|
وتارى د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له مه‌ڕاسیمى سوێندخواردنى یاسایى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
28 تشرين الأول, 2009
|
|
KTV ...
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كاك مه‌سعود به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ریزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان میوانه به‌ڕێزه‌كان
به سوپاسێكی زۆره‌وه، بۆ پشتیوانی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئێوه‌ی به‌ڕێز، كه پێكهاته‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانتان په‌سندكردو ده‌نگتان بۆ دا. ئه‌م پشتیوانی‌و متمانه پێ به‌خشینه بۆ خۆم و برای خۆشه‌ویست كاك ئازاد به‌رواری و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی كابینه‌كه‌مان، ئه‌مانه‌تێكی سه‌نگین ، بێگومان هانده‌رمان ده‌بێت بۆ خزمه‌تو كار، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موولایه‌ك قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین و كارنامه‌ی حكومه‌ت: به‌رنامه‌ی نوێبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانی، جێبه‌جى بكه‌ین و حكومه‌تی نوێ له ئاستی ئومێد‌و چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
كابینه‌ی شه‌شه‌م ئه‌زموونی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ده‌ورانی حوكمڕانی كوردستانی له‌به‌رده‌ستدایه، هه‌روا لێره جه‌نابی كاك دكتور فواد مه‌عسوم، سه‌روكی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم و جه‌نابی كاك كۆسره‌ت ڕه‌سول سه‌روكی كابینه‌ی دووه‌م له‌م مه‌راسیمه له گه‌لمانن، بۆ ئه‌وان و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كابینه‌كانی پێشوو به ڕێز‌و ته‌قدیره‌وه ده‌ڕوانینه هیمه‌ت و ده‌ورتان.
ئه‌م كابینه‌یه‌ش ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ كابینه‌یه‌كی كارا ده‌كات، به سه‌رۆكایه‌تی برای خۆشه‌ویستم كاك نێچیرڤان بارزانی، كه سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌و ئاوه‌دانیی كرد‌و له وێستگه‌یه‌كی له‌بارو قۆناغێكی تازه‌ی ژیانی سیاسیی كوردستاندا سه‌ربه‌رزانه حكومه‌ت به‌جێدێڵێت. كاك نێچیرڤان و كاك عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هاوه‌ڵه‌كانیان، جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیری تایبه‌تن، بۆ هه‌موو هه‌وڵ كۆششه‌كانیان، بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی كاره‌باو ئاو و سووته‌مه‌نی، بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گه‌شه‌پیدانی ئابووری و ئاوه‌دانیی هه‌مه‌جۆر.
به‌ناوی خوم و كاك ئازاد‌و هه‌ڤاڵه‌كانم له‌م كابینه‌یه‌دا سوپاس بۆ كاك نێچیرڤان، سوپاس بۆ كاك عیمادو هاوه‌ڵه‌كانتان. كاكه نێچیرڤان، له‌لای خۆشمه‌وه چاوه‌ڕوانی پشتیوانی و ڕاوێژی به‌رده‌وامی تۆی هاورێ و برای خۆشه‌ویست ده‌بم و دڵنیام به‌هه‌مان نه‌فه‌سی برایه‌تی و په‌رۆشى بۆ حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هاوكار و پشتیوانمان ده‌بن.
به‌رێزان: ئه‌م كابینه‌یه له ژینگه‌یه‌كی سیاسیی تازه‌دا ده‌ستبه‌كارده‌بێت، له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی ئاماده‌كراوی حكومه‌تی نوێ‌دا، ئه‌ركی گه‌وره‌مان ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه: ئه‌ركی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌ره‌پێدانیان، ئه‌ركی درێژه‌پێدانی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گرنگی كابینه‌ی پێنجه‌م له بواری چاكسازیی ئیداری و داراییدا. هه‌روه‌ها ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی تا ئیستا نه‌په‌رژاوینه‌ته سه‌ر چاره‌كردنیان.
ئێمه ده‌زانین كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكى كوردستان، به چین و توێژه جیاجیاكانه‌وه، كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌كان، به‌چاوى ئومێدێكی زۆره لێمان ده‌ڕوانن. گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌مان ده‌ستى ئاوه‌دانى زیاتریان بگاتى، بادینان گه‌شه‌پێدانى زیاتر، هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆكیش چاوه‌ڕوانى خزمه‌تگوزاری باشترن، لادێكانمان خوێندنگه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى و رێگاوبانی زیاتریان گه‌ره‌كه.. بۆیه به‌ڵێنده‌ده‌ین كه به دلڕو به گیان كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى پێشكه‌شمان كردووه.
