كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî   
Skip Navigation Links
Click on the slide!

مه‌كته‌با سیاسیا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ پیرۆزباهی ل هه‌موو موسلمانێن جیهانێ و هه‌رێما كوردستانێ كر

KTV ... ب هه‌لكه‌تنا هاتنا جه‌ژنا ره‌مه‌زانا پیرۆز؛ د ته‌له‌گرافه‌كێ ده‌ مه‌كته‌با سیاسیا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ پیرۆزباهیا ل هه‌موو موسلمانێن جیهانێ و ب تایبه‌تی هه‌رێما كوردستانێ و ل مالباتێن شه‌هید و ئه‌نفالكری

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات

KTV ... بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم . لە خوای گەورە داواكارم رۆژو تاعەت و عیبادەتی مانگی رەمەزان، مانگی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامی ئیران دەكات

KTV ... ئەمرۆ دووشەممە 6/9/2010 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە بەرێز حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامی ئیران لە بەغدا.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەمەریكا دەكات

KTV ... ئەمرۆ دووشەممە 6/9/2010 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە ژەنەراڵ لوید ئۆستن فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق هاوڕێ‌ لەگەڵ جێمس جیفری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق و شاندێكی یاوەری.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

محه‌مه‌د عه‌سكه‌رى ئێرشا ده‌ڤه‌را ره‌سافه‌ خسته‌ ئه‌سۆیێ رێخستیا ته‌رۆریستیا قاعیده‌

KTV ... محه‌مه‌د عه‌سكه‌رى په‌یڤدارێ وه‌زاره‌تا به‌رگیری یا ئێراقێ ئه‌و ئێرشا كو باره‌گه‌هێ سه‌ركانتا له‌شكه‌رێ ئێراقێ ل ده‌ڤه‌را ره‌سافه‌ ل بابالموعه‌زم؛ ژ خوه‌ره‌ كربوو ئارمانج؛ خسته‌ ئه‌سۆیێ رێخستیا ته‌رۆریستیا قاعیده‌ و هوشدارى ژى دا

درێژه‌ ...


Links لينك
ڕاپرسى
  
ووتار
ده‌قى وتارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌رێوره‌سمى دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی یه‌كه‌مى ســـاڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌مى په‌رله‌مان .

پێشه‌كى مانگى موباره‌كى ره‌مه‌زان كه‌ له‌م حه‌فته‌یه‌ به‌رێى ده‌كه‌ین، له‌ ئێوه‌و ته‌واوى خه‌ڵكى موسڵمانى كوردستان دوباره‌ پیرۆز بێت. هه‌روا جه‌ژنیشتان پیرۆز و ئاواته‌خوازین هه‌موو ساڵێ ئاوا به‌ ته‌بایى و برایه‌تى و

نێچیرڤان بارزانى له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا: پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتوودا بگونجێنێت

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ى خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی ده‌موكراتی كوردستان

له‌دیمانه‌یه‌كدا د. به‌كر شاه ئاماژه‌ به‌ پێویستى قوتابیانى كورد له‌ رووسیا به‌هاوكارى زیاترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

خۆشه‌وى محه‌مه‌د- ڕووسیا.. د. بكر شاه سه‌رپه‌رشتیارى وه‌رگرتنى زه‌ماله‌كانى قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى ڕووسیا، داواكاره‌ له‌ كاتێكى زوودا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ بۆ

نه‌دیم زه‌هاوى: كار بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م

نه‌دیم زهاوه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه‌و، له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل سدقی زه‌هاوییه‌، له‌ سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند تێدا چه‌ندین

ده‌قی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی

نوری مالیكی سه‌رۆك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن سنێد و تاریق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی هه‌مه‌ڕه‌نگدا هه‌بێ

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین ، په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى روون و دادپه‌روه‌رانه‌ و شێوازێكن له‌ وتاربێژیی كه‌ باڵابوون به‌ رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربڕین له‌ سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كات،

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وروه‌ ومیهره‌بان خوشك وبرایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانانی به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌به‌شداریتان ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و داخوازیی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م و زۆر زۆر سوپاس
  

 
ده‌قى وتارى مه‌سرور بارزانى له‌ كۆنفرانسى ( ئاینده‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ) له‌ سێناتى فه‌ره‌نسا كه‌ له‌ رۆژانى 28 و 29-1-2010 به‌رێوه‌ چوو



 
kurdistantv@kurdistantv.net

30 كانون الثاني, 2010

Print this page
KTV ...




