سازدان... هیوا ئه‌رگوشی
رۆژانی 15-16/2/2009 له هه‌ولێری پایته‌خت كۆنفرانسی ئابانت به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای موكریان و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له ژێر ناوی ( با به‌یه‌كه به‌دوای ئاشتی و چاره‌سه‌ریدا بگه‌رێین ) به‌رێوه‌چوو و ئامانجی پلاتفۆرمه‌كه‌ش درۆستكردنی لێك تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بوو بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم كوردستان و توركیا و تێدا چه‌ندین گۆتار و لێكۆلینه‌وه گرنگ پێشكه‌شكران و له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا به‌ڵاغێكی كۆتایی به زمانی كوردی راگه‌یێندرا. بۆ زیاتر تیشكه خستنه سه‌ر گرنگی كۆنفرانسه‌كه و ئامانجه دوور و نزیكه‌كان و شرۆڤه‌ی زیاتر, هه‌ڤپه‌یڤینێكی گرنگ و تێروته‌سه‌لمان له‌گه‌ڵ به‌رێز كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كوردستان تی ڤی سازدا.
خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م كۆنفرانسه چیه؟
كاروان ئاكره‌یی: پلاتفۆرمى ئابانت بۆ چه‌ندین ساڵه له‌توركیا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌هێزكردنى پرۆسه‌ى دیالۆگ ده‌رباره‌ى كێشه جۆراوجۆره‌كانى دونیا به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كارده‌كات، دیاره ئه‌م پلاتفۆرمه ساڵانه له‌هه‌ر وڵاتێك ده‌به‌سترێت ، ئه‌م ساڵ پێیان باش بوو ئه‌م پلاتفۆرمه له‌هه‌رێمى كوردستانی عێراق ببه‌سترێت ، كه به‌ڕاى من یه‌كێك بوو له كۆنفرانسه هه‌ره هه‌ستیارو گرنگه‌كان به‌حوكمى ئه‌وه‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌رێوه‌چوو ، بێگومان پلاتفۆرم یه‌ك لایه‌نى نه‌بوو ، به‌ڵكو به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نى كوردستانى كه ده‌زگاى موكریان و زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بوو ، به‌هه‌ر سێ لا توانیان كۆنفرانسێكى به‌ڕاى من سه‌ركه‌وتوو رێك‌وپێك بوو له‌رووى ئیدارى و له‌رووى ئه‌و باس و گفتوگۆیانه‌ی كه كرانیش ، له‌م ڕووه‌و ده‌توانین بڵێن كۆنفرانسێكى سه‌ركه‌توو بوو جیا له‌وه‌ى كه ره‌نگه ڕاو بۆچوونى جیا جیا هه‌بووبێت ده‌رباره‌ى ئه‌وشتانه‌ى كه له‌وێ باسكرابوون ، ئه‌و به‌یانه‌ى كه له‌كۆنفرانسه‌كه ده‌رچوو ، بانگه‌شه‌یه‌كى زۆر دروست ده‌كات و به ڕاو بۆچونێكى جیاواز سه‌یر ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش كارێكى سروشتیه ، چونكه ماده‌م مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به توركیا و مه‌سه‌له‌ى كورده‌وه هه‌یه ، بێگومان ئه‌مه ریشه‌یه‌كى مێژوویى دوورودرێژه‌ى هه‌یه ، هه‌ركه باسى دیالۆگ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى هه‌ر كێشه‌یه‌ك ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه جیاوازى بیروبۆچوونه‌كان هه‌یه بۆیه پێویسته دیالۆگ بكرێت .
پ/ ئایا ئه‌م كۆنفرانسه ده‌ستپێكی گۆڕینی هه‌لوێستی فه‌رمی توركیایه له هه‌مبه‌ر هه‌رێمی كوردستان, یان ئابانت و ئه‌ندامه‌كانی لایه‌كی NGO نه دوور له هه‌لوێستی توركیانه؟ وه چ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟
كاروان ئاكره‌یی: ئابانت دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى نییه ، هه‌ولێكه له‌لایه‌ن ناوه‌ندى رۆشنبیرى و هزرى و رۆژنامه‌نوسانى توركیا كه‌ده‌یانه‌وێن كێشه‌كان بخه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌یه به‌رچاو روونیه‌ك تیشك خستنه‌سه‌ر كێشه كه په‌یوه‌ندییان به‌توركیاوه هه‌یه ، دوو ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌یه رێنمیایه‌ك بێت له‌وانه‌یه به‌رچاو روونی بێت كه سوودى لێ وه‌ربگرین و دابه‌شكردنى سیاسه‌تى خۆى و هه‌ڵوێستى له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كێشانه, ئه‌مه راى ده‌وڵه‌ت نییه ، به‌ڵكو هه‌وڵێكه كه توركیا ئه‌گه‌ر فه‌رمى راسته‌وخۆ جارێ نه‌توانێ بچێته ناو هه‌ندێ كێشه‌و باسه‌وه ، ده‌یه‌وێت له‌رێ كۆمه‌َلگاى مه‌ده‌نییه‌وه و له‌رێی رێكخراوه‌كانی NGO، كه ئابانت جۆرێك له‌و سیمایه‌ى هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له راى به‌رامبه‌ر بێت ، ئه‌مه بۆخۆى پێم وابێ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه .
پ/ ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنفرانسه به گلۆپی سه‌وزی ده‌وڵه‌ت بێت, كه بڕوام وایه وابێت, ئه‌مه ب چ مانایه‌ك دێت؟ ئه‌گه‌ر وابێت ئایا ئێمه له به‌رده‌م چۆن گۆڕانكاریه‌كداین؟
كاروان ئاكره‌یی: بێگومان ئه‌و دانیشتنه ره‌نگه پێش چه‌ند ساڵێك باست لێكردبا شتێكى زۆر ئه‌سته‌م بوو, زۆر به‌زه‌حمه‌ت قبوڵ ده‌كرا كه ناوه‌ندى رۆشنبیرى و فیكرى توركیا ئاماده‌بن بێنه كوردستانى عێراق و لێره باس له‌كێشه‌یه‌كى هه‌ره هه‌ستیار بكه‌ن كه كێشه‌ى كورده و په‌یوه‌ندى به توركیا و هه‌رێمى كوردستان و به سه‌رتاپاى كوردستانه‌وه هه‌یه ، ئه‌مه بۆخۆى نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه له‌توركیا خه‌ریكه راوبۆچونێك گه‌ڵاله ده‌بێت به‌ره‌و واقیعى بوون و به‌ره‌و ئه‌وه‌ى كه له‌چه‌نگ ئه‌و بۆووچونه فه‌رمیه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئینكاركردنى به‌رامبه‌ر و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا نییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى تر, له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خۆیان بدوێن ، خه‌ریكه له‌توركیا به‌تایبه‌تى ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان له‌چنگ ئه‌وه رزگاریان ببێت ، ئاماده‌یان تێدا دیاره كه گوێیان له راى به‌رامبه‌ر بێت و جیاوازییه‌كان بخوێننه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن كه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان وه‌كو خۆى قبوڵ بكه‌ن ، ئه‌مه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوا كه تێكراى ده‌وڵه‌تى توركیا له‌حاڵه‌تیكه ده‌یه‌وێ به‌خۆیدا بچێته‌وه ، ده‌یه‌وێ به‌تێڕوانینێكى واقیع بیننانه كه ئه‌مرۆى توركیا بخوێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌تایبه‌تى له‌توركیا شتێك باو بووه كه هه‌موو جموجوڵێك و دواكارییه‌كان ده‌كرێ, ته‌نانه‌ت به‌تێڕوانینێكى گوماناویه‌وه سه‌یرى ماف و داوكارییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه‌ى توركیا ، یاخود بڵێن زۆر جار په‌نا بۆ ئه‌وه ده‌بردرا كێشه‌ى ناوه‌ه‌وه‌ى توركیا هۆكارى ده‌ره‌وه‌یه, ئه‌گینا توركیا وڵاتێكى سه‌قامگیره و كێشه و گرفتى نییه ، ئه‌م ئاماده‌بوون و دیالۆگ و گوێ گرتنه به‌ڕاى من گۆڕینى زهنیه‌تى ناوه‌نده جیاجیاكانى توركیا نیشان ده‌دات كه چیتر له‌په‌ناى ئه‌وه‌وه خۆیان نه‌شارنه‌وه كه گرفته‌كان له‌ده‌ره‌وه بۆ توركیا دروست ده‌كرێت ، به‌ڵكو گرفت له‌ناوخودى توركیادا هه‌یه له سیسته‌مى بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه له‌سیسته‌مى ده‌وڵه‌تدا هه‌یه ، وه له‌گوتارى رۆشنبیرى توركیادا هه‌یه ، كه ئه‌مه هه‌ر هه‌موویان كه‌وتوونه‌ته خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه به‌لاوه بنێن و وه‌كو خۆى سه‌یرى خۆیان و سه‌یرى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان بكه‌ن .
