كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî   
Skip Navigation Links
Click on the slide!

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد

KTV ... به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌رێز جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتایى هاتنى ئه‌ركه‌كانى وه‌كو هێزێكى شه‌ڕكه‌ر سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی كر

KTV ... رێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌تنا سالڤه‌گه‌را شۆره‌شا مه‌زنا فاتح مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌رێ شۆره‌شا مه‌زنا فاتح كر و هێڤیا ته‌ندروستیێ ژبۆ جه‌نابی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

باراك ئۆباما كۆتاییهاتنى ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عیراق راگه‌یاند

KTV ... باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌ جه‌نگاوه‌رییه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێشكه‌شى كرد، رایگه‌یاند: ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ ته‌واوى كۆتایى پێهات و ئێستا گه‌لى عێراق به‌رپرسیارى سه‌قامگیرى و ئاسایشى وڵاته‌كه‌یه‌تى.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن دەكات

KTV ... ئەمرۆ سێشەممە 2010/8/31 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای شانشینی ئەردەن بە سەرۆكایەتی بەرێز عامر ئەلحەدیدی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن. لە دیدارێكدا كە بەرێزان سینان چەلەبی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد

KTV ... ئه‌مرۆ به‌رێز جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد.

درێژه‌ ...


Links لينك
ڕاپرسى
  
ووتار
نێچیرڤان بارزانى له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا: پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتوودا بگونجێنێت

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ى خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی ده‌موكراتی كوردستان

نه‌دیم زه‌هاوى: كار بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م

نه‌دیم زهاوه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه‌و، له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل سدقی زه‌هاوییه‌، له‌ سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند تێدا چه‌ندین

ده‌قی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی

نوری مالیكی سه‌رۆك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن سنێد و تاریق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی هه‌مه‌ڕه‌نگدا هه‌بێ

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین ، په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى روون و دادپه‌روه‌رانه‌ و شێوازێكن له‌ وتاربێژیی كه‌ باڵابوون به‌ رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربڕین له‌ سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كات،

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وروه‌ ومیهره‌بان خوشك وبرایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانانی به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌به‌شداریتان ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و داخوازیی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م و زۆر زۆر سوپاس

دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان

گۆڤاری گوڵان لە ژمارە (789)دا دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و

ده‌قی وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێوره‌سمی یادی 27 ساڵه‌ى جینوسایدى بارزانیه‌كان

ئه‌مڕۆ لێره‌ له‌ (بارزان) كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ یاده‌وه‌ریه‌كى تال و ئازار به‌خش، له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌ویش رۆژى شومى بێسه‌روشوێنكردنى 8 هه‌زار بارزانیه‌.
  

 
نێچیرڤان بارزانی: به‌هیچ جۆرێك قه‌بوڵ ناكه‌ین بارێكی تایبه‌ت بدرێت به‌ كه‌ركووك



 
kurdistantv@kurdistantv.net

04 تشرين الثاني, 2009

Print this page
KTV ...
 
له‌ دیمانه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركی كه‌ عه‌مبه‌رین زه‌مان له‌گه‌لیدا كردووه‌، پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر دۆزی كورد به‌ ئومێدبه‌خش داده‌نێ و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی ئێراق به‌رێزگرتن له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌به‌ستێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه‌:

٭ بۆ یەكەمجار وەزیرێكی دەرەوەی كۆماری توركیا پێدەنێتە سەر خاكی هەرێمی كوردستان، لەپاڵ ئاڵای كوردستانی ئێراقدا پەیامی دۆستایەتی ڕاگەیاند، بەڕای ئێوە پشكی پارتی دادو گەشەپێدان لەم وەرچەرخانە مێژووییەدا چییە؟