ئاماده‌بووانى به‌رێز

پێشه‌كى سوپاستان ده‌كه‌م بۆ داوه‌ت كردنمان و به‌شدار بوون له‌م كۆنفرانسه‌ گرنگه‌دا .

مایه‌ى سه‌ربه‌رزیه‌ بۆ ئێمه‌  ،  كه‌ له‌ جه‌رگه‌ى له‌ دایك بوون و شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و باوه‌ره‌ دیموكراسیانه‌ى كه‌ له‌ پێناویاندا تێده‌كۆشین  ،  ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین .
ئێستا كه‌ له‌به‌رده‌متانداین  ،  ترادسێۆنى مه‌زنى خه‌ڵكى فه‌ره‌نسامان  دێته‌وه‌ یاد .
به‌ر له‌ دوو سه‌د ساڵ  ،  له‌ جاردانى مافه‌كانى تاك و هاوڵاتی بووندا  ،  پابه‌ندێتى به‌ (سه‌ربه‌ستى  ،  خاوه‌ندارێتى و ئاسایش و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى سه‌ركوتگه‌رى ) خراوه‌ته‌ روو .
ئه‌و به‌هایانه‌ى كه‌ بنه‌ماى برایه‌تى و یه‌كسانى پێك ده‌هێنن ،  بناغه‌ى كارى هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ پێناو جیهانێكى زیاتر یه‌كساندا  تێده‌كۆشن ،  جیهانێك  ،  كه‌ تیایدا هه‌موو تاكه‌كان به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌  نوێنه‌رایه‌تى ده‌كرێن و هیچ كه‌سێكیش نه‌هامه‌تى له‌ سه‌ر ده‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ نابینێ كه‌ متمانه‌ى ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بپارێزن و په‌ره‌ پێ بده‌ن .

له‌ به‌رده‌وامێتى ململانێى تێگه‌یشتن له‌م ئامانجانه‌ و خودى جاردانه‌كه‌ ،  سه‌رنجێكى بارۆن مۆنتسكیۆ هه‌یه‌ كه‌ (( ئه‌زموونى به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى خستۆته‌ روو  هه‌ر كه‌س ته‌نها به‌شوێن  ده‌سڵاتدارێتیدا   گه‌ڕا بێت و ویستبێتى زیادى بكات ،  به‌ره‌و ئه‌وه‌ چووه‌ كه‌ خراپ ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ كار هێنابێت و تا ئه‌و ئاسته‌ى تواناى هه‌بووبێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى گه‌یاندۆتێ )). مۆنتسكیۆ زیره‌كانه‌ له‌م بابه‌ته‌ گه‌یشتبوو  ،  له‌و ساته‌شه‌وه‌  ،  مێژوو سه‌لماندویه‌تى  ،  كه‌ هیچ حوكمڕانیه‌ك ناتوانێ ئایدیا بنه‌ره‌تیه‌كانى دیموكراسى بهێنێته‌ دى.
هیچ كه‌سێكیش ناتوانێ له‌ مافه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانى مرۆڤ تێبگات  ،  ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت به‌ جیا كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان و زانیارى نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ حكومه‌ت(( ده‌بێت له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌ك پێك بێت  ،  كه‌ هیچ تاكێك پێویستى به‌وه‌ نه‌بێ له‌ تاكێكى دیكه‌ بترسێت)).