ئایا كۆنفرانسه‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوتایی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه هه‌یه؟ هه‌ندێك ده‌ڵێن زیاتر بۆ خزمه‌تكردن و ره‌كلامی لایه‌نێكی دیاریكراوه (AKP) به نموونه, بۆی ئه‌وه‌ی له ناو كوردا ده‌نگی باشتر به‌ده‌ست بهێنێت؟ ئێوه چی ده‌ڵێن؟
كاروان ئاكره‌یی: بێگومان جموجۆڵى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یاخود حكومه‌تێك یاخود له‌ژێر سایه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌وه كه هه‌ر جموجۆڵێك به‌دى ده‌كرێت ، جۆرێك په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌سیسته‌مه دیموكرایته‌كان ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و چاڵاكییه سیاسی و رۆشنبیرییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌جۆرێك په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و پرۆگرامه‌ى كه ئه‌و حزبانه‌ى له‌كێشه‌و له‌ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات و یاخود به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆیان له‌ناوخه‌ڵكدا ، ئه‌م چاڵاكى و چاڵاكییه‌كانى دیكه‌ش كه له‌توركیادا ده‌كرێن ، بێگومان ناكرێ تۆ وا سه‌یرى بكه‌ین كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نییه ، خودى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كه یه‌كێك له‌بنه‌ما گرنگه‌كانى دیموكراسیه‌ته پێویستى به‌هاندان و ڕاى خه‌ڵك هه‌یه ، ئه‌م پلاتفۆرمه‌ش كه له‌م كاته‌دا به‌سترا بێگومان كاریگه‌رى و كاردانه‌وه‌ى خۆى ده‌بێت به‌سه‌ر شێوه‌ى ده‌نگدان و ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ى كه له‌ناو خه‌ڵكدا دروست ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌حزبه سیاسیه‌كان ئه‌وانه‌ى كه خاوه‌ن لیستن و له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شدار ده‌بن .
پ/ توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ناوخۆی وڵات هه‌یه, كه‌وابێ بۆ پلاتفۆڕمه‌كه له دیاربه‌كر نه‌بوو و هێنایانه هه‌ولێر؟
كاروان ئاكره‌یی: دوو بابه‌ته ئه‌گه‌ر له‌ناو خۆى توركیا ببه‌سترابا ئه‌وه دیاره به‌رنامه‌كه‌ى شتێكى تر ده‌بوو, كه تایبه‌ت ده‌بوو به‌توركیا و كێشه ناوخۆییه‌كانى توركیا ، بێگومان ئه‌مه جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستان به‌سترا، به‌ستنى له‌ناو هه‌رێمى كوردستان بۆخۆى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌ناو توركیا زه‌مینه‌یه‌ك خه‌ریكه ده‌ره‌خسێت كه به په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆیدا ده‌چێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مه یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كانه به‌ره‌و ئه‌و پێداچوونه‌وه , جیاوازییه‌كه‌ى له‌وه‌دا نییه كه یه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤى ئه‌وى دیكه‌یه ، ده‌كرا له‌دیاربه‌كریش ببه‌سترێت ، ده‌كرێ ساڵێكى دیكه له‌دیاربه‌كر ببه‌سترێت و ده‌كرێ له‌هه‌رێمى كوردستانیش ببه‌سترابا ، چونكه ئه‌ووانه دوو شوێنى جیان هه‌رچه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان و دیار به‌كر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى كورده ، له‌مبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌رى سنور كێشه‌ى كورد هه‌یه, كه له‌مبه‌ره پێشكه‌وتنێكى به‌خۆیه‌وه بینیوه توانیویه‌تى ناسنامه‌ى خۆى بسه‌ڵمێنێ, سه‌لماندنێكى ده‌ستورییانه نه‌ك سیاسییانه ، له‌و دیو سنوره‌وه واته له‌باكور هێشتا له‌قۆناغێكدایه كه نه‌توانراوه بوونى خۆى ده‌ستورییانه بسه‌لمێنێت ، ئه‌وان كه له‌هه‌ولێر پلاتفۆرم ده‌به‌ستن, واته جۆرێك دانانه به بوونى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ، ئه‌مه جیاوازه له‌وه‌ى كه توركیا له‌ناو وڵاته‌كه‌ى خۆیدا ئه‌و پلات فۆرمه‌ی به‌ستابووایه .
پ/ بۆ كوردان خاڵی هه‌ره سه‌رنج راكێش ووشه‌ی كوردستان بوو له به‌ڵاغی كۆتایی كۆنفرانسیشدا سێ جار به‌ناو ناوی ( ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هاتووه ) كه ئه‌مه به توركیش له ماڵپه‌ری فه‌رمی ئابانت دا بڵاوكراوه‌ته‌وه, به ڕای ئێوه ئه‌مه چ مانایێكی هه‌یه, ئایا ئه‌مه شكاندنی كه‌له‌مچه‌یی ناوی كوردستان نیه؟ ئایا به فه‌رمی ناساندنی ناوی كوردستان نیه له توركیا؟ كه هه‌ندێك به ڕاستیش ئه‌مه وه‌ك گۆڕینێكی زهنی له توركیا قه‌بول ده‌كه‌ن, به‌رێزتان بۆ ئه‌مه چی ده‌بێژن؟
كاروان ئاكره‌یی: توركیا كێشه‌یه‌كى دورودرێژى ده‌یان ساڵه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ووشه‌ى كوردستان ، ئه‌و پێى وایه ئه‌و ووشه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه تۆ هه‌میشه ئاماده‌یت تێدا هه‌یه وه چه‌كێكه دژ به‌توركیا به‌كاردێت بۆ له‌تبوونى خاكى وڵاتى توركیا ، له‌و پلاتفۆرمه زۆر به‌راشكاوى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خرایه به‌رباس, دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ، دیارده‌یه‌كى نوێ هاته ناو جوگرافیاى سیاسی ئه‌و ده‌ڤه‌ره, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خاكى كوردان كوردستانه و له‌ت كرا, واته خاكى میلله‌تێك وڵاتى میلله‌تێك له‌تكرا به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا, توركیا نكۆڵى له‌وه ده‌كرد كه ده‌وڵه‌تى توركیا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و له‌ت بوونه دروست بووه ، واته به‌شێكى وڵاتى كوردان له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌تووه‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ردا سه‌پاندووه ، له‌پلاتفۆرمه‌كه‌دا زۆر به‌راشكاوى و به‌دوور و درێژى باس له‌وه‌كرا كه ئه‌م خاكه‌ى ئێستا كه ئێمه ناوى ده‌به‌ین كوردستان ئه‌وه نییه كه حه‌زو ئاره‌زوویه‌كى ئێمه بێت, یاخود له‌ده‌ره‌نجامى خولیاى تاوان و یا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى خاكى مییلله‌تانى دیكه بێت ، یاخود به ئامانجى له‌تكردنى ده‌وڵه‌تانى ده‌روبه‌رمان بێت ، به‌ڵكو راستیه‌كى مێژووى هه‌یه ئه‌وه ده‌وڵه‌تانى ده‌روبه‌رمانن و نه‌یانتوانى ئه‌و راستیه مێژوویه قبوڵ بكه‌ن ، كه كوردستان بۆخۆى وڵاتى كوردانه, ئه‌وان له‌دواى شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تانى خۆیان دروست كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى تاك نه‌ته‌وه ، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌ى باڵا ده‌ست ، به‌نكۆڵى كردن و پشتگوێخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌ى واقیعى تازه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌تانه كه له‌دواى شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م هاته كایه‌وه ، ئه‌ویش بوونى ده‌وڵه‌تانى فره نه‌ته‌وه ، هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى ده‌وروبه‌رمان ده‌وڵه‌تى فره نه‌ته‌وه‌ن كه‌چى ده‌وڵه‌ته‌كانیان دامه‌زراند له‌سه‌ر بنه‌ماى تاك نه‌ته‌وه, ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كى دورودرێژ تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت له‌توركیا و ئێران و سوریا ئه‌م گوتاره سیاسییه فه‌رمییه هه‌یه و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت كه توركیا هى توركانه و ئێران هى فارسانه و سوریا هى عه‌ره‌بانه ، ئه‌م سێ نه‌ته‌وه‌ى دیكه كه جیهانى كوردن و كوردى له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ژیت ، په‌یوه‌ندییه‌كى نابه‌رانبه‌رى هه‌یه له‌نێوان ئه‌م چوار نه‌ته‌وانه ، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ناوى نه‌ته‌وه‌كانى سه‌ربه‌سته‌وه دامه‌زراون و وه په‌یوه‌ندییه‌كى سه‌ركوتكه‌رانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى چواره‌م كه توخمى چواره‌مى نه‌ته‌وه‌ى كورده له‌ناو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، كورد له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه سه‌ركوتكه‌رانه و سه‌پێنرراوه به‌سه‌ر كورده بگۆرێت به په‌یوندییه‌كى به‌رابه‌رى و وه‌كو یه‌ك و له‌سه‌ر بنه‌ماى داننان به‌یه‌كتر و قبوڵكردنى یه‌كتر و پاراستن و به‌ڵكو داننان به‌به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى یه‌كتر ، هه‌ر بۆیه چه‌مكى بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى كوردستان چه‌مكێكى دیموكراسییانه‌یه ، چونكه ئه‌وهه‌وڵ ده‌دات له‌م په‌یوه‌ندییه شۆڤینیانه و سه‌ركوتكه‌رانه و سه‌پێنراونه‌ی به‌سه‌ر كورد و كوردستاندا بگۆرى به په‌یوه‌ندییه‌كى نیمچه دیموكراسى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌مه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به