نێچیرڤان بارزانی: بەر لە هەموو شتێك بەبایەخ و شادمانییەوە بۆ ئەم هەنگاوە دەڕوانین كە لەگەڵ توركیادا بەدیهاتووە، ئەمە وەك سەرەتاو ئاماژەی گۆڕانێكی ڕیشەیی لە توركیا دەبینین، بێگومان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆك وەزیران و بەڕێز عەبدوڵا گویل سەرۆك كۆمار ڕۆڵی بەرچاویان لە دەستپێكردنی ئەم سیاسەتەدا هەبووە، بەڵام ئەگەر لە دوورەوە سەیری بكەین، دەبینین ئەمە تەنیا پرۆژەی حكوومەت نییە، بەڵكو پرۆژەی دەوڵەتیشە. ئێمە ئەمە تەنیا وەك سیاسەتی پارتێك لێك نادەینەوە، بەبۆچووونی ئێمە، ئەمە سیاسەتێكی واقیعبینانەیە بۆ چارەسەركردنی دۆزێكی درێژخایەن، ئاواتمان وایە بگاتە چارەسەرێك كە میللەتی توركیش ڕەزامەندی لەسەری هەبێت، باوەڕمان وایە دەبێت هەموو كەس و لایەنێك پشتیوانی لەم سیاسەتە بكات، بەتایبەتی سەرۆك وەزیران ئۆردوگان كەبەرپرسیارێتییەكی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە و
پێویستی بەپشتیوانیی هەموو دامەزراوەكان هەیە.

٭ بەڕای ئێوە پاڵپشتییەكی لەم چەشنە هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكاری ئاسان نییە و دوژمنی گۆڕانكاری زۆرن، كەسانێك هەن ئاستەنگ دەخەنە بەردەم پرۆسەكە، بەڵام ئەوانەی سیفەتی سەركردەییان تێدا بەدیبكرێت دەتوانن سەركردایەتی ئەم پرۆسەیە بكەن و بابەتی هەرە گرنگیش ئاكامەكەیە. ناشكرێت بەشەو و رۆژێك هەموو كێشەكان چارەسەربكرێن بەتایبەتی دوای ماوەی 80 ساڵ لە ئینكاریكردن لەبوونی كورد، دەبێت هەموومان راستگۆبین.

٭ بەبۆچوونی ئێوە هێزی چەكداریی توركیا لەكوێی ئەم پرۆسەیەدایە؟ ئایا بێ ڕەزامەندیی ئەوان بەم ڕۆژە دەگەیشتین؟ پێتان وایە سوپا پشتیوانی لەكرانەوە بەڕووی كورد دەكات؟
نێچیرڤان بارزانی: باوەڕم وایە سەركردایەتی سوپا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی پشتیوانی لەم پرۆسەیە بكەن، ئەگەر هەمووشیان نەبن، بەشێكی زۆریان بەوجۆرە بیر دەكەنەوە، بەلاشمەوە ئاسایییە گەیشتبنە بڕوایەكی لەو جۆرە، چونكە هیچ لایەنێك لەم بوارەدا هێندەی سوپا ئەزموونی نییە، ئێمە پێمان وایە لەمەولا سەركردایەتی سوپا ئەم پرسیارە لە خۆیان دەكەن ئایا ئەم پرسە بە رێگەچارەی سەربازی چارەسەر دەبێت، یان نا؟ بەڕای ئێمە سوپا لە پێناوی داهاتووی بەخێری توركیادا تێگەیشتوون دەبێت ئەم پرسە چارەسەر بكرێت.

٭ لەنزیكەوە پەیوەندیتان لەگەڵ سەركردایەتی سوپادا هەبووە، ئایا باشیان دەناسن؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ، ئێمەو توركیا ئەزموونی هاوبەشمان هەیە. بەتایبەتی لەگەڵ سوپادا، پێكەوە بۆمان دەركەوت ئەم پرسە تەنیا بەگرتنەبەری رێگەچارەی سەربازی چارەسەر نابێت، پێویستە بزاندرێت ئێمە هیچ هەوڵێكمان نییە بۆ دەستخستنە كاروباری ناوخۆی توركیا. ڕۆڵی ئێمە ئەوەیە پشتیوانی لەو پرۆژەیە بكەین كە بۆتە مایەی ئومێدی هەموولایەكمان، بێگومان لەم ڕووەوە لەگەڵ توركیا لە پەیوەندیداین و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكەین، لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم پرۆژەیەدا ئێمە و ڕاوێژكاری میت ئیمرە تانەر زۆر قسەمان لەبارەی پرۆژەكە كرد و هەوڵماندا پێشی بخەین، بەڵام ئەمە بەواتای دەستخستنە كاروباری توركیا نییە، ئێمە بەئەركی خۆمانی دەزانین بەسیاسەتی لۆژیكییانە پشتیوانی لەو پرۆسەیە بكەین. ٭ دوای گەڕانەوەی دوو گرووپی پارتی كرێكارانی كوردستان كەسانێك لە توركیا تووشی هەڵچوون بوون و ئێستا ئەو مەسەلەیەی كە هەموو توركیا بەپەرۆشن بیزانن ئەوەیە ئایا گەڕانەوەی پەكەكە درێژەی دەبێت؟
نێچیرڤان بارزانی: پێش هەموو شتێك پێویستە بڵێم ئەو هەڵوێستەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەكاتی گەڕانەوەی گرووپەكەدا نیشانیدا، زۆر هەڵە بوو، بەبۆچوونی ئێمە شێوازی هاندەر زیان بەپرۆسەكە دەگەیەنێت، پێویستە واقیعبین بین، ئەم پرۆژەیە چ لە توركیا و لەناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا چ لە وڵاتانی ناوچە دوژمنی زۆری هەیە، لە هەموو شوێنێك دوژمنی هەیە.