جگه‌ له‌ عێراق  ،  شوێنانى دیكه‌ كه‌من كه‌ بووبنه‌ سمبۆلى مه‌ترسى په‌راوێز خستنى ،  ئه‌م واقیعه‌. له‌ سه‌ربه‌خۆبوونى عێراقه‌وه‌  ،  كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق رووبه‌رووى ئازار و نه‌هامه‌تى  بوونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆى نه‌بوونى خواست لاى هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌ عێراقیه‌كان  بۆ ره‌زامه‌ندى پیشان دان به‌رامبه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه‌ بنه‌ره‌تیانه‌ . پێكهاته‌ ئه‌تنیكى و ئایینیه‌ كان رووبه‌رووى جینۆساید بوونه‌ته‌وه‌  له‌ سه‌ر ده‌ستى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه‌ مه‌به‌ستیان بووه‌  ،  ده‌وله‌تێكى ناوه‌ندى به‌هێز له‌و پێكهاته‌یه‌ى دواى شه‌ڕ دروست بكه‌ن  ،  كه‌ به‌ عیراق ناسراوه‌ . له‌ هه‌ولى ناكۆتاى خۆیان بۆ یه‌كگرتوویى  ،  نه‌ك یه‌كگرتووییان نه‌دۆزیه‌وه‌  ،  به‌ڵكو تێكدان و دابه‌ش بوونیان خسته‌وه‌ .

به‌رئه‌نجامى ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌تانه‌ش روودانى كاره‌سات بووه‌و   سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى  رووبه‌رووى كۆمه‌ڵكوژى بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌موو به‌ڵێن و سه‌رمایه‌كانى نه‌وت  ،  به‌ فیرۆ دراون.

وه‌كو یه‌ك له‌ پێكهاته‌كانى عێراق ،  كورد ببووه‌ ئامانجی شه‌رێكى سه‌ختى جینۆساید كردنه‌وه‌ ، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌ كیمیاوی و زنجیره‌ شاڵاوه‌ شومه‌ى ئه‌نفال كه‌ به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجام دراوه‌  ،  كورد قوربانیه‌كى زۆرى داوه‌  و زیاتر له‌ 182 هه‌زار كه‌س كه‌ زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون  له‌ نێو براون و 90% ى گونده‌كانى كوردستان تێكدراون و وێران كرابوون .

ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كى زانراوه‌ و بووه‌ته‌ هۆى هاتنه‌ ئاراى نه‌مانى متمانه‌و ترس و تۆقین له‌ نێوان تاكه‌كان و پێكهاته‌ جیاجیاكان و خه‌ڵك و حكومه‌ت دا و دۆخێكى خستۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا ئه‌وانه‌ى كه‌ هێزیان نییه‌ یان لاوازن  ،  چاوه‌رێى ئه‌وه‌ بن كه‌ به‌هێز و زۆرداره‌كان  ،  مافه‌كانیان پێشێل بكه‌ن ، له‌م جۆره‌ شوێنانه‌شدا  كه‌لتورى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ،  كه‌لتورێكى به‌هێز ده‌بێت .
هیوا و ئاواتى ئێمه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م بازنه‌ى تراژیدیایه‌ به‌ هۆى  ده‌ستورى عێراقى ساڵى 2005 ه‌وه‌  تێك بشكێنرێت كه‌ پره‌نسیپه‌كانى فیدرالیزم و دیموكراسیه‌تى له‌ خۆ گرتووه‌ و له‌لایه‌ن 80%  ده‌نگده‌رانى عێراقه‌وه‌ ،  ده‌نگى بۆ دراوه‌ ، هیوامان ئه‌وه‌ بووه‌  ،  كه‌ قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ تیایدا جیاوازیه‌كانمان وه‌ك خاڵى لاواز لێك نادرێته‌وه‌  ،  به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆى به‌ هێز بوونمان و هه‌ر لایه‌ك ئاشتیانه‌ كێ به‌ركێى ئه‌وى دى ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانى هه‌موواندا ،  ئومێدمان ئه‌وه‌یه‌  ،  ئاینده‌یه‌ك هه‌بێـت كه‌ تیایدا ده‌سه‌ڵات سنوردار بكرێت و دابه‌ش بكرێت تیایدا   هه‌روه‌ك  مۆنتسكیۆ هه‌وڵى بۆ ده‌دا  ،  كه‌س ترسى له‌وى دى نه‌بێت .