ئێمه پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی نوێبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانییه‌وه‌و ده‌مانه‌وێت دروشمه‌كان بكه‌ینه كردار. هه‌موو لایه‌كیشمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین، كه گله‌یى له ئه‌دائى حوكمڕانى و شێوازى خۆبه‌ڕێوه‌بردنمان هه‌یه‌و حكومه‌ته‌كه‌مان نه‌یتوانیووه سه‌رجه‌م خواست‌و ویستى خه‌ڵكى كوردستان دابین بكات، گوێمان له ڕه‌خنه‌و سه‌رنجه‌كانه‌و خۆمانى لێ نادزینه‌وه، به‌ڵام نابی ئه‌و ڕاستییه‌ش فه‌رامۆشبكرێت كه به‌شیكی به‌رچاوی كه‌موكورتییه‌كان، كه‌ڵه‌كه‌بووى كێشه‌كانى دوو ئیداره‌یى و واقیعى سیاسیى ڕابردووی هه‌رێمى كوردستان بوون.
به‌ڵێ! ئه‌مرۆ، دوای 18 سال له حوكمڕانیى خۆبه‌خۆی خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتو سه‌روه‌ریانه‌ماندا، ده‌بێت بیسه‌لمێنین كه گۆرانكاری‌و نوێبوونه‌وه‌و چاكسازیشمان پێویسته‌و ناكرێت ته‌نهاو ته‌نها له‌سه‌ر تاجه گوڵینه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ڕابوه‌ستین. له دواهه‌ڵبژاردندا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به لیستی كوردستانی دا، متمانه‌یان به یه‌كیتیو پارتی نوێكرده‌وه، به‌ڵام ژماره‌یكی به‌رچاویش ده‌نگیان پێ نه‌داین... سوپاسی متمانه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ین كه ده‌نگیان پێداوینو گوێبیستی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانه‌شین كه ده‌نگیان پێ نه‌داوین، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ئاستی متمانه‌ی لایه‌نگیره‌كانمان بین‌و متمانه‌ی ئه‌وانی تریش بۆ خۆمان بگێرینه‌وه.
خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانیى زیاتری لێمانه‌و شایسته‌ی باشتریشن، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ له‌گه‌لڕ میلله‌ته‌كه‌ى خۆماندا راستگۆبین، ڕاشكاوانه ده‌یڵیێن كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كان به شه‌وو ڕۆژیك نابێت. به‌ره‌نگاری كێشه‌كانی ئه‌مرۆ، به‌تایبه‌تی گه‌نده‌ڵى، لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌نده‌ڵكارانه، ئه‌مه‌ش كۆسپ دێنێته رێمان، زامنى سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕى دژه گه‌نده‌ڵىو سه‌روه‌ریی یاسا‌و شه‌فافیه‌ته له كاری حكومه‌تدا. له‌م ڕوه‌وه جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم پێشنیازێكی به جێی بۆ كردوین ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی پێگه‌ی (داواكاری گشتی)، بۆیه له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیری داد، كاك حاكم ره‌ئووف ئه‌ركی داواكاری گشتیشی ڕووبه‌ڕووده‌كرێته‌وه، تاوه‌كو به‌پێی پێویست دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵیو یاریكردن به پاره‌ی گشتی ڕووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه. خوشك و برایان:
ده‌مانه‌ویێت ده‌زگاكانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و دارایی به‌یه‌كجاره‌كی یه‌كبخه‌ینه‌وه‌و به كردار شوێنه‌واری دوو ئیداره‌یی كۆتایی پێ بێنین، به به‌رنامه‌و به كرده‌وه ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له كاروباری حكومه‌ت نه‌هێڵینو له سایه‌ی په‌رله‌مانێكی كارادا حكومه‌تی هاوڵاتیان بین، به‌بى جیاوازی. شان به‌شانى كاركردن بۆ پێكه‌وه‌ژیانێكى مه‌ده‌نیانه‌ى ئاین و ئاینزاكانى كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌ماى مافى هاوڵاتیبوون. كارده‌كه‌ین بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى پێویست بۆ كارى سیاسى‌و په‌ره‌پێدانى ژیانى فره‌حیزبى، له ڕێى هه‌مواركردنى یاساى حیزب و كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌ركردنی یاسای ته‌مویلی حزبه‌كانه‌وه.