٭ مەبەستتان ئەوەیە هێشتا مەترسیی لەباربردنی پرۆسەكە لەئارادایە؟
نێچیرڤان بارزانی: بێگومان مەترسی بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە خۆمان لەهەر جۆرە ڕەفتارێك بەدوور بگرین كە ببێتە هۆی بەهێزكردنی مەترسییەكان، نابێت بیانوو بدەینە دەست دوژمنانەوە، هەڵوێستی پارتی كرێكارانی كوردستان لەكاتی گەڕانەوەی گرووپەكاندا بۆ وڵات بیانووی دایە دەستی دوژمنانەوە. خاتوو عەمبەرین، با بەمجۆرە بۆتانی ڕوون بكەمەوە، كاتێك دەتانەوێت كێشەیەك چارەسەر بكەن، دوو شێواز و هەڵوێستی جیاواز دێنە ئاراوە. جاری وایە تەنیا بایەخ بە دیمەن و خۆنواندن دەدرێت و كرۆكی مەسەلەكە لە بیر دەكرێت. بەداخەوە پەكەكە زیاتر بایەخیان بە دیمەن دا. بەڕای من هەڵەیەكی مێژووییان كرد، پێویستە بەهەموومان پشتیوانی لەم پرۆژەیە بكەین. ٭ ئەو بەرپرسانەی دەوڵەتی توركیا كە بۆ ئێمە دواون، دەڵێن هەنگاونان بۆ دواوە بەتەواوی لە دەستی خۆیاندایە، واتە دەوڵەتدایە، ئایا دەكرێت ئەمە پێناسەیەكی ڕاستی ڕەوشەكە بێت؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڕای منیش ڕاستی هەر ئەوەیە، دەوڵەت دەوڵەتی توركیایە و حكوومەت حكوومەتی توركیایە و خاوەن بڕیار توركیایە، پێویستە پارتی كرێكارانی كوردستان سوود لەم هەڵە وەربگرێت.

٭ ئایا بەبۆچوونی ئێوە پارتی كرێكارانی كوردستان ئامادەی ئاشتییە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەمە پرسیارێكی زۆر گرینگە، بەڕای من بۆچوونی جیاواز لەناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا هەیە، بەڵام بەشی زۆریان ئامادەی ئاشتین.

٭ بەڕای ئێوە كێ لەپێشەنگی پاڵپشتیكردندایە لەئاشتی؟ نێچیرڤان بارزانی: باوەڕ ناكەم قووڵبوونەوە بۆ ناو ئەم وردەكارییانە سوودی هەبێت.

٭ باشە، ئەی گەڕانەوە بۆ وڵات درێژەی دەبێت؟
نێچیرڤان بارزانی: بەبۆچوونی من ئەم پرۆژەیە درێژەی دەبێت، سەرەتا لە كامپی مەخموورەوە دەست پێدەكات، دانیشتووانی ئەوێ هەموویان هاووڵاتی كۆماری توركیان. دەكرێت ئەوانە ئاسانتر بە گەڕانەوە قایل بكرێن، لەمەشەوە مرۆڤ تێدەگات هەردوو لایەن ئامادەی چارەسەكردنی ئەو پرسەن.

