیان ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم و بایه‌خی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئێراق، بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ کورد نیشاندا، منیش هاوبیریان بووم و گووتم به‌ڵێ راسته ئێمه‌ش هاوبیرین له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان، هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو لایه‌ک زۆر گرنگه، به‌ڵام ده‌بێ هاوسه‌نگیه‌کی تێدابێت، ده‌بێ دادپه‌روه‌ری تێدا بێت. هه‌روه‌ها پێشم گوتن ئێمه وه‌فدی په‌رله‌مانی کوردستان – مان ناردووه و ئێستا له به‌غدان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستان. بڕیاری کۆتایی لای ئه‌وانه.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێزیان ته‌ئکیدیان کرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌رامبه‌ر ده‌ستوور، به‌رامبه‌ر مادده‌ی 140، به‌رامبه‌ر سه‌رژمێریه‌کی رێکوپێک له‌ساڵی ئاینده، هه‌روه‌ها داوامان لێکرد پاشان ئه‌وه یا به‌نامه‌یه‌ک یا به به‌یاننامه‌یه‌کی ره‌سمی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌رببڕن. ئه‌وه‌بوو به به‌یاننامه‌یه‌کی ره‌سمی و به‌ناوی وایت هاوسه‌وه ده‌رچوو، که ئه‌مه یه‌که‌مجاره ئه‌مه‌ریکا له‌م ئاسته هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌لانه‌ی که بۆ ئێمه چاره‌نووسسازن.
من په‌یوه‌ندیم به براده‌رانی خۆمانه‌وه کرد و ئاگادارم کردنه‌وه که ئه‌م ته‌له‌فۆنه کراوه و ئه‌و رۆژه و ئه‌و ئێواره‌یه له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام دابووم تا دره‌نگی شه‌و، به‌ڵام پێمگوتن ئێوه له‌وێن، ئێوه ته‌قدیری ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌که‌ن، ئێوه له‌وێ ته‌قدیری ئه‌وه ده‌که‌ن، که تا راده‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر تا راده‌یه‌کی که‌میش بێت هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری تێدایه یا نا؟
دواشت ئاگاداریان کردینه‌وه که ژماره‌که سه‌رکه‌وتووه بۆ 43کورسی ئه‌مه که‌رکووک، مووسڵ، دیاله، تکریت و به‌غدای تێدا نییه که کوردی لێیه، له که‌رکووک ژماره‌یه‌کی زۆر هه‌یه و په‌نا به‌خوا له مووسڵیش ده‌نگێکی زۆر ده‌هێنین، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆکه.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و 43کورسیه‌ش ره‌ت بکه‌ینه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه بۆ یاساکه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وانه‌یه جارێکی تر هاشمی ڤیتۆی بکاته‌وه، که ڤیتۆی کرده‌وه ئێمه بۆ 39کورسی ده‌گه‌ڕێینه‌وه، واته ئه‌وکاته 43کورسی نامێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه پێمان باشبوو که ئه‌مه بڕوات.
من پێموایه تا راده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه‌و ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن یا له‌خۆشیان بپرسن که ئه‌مه هه‌موو هه‌قی ئێمه‌یه؟ ئایا به‌دڵی ئێمه‌یه؟ من ده‌ڵێم وه‌ڵڵا به‌ته‌واوی به‌دڵی من نییه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له دانوستاندنه. دیاره له‌مه زیاتر نه‌ده‌کرا، ئه‌وه نییه بڵێی هه‌رچی مافی ئێمه‌یه‌و هه‌رچی ئێمه ویستوومانه به‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام به‌شێکی زۆریشی به‌ده‌ستهاتووه، پاشان له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن یه‌ک لایه‌ن به‌ته‌نها ناتوانێ بڕیاربدات، نه ئێمه نه‌هیچ لایه‌نێکی عه‌ره‌بیش. واته ده‌بێ هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ین. ئێمه له‌وه‌دا ده‌بێ وریا بین و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بکه‌ین که بڕوایان به ده‌ستوورو مافی گه‌لی کوردستان و پێکه‌وه ژیان هه‌یه. ئێمه به‌و هاوپه‌یمانیه ده‌توانین هێزێکی به‌قوه‌ت له‌ناو په‌رله‌مان دروست بکه‌ین و له‌وێ هه‌رچی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌دایه، له‌وێ ده‌ربازی بکه‌ین، ئه‌وه له‌هه‌مووی گرنگتره بۆ ئێمه.
له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه وه‌کو کورد و وه‌کو کوردستانی ئێمه یه‌کهه‌ڵویست بین، که زۆر شتمان پێده‌کرێ. من پێموایه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه، پێویست ناکات موزایه‌دات له‌سه‌ر یه‌کتری بکرێ، له‌سیاسه‌تدا ئه‌مه نییه یاسه‌دا سه‌د هه‌رچی من ده‌مه‌وێ و مافی خۆمه هه‌مووی وه‌ربگرم یا هیچ. ئه‌مه خه‌باتێکی به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
جارێکی تریش په‌یمان به‌گه‌لی کوردستان به‌گه‌لی خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه که تا دوا دڵۆپی خوێنمان ئێمه سازش له‌سه‌ر مافی گه‌له‌که‌مان نه‌که‌ین. له کۆتاییدا هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتوو بن.
PDF File
|
|