ئازادییه سیاسیه‌كانو سه‌ربه‌ستیه گشتییه‌كانیش په‌ره‌پێده‌ده‌ینو ده‌مانه‌وێ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نىو ناوه‌نده‌كانى میدیا‌و ڕۆژنامه‌گه‌رى رۆڵى زیاتریان له په‌ره‌پێدانى ڕاى گشتى و فراوانكردنى بازنه‌ى دیموكراسیدا بگێڕن. ده‌مانه‌وێ گه‌نجانو ژنان بوارى چالاكىو ئازادیى كاركردن‌و به‌شداریى فراوانیان له بڕیارى سیاسى وڵات‌دا هه‌بێ. به لاوانی كوردستان ده‌ڵێین: ئێوه سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی به‌نرخنو داهاتووی كوردستان به پێگه‌یاندنو هه‌ل بۆ ڕه‌خساندنی ئێوه مسۆگه‌رترده‌بێت، چ له حكومه‌تو چ له ناو كۆمه‌ڵدا. یه‌كێك له ڕێگه‌كانى به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌ش، سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌له‌كردنه‌وه‌ى داموده‌زگانى حكومه‌ته، به جۆرێك كه جێی تواناسازیی گه‌نجانی لێوه‌شاوه‌ی تێدا ببێته‌وه.
بێگومان ڕه‌وتى ئابوورى، به هه‌موو بواره‌كانیه‌وه، پێشكه‌وتنى زۆرى به‌خۆوه بینیووه‌و باری گوزه‌ران له‌چاو ڕابردوو و به به‌راورد له‌گه‌لڕ ناوچه‌كانی تری عیراقدا زۆر پیشكه‌وتووه. ئێمه‌ش له كارنامه‌ی دارێژراوی خۆماندا، نه‌خشه‌ی په‌ره‌پێدانی زیاترمان بۆ هه‌موو كایه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری‌و خزمه‌تگوزاری داڕشتووه، وه‌ك بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، ته‌ندروستی، كشتوكاڵ‌و ئاودێری، رێگاوبان، چارسه‌ركردنی گیروگرفتی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌تو به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاكو ئاستی گوزه‌رانی توێژه‌كانی خواره‌وه. له مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بودجه‌ى گشتى هه‌رێمدا، سیاسه‌تێكى كوردستانی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌وده‌كه‌ین، كه ویست‌و داخوازیى هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان، بێ جیاوازى، بگرێته‌خۆ. كارده‌كه‌ین بۆ چاودێریكردنێكى شه‌فافانه‌ى ورد، له ڕێگه‌ى لیژنه‌كانى چاودێرى په‌رله‌مانه‌وه‌و كارده‌كه‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهاتو ئاشكراكردنى چۆنێتى سه‌رفكردنى. ده‌مانه‌وێت ده‌زگاى نه‌زاهه بۆ چاودێریكردن‌و لێپرسینه‌وه دابمه‌زرێتو یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ ئاشكراكردنى سه‌روه‌تو سامانى به‌رپرسان. ئه‌مانه به‌رنامه‌ی پێویستن بۆ چاككردنی سیاسه‌تی دارایی‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیو چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌تی زیاتر له كاروباری حكومه‌تدا.