مافه‌كانى خۆیان شاد بن ، ئێمه به‌ناحه‌زى و دوژمندارى سه‌یرى تورك و فارس و عه‌رب ناكه‌ین ، به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و تێڕوانینه ناحه‌زو دوژمنكارانه‌ى ئه‌وان بگۆڕین بۆ تێڕواننێكى دیكه‌ى مرۆڤانه و سه‌رده‌میانه و كه كوردیش له‌وانه‌یه له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كه و سه‌روسیما و روخساره‌كه‌ى بگۆرێت له‌ده‌وڵه‌تى تاك نه‌ته‌وه ببێته ده‌وڵه‌تى فره نه‌ته‌وه و ئه‌م فره نه‌وه‌ته‌ییه له‌سیسته‌مى سیاسی و له‌ده‌ستورى وڵاتكه‌یاندا ڕه‌نگ بداته‌وه ، كورد كێشه‌ى نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌وڵه‌تانه له‌وانه‌یه بۆ ده‌یان ساڵى تر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت, به‌مه‌رجێك به‌مافه‌كانى خۆى شاد بێت , واته چانسی پێشكه‌وتنى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژیانى كۆمه‌ڵگاى كوردستانیش بره‌خسێت ، ئه‌م پێشینه مێژوویی یه وای له‌توركیا كردووه كه جۆرێك حه‌ساسیه‌تى هه‌بێت له ووشه‌ى كوردستان ، چونكه ئه‌وان به‌یه‌ك شت له‌كوردستان ده‌گه‌ن ، واته له‌تكردنى خاكى توركیا ، ئه‌م سه‌رده‌مه پێویست ده‌كات هه‌م سیاسه‌تمه‌دارانى توركیا و ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى توركیا , هه‌م رۆشنبیرانى ناوه‌ندى فیكرى و زانسیتیه‌كانى توركیا ، دان به‌و راستیه مێژووییه بنێن كه كوردستان وڵاتى غه‌یرى خۆیانه و وڵاتى نه‌ته‌یه‌كى دیكه‌یه ناشكرێت تا سه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابى كه‌لاك و ئێش و ئازار و بێبه‌شكردنى نه‌ته‌وه‌یه‌كى دیكه ده‌وڵه‌تانى خۆیان پێش بخه‌ن ، ئه‌مه راستى ده‌یان ساڵه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌یه و بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستانیش سه‌لماندوویه‌تى كه ئه‌مه كارێكى بێ ئاكامه, ئه‌مه ده‌وڵه‌تانیش ناتوانن ئاسووده بن و سه‌قامگیر بن و ده‌وڵه‌تانیش كه‌م و زۆر له‌پێشكه‌وتندا بێبه‌ش ده‌بن له كێشه‌یه‌كى دیرۆكى له‌م وڵاتانه‌دا كه كێشه‌ى كورده . ئه‌مڕۆ رۆژى ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌وان دان به‌بوونى ئه‌م كێشه‌یه دابنێن كه دانیشیان پێنا ده‌بێت بگه‌ڕێن به‌دواى رێگه‌ى چاره‌سه‌رى ، له‌لایه‌نى خودى كوریشه‌وه ، وه بزوتنه‌وه سیاسییه‌كانى كوردیش دووباره ده‌بێت به‌به‌رنامه‌كانیان دا بچنه‌وه, به‌شێوه‌ى خه‌بات و تێكۆشانیاندا بچنه‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تان ئاماده‌بن بێن به وتوێژو به‌رێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ره‌فتار بكه‌ن ، ئه‌وه كوردیش ده‌بێ ئاماده بێت به‌و میكانیزمه بچێته پێش, خۆ ئه‌گه‌ر نه‌ك خه‌ڵكه‌كه له‌ووشه‌ى كوردستان بترسێت ، به‌ڵكو من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته فره نه‌ته‌وانه وه‌ك گوتم دروست ببن به‌سیسته‌مێكى دیموكراسى له‌بار كه بوار بره‌خسێنێت بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كه پێشكه‌ون ، ئه‌وه كوردستان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى پێشكه‌وتن و ئاسوده‌یى و سه‌قامگیرى بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه, به‌پێچه‌اونه‌ى ده‌یان ساڵى رابردوو كه كوردستان مایه‌ى سه‌ر ئێشه بووه بۆیان ، ئه‌مرۆ پێچه‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر جورئه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بێت وه له‌راستیه مێژوویه‌كه چیتر پشتى تێنه‌كه‌ن و خۆیان لێنه‌دزنه‌وه ، با وابكه‌ن كه كوردستان ببێته سه‌رچاوه‌ى پێشكه‌وتن بۆ ده‌وڵه‌تان و سه‌قامگیرى ده‌وڵه‌تانیان به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر بنه‌ماى داننان به‌مافى كورد له‌و چوار ده‌وڵه‌تانه .
پ/ خاڵه باشه‌كان و لاوازه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه چۆن ریزده‌كه‌ن؟
كاروان ئاكره‌یی: خاڵه باشه‌كان جارێ به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندى جیاجیاكانى توركیا ئاماده‌بوون بێن دیالۆگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان و ناوه‌نده رۆشنبیرى و زانستیه‌كانی كورد بكه‌ن. بۆ ئێمه خاڵه هه‌ره ئیجابیه‌كان به‌ڕاى من ئاماده‌یى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى توركیا بوو بۆدیالۆگ له‌گه‌ڵ كێ؟ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى كوردى كوردستانى عێراق ، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌مه ده‌وڵه‌تانه بوون به‌درێژاى مێژوو دیالۆگیان له‌گه‌ڵ ئێمه ره‌ت ده‌كرده‌وه ،ئه‌و ده‌ڵه‌تان بوون كه ئێمه‌یان ناچار ده‌كرد ته‌نیا رێگا له‌به‌رده‌م كورد و بزووتنه‌وه سیاسییه‌كان ده‌هێشته‌وه كه په‌نابردن بۆ چه‌ك بوو ، ئه‌م په‌نا برده‌نه بۆ چه‌كه له‌قۆناغه جیاجیاكانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان ره‌نگه هه‌وڵێكى زۆر جدیانه و هه‌وڵێكى زۆر راست بووبێت له رووى مێژوویه‌وه له پێناو سه‌لماندنى بوونى خۆى ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م شه‌ڕوو پێكدادانه كه كوردستان ده‌بوو مه‌یدانى كاولكارى و كوشتن و بڕین سوتان و راگوێزان, ئه‌مه لایه‌نێكى سلبى بۆ كوردیش تێدا بووه ، بێجگه له‌وه‌ى كه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زه‌ره‌رو زیانێكى ئیجگار زۆر بووه ، توركیایه‌ك ئاماده‌یى تێدا هه‌بێت كه بێت دیالۆگ له‌گه‌ڵ كورد بكات ، كه ئێمه میلله‌تێكین تا ئێستا ژێر ده‌سته‌ین ، به‌ڵام خاڵه به‌هێزكانمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌نگاوه دیموكراسیه‌كان ناترسێن ، به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ن ، وه ئێمه له‌دیالۆگ ناترسێین ، چونكه ئێمه خاوه‌ن هه‌قێكین و پێشمان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ره‌فه‌تمان بۆ بره‌خسێت كه دیالۆگ بكه‌ین و به‌رامبه‌ره‌كه‌مان گوێمان لێ بگری, ئه‌وا لۆژیكى كورد زۆر به‌هێزه كه بتوانێ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خۆى بخاته به‌رده‌وم واقعێك ناچارى بكات دان به‌بوونى كوردا بنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه دیالۆگ خۆى میكانیزمێكى ئاشتیانه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ره‌ژوه‌ندى كورده ، چونكه كورد به‌حوكمى ئه‌وه‌ى كه میلله‌تێكى زوڵم لێكراوه، ئاشتى له‌قازانجى كورده نه‌ك شه‌ڕوشۆرو پێكدادان، چونكه ئه‌گه‌ر بگاته ئاستى شه‌ڕو پێكدادان, ئه‌م ده‌وڵه‌تانه توانایی سه‌ربازى, تواناى ئابوورى و تواناى میدیایى و په‌یوه‌ندییه نێو ده‌ڵه‌تیه‌كانیان زۆر له‌كورد به‌هێزتره ، بۆیه‌ش دووبار ده‌ڵێمه‌وه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌میشه ته‌نیا رێگه‌یان له‌به‌رده‌م كورد هێشتووته‌وه په‌نا بردن بۆ چه‌ك، ئه‌مرۆ پێمان ده‌ڵێن به‌ڵێ ئێمه ده‌توانین پێكه‌وه بدوێین ئێمه ئاماده‌ین گوێ له‌به‌رامبه‌كه‌مان بگرین, گوێ له‌دواكارییه‌كانیان بگرین, گوێ له‌تێڕوانیینه‌كانیان بگرین، ئێمه‌ی كورد ده‌بێ زۆر بوگه‌رمییه‌وه پێشوزاى لێ بكه‌ین، وه جورئه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه ڕاستى و عه‌داڵه‌تى میلله‌تى كورد بیخه‌ینه سه‌رزمان و پێیان رابگه‌ینین ، نیه‌تیى خۆشمان كه هیچ شتێكى شاراوه له‌لای كورد نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ گه‌ڕان به‌دواى به‌ده‌سهێنانى مافه‌كانى خۆى و سه‌لماندنى بوونى نه‌ته‌وه‌یى خۆی ، بۆیه من ئه‌وه به‌خاڵێكى هه‌ره ئیجابی له م پلاتفۆرمه دا ده‌بینم كه دیالۆگ له‌نێوان ده‌ڵه‌تێكى وه‌كو توركیا و كورد كراوه ، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مه هه‌نگاوى دیكه‌شى به‌دواوه بێت و وه ئێمه‌ى كورد باشتر خۆمان ئاماده بكه‌ین ، چونكه به‌راستى ئه‌و سه‌ره‌ده‌مه سه‌رده‌مى دیالۆگ و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانه سه‌رده‌مى ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شه ، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بونیادێكى ئاشتیانه بێت ، بێگومان ئه‌مه به‌ده‌رجه یه‌ك له‌قازانجى ئێمه دایه ، چونكه ئێمه میلله‌تێكى دابڕاو بێبه‌شبووینه له‌ده‌رفه‌تى پێشكه‌وتن، هه‌ر ده‌رفه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مایى ئاشتى بێت، بۆمان بێته پێش ده‌بێ بیقۆزینه‌وه و هه‌موو تواناكانمان كۆبكه‌ینه‌وه‌و خۆمانى بۆ ئاماده بكه‌ین، كه له‌م گۆڕه‌پانه‌دا گۆڕه‌پانى شه‌ڕى ئاشتیانه چۆن بتوانین عه‌داڵه‌تى قه‌زیه‌كه‌مان بسه‌لمێنین و وا له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین كه ئه‌و خۆی به‌خۆیدا بچێته‌وه، كه من لام وایه ئه‌م پلاتفۆرمه ئه‌م ئاماژه‌یه ده‌دات كه توركیا ئاماده‌یه به تێروانیینه مێژوویه‌كه‌ى خۆیدا بچێته‌وه .