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا  ،  چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو  ،  كه‌ ئاسته‌نگى زۆر ماون  ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌ى كه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وڵات دا هه‌بوون رێگه‌ى بۆ هاتنى تیرۆریسته‌ نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان خۆش كرد و ئه‌وانیش یارییان به‌ مێژوو و نه‌بوونى متمانه‌ى عێراقیه‌كان كرد و توانیان پشتیوانى به‌شێك له‌ دانیشتوان  بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن .
 
هێرش و په‌لاماره‌كانى ئه‌م تیرۆریستانه‌  ،  هه‌ست نه‌كردنى به‌ ئارامى لاى هاوڵاتیان زیاتر كرد . له‌ ناو پێكهاته‌كانى عێراقدا  ،  به‌ تایبه‌ت شیعه‌ و سوننه‌  ،  بێ متمانه‌یى زیاتر كرد و ئه‌و هه‌سته‌ بنه‌ره‌تیه‌ برایه‌تیه‌ى كه‌ له‌ نێوانماندا بوو  ،  نه‌هێشت. سه‌ركرده‌ لاوازه‌كان ،  روویان له‌ ده‌ره‌وه‌ كرد و رێگه‌یان دایه‌ هێزه‌ بیانیه‌كان  ،  كه‌ به‌ ئامانجێكى دوو رووییه‌وه‌  ،  رۆڵ له‌ ئاراسته‌كردنى بارودۆخى عێراقدا  ،   ببینن .
بێ توانایى بووه‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ عێراقدا و فروانكردنى بیرۆكراسیه‌ت و زیاتر سه‌رنج راكێشانى ئه‌وانه‌ى كه‌ ته‌نها  به‌ شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌ كه‌سیه‌كانى خۆیانه‌وه‌ن  ،  نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى گشتى بكه‌ن . له‌ بارودۆخێكى له‌م جۆره‌دا ،  جێگه‌ى سه‌ر سوڕمان نییه‌ كه‌ ئینتیما بۆ مه‌زهه‌ب و لایه‌نى ئه‌تنیكى جیا  ،  له‌ ئینتیما بۆ وڵات له‌ پێشتر بێت.

ئه‌مه‌ راستى دۆخى عێراقه‌ ، ته‌نها به‌ هیوا خواستن و  چاره‌سه‌رى ناجێگیر و شێلو  ،  ناتوانرێ ئه‌م بۆ ماوه‌یه‌ بگۆردرێ ، ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ختێك بمانه‌وێت له‌م دۆخه‌ ده‌ربچین و ئاراسته‌ى مێژوو بگۆڕین  ،  ده‌بێ له‌م دۆخه‌ تێبگه‌ین و په‌سه‌ندى بكه‌ین، له‌ كاتێكدا خه‌لكانێك له‌ عێراقدا له‌ به‌ر ترس و دڵه‌ راوكێ ژیانیان نه‌مابێت ئه‌وا پێكهاته‌كانى دیكه‌ى  عێراق ناتوانن گه‌شه‌ بكه‌ن و پێش بكه‌ون به‌ بێ بوونى متمانه‌ به‌ رۆڵى دامه‌زراوه‌و سیسته‌م ،  ناتوانرێ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ پێدان بهێنرێته‌ دى.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌  ،  هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان هاوكار و به‌شدار بێت له‌ پارستنى یه‌كێتى عێراق دا . ئه‌مرۆ  هه‌رێمى كوردستان ئارامترین و سه‌قامگیرترین به‌شى عێراقه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌  ،  ئابوورى هه‌رێمه‌كه‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌ ، ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌ هۆى بوونى كه‌لتورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاینییه‌ .

