|
ئه‌وڕووپا زێده بوونی بێ‌کاری و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی هاوته‌ریبن |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
28 كانون الثاني, 2010
|
|
KTV ...
شۆڕش خالید ئاژگه‌یی- دانمارک.. هاوده‌م له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی کاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌کانی قه‌یرانی ئابووری و دارایی جیهانی، به‌ره به‌ره شوێنه‌واره نه‌رێنیه‌کانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیش له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕووپا ده‌رده‌که‌ون.
له فه‌ڕه‌نسا زیاتر له ساڵێکه حکومه‌ت خۆی سه‌رقاڵی بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و ئایینی به نێوی " نیقاب و سه‌رپۆشی ئیسلامی" یه‌وه کردووه‌و لێژنه‌یه‌کی پسپۆڕ و په‌ڕله‌مانی ڕاسپاردووه توێژینه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ و به‌رفراوان ده‌رباره‌ی ئاستی به‌ربڵاویی سه‌رپۆشی ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لێژنه‌که راپۆرتێکی ئاماده‌کراوی ڕاده‌ستی په‌ڕله‌مان کرد و دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش مشتومڕێکی تووند له نێوان لایه‌نگران و دژه‌کانی ده‌رکردنی یاسای قه‌ده‌غه کردنی نیقابی ئیسلامی به‌رپابوو و تا چه‌ند کاتژمێرێک، به وته‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌کانه‌وه، درێژه‌ی کێشاو بڕیار درا به زۆره‌ملێ له‌سه‌رکردنی نیقابی ئیسلامی سزای قانونی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ.
له دانیمارکیش وا بۆ شه‌ش مانگێکه حکومه‌ت لێژنه‌یه‌کی پسپۆڕ‌و شاره‌زای تایبه‌ت کردووه به لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکار و ده‌ره‌نجامه‌کانی له‌سه‌رکردنی نیقابی ئیسلامیه‌وه.
هه‌رچه‌نده لێژنه‌ی ناوبراو هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕاپۆرته ئاماده کراوه‌که‌ی ڕاده‌ستی لایه‌نی حکومی کرد و تیایدا ئاماژه‌ی دابه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری دانیمارک ته‌نیا دوو یا سێ ئافره‌تی موسوڵمان ئه‌م جۆره پۆششه ئیسلامیه به‌کار ده‌هێنن. که‌چی لایه‌نی حکومی هێشتا پێ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م سه‌رپۆشه ئیسلامیه داده‌گرێ و ئاماده‌کاری کراوه بۆ گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دژبه‌و که‌سانه‌ی نیقاب ده‌که‌نه سه‌ریان.
ئه‌م بارودۆخه ته‌نیا به‌یه‌ک جۆر ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ، ئه‌ویش نیگه‌رانی ئه‌وڕووپیه‌کانه له ده‌ره‌نجامه نه‌رێنیه تا ڕاده‌یه‌ک درێژخایه‌نه‌که‌ی ته‌نگژه‌ی ئابوری جیهانی و به‌رز بوونه‌وه‌ی راده‌ی بێ‌کاری له ئاستی وڵاتانی ڕۆژئاوادا له‌لایه‌ک. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه چالاک بوونی بزووتنه‌وه تووندڕۆکانی سه‌ربه باڵه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کانی ئه‌وڕووپی و نه‌مازه نازیه تازه‌کان، که‌وا به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌شوهه‌وای دیموکراسی وئازادیه فه‌ردیه‌کان، توانیویانه له چوارچێوه‌ی ڕێکخستن و پارته سیاسیه دانپیانراوه‌کانه‌وه خۆیان بخزێننه نێو هۆله‌کانی په‌ڕله‌مان و له هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانیه‌کاندا بانگه‌شه‌ی پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌وڕووپا بکه‌ن له ئایینی ئیسلام و ڕه‌گه‌زه جیاجیاکانی سه‌ربه توێژه جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ره‌وه‌ندی کۆچه‌ران و په‌نابه‌رانی سه‌ربه چین و توێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌شێکی هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌یان به‌رده‌که‌وێ. به‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبونی نزیه‌کی30 ساڵ یا که‌مترو زیاتر به‌سه‌ر مانه‌وه‌و به‌سه‌ربردنی ژیان و گوزه‌ران له ئه‌وڕووپادا، تا کو ئێستا نه‌یانتوانیه‌وه وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌چ له ڕووی ئایینیه‌وه وچ له ڕووی کولتوریه‌وه پیشانی ئه‌وڕووپیه‌کان بده‌ن وخۆیان له ده‌سته‌گه‌ری و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی ڕه‌گه‌زیه‌وه بپارێزن.