پ/ لێكۆلینه‌وه‌كانی له كۆنفرانسه‌كه دا پێشكه‌شكران چۆن بوون و زیاتر گرنگیا به چ روویه‌ك ده‌دا؟ به ڕای ئێوه لێك تێگه‌یشتنێك بۆ ئاڵۆزی كێشه‌كان هاته ئاراوه؟
كاروان ئاكره‌یی: بێگومان باسه‌كان هه‌مووى له‌ده‌ورى ئه‌وه بوون كه په‌یوه‌ندى ئێره‌و و توركیا واته په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و توركیا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه بوو ، لایه‌نى توركی كه‌تا راده‌یه‌كى زۆر هه‌ست ده‌كرا له‌نوسینه‌كانیان له‌و باسانه‌ى كه خرانه روو ده‌یانه‌وێت شتێكمان پێ بڵێن به‌ڵێ ئێمه تا ئێستا نكۆڵیمان له‌وه ده‌كرد كه كوردستانێك هه‌یه ، نكۆڵی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه پێشكه‌وتنێك لێره به‌دیهاتووه ، لێره ئه‌و سه‌روبه‌ره‌ى كه‌هه‌یه له‌رووى ئیدارى رۆشبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كرێ به‌هه‌ن هه‌لبگیردرێت، من هه‌ستم ده‌كرد له‌زۆربه‌ى باسه‌كان و ئه‌و وتوێژانه‌ى كه ده‌كران، هه‌ستم به‌په‌رۆشى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد كه ده‌یانه‌وێت رووێك نیشانى كوردستانى عێراق بده‌ن ، كه روویه‌كى جورئه‌تى تێدایه و ده‌ست خستنه سه‌ر كێشه‌كانه كه لاى ئه‌وان به‌ڕاستى جارێ كێشه‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراق زۆر زۆر گه‌وره‌یه ، بۆیه هه‌ر هه‌وڵدانێك یاخود خستنه‌روویه‌ك كه بوونى هه‌رێمى كوردستانى عێراق پێگه‌یه‌كى ئیدارى ده‌ستورییانه له‌لایه‌ن رۆشنبیرانى توركه‌وه ، بۆیه من ئه‌وه به‌خاڵێكى ئیجابى ده‌بینم ، بۆیه‌ش له به‌یانى كۆتایى پلاتفۆرمه‌كه‌ش زۆ ئاماژه‌ى پێدراوه ، كه به‌ڕاستى توانى هه‌ندێك خاڵ له‌سه‌ر هه‌ندێك پیت دابنێت كه ئه‌مانه ده‌بنه مه‌نزومه‌یه‌كى تێڕوانینى یه‌كگرتووانه بۆ كێشه‌كان، له‌ئاكامى هه‌موو ئه‌مانه‌دا هه‌قیقه‌تێك به‌دیار ده‌كه‌وێت كه رۆشنبیرانى تورك و رۆژنامه‌نووسانى تورك زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه دان كه په‌یوه‌ندى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كى ئاسایى بێت، په‌یوه‌ندییه‌ك بێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ، ره‌نگه له‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى توركیاوه سه‌یرى ئه‌مه ده‌كه‌ن ، چونكه له‌راستیدا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى توركیا وهه‌رێمى كوردستان ئاسایى ببنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ئه‌وه توركیا قازانج ده‌كات ، چونكه ئێستا كوردستانى عێراق له حاڵه‌تى نه‌شونماو گه‌شه‌سه‌ندن دایه، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و په‌یوه‌ندى بازرگانى زۆر به‌هێز هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێره، توركیا به‌حوكمى ئه‌و ژێر خانه به‌هێزه‌ى كه‌هه‌یه‌تى و جوگرافیا سیاسیه‌كه‌ى و ئه‌و توانا زانستى و ته‌كنیكیه له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌توانێ رۆڵێكى باش له‌كوردستانى عێراقدا بگێرێت، وه سوودێكى باش به‌توركیا بگه‌یه‌نێت، ته‌واوى ئه‌و شتانه‌ى كه من له‌وێ گوێم لێ ده‌بوو، كه توركیا ده‌بیت ئاماده‌یی تێدا بێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ كوردستانى عێراق بدوێت و هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوردستانى عێراق پته‌و بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئێمه له‌كوردستانى عێراقیش بێگومان سوودمه‌ندین له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێكى درواسێ كه جوگرافیا سیاسییه‌كه‌ى وا نیشان ده‌ده‌ات ئێمه به‌بێ توركیا توركیا به‌بێ ئێمه به‌زه‌حمه‌ت بتوانێ پێشڤه بچێت و سه‌قامگیر بێت.
پ/ سیسته‌می جیهانگیری وایكردووه كه وڵاته‌كان له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێبدرێن, ئایا ئه‌و سیسته‌مه توانیویه‌تی ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمێك به‌یه‌كه‌وه گرێبدات؟
كاروان ئاكره‌یی: بێگومان په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان گۆڕانكارى زۆریان به‌سه‌ر داهاتووه، به‌تایبه‌تى له‌دواى كۆتایهاتنى شه‌ڕى سارد و تاكه هێزى زلهێزى دونیاش كه ئه‌مریكایه. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌و پازده ساڵه‌ى رابردوو بكه‌ین ئه‌و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیانه گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دا هاتووه كه په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان رێك ده‌خات، پره‌نسیبى دیكه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ات و به‌ره به‌ره جێگه‌ى خۆى له یاساى نێو ده‌وڵه‌تى ده‌كاته‌وه، له‌باره‌ى ده‌ست تێوه‌ردانى ناوخۆییى و وڵاتان ده‌وڵه‌تان به‌واتایه‌ك كه ئه‌م سنورانه‌ى به‌ناوى سنورى ده‌وڵه‌تان و سنورى نیشتیمانى ئه‌و گروتین و پیرۆزییه‌ى جارانیان نه‌ماوه, به‌جۆرێك واى لێهاتوو كه كێشه‌كان موركێكى نێو ده‌وڵه‌تیى به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، جا كێشه‌ى برسێتى بێت یا كێشه‌ى جینۆساید یا كێشه‌ى ژینگه یا كێشه‌ى تیرۆر بێت كه ئێستا له پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه ، ئه‌م كێشانه وایان كردووه كه سنور به‌زاندن ببێته كارێكى ئاسان، وه‌كو جاران نه بێت به‌ناوى ده‌ست تێوه‌ردان له‌یاساى نێو ده‌وله‌تى و رێگه نادات ئه‌و كێشانه به‌حوكمى ئه‌وه‌ى مۆركێكى نێو ده‌وڵه‌تیان وه‌رگرتووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له‌ئه‌گه‌رى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاى گه‌یاندنه، له ئه‌گه‌رى پێشكه‌وتنى شۆرشى زانیارییه ، واى لێهاتووه كه ئێستا له‌هه‌ر كوێیه‌كى دونیا شتێك رووبدات زۆر به‌خێرایى و زۆر به‌ئاسانى هه‌موو دونیا پێى ئاگاداره به پێچه‌وانه‌ى جاران كه زۆر جار له‌وانه‌یه زۆر له‌میلله‌تان تووشى جینۆساید ده‌بوون, هیچ دژه كارێك له‌دونیادا هه‌ست پێنه ده‌كرا، له‌بیرمانه كه له هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شاره به به‌ر كیمیاباران كه‌وت, ڕایه‌كى جیهانى نه‌بوو كه ئه‌م تاوانه ده‌ست نیشان بكات و ریسوایى بكات له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌وساى رژێمى عێراقایان بخرێته مه‌ترسییه‌وه, به پێچه‌وانه‌وه, ئێستا وه‌كو باسم كرد كه‌ش و هه‌واى دونیا مه‌سه‌له‌ى به هانا هاتنى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى, بووه‌ته كارێكى سروشتى و چه‌ندین حاڵه‌تى واش هه‌ن كه ده‌بینن به بڕیارى نێو ده‌وڵه‌تى و به‌هه‌ماهه‌نگى هێزى سه‌ربازى چووته ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى تره‌وه, وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له‌عێراق روویدا، ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان ، بێگومان ئه‌وه به‌نده به بارودۆخى ده‌ستورى ئه‌م هه‌رێمه، له‌كوردستانى عێراق به‌پێى ئه‌و ده‌ستوره‌ى كه له‌به‌غداوه هه‌یه, ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق رێگه به‌وه ده‌دات كه هه‌رێمى كوردستانى عێراق نوسینگه‌كه‌كانى خۆى هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیى, واته له ده‌وڵه‌تان ده‌توانێت نوسینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێنێت، چ وه‌كو