هه‌موو ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاشته‌واییه‌ نیشتیمانیه‌ى كه‌ گیرابوویه‌ به‌ر  ،  ده‌كرێ وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى روون به‌كار بهێنرێت كه‌ چۆن عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببردرێت .

چه‌قى خه‌بات و تێكۆشانى ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ سه‌روه‌ڕى یاسا له‌ وڵات هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌گوێره‌ى خه‌سڵه‌ته‌ دیموكراسییه‌ مۆدێرنه‌كان دابه‌ش بكرێن ، ئه‌م به‌هایانه‌ش له‌ ده‌ستوره‌كه‌ماندا هه‌ن  ،  به‌ڵام ته‌نها به‌ جێ به‌جێ كردنى ته‌واویان ده‌توانین ئاشتى و پێشكه‌وتن به‌دى بهێنین . به‌بێ له‌ ئامێزگرتن و كار پێكردنى ئه‌م به‌هایانه‌  ،  جارێكى دیكه‌ رووبه‌رووى سه‌ركوتگه‌رى ده‌بینه‌وه‌  ،  به‌بێ له‌ به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى كه‌ كێ حكومرانى ده‌كات .
ده‌ستور له‌ هه‌موو بابه‌ت و ململانێ  و یاسایه‌یه‌ك باڵاتره‌ و له‌ سه‌رووى مه‌سه‌له‌كانى گاز و نه‌وت و كورسى په‌رله‌مانى و بودجه‌وه‌یه‌،  ده‌ستوور بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ عێراق چ جۆره‌ سیسته‌مێكى حوكمرانى ده‌بێـت و پێكهاته‌و هاوڵاتیه‌كانى پێگه‌و مافیان چۆن ده‌بێت .

ده‌ستور سه‌رچاوه‌ى تواناى ئێمه‌یه‌ به‌وه‌ى كه‌ متمانه‌مان هه‌بێت و هه‌ست به‌ پارێزراوى بكه‌ین و بزانین كه‌ عێراقى نوێ  ،  عێراقى سه‌ركوتگه‌رى رابردوو نییه‌ ، ده‌ستور وه‌ك پێكهاته‌ى جیاواز  پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه‌ و له‌ جیاوازى و تایبه‌ته‌مه‌ندیه‌كانمان پارێزراون  ،  به‌ڵام له‌ ئامانجى هاوبه‌شى پێشكه‌وتن و دادپه‌روه‌ری دا یه‌كگرتووین .

من لێره‌وه‌ پابه‌ندبوونى خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پره‌نسیپه‌ دیموكراسیه‌كان و فیدرالیزم كه‌ له‌ ده‌ستوورى عێراقدا دیاری كراون ، نه‌ك ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كوردم  ،  به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر عێراقیه‌كى دیكه‌  قوربانى رابردووى پر له‌ سه‌ركوتگه‌رین.

 ده‌ستوورى عێراق بایه‌خى حكومه‌ته‌ هه‌رێمیه‌كان و خۆجێیه‌كان به‌ ره‌سمى ده‌ناسێ  ،  به‌مه‌ش گه‌لانى عێراق كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر نه‌هامه‌تیان چه‌شت  ،  دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ عێراقى نوێ  ،  به‌ دوور ده‌بێت له‌و ناوه‌ندێتیه‌ زۆره‌ى ده‌سه‌ڵات كه‌ ببووه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تى و ماڵ وێرانیه‌ى كه‌ به‌ سه‌ر عێراقدا  هاتن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى زیاترى عێراقیه‌كان و دابه‌ش كردنى فراوان و دیاریكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان  .  ده‌ستوورى عێراق بوارى ململانێى توندوتیژ و ره‌فتارى دوژمنكارانه‌ى له‌ سه‌ر پۆستێك یان ده‌سه‌ڵاتێكى دیاریكراو كه‌م كردۆته‌وه‌ ، ئه‌م دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵاتانه‌ بناغه‌یه‌كى گرنگن له‌ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى و دروست كردنى دۆخێكى ئاشتیانه‌ى ململانێ كردن  ،  كه‌ به‌ تێپه‌ربوونى كات  ،  ورده‌ ورده‌ كه‌م و كوڕیه‌كان ناهێڵێ.