کۆمه‌ڵێک له کۆچبه‌رانی موسوڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ هاتنینان بۆ ئه‌وڕووپا و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی هات و نه‌هاته‌وه، تا کو ئێستاش نه‌یانتوانیه‌وه خۆیان له‌گه‌ڵ پێوه‌ر و شێوه‌ی ژیانی ئه‌وڕووپی و شارستانی ڕۆژئاواییه‌وه بگونجێنن و ده‌ست هه‌ڵگرن له به‌شێک له‌و بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و فکریانه‌ی له‌گه‌ڵیا په‌روه‌رده کراوان و ڕاهاتوون. یا هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌شێک له‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵانه‌یان سه‌باره‌ت به ژیان و کولتووره‌وه وه‌لا نێن و گۆرانکاری به‌سه‌رداا بێنن و خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌دا بگونجێنن.
بۆیه‌ش له‌کاتی ڕوودانی هه‌رجۆره ڕووداوێکی دڵته‌زێنی کۆمه‌ڵایه‌تی یا ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ک گشت هۆکاره‌کان بۆ کولتوری لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و ئۆباڵی نه‌هامه‌تیه‌کانیان ده‌خه‌نه پاڵ ڕۆژئاواوه. ڕۆژئاوایه‌کانیش به به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌کانی " ئێمه وئه‌وانی ناشارستانی" ناکۆکیه‌کان پتر قوڵ ده‌که‌نه‌وه‌و ڕه‌وشه‌که زیاتر ده‌شێوێنن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وڕووپیه‌کانیش که‌م تا زۆر هێشتا هه‌ستی گه‌رم و گوڕ و تووندی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی تیایاندا دانه‌مرکاوه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ به چاوی گومان و نادڵنیاییه‌وه له خه‌ڵکی بیانی و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڕوانن. ڕووداوه‌ی یازده‌ی سێپتامبه‌ریش به نۆره خۆی بوو به سه‌ره‌کیترین هۆکاری شڵه‌ژانی هارمۆنیای پێکه‌وه ژیانی ئایینی وفه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ری ئه‌وڕووپادا.
له‌جیاتی خوێندنه‌وه‌ی واقعیانه‌و ڕاست‌و درووستی یه‌کتر و دوور که‌وتنه‌وه له به گژ یه‌کدا چوون و په‌لاماری کولتوری یه‌کدان، هه‌رکه تووندڕۆ ئیسلامیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیان بۆ چه‌ک و ته‌قینه‌وه و کوشت وبڕ برد، لێره له ئه‌وڕووپا دووکه‌ڵه‌که‌ی ده‌چێته چاوی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانه‌وه. ته‌نانه‌ت بارودۆخی شڵه‌ژاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆته به‌نزینی هه‌ڵکردنی دووبه‌ره‌کیه‌کان و خۆش کردنی ئاوری یه‌کتر تۆمه‌تبار کردن به داگیرکا‌ر و تووندڕۆییه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی نالۆژیکیه‌وه.
بۆیه کاتێک گوێ بیستی هه‌واڵی دڵخۆشکه‌ری پێکه‌وه ژیانی ئایینی و فه‌رهه‌نگی کوردستانیان ده‌بم، خۆزگه ده‌خوازم ئه‌م بارۆدۆخه‌ی کوردستان لێره له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌وڕووپای لانکه‌ی پێشکه‌وتن و دیموکراسی و مافی مرۆڤ ڕه‌نگی بدایه‌ته‌وه‌و ئه‌مانیش تۆزێک له کوردستانیانه‌و فێری سینگ فراونی و قه‌بوڵ کردنی یه‌کتر بوونایه و له جیاتی هه‌ڵکه‌ندنی چاڵ و چۆڵی دووبه‌ره‌کی و ڕق و قین هه‌ڵگرتن، ناکۆکیه‌کانیان بخستایه‌ته خزمه‌ت برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و دوورکه‌وتنه‌وه له ڕق و کینه‌وه.
|
|