به‌شێك له سه‌فاره‌تى عێراق له‌و ده‌وڵه‌تانه, چ وه‌كو جۆریك له قونسوڵیه‌ى رۆشنبیرى ناوببردرێت، بۆیه ئێستا كه بارودۆخی كوردستانى عێراق له‌رووى ده‌ستورییه‌وه رێگه ده‌ده‌ات له ده‌وڵه‌تان هه‌روه‌ك ده‌یبینین چه‌ندین ده‌وڵه‌تى ئه‌ورۆپى قونسوڵخانه‌ى له‌هه‌رێم كردۆته‌وه ، بوونى قونسوڵخانه له‌شار واته بوونى جۆرێك له په‌یوندیی ئه‌و هه‌رێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه ، به‌ڵام بێگومان وه‌كو ئه‌وه نییه كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى چۆن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه رێك ده‌خات، ئه‌مه له حاڵه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕاى من رێگه هه‌یه, وه رێگه‌كه ده‌ستوریانه‌یه, بۆ نموونه توركیا قونسوڵخانه‌ى خۆى له‌هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه، بۆ نه‌یكاته‌وه؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى سیاسی نه‌بێت ئه‌گینا ئێستا وڵاتانى تر قونسوڵخانه‌ى خۆیان له‌هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه، سه‌رقاڵى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه ئابورى بازرگانى و رۆشنبیریه‌كانى خۆیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، توركیا پێویسته ئه‌و راستیه ببینێت و وه له‌خه‌مى ئه‌وه دابێت كه پێگه‌ى چییه له‌م هه‌رێمه؟ وه ده‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌كانى چۆن بن؟
پ/ ئابانت ده‌زگایه‌كی فه‌رمی توركیا نییه, ئایا ده‌توانێت به‌و چاڵاكیانه كاریگه‌ری له هه‌ڵوێستی فه‌رمی توركیا بكات؟
كاروان ئاكره‌یی:بێگومان ئابانت رێكخراوێكى فه‌رمى توركیا نییه ، وه لێره‌وه له‌كوردستانى عێراقیش زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و ده‌زگاى موكریانى وه‌كو دوو ده‌زگاى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت به‌شدارى تێدا نه‌كردووه ، به‌ڵكو وه‌كو دوو ده‌زگاى زانستى، من ووتم توركیا كێشه‌یه‌كى مێژووى هه‌یه له‌گه‌ڵ كورد و كوردستان، وه ئه‌و كێشه‌یه ره‌نگى داوه‌ته سه‌ر هه‌موو ناوه‌نده‌كانى توركی و كۆمه‌ڵگاى توركی و بگره تاكه كه‌سه‌كانیشی، به‌حوكمى ئه‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تى توركیا له‌سه‌ر ئه‌ساسی تاكه نه‌ته‌وه دروست بووه، هه‌موو ناوه‌نده‌كان و میدیاكانى توركیاش سه‌رقاڵى ئه‌وه بون هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌وه چڕكردۆته‌وه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته چۆن بپارێزرێت و چۆن ڕاى گشتى خه‌ڵك دروست بكه‌ن له پێناو پێگه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ى بۆ هه‌رحكومه‌تیك له‌توركیا كه بێته سه‌ركار دروست كردووه، كه حكومه‌تێ نابێت دیلى شته مێژوییه‌كانى خۆى بێت، سه‌رده‌م گۆڕاوه گۆڕانكارییه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو دونیادا خه‌ریكه فه‌رز ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه توركیا به‌ره‌و رووى ڕاستیه‌ك بووته‌وه كه ئایا هه‌روا بمێنێته‌وه كه خۆى له‌كۆت و به‌ندى ئه‌و رابردووه رزگار بكات و یاخود بمێنیته‌وه و ده‌ستى پێوه بگرێت؟ هه‌ڵبه‌ته ده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى تێكه‌ڵ نه‌بووبێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دیالۆگه كه له رێگه‌ى ئابانته‌وه كرا ، به‌ڵام به ڕِاى من ئه‌مه ده‌وڵه‌ته ده‌یه‌وێ گوێی لى َبێت چ ده‌وترێت؟ چ ده‌كرێت؟ هه‌نگاوه‌كان چین؟ ده‌رفه‌ته‌كان چین؟ كامیان ئاسانه هه‌نگاوێك بێته پێش و له‌كوێ ده‌كرێ هه‌ڵوێستى خۆى بگۆرێت؟ له كوێ ده‌كرێت داواكه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان چڕ بكاته‌وه؟ بڵێت داواكه‌ى من ئه‌وه‌یه، به ڕِاى من ئه‌م كاردانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت، له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر حكوومه‌تێك دێته سه‌ر كار ناتوانێ ئه‌م دیالۆگه و ئه‌م باسانه له‌میدیاى توركی پشت گوێ بخات، یانى ئه‌مه كاردانه‌وه‌ى هه‌یه به‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانى توركیا .
پ/ توركیا هه‌وڵی نه‌داوه كێشه‌ی كورد و په‌كه‌كه له‌یه‌كتری جودا بكاته‌وه, ئایا ئاماده‌نه‌بوونی په‌كه‌كه یان لایه‌نگره‌كانی په‌كه‌كه بۆ نموونه DTP له كۆنفرانسه‌كه دا چۆن بوو؟ یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئایا په‌كه‌كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌بوو
كاروان ئاكره‌یی: كێشه‌ى توركیا ئه‌وه‌یه كه وه‌كو گوتم له‌سه‌ر بنه‌مایى ئینكاركردنى بوونى كورد دروست بووه وه‌كو ده‌وڵه‌ت، بۆیه هه‌ر جموجۆڵێك كه به‌ناوى كورده‌وه كرابێت ئه‌و به‌گومانه‌وه سه‌یرى كردووه وه پێشى وابووه كه ئه‌مه ده‌سیسه‌و ده‌ستكارى ده‌ره‌وه‌یه و ئامانجی لاوازكردنى ده‌وڵه‌تى توركیایه و له ئه‌نجامدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیایى لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه كێشه‌ى په‌كه‌كه‌ش هه‌مان شێوه‌ی ئێستا زیاتر ده‌توانم بڵێم په‌ره‌ى به‌و تێڕوانینه‌ى خۆی داوه. توركیا وه‌ك ڕاى فه‌رمى تا دوێنێكه‌ش گوێمان لێ بووه سه‌یرى په‌كه‌كه ده‌كات ده‌ڵێت رێكخراوێكى تیرۆریسته، ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستیه خودى ئه‌م ناو هێنانه واته توركیا له‌رووى فه‌ره‌مییه‌وه تا ئێستا ئاماده‌یى تێدا نییه كه بزانێت په‌كه‌كه بۆچى دامه‌زراوه؟ په‌كه‌كه بۆچى ده‌ستى بۆ چه‌ك بردووه؟ په‌كه‌كه كێ یه؟ له‌ناو چ ناوه‌ندێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكهاته‌یه‌كدا سه‌رى هه‌ڵداوه‌و دروست بووه؟ تا ئه‌مه نه‌بێت كه تێڕوانینیه‌كه‌ى هه‌روا بێت ، ئه‌مه رێكخراوێكى تیرۆریستییه‌و وه ئێستا تیرۆریش له‌دونیادا مۆركێكى جیهانى وه‌رگرتووه, كه‌واته تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كى نییه په‌كه‌كه, به‌ڵكو توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه بخاته چوارچێوه‌ى ئه‌مه كه ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن تیرۆریى جیهانى, كه‌واته ماده‌م تیرۆر ئه‌م مۆركه جیهانییه‌ى هه‌یه ، ده‌بێت هه‌وڵه‌كانیشمان جیهانی بێت, واته پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تیش بۆ توركیا هه‌بێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆرى په‌كه‌كه به قسه‌ى خۆیان ، ئه‌م راستیه واى كردووه كه توركیا نه‌یه‌وێت بیر له‌وه بكاته‌وه یان رۆژێك له‌رۆژان بێت له ڕاستى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكۆڵێته‌وه كه ئایا په‌كه‌كه بۆچى دروست بووه؟ ئایا په‌كه‌كه ده‌رئه‌نجامێكه ، یاخود خۆدى په‌كه‌كه هۆى گیرۆگرفته‌كانه بۆ توركیا؟ به ڕاى من ئه‌وه له‌وێش باسكرا كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كى ناوخۆى توركیایه یه‌كه‌م شت، وه كێشه‌كه له ئه‌ساسدا كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی یه و توركیا تا ئێستا نكۆڵى له بوونى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد كردووه، جا ئه‌م نكۆڵیكردنه یه‌كه‌م شت ده‌ستورییه ، دووه‌م سیاسی یه، سێیه‌م له‌رووى كه‌لتوریشه‌وه هه‌وڵیان داوه كه له‌ناو خودى توركیا ده‌نگێكى وا نه‌بێت كه نه‌فسێك بدات به كورد و بڵێت منیش هه‌م, منیش نه‌ته‌ویه‌كى دیكه‌م و توخمێكى دیكه‌م و زمانێكى دیكه‌م و خاكێكى دیكه‌م هه‌یه، به‌رده‌وام بوونى توركیا له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه وا ده‌كات كه ئه‌م گرێ كوێره نه‌كرێته‌وه ، له پلاتفۆرم زۆر به ڕاشكاوى داواكرا كه ئه‌م گرێیه بكرێته‌وه و توركیا به‌رله هه‌موو شتێك بزانێت كه خۆى كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه كه له‌ناو خودى توركیادا ده‌ژیت، وه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیشى لێكه‌وتبێته‌وه ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌یه‌تى، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان له بناغه‌دا بوونى نه‌ته‌وه‌یه‌كى ژێر ده‌سته‌ى نكۆڵى لێكراوه، ئه‌گه‌ر توركیا ئاماده بێت بڵێت به‌ڵێ ئه‌م راستیه مێژوویه دانى پێدا ده‌نێم كه نه‌ته‌ویه‌كى دیكه له‌پاڵ توركیا هه‌بووه و زوڵمى لێكراوه و سه‌ركۆتكراوه و له هه‌موو مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى بێ به‌شكراوه، ئه‌و كات پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا چى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شاشیه مێژوویه ڕاست بكه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر هاتوو له توركیا گۆڕان درۆست بوو, ئه‌و كات ده‌بێت په‌كه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه ببێ ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستێ یاخود ته‌نیا ده‌ست به بۆچوونه كلاسیكیه‌كانى خۆیه‌وه نه‌گرێت، یاخود ئه‌و شێوازه‌ى كه پێى وایه ده‌توانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت یاخود ده‌سكه‌وتى هه‌بێت به ڕاى من ئه‌مه كارێكى زۆر هه‌ڵه ده‌بێت كه ئه‌و كات بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆِانكارییه‌ى كه له‌توركیادا روو ده‌ده‌ات ئه‌و چۆن خۆى بگونجێنێت و ته‌كنیكى خۆى بگۆرێت و له‌وانه‌یه شێوازى تێكۆشانى خۆشى بگۆرێت به‌جۆرێك كه خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه تازه‌یه‌ى كه له‌توركیادا دێته ئاراوه, كه من دڵنیام ئه‌و كات زیاتر بڕه‌و به‌خه‌باتى ئاشتیانه ده‌درێت و خه‌ڵك ئاماده‌یى تێدا ده‌بێت كه په‌ره به تێكۆشانى خۆى بدات، ئه‌و كات خه‌باتى چه‌كدارى نابێته تاكه شێواز و یاخود شێوزاێك به‌و راده‌یه‌ى پشتى پێببه‌سترێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌مرۆ له‌دونیادا خه‌باتى چه‌كدارى خۆى له‌خۆیدا كه‌س له‌عه‌داله‌ت و و ناوه‌ڕۆكى ئامانجه‌كانى ناپێچته‌وه ، به‌ڵكو خودى خه‌باتى چه‌كدارى خراوه‌ته به‌رپرسیارێتیه‌كى گه‌وره له‌دونیا كه زیاتر به‌لاى توند‌و تیژى و تیرۆره‌وه ده‌یبا، بۆیه میلله‌تێكى ژێر ده‌ستى وه‌كو كورد هه‌ر ئه‌وه‌نده پێویستى به چه‌ك ده‌بێت كه هیچ ده‌رفه‌تێكى دیكه له‌به‌رده‌مى نه‌كرابێته‌وه، كه ده‌رفه‌تێك كرایه‌وه بۆ خه‌باتى ئاشتیانه, ئه‌و كات خه‌باتى چه‌كدارى ته‌نیا زه‌ره‌رى ده‌بێت و هیچ مانایه‌كیش نابه‌خشێت بۆ میلله‌تێكى ژێر ده‌سته كه بیه‌وێت مافه‌كانى خۆى به‌ده‌ست بهێنى، چونكه له ڕاستیدا ئێمه كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه، ئێمه كێشه‌ى ئایده‌لۆژیاییمان نییه، جا ئایدولۆژیایه‌كى ئایینى بێت، یان كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌ڵكو ئێمه كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه ، ئه‌م حزبه سیاییانه‌ى كه هه‌ڵگرى دروشمى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یین ده‌بێت له ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌یرى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌تانه بقۆزنه‌وه .
پ/ پێش ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه‌كه و دوایی ته‌واو بوونیشی هه‌ندێك لایه‌ن له دژی راوه‌ستان, ئه‌م دژایه‌تی كردنه له چییه‌وه هاتووه؟ ئایا له كۆنفرانسه‌كه‌دا شتێك له دژی ئه‌و لایه‌نانه گۆترا؟
كاروان ئاكره‌یی: من نازانم ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه دژى وه‌ستاون چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م كۆنفرانسه، من پێم وایه بوونى ڕاى جیاواز ده‌رباره‌ى پلاتفۆرم و هه‌ر چاڵاكییه‌كى دیكه‌ى سیاسی كارێكى سروشتییه، به‌ڵام به پشت به‌ستن به‌تێڕوانینه كلاسیكیه‌كان وه سه‌یركردنى هه‌ر چاڵاكیه‌ك له ڕوانگه‌ى تاكه كه‌سیه‌وه, ئه‌مه كارێكى هه‌ڵه‌یه له‌سیاسه‌تدا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مى ئه‌مرۆى دونیا، من شێوزاێكم پێ ڕاسته به‌و مانایه نییه كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ى من هیچ راستیه‌كى پێ نییه، پاوانكردنى ڕاستى لای هه‌ر لایه‌نێك كارێكى زۆر هه‌ڵه‌یه وه ئه‌مه ئاكامێكى ئیجابى لێناكه‌وێته‌وه، هه‌ر به‌حوكمى پێشوه‌خته پێویسته سه‌یرى ئه‌و پلاتفۆرمه نه‌كات، یاخود له ڕوانگه‌ى گومانه‌وه سه‌یرى نه‌كات، من له‌ناو پلاتفۆرمه‌كه هه‌ستم نه‌كرد شتێك هه‌بێت كه شاراوه بێت، یان شتێك هه‌بێت كه گومانى لێ بكرێت, هه‌وڵێكى زۆر ڕاستگۆیانه و راستگۆییانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دیالۆگ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراون ده‌ست پێ بكات، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ئێمه له‌یه‌ك دابرێین و پشت له‌یه‌كتر بكه‌ین و ده‌رفه‌تى قسه‌و دواندنمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بێت، ئێمه رووبه‌روِوى یه‌كتر دانیشتین و قسه‌ى خۆمان به‌ڕاشكاوى بكه‌ین و ئه‌وه‌ى كه له پلاتفۆرمیش باسكرا به ڕاى من ئه‌مه خۆى مه‌حه‌ك ده‌بێت كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه ڕاى خۆیان ده‌بێت و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه ده‌بێت له‌وه‌وه سه‌یرى بكه‌ن ئه‌و شتانه‌ى كه له‌وێ باسكراون و خراونه‌ته‌و روو، ئایا ده‌كرێ دژایه‌تى كردنى ئه‌م و ئه‌وى لێبكه‌وێته‌وه، یان هه‌وڵێكه به به‌رفراوانى به‌جۆرێك بووه كه گوتارێك بووه و ئه‌م گوتاره به‌جۆرێك بووه كه‌ببێته بابه‌تى لێكۆڵینه‌وه و ووردبوونه‌وه، هه‌ڵوێستێكى پێشوه‌خته‌ى ئه‌م و ئه‌و دژ به پلاتفۆرم ، به‌ڕاى من له روانگه‌ى ئه‌و راستیه‌وه هاتوون، ئه‌م لایه‌نانه ناتوانن سه‌یه‌رى چاڵاكى غه‌یرى خۆیان یان ته‌ره‌فى به‌رامبه‌ر خۆیان بكه‌ن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان كاره‌كه نه‌كه‌ن ، كه‌واته كاره‌كه چه‌وته و كاره‌كه به‌گومانه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن و كاره‌كه له دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان دێته‌وه، ئه‌مه تێروانینێكى زۆر زۆر دوگماتیه و كۆنه و كلاسیكه, ده‌رفه‌ت ئه‌مرۆ له دونیادا كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ته‌نیا ده‌ستمان به یه‌ك جۆر شێواز‌و یه‌ك جۆره بیركردنه‌وه نه‌گرین، به‌ڵكو ئێمه بزووتنه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یین هه‌موو ده‌رگاكان ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێت ئاماده‌ییمان تێدا هه‌بێت كه به هه‌موو شێوازه‌كان تێكۆشانى خۆمان به‌ره‌و پێشه‌وه ببیه‌ن و هه‌وڵ بده‌ین به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خۆمان له ڕاستى و عه‌داله‌تى قه‌زیه‌كه‌ى خۆمان بگه‌ینین ، ئه‌و دوگمایه‌ى كه‌من