هه‌ماهه‌نگى نێوان كوتله‌كانى په‌رله‌مانو حكومه‌ت مه‌رجى سه‌ركه‌وتنمان ده‌بێت، با ئۆپۆزسیۆن وه‌ك دیارده‌یه‌كى نوێى په‌رله‌مانى، حكومه‌ت سه‌رقالڕ نه‌كات به كارى لابه‌لاوه، به‌ڵكو مۆدێلێك بێت بۆ چاكسازیى ئیدارى‌و ئیسڵاحى حه‌قیقى له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌ى سیاسى‌و دیموكراسیدا. ئه‌م ویسته‌ش به‌رپرسیارێتیه‌كى دوولایه‌نه ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌تو ئۆپۆزسیۆن. هه‌لومه‌رجى سیاسیى هه‌رێمو ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه واده‌خوازێ هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ پاراستنى ئه‌زمونه‌كه‌مانو گه‌شه‌پێدانو به‌ره‌وپێشبردنى تێ‌بكۆشین، پێكه‌وه خه‌بات بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافه‌كانى تر‌ى خه‌ڵكى كوردستان‌و زامنكردنی ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ ئه‌زمونی دیموكراتی‌و ده‌ستووریی عیراق. ناشێت ئێمه پێمان وابێ پێشهاته‌كانى عیراق‌و ناوچه‌كه‌و جیهان كاریگه‌ریان له‌سه‌رمان نابێ. چونكه چوار ساڵى داهاتوو، پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق سه‌خت و ئاڵۆزتر ده‌بێت، بۆیه یه‌كڕیزى نێوماڵى خۆمان‌و پاڵپشتى هێزو و كوتله سیاسیه‌كان له به‌هێزكردنى حوكمڕانى كوردستاندا، پایه‌مان به‌هێزده‌كات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌لڕ هه‌ر پێشهاتو ڕووداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا. ئه‌مه‌ش شان به‌شانى چاوه‌ڕوانیى خه‌ڵك له حكومه‌ت، چاوه‌ڕوانیى گه‌نجانو چین‌و توێژه جیاجیاكان له به‌دیهێنانى خواست‌و ئاواته‌كانیان، ئه‌وانیش ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ى چى ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنى پایه‌ى حوكمڕانیمانو جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی نوێبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانی.
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوكانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر: ده‌ستوور زامنی پێكه‌وه ژیانی نێوان پێكهاته‌كانى عیراقه. ئه‌م ده‌ستووره زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی عیراق ده‌نگیان پێداوه. كێشه‌كانى كه‌ركوك و خانه‌قینو شنگارو ناوچه جێ ناكوكه‌كانى تر، كێشه‌ی نه‌وتو غاز‌و داهات، كێشه‌ی به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات ته‌نها به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور چاره‌سه‌رده‌كرێن. ئه‌مڕۆ له‌م بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ك به بۆنه‌ی خه‌مناكی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غداوه، وێرای هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و به هاوڵاتیانی خۆمان له عیراق ده‌ڵێین: دوژمنی ئێوه كورد‌و داخوازییه‌كانی كورد نین، بێگومان دوژمنی كوردیش عه‌ره‌ب یا هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تری ئه‌م وڵاته نییه، به‌ڵكو دوژمنی هاوبه‌شى هه‌موومان ئیرهاب و توندڕه‌وه‌ی و ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی بێتاوانی عیراق ده‌كرێن.
له‌به‌رئه‌وه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن جاران كوردستان قه‌ڵای ئازادیخوازانی عیراق بوو، ئێستاش كۆله‌كه‌و پشتوپه‌ناى ئه‌زموونی دیموكراسی عیراق‌و هه‌موو دیموكراتخوازو خێرخوازه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه. ئه‌وه نه‌یاره‌كانی دیموكراسی‌و فیدرالین له عیراقدا كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م كێشانه به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێننه‌وه. داواكاریی ڕه‌وای ئێمه‌ش، ته‌نها پابه‌ندبوونه به ده‌ستوورو كاركردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ئیستحقاقه‌كانى.
خه‌ڵكی كوردستان ڕێوشوێنى ده‌ستورى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان گرتۆته‌به‌ر، له ده‌ستورى هه‌میشه‌ى عیراق‌و ماده‌ى 140دا چاره‌سه‌رى ده‌ستورىو ڕێوشوێنى یاسایى دانراوه بۆ كێشه‌ى كه‌ركوكو ناوچه كوردستانیه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ئه‌ركی هه‌موو دیموكراتخوازانی عیراقه هاوكار بن بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی پاكتاوی ره‌گه‌زی وجێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و با پێكیشه‌وه هه‌موو هاوكاربین بۆ قه‌ره‌بووى فه‌رامۆشكردنى پێشووى ئه‌و ناوچانه و مه‌به‌ستمانه بایه‌خ به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان بده‌ین، هاوكاریى داموده‌زگا ئه‌منىو ئیدارییه‌كانیان ده‌بین، بۆ سه‌قامگیرى سیاسى‌و ئاسایشى ژیانى هاوڵاتیان. په‌یوه‌ندیى هه‌رێم به دراوسیكانه‌وه:
كوردستان، ئه‌گه‌رچى هه‌رێمێكه له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عیراقدا، به‌ڵام حوكمى مێژوو پێشینه‌ى دراوسێیه‌تى تایبه‌تمه‌ندى داوه به په‌یوه‌ندیى ئێمه‌و دراوسێكانمان. مه‌به‌ستمانه كوردستان پیگه‌ی ئارامی و هاوسێتی باش له‌گه‌ل دراوسێكانمان بێت. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش دامه‌زرابێت. له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندى و هاوكاریى ئابوورى‌و بازرگانیمان هه‌یه، كه به‌قازانجى هه‌ردوولا شكاوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ریى ئیجابیشى بوه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیشمان. له‌و ڕوه‌وه پشتگیریى له كرانه‌وه‌ى دیموكراتیانه له ناوخۆى توركیا به ڕووى كورددا ده‌كه‌ین.