په‌یامى من ئه‌مرۆ بۆ ئێوه‌ په‌یامێكى ره‌شبینانه‌ نییه‌ له‌ زۆر رووه‌وه‌ پێشكه‌وتنمان به‌ ده‌ست هێناوه‌ ، وه‌ڵام و چاره‌سه‌ریمان بۆ زۆرێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان هه‌یه‌ و  ده‌نگمان به‌و وه‌ڵام و چاره‌سه‌ریانه‌  داوه‌و رازى بووین له‌سه‌ر هاتنه‌ دى  به‌ڵێنه‌كان بۆ جێ به‌جێ كردنیان  ده‌زانین كه‌ ده‌بێ چى بكه‌ین .

ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌  ئازایه‌تى و حیكمه‌ت و لێبڕاوییه‌  بۆ جێ به‌جێ كردن و گرتنه‌به‌رى سیسته‌مێكى دیموكراتى و فیدراڵى  كه‌ به‌ ئه‌زموون سه‌لمێنراوه‌ باشترین و كاریگه‌رترین سیسته‌مى  پاراستنى مافه‌كاى تاك و حوكمرانى كردنى كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌  جیاجیاكانه‌. ئه‌مه‌ تاكه‌ هیوا و ئومێدێكه‌ كه‌ عێراق و پێكهاته‌كانى بتوانن پێكه‌وه‌ یه‌كێتیه‌ك دروست بكه‌ن و پێش بكه‌ون  ،  تاكه‌ رێگاى به‌ره‌و پێش چوون  پابه‌ند بوونه‌ به‌ پره‌نسیپ و بنه‌ما فیدراڵى و دیموكراسیه‌كان .
ئێمه‌ وه‌ك و كورد و وه‌كو عێراقییه‌كیش به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئێوه‌ى فه‌رنسى و ئه‌وروپى و ته‌نانه‌ت به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌ندامانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى ناتوانین خۆمان له‌ پابه‌ندێتى به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان ببوێرین  بۆ ئه‌وه‌ى  به‌ سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانى نایه‌كگرتوویى دا زاڵ بێت  ،  پێویسته‌ عێراق  بتوانێ  گه‌لانى خۆى بپارێزێت و له‌ توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى  متمانه‌یان بۆ دروست بكات .
ده‌بێت عێراق دڵنیامان بكاته‌وه‌ كه‌ چیدى لایه‌نى به‌هێز  ،  نابنه‌ لایه‌نى سه‌ركوتگه‌ر، عێراقێك كه‌ تیایدا به‌ بێ له‌ به‌رچاوگرتنى ره‌نگ و پێكهاته‌ جیاجیاكانى  ،  له‌ به‌سراوه‌ بۆ زاخۆ و له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ به‌غدا  به‌شدار ده‌بن له‌ بڕیاردان له‌ سه‌ر چاره‌نووسیان و ته‌واوى ئه‌و مافانه‌یان ده‌بێت كه‌ له‌ ده‌ستووردا  بۆ هاوڵاتیانى عێراق دیارى كراون.
ئه‌مه‌ش بناغه‌ى برایه‌تى و تاكه‌ ئومێدى ئاینده‌ى عێراقه‌ . 


 


 


 
زانست
KTV ... "بنێشت" جوین ده‌بێته‌ هۆى چاڵاكبوونى مێشك !  
ئابووری
KTV ... كه‌رتی ئابووری و دارایی عێراق له‌ گه‌شه‌كردن دایه‌ 
وه‌رزش
KTV ... یاریزانى هوله‌ندى كاوت به‌هۆى پێكانه‌وه‌ چوار هه‌فته‌ى تر یاری ناكات 
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... كورته‌ باَڵاترین هه‌رزه‌كانى جیهان ،درێژى باڵاى ته‌نها 55 سانتیمه‌تره‌ ! 
Copyright © 2010 Kurdistan Television. Developed by HawlerTech