٭ لە دوای ئەم گەشتە بەرپرسانی تورك ڕایانگەیاند ئێوە، بەتایبەتی بەڕێز مسعود بارزانی دەتانەوێ پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان چارەسەر بكەن، بەڵام گلەیی ئەوەیان هەیە كە ئێوە لەڕووی لۆژستییەوە وەك پێویست پارتی كرێكارانی كوردستانتان تەنگاو نەكردووە.
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە لەڕەفتارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرپرس نین. بۆ ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان زیان بەتوركیا نەگەیەنێت، چیمان لە دەست بێت دەیكەین، ئێوەش دەزانن ئەوان لە چیان و گەیشتن بەو چیا سەختانە كارێكی دژوارە، دەركردنی ئەوان لەوێ و دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەدا كارێكی زۆر دژوارە، ئێمە و سوپای تورك ساڵانێكی زۆر هەوڵماندا لەوێ دەریان بكەین، بەڵام ئەنجام لەبەر چاوانە.

٭ پەیوەندی ئێوە و توركیا هەڵبەزین و دابەزینی زۆری بەخۆوە دی، بەڵام توركیا لەدوای شەڕی یەكەمی كەنداو ڕێیدا هێزی چەكوچ لە بنكەی ئینجەرلیك دابمەزرێت و بەمجۆرە چەندین ساڵ ئێوەی لە سەددام حوسێن پاراست، ئایا كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا نیگەرانتان دەكات؟ ئایا دیسان ڕوو لە توركیا دەكەن بەمەبەستی پاراستنی تەناهیتان؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە لەدوا لێدوانی سەرۆك ئۆباماوە ئەم واتایەمان دەرهێنا، تا بەدیهاتنی سەقامگیری تەواو لە ئێراق، ئەمەریكا لەپاراستنی ئاسایشی ئێراق بەردەوام دەبێت. بەبۆچوونی من ئێراق تا ماوەیەكی درێژتر پێویستی بە ئەمەریكا دەبێت.

٭ لەبەرچی زۆر ئێراقی هەبوونی سوپای ئەمەریكا لە وڵات بەهۆكاری ناسەقامگیریی ئێراق دەزانن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێراق ئاسایشی خۆی پێ ناپارێزرێت، كێشەی بنەڕەتی ئەوەیە برادەرانی بەغدا زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە، پێویستە ڕاستبینانە لە مەسەلەی سەقامگیری بڕوانین و لەم ڕووەوە چ ئەركێك دەكەوێتە سەر توركیا؟ بەڕای من توركیا وەك هاوسێی ئێراق ڕۆڵێكی بنیاتنەری لە ئەستۆ گرتووە، بێگومان دەتوانێت درێژە بەم ڕۆڵەی بدات، هاوكێشە و نەخشەی ئاسایشی ناوچەكە زۆر گۆڕاوە.

٭ واتە ئینجەرلیك لەمەودوا گرنگ نییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێوە؟ نێچیرڤان بارزانی: بۆ ئێمە نەخێر. ئێمە دەتوانین ئاسایش و ئارامیی ناوخۆی خۆمان دابین بكەین، بێگومان بەلەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی باش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا.

٭ ساڵانێكی درێژ بە هیوای كوردستانێكی سەربەخۆوە ژیان، بەڵام ماوەی 5 ساڵە بەپێی دەستووری ئێراق لە فیدراڵیدا دەژین، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری ئێراق و هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوە كوردن، ئایا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە لە ئێراقدا درێژە بەئایندەی خۆتان دەدەن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەم ئێراقەی ئێستا ئێمە تیایدا دەژین، ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێكی تیایدا هەیە.

٭ بەواتای ئەرێنی قسە دەكەن؟
نێچیرڤان بارزانی: بارودۆخی ئێستای ئێراق بەناسرووشتی دەزانین.
٭ لەبەرچی؟

نێچیرڤان بارزانی: ئێراق تائێستا وەك وڵات نەهاتووەتەوە سەرخۆی، گرنگ بۆ ئێمە ئەوەیە پاشاگەردانی ناو ئێراق نەگاتە ئێرە، مانەوەی ئێمەش لە ئێراقدا پەیوەستە بە ڕێزگرتن لە ناوەڕۆكی دەستووری ئێستا. ئێمە چ سوودێكمان لە ئێراق وەرگرتووە؟ 5 هەزار گوندمان ڕووخێندراو سووتێندرا. 182 هەزار مرۆڤمان بێسەروشوێنن. بەردەوام ڕووبەڕووی چەك و مردن بووینەوە، بۆیە یەكێتی ئێراق بەدروشمی ناوەڕۆك خاڵی سەر ناگرێت. ئێمە بەبرادەرانی خۆمان گوتووە لە بەغدا یان ئەوەتا دەستوور جێبەجێ دەكەن، یان خۆمان ڕێی خۆمان دەدۆزینەوە.