بێگومان له‌گه‌لڕ كۆمارى ئیسلامی ئێرانیش، كه په‌یوه‌ندیى دێرین له‌نێوانماندا هه‌یه‌و له لێقه‌وماندا هاوكارى خه‌ڵكى مه‌زڵومى كوردستان بووه. بۆیه ده‌مانه‌وێ به‌لێك تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئابووری وكه‌لتوریی وبواره‌كانی تری په‌یوه‌ندی بده‌ین.
گه‌لى كوردستان گه‌لێكى به‌وه‌فایه‌و دۆست‌و پشتیوانه‌كانى خۆى له‌بیرناكات، به‌تایبه‌تى هاوپه‌یمانه‌كانمان، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى هاوكارى عیراقیه‌كان بوون له پڕۆسه‌ى ڕزگاریى عیراقدا. ئێمه ئه‌و پشتیوانیه به‌رز ده‌نرخێنینو مه‌به‌ستمانه چ وه‌ك هه‌رێمو چ وه‌ك عیراق په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ینو به‌قازانجى پێگه‌مان له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تیدا، به قازانجى پته‌وكردنى ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان.
یه‌كێكی تر له‌و مه‌سه‌لانه‌ى ده‌مانه‌وى كابینه‌ى شه‌شه‌م بایه‌خو گرنگیى زیاترى پى بدات، مه‌سه‌له‌ى ئه‌نفالو هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه له ماوه‌ى كه‌متر له بیست ساڵ دواى ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانه، به‌هه‌وڵو كۆششێكی زۆر توانرا له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق سزاى ئه‌نجامده‌رانى بدرێت‌و ئه‌نفال وه‌ك تاوانى جینۆساید بناسێنرێت، ئێمه كارده‌كه‌ین له نێوه‌نده‌كانى بڕیارى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق به‌ڕه‌سمى بناسێنرێت و كۆششده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئه‌نفالو به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایىو ده‌مانه‌وێ پاشماوه و كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان بخه‌ینه‌وه سه‌ر ره‌وتى ژیانى ئاسایى. هه‌وڵده‌ده‌ین رووفاتى ئه‌نفالكراوه‌كان له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ناوه‌ڕاستو خوارى عیراق بهێنرێنه‌وه كوردستان‌و مۆنۆمێنتى شایسته‌یان بۆ دروستبكرێت. هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین تا له‌دونیادا به ڕه‌سمى بناسێرێن.
له‌كۆتایدا جارێكی تر له‌گه‌ل سوپاسماندا بۆ جه‌نابی مام جه‌لال بۆ پشیتوانی به‌رده‌وامی لێمان.. سوپاس بۆ جه‌نابى كاك مه‌سعود سه‌رۆكى هه‌رێم كه هاوكارو پشتیوانمان بووه.. داواى هاوكارىو پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین له ئاستى چاوه‌ڕوانىو متمانه‌ى میلله‌ته‌كه‌ماندا بین بۆ به‌ره‌وپێشبردنو گه‌شه‌پێدانى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسووده‌كردنى گیانى پاكى شه‌هیده‌كان و دڵنه‌وایى كه‌سوكارى ئه‌نفالو هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانى جێنۆساید ، بۆ داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده‌مان، بۆ كچان و كوڕانى كورده‌وارى.
پشت به خوا و به هه‌یمه‌تی دڵسۆزتان هیوادارین ئه‌و رۆژه‌ی كاره‌كه‌مان به جێدێڵین، خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه ، ئاسووده‌تر وسه‌رفرازتر وخۆشگوزه‌رانتربن.
|
|