|
هاندانی دیپلۆماسی له عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌عسییه‌كان |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
16 كانون الثاني, 2010
|
KTV ...
له سه‌روتارى رۆژنامه‌ى یونایتد پرێس ئینترنه‌شناڵ UPI به‌ناونیشانی " ئه‌مه‌ریكا پێویستى به هاندانی دیپلۆماسی له عێراق هه‌یه " دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌سه‌روبه‌ندى خۆئاماده‌كردنی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پاشه‌كشێ له عێراق ، واشنتۆن پێویستى به هاندانی دیپلۆماسی له عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وڵاته‌كه له خزێنه نێو ململانێیه‌كی دیكه‌ى تایفى بپارێزێت ، چونكه عێراق له نێوان ساڵانی 2005 و 2007 له لۆتكه‌ى كێشمه‌كێشى تایفى نیوان شیعه و سوونه بووه و ئێستاش دواى دوورخستنه‌وه‌ى لایه‌نگرانی به‌عس له به‌شداریی كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌ستوورى عێراق ئه‌م پارته هه‌ڵوه‌شاوه قه‌ده‌غه‌ى كردووه چاڵاكی سیاسی ئه‌نجام بدات ـ به‌عسییه‌كان په‌نا بۆ توندوتیژى ده‌به‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ى ئه‌م سه‌رووتاره‌دا هاتووه : هێزه جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه ئه‌منییه ستراتیژیه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق مۆركراوه تا كۆتایی ساڵى 2011 له عێراق بكشێننه‌وه ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پێشتر هه‌ندێ تیپى سه‌ر به هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ـ عێراقیان به‌جێهێشتووه.هاوكات توندوتیژى سیاسی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه به به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانى ئادارى ئه‌مساڵ زیادی كردووه و كاریگه‌رى زیاتر ده‌خاته سه‌ر خراپی ره‌وشى ئه‌منی به‌غدا و هه‌ندێ له پارێزگاكانی دیكه‌ى عێراق كه پێشتر شه‌پۆڵێكی توندوتیژى به‌خۆیانه‌وه بینیوه هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكا پێویسته هه‌وڵى زیاتر بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ى ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق بدات. په‌یمانگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌نده‌ن بۆ لێكۆلینه‌وه‌یه سیاسییه‌كان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه دا گرتووه كه قۆناغی گواستنه‌وه‌ى عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاشته‌وایی گۆڕانێكی سه‌ره‌كییه له رۆڵى ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ، له سه‌روتارى رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز به‌ناونیشانی " عێراق و گه‌مه سیاسییه‌كان " دا هاتووه : دواى قه‌ده‌غه‌كردنی سالح موتڵه‌ك سه‌رۆكى به‌ره‌ى دیالۆگی نیشتمانی و چوارده لیستی دیكه‌ى سه‌ر به پارتى به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ى عێراق ، سوونه‌كان درێژه به تێكوشانیان بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانى داهاتووى عێراق ده‌ده‌ن. ساڵى 2005 سوونه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كردبوو ، به‌ڵام ئه‌مجاره له لایه‌ن وڵاته سوونه‌كانه‌وه هاندراون كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن و له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق نوێنه‌ریان هه‌بێت. وێراى هه‌بوونی ناكۆكییه‌كانی كۆتله سیاسییه‌كانى عێراق ، ته‌نگژه و كێبركێیه‌كى نوێ له نێوان شیعه و سوونه‌وه دروست بووه. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خراپتربوونی ره‌وشى ئه‌منی عێراق بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له عێراق ده‌گه‌رێته‌وه كه چاوه‌روان ده‌كرێت دواى پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاستى توندوتیژییه‌كان زیاتر بكرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ، لیز سڵاى له رۆژنامه‌ى لۆسانجلۆس تایمز وتارێكی نووسیوه به‌ناونیشانی " قه‌ده‌غه‌كردنی پارتێكی سه‌ره‌كی سوونه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا " و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه : به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتی به‌عسی سه‌ددام حوسێن ، پارتى دیالۆگی نیشتمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئادارى ئه‌مساڵ قه‌ده‌غه كرا. ئه‌م بزاوته ده‌توانێت ئاگرێكی دیكه‌ى شه‌ڕى تایفى به‌تایبه‌تى له نێوان شیعه و سوونه‌دا به‌رپا بكاته‌وه.هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه كاریگه‌رى گرنگ بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه دروست ده‌كات به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هیواى سه‌قامگیرى عێراق ده‌خوازن و هێزه‌كانی خۆیان له ئابی ئه‌مساڵ له عێراق پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و گرنگی زیاتر به شه‌ڕى دژه تیرۆر له ئه‌فغانستان چڕ ده‌كه‌نه‌وه.هه‌ندێ شرۆڤه‌كارى سیاسی پێیان وایه كه ئه‌م بڕیاره‌ى لیژنه‌ى داد و لێپرسینه‌وه دوا به‌دواى سه‌ردانی مه‌نوچێهر موته‌كی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ به‌غدا هات كه به‌مه‌به‌ستى چه‌ند پرسێكی سیاسی نێوان عێراق – ئێران سه‌ردانی به‌غداى كردبوو. هه‌ر چۆنێك بێت به‌پێی ده‌ستوورى عێراق به‌عسییه‌كان له به‌شداریی چاڵاكی سیاسی قه‌ده‌غه‌كراون و مۆڵه‌تیان پێ‌نادرێت.
وه‌رگێران : سه‌لاح جه‌میل ستوونی
|
|