ئێستا هه‌ستى پێ ده‌كه‌م له‌وێ و له‌وێ كه ئه‌وانه‌ى دژ به پلاتفۆرم و پێشتریش قسه‌یان كردووه به‌ڕاى من ئه‌وه ئه‌ركى ئه‌وانه كه له ڕاستى ئه‌و پلاتفۆرمه بگه‌ن، بێگومان نكۆڵى له‌وه ناكرێت كه توركیا مه‌به‌ستى خۆى هه‌یه له به‌ستنى پلاتفۆرمێك, توركیاش به دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌گه‌ڕێت، ئابانت مه‌به‌ستى خۆى هه‌یه كه پلاتفۆرم له هه‌رێمى كوردستان بكرێت، پێم وایه ئه‌و ڕاستیانه له كه‌س شاراوه نییه، به‌شداربووانى پلاتفۆرم له‌لایه‌ن كوردستانى عێراقه‌وه ئه‌و راستیه ده‌زانن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پلاتفۆرمیش ده‌زانێ كه كوردستانى عێراقیش به‌شدارى له‌و پلاتفۆرمه ده‌كات, ئه‌وه مه‌به‌ستى خۆى هه‌یه، ئامانجى خۆى هه‌یه، به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، واته ئێمه ناكرێ به چاوى ئه‌وه ته‌ماشاى ئه‌و پلاتفۆرمه بكه‌ین كه ده‌بێت سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌م پلاتفۆرمه له‌به‌رژوه‌ندى كورد بكه‌وێته‌وه یاخود ئابانت وا سه‌یر بكات كه ده‌بێت سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌م پلاتفۆرمه له به‌رژه‌وه‌ندى توركیا بكه‌وێته‌وه, شتى وانیه ئه‌گه‌ر وابێت دیالۆگى ناوێت، ئێمه كه دیالۆگ ده‌كه‌ین واته ئێمه دان به‌وه بنێن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى توركیا له‌رێگه‌ى ئه‌م پلاتفۆرمه‌وه به‌دى بێت، به‌ڵام كام به‌رژه‌وه‌ندى، به‌رژه‌وه‌ندى كه ده‌خرێته چوارچێوه‌ى هه‌مان ئه‌و تێڕوانینه سه‌ربازی و ئه‌منییه گومانلێكراوه‌ى توركیایی جاران به‌رامبه‌ر به كورد ؟ یان توركیا ده‌خرێته قاڵبى تێروانینه نوێیه‌كه كه ئێستا خه‌ریكه لێره‌و له‌وێ باسى لێوه ده‌كرێت و به‌ره‌و گه‌ڵاله بوونێكى نوێ ده‌ڕۆن كه كردنه‌وه‌ى تێدایه و داننان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى تێدایه، من پێم وایه ئه‌مه كه توركیا قازانجى لێ ده‌كات، سه‌باره‌ت به ئێمه‌شه‌وه له‌كوردستانى عێراق بێگومان به‌رژوه‌ندییه‌كه‌مان له‌وه‌دایه كه ئێمه له‌توركیا بگه‌ین تا كوێ ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه بێت و بدوێ و تاكوێ ئاماده‌یه كه توركیا گۆڕانكارى له‌به‌رنامه و تێڕوانینه‌كانى خۆى بكات به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان, به‌رامبه‌ر به‌كوردیش .
پ/ ئێوه چۆن له كۆنفرانسه‌كه گه‌یشتن, ئایا نییه‌تێكی راست و دۆرست بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له كۆنفرانسه‌كه دا بینرا؟
كاروان ئاكره‌یی: من لام وانییه ئه‌وه باسى ئێستای ئه‌م پلاتفۆرمه بێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكى مێژوویه كه له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بوونێكى مێژوووى زۆر سه‌خت تێپه‌ربووین وه مه‌سه‌له‌ى كورد وه‌كو چاره‌سه‌رى ته‌نیا ده‌توانم بڵێم كه ئه‌م پلاتفۆرمه توانى هه‌ندێ خاڵ بخاته روو كه نه‌خشه‌ى رێگا بخاته دارێژتن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌یه په‌سه‌ند بكرێت, هه‌نگاوه‌كان به‌ره به‌ره به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره برۆن كه بمانگه‌یینه سه‌ر لێوارى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى مه‌سه‌له‌كان، به‌ڵام هێشتا زۆر زووه باس له‌وه بكرێت كه ده‌وڵه‌تى توركیا ئاماده‌ییى تێدایه كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌مه وه‌كو زه‌نگێك بوو كه ده‌وڵه‌تى توركیاش بێگومان گوێى لێیه ئه‌وه‌ى له پلاتفۆرم باسكرا رێنماییه, به‌رچاو روونییه, نه‌خشه رێگایه‌كه, بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كى تازه له‌هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورد .
پ/ له‌م دواییانه ئێمه لێدوانی فه‌رمی به‌رپرسیارانی توركیامان بیستن بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان, ئایا ئه‌م چاڵاكیه كاریگه‌ریێكی وای ده‌بێت كه ئه‌م لێدوانانه زیاتر بن و هه‌نگاوی جددی بۆ باشتر بوونی په‌یوه‌ندیه‌كان بهاوێژرێت؟
كاروان ئاكره‌یی:به ڕاى من به‌ڵێ ئه‌م پلاتفۆرمه هه‌ندێ دیوارى تێك‌شكاند ، وه‌كو گوتم سیاسه‌تى ئینكاركردن له‌ناو توركیادا كاردانه‌وه‌ى هه‌بووه و ره‌نگیشى داوه‌ته‌وه به‌سه‌ر ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى توركیا، ئه‌م پلاتفۆرمه وه گرنگیدانى میدیاى توركییش بۆ ئه‌م پلاتفۆرمه به‌وه‌ى كه وه‌كو خۆى له كوردستان تى ڤیش بڵاوكرایه‌وه هه‌م به توركى و هه‌م به‌كوردى, بێگومان ئه‌وه بۆ خۆى یانى ئه‌وانه‌ى كه زۆر به‌توندى دژ به‌كوردن و ئینكارى به بوونى كوردستانى عێراق ده‌كه‌ن، جۆرێك له‌و توندییه‌ى خۆیان هێور ده‌بنه‌وه‌و له‌وانه‌یه پرسیارێكیان له‌لا دروست ببێت، ئه‌وانه‌ى كه ئاماده‌ییان تێدا بووه به‌كراوه‌یتر سه‌یرى مه‌سه‌له‌ى كورد و هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌وانه زیاتر هان ده‌درێن و به پشتگه‌رمى زیاتره‌وه دێنه پێش، ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ییان تێدا بووه كه كێشه‌ى كورد به رێگه‌ى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه بێگومان ئه‌وانه ئێستا لۆژیكیان به‌هێز ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان له‌رووى فیكر‌و له‌رووى سیاسته‌وه، ئه‌مه‌ى كه بوو ئه‌م رێگه خۆشكردنه‌یه كه كار بۆ ڕاى گشتى ناو توركیا بكرێت كه كوردبوون واتاى دوژمنایه‌تى كردنى توركیا نییه، یان هه‌رێمى كوردستان كه‌بووه به واتاى قومبوله‌یه‌كى ته‌وقیتكراو نییه دژ به توركیا، به‌ڵكو بوونى ره‌واى میلله‌تێكه كه درواسێى توركیایه ده‌بێ توركیا مه‌رحه‌بای لێ بكات, ئه‌گینا گرژیى په‌وه‌ندییه‌كان به بۆچوونى من له‌زه‌ره‌رو زیانى هه‌ردوولادا ده‌كه‌وێته‌وه.
پ/ گه‌لێك كه‌س مه‌راق ده‌كه‌ن كه بۆ به‌رپرسیارانی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له كۆنفرانسه‌كه دا نه‌كرد؟
كاروان ئاكره‌یی: ئه‌م پلاتفۆرمه دانیشتنێكى فه‌رمى نه‌بوو ، نه له‌لایه‌ن توركیاوه نه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ، به‌ڵكو هه‌وڵێكى نافه‌رمییانه‌ى ناوه‌نده رۆشنبیرى و رۆژنامه‌نووسانى تورك و كورد بووه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌تانه به تێروته‌سه‌لى باس بكه‌ن، وه به‌جورئه‌ته‌وه شته‌كان باس بكه‌ن، من هه‌ستم نه‌كرد له‌و پلاتفۆرمه كه‌سێك هه‌بووبێت موجامه‌له‌ى توركیا بكات، یان له‌توركیا كه‌سێك هه‌بووبێت ئینكارى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى توركیا بكات، یا ته‌نیا روو خۆشیه‌ك نیشانى ئێمه بدات، به‌ڵكو هه‌ر كه‌س له‌دیدى خۆیه‌وه، له‌تێڕوانینى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌وه شته‌كانى خسته روو‌و، له‌وانه‌یه ئه‌و شتانه‌ى كه له‌وێ باس كران بۆ هه‌ندێ كه‌س هه‌ر شتى زۆر غه‌ریب بن، هه‌ر گوێیان لێ نه‌گرتووه، وه ئێستا گوێى لێ گرتووه و ئێمه‌ش به‌راستى هه‌ندێ بیروبۆچوون له‌لاى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه گوێمان لێ بوو كه به‌راِستى دڵخۆشكه‌رن، كه خه‌ڵكانێك و رۆژنامه‌نوسانێك له‌توركیادا هه‌ن تێڕوانینیان بۆ مه‌سه‌له‌ى كورد و هه‌رێمى كوردستانى عێراق زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و زۆر ئیجابیانه‌یه, ده‌كرێ ئیشى له‌سه‌ر بكرێت .