٭ ئەی كێشەی سەرەكیی نێوانتان كەركووك نییە؟ نێچیرڤان بارزانی: كەركووك تەنیا بیانووە، سەرنجێك لە وتەكانی سەرۆك وەزیران مالیكی بدەن، جاربەجار دەڵێت دەستوور دەگۆڕین. 80%ی دەنگدەرانی ئێراق دەنگیان بۆ ئەو دەستوورە داوە، لێرەدا ئەقڵیەت و هەڵوێست گرینگە، ئەگەر ئێراق لەسەر بنەمای دیموكراسی، فیدراڵی و فرەلایەنی بەڕێوە ببرێت، ئەوا دەتوانین پێكەوە بژین.

٭ بەڵام دیسانیش كەركووك كێشەیەكی گرنگە، زۆر شارەزای ڕۆژئاوایی پێیانوایە لەوانەیە كەركووك ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان كورد و عەرەبدا؟
نێچیرڤان بارزانی: كەركووك بیانووە. كێشەیەكی هێندە گرینگ نییە، وەك بیانوو بۆ ڕاكردن لە هەڵبژاردن دەهێندرێتەوە، بۆچی كەركووك جیا دەكرێتەوە؟ ئەگەر مەسەلە پەیوەندی بە ژمارەی دانیشتووانەوە هەیە، ئەدی بۆچی باسی پێكهاتەی مەسەلەی دانیشتووانی شارەكانی تر ناكرێت؟ ئێمە هەموو هەوڵێكماندا بۆ چارەسەركردنی پرسی كەركووك.

٭ ئایا كورد لەو هەڵبژاردنەدا بەشدار دەبێت كە بڕیار وایە لە 16 كانوونی دووەم دادێدا ئەنجام بدرێت؟ نێچیرڤان بارزانی: هێشتا هیچ بڕیارێكی ڕوونمان نەداوە لەو بارەیەوە، بەهیچ جۆرێك قەبوڵ ناكەین بارێكی تایبەت بدرێت بە كەركووك.

٭ لەكۆتاییدا دەمەوێت بپرسم، ئێوەی كورد دوای چەندین ساڵ تێكۆشان لە چیا، ئیدی بوون بەشاری، لە سرووشت دابڕان و لە پشت دیواری هاوچەرخی چیمەنتۆوە دەژین، ئایا هەست دەكەن شتێك لە ڕۆح و پاكیزەییتان كەم بووبێتەوە؟
نێچیرڤان بارزانی: بۆ بینینی ئەم ڕۆژانە، لە چیا خەباتمان كرد، بەمەبەستی گەیاندنی گەلەكەمان بە ئاسوودەیی، ئەوە گرنگترین ئامانج بوو بەلای ئێمەوە، بەڵام ژیانی ئەمڕۆ بەواتای ئەوە نییە تێكۆشانی ڕابردوومان لە بیر كردبێت، ئێستا بەمەبەستی یادكردنەوەی ئەو ڕۆژانەو بۆ تازەكردنەوەی بیرەوەرییەكان هەرچەند ڕۆژێك لەگەڵ هاوكارانمدا دەچینە شاخەكان، جاری وایە 5 شەو و ڕۆژ لە چیا بەسەر دەبەم و لەگەڵ گەلی خۆماندا یادی ڕۆژانی تێكۆشان دەكەمەوە، بارودۆخ گۆڕا، بەڵام ڕۆحمان هەرگیز ناگۆڕێت.


 


 


 
زانست
KTV ... خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شیر باشترین شێوازه‌ بۆ نه‌مانى بۆنى سیر  
ئابووری
KTV ... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو 
وه‌رزش
KTV ... ئیركولیسى ئیسپانى تریزیگه‌ى فه‌ره‌نسی ڕاوده‌كات  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... منداڵێكى ته‌مه‌ن 18 مانگه‌، "بیبه‌رى تیژ" وه‌كو شوكوڵاًت ده‌خوات ! 
Copyright © 2010 Kurdistan Television. Developed by HawlerTech