پ/ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر لایه‌نی سیاسی و كومه‌ڵگایی كوردستان به چاوێكی ئه‌رێنی سه‌یری توركیایان ده‌كرد؟ لێ دوایی هه‌ره‌شه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤی راگه‌یاندنی توركیا, ئه‌م تێڕوانینه‌ی كوردیش گۆڕا, ئایا دوای گۆڕینی هه‌ڵوێستی توركیا پێتان وایه جارێكی تریش ئه‌م تێڕوانینه‌ی كورد بگۆڕێته‌وه؟
كاروان ئاكره‌یی: پێشتر توركیا هه‌ر له‌ساڵى 1991وه تاكتیكانه سه‌یرى كوردستانى عێراقى ده‌كرد، كه ئه‌م نیمچه كوردستانى عێراقه كه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كى به‌ده‌ست هێناوه، چه‌ند ده‌توانێ به‌رژوه‌ندییه‌كانى تاكتیكیانه‌ى توركیا به‌جێ بگه‌ێنێتن, له‌وانه لایه‌نه سه‌ربازییه‌كه‌شى ، له‌رووى سیاسییه‌وه له‌رووى ستراتیژییه‌وه ، توركیا له‌و قه‌ناعه‌ته بوو كه ئه‌م ره‌وشه نوێیه‌ى له كوردستانى عێراق له‌دواى ساڵى 1991 هاتۆته ئاراوه ره‌وشێكى كاتییه، به‌ڵكو به ئومێدى ئه‌وه‌بوو كه رۆژێك له‌رۆژان سه‌دام بگه‌ڕێته‌وه وه له كێشه‌ى كوردستانى عێراق رزگارى ببێت، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ى ویستى توركیا هاته‌وه و له 2003 دیكتاتۆریه‌ت رووخێنرا وه ده‌ستورێك بۆ عێراق دارێژار و خه‌ڵك ده‌نگى بۆ دا, ئه‌و له‌و ده‌ستوره‌دا نه‌ك هه‌رێمى كوردستانى عێراق ئه‌و ره‌وشه تازه‌یه له‌ناوچوو، به‌ڵكو مۆركێكى دیكه‌ى وه‌رگرت له‌دیفاكتۆریكى ناچارییه‌وه بووه به یه‌كه‌یه‌كى سیاسی ئیدارى فیدراڵ به‌پێى ده‌ستورى عێراق بوونى داننانێكى ده‌ستوورى به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه نرا، واته هه‌رێمه‌كه بوو به‌هه‌رێمێكى ده‌ستوورى ، له‌دواى 2003 ئه‌وه‌ندى دیكه قڵس بوو ، به ئومێدى ئه‌وه بووه كه ئه‌و ره‌وشه له‌ناوبچێت, حكومه‌تى مه‌ركه‌زى زاڵ بێت و ره‌وشه‌كه بگه‌ڕێته‌وه دۆخى جاران و ده‌وڵه‌ت به‌هێز بێت ، وه‌كو ووتم به‌پێچه‌انه‌ى ویستى توركیا كوردستان بووه به‌هه‌رێمێكى ده‌ستوورى، له‌وێ به‌دواوه و توركیا هه‌وڵى ئه‌وه‌ى دا كه تاچه‌ند ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌م بكاته‌وه، تا چه‌ند ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتى مه‌ركه‌زى عێراق به‌هێز بكات، هه‌ر به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كوردستانى عێراق نه‌یێته پێش كه هه‌نگاوه‌كان گه‌وره تر ببن و ئاسۆى باشترى بۆ بره‌خسێت به‌قه‌وڵى خۆى كه بتوانێت ململانێیه‌كى توندتر له‌گه‌ڵ َتوركیادا بكات، توركیا تا ئه‌م ساڵانه‌ش به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ى خۆى ئێستا كه به‌دواى ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ى كه پێش بینى ده‌كرێن له‌ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له‌عێراق و به‌تایبه‌تى له‌كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ، توركیا له به‌رده‌م پرسیارێكى گه‌وره‌یه ، ده‌بێ چ رۆڵێكى هه‌بێت له‌عێراقدا ئایا هه‌ر به‌چاوه كلاسیكیه‌كه‌ى جاران سه‌یرى هه‌رێمى كورستانى عێراق ده‌كات كه ئه‌مه ره‌وشێكى كاتییه؟ به‌ڕاى من كه‌سانى سیاسه‌تمه‌دار و واقیع بینانى توركیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه ئه‌وان ده‌بێت له‌خه‌مى ئه‌وه دابن كه چۆن په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه‌دا بكه‌نه‌وه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق زیاتر ئه‌م پرسیاره ده‌خاته روو؟ ئایا توركیا به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌مان تاكتیكى خۆى ده‌بێت كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم كه‌م بكاته‌وه و هه‌وڵ بدات ئابلوقه‌ى بدات ، هه‌وڵً بدات به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت خۆى دوور رابگرێ له‌دروست كردنى په‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ، یان به‌جۆرێكى دیكه بیربكه‌نه‌وه ، به بۆچوونى من له‌توركیا خه‌رێكه زه‌مینه‌یه‌ك دروست ده‌بێت كه بیر له‌شێوازێكى دیكه دێته ئاراوه كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ناكرێت به‌هه‌مان شێوه‌ى جاران ره‌فتار بكه‌ن ، به‌ڵكو بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه كه هه‌ر وه‌كو پلاتفۆرم كه له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتووه ، داوا له‌توركیا ده‌كات كه كونسوڵخانه بكاته‌وه ، من تێناگه‌م توركیا بۆ سیاسه‌تێكى وا سه‌رره‌قانه‌ى هه‌یه ، به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمى كوردستان كه بۆته واقعێكى دانپیاننراو, بۆ كۆنسڵخانه نه‌كاته‌وه ، كه‌چى ئێران زۆر زیره‌كانه‌تر قونسوڵخانه‌ى له سلێمانى كرده‌وه كونسوڵخانه‌ى له هه‌ولێر كرده‌وه ، هه‌ڵه‌به‌ته بێگومان كردنه‌وه‌ى قونسوڵخانه گه‌ڕانه به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران, گه‌ڕانه به‌دواى به‌هێزكردنى نفوس و پێگه‌ى ئێران له‌و ده‌ڤه‌ره, له‌هه‌رێمى كوردستان، توركیا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بێ چى بكات، ده‌سته‌وستان ده‌كه‌وێت ، یان هه‌ولێك ده‌دات ئه‌و هاوكێشه نوێیانه‌ى كه دێنه ئاراوه ، به‌لانسێك بێت و بچێت به‌ناو هاوكێشه‌كان ، ئه‌و هاوكێشانه هه‌وڵبدات به‌رژوه‌ندییه‌كانى خۆى تێدا ببینه‌ته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خۆیدا بنێت ، ئه‌ویش كه هه‌رێمى كوردستانى عێراقه . كه‌واته ئه‌مه كارێكى ئه‌رێنى بووه كه رۆژنامه‌نوسانى توركى به‌واقیع بیننانه سه‌یرى هه‌رێمى كوردستانى عێراقیان كردووه ، بێگومان كاردانه‌وه‌ى خۆیشیان ده‌بێت به‌سه‌ر ڕاى گشتى ، خه‌ڵكیش له‌هه‌رێمى كوردستانى عێراق ، به‌ڵام لام وایه هێشتا زووه كه ئێمه پێشبینى بكه‌ین یاخود هه‌ستى پێ بكه‌ین كه راو بۆچوون تێڕوانینى چ وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان چ وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شتێكى تازه سه‌رى هه‌ڵدا بێت ، هه‌ردوولا لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان و توركى كه‌وتوونه‌ته پرسیارێكى زۆر, كه هه‌ندێك له‌و پرسیارانه وه‌ڵامى له‌و پلاتفۆرمه‌دا هه‌بوو ، هه‌ندێكشیان ماوه‌ته‌وه به هه‌ڵواسراوی ، ده‌بێت چۆن بگه‌ڕێن به‌دواى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ، ئه‌م زه‌مینه‌یه دروست بووه كه به‌ڕاى من خۆى له‌خۆیدا كارێكى ئه‌رێنییه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ى له‌نێوان ئێمه و توركیادا هه‌میشه به‌بارگرژى تێپه‌ڕیوه ، هێشتا زووه من بڵێم راییه‌كى گشتى ئه‌رێنى له‌كوردستان گه‌ڵاله بووه و تێڕوانینیان بۆ توركیا گۆڕانێكى بنه‌ڕه‌تى به‌سه‌ر داهاتووه، ئومێد ده‌كه‌ین كه توركیا وه‌ك دۆستێك سه‌یرى ئێره بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بتوانین ئه‌و تێڕوانینه دۆستانه‌یه له‌كوردستاندا دروست بكه‌ین، وه خه‌ڵك به‌ئومێده‌وه سه‌یرى توركیا بكات، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه له‌رێگه‌ى كۆمپانیاكانه‌وه ، به‌ڕاستى ئێستا كۆمپانیاى توركیا كه ده‌ستپێشخه‌ر بوون له‌وه كه هاتوونه‌ته ئێره بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان هاتوونه ، بازرگانى هه‌ر وایه ، به‌ڵام بوونى كۆمپانیا توركیه‌كان لێره‌و بوونى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى توركیا لێره خۆى له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته پراسیارێك و رووبه‌ڕووى توركیا ده‌كرێته‌وه ، ئێوه چۆن سه‌یرى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌كه‌ن ،ده‌تانه‌وێ پێشى بخه‌ن یان رێگه‌ى لێ ده‌گرن ، ئه‌وه‌ش پرسیارێكه كه دواجار توركیا وه‌ڵامى ده‌ده‌اته‌وه .