كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî   
Skip Navigation Links
Click on the slide!

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد

KTV ... به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌رێز جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتایى هاتنى ئه‌ركه‌كانى وه‌كو هێزێكى شه‌ڕكه‌ر سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی كر

KTV ... رێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌تنا سالڤه‌گه‌را شۆره‌شا مه‌زنا فاتح مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌رێ شۆره‌شا مه‌زنا فاتح كر و هێڤیا ته‌ندروستیێ ژبۆ جه‌نابی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

باراك ئۆباما كۆتاییهاتنى ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عیراق راگه‌یاند

KTV ... باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌ جه‌نگاوه‌رییه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێشكه‌شى كرد، رایگه‌یاند: ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ ته‌واوى كۆتایى پێهات و ئێستا گه‌لى عێراق به‌رپرسیارى سه‌قامگیرى و ئاسایشى وڵاته‌كه‌یه‌تى.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن دەكات

KTV ... ئەمرۆ سێشەممە 2010/8/31 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای شانشینی ئەردەن بە سەرۆكایەتی بەرێز عامر ئەلحەدیدی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن. لە دیدارێكدا كە بەرێزان سینان چەلەبی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد

KTV ... ئه‌مرۆ به‌رێز جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد.

درێژه‌ ...


Links لينك
ڕاپرسى
  
ووتار
نێچیرڤان بارزانى له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا: پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتوودا بگونجێنێت

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ى خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی ده‌موكراتی كوردستان

نه‌دیم زه‌هاوى: كار بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م

نه‌دیم زهاوه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه‌و، له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل سدقی زه‌هاوییه‌، له‌ سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند تێدا چه‌ندین

ده‌قی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی

نوری مالیكی سه‌رۆك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن سنێد و تاریق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی هه‌مه‌ڕه‌نگدا هه‌بێ

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین ، په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى روون و دادپه‌روه‌رانه‌ و شێوازێكن له‌ وتاربێژیی كه‌ باڵابوون به‌ رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربڕین له‌ سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كات،

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وروه‌ ومیهره‌بان خوشك وبرایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانانی به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌به‌شداریتان ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و داخوازیی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م و زۆر زۆر سوپاس

دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان

گۆڤاری گوڵان لە ژمارە (789)دا دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و

ده‌قی وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێوره‌سمی یادی 27 ساڵه‌ى جینوسایدى بارزانیه‌كان

ئه‌مڕۆ لێره‌ له‌ (بارزان) كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ یاده‌وه‌ریه‌كى تال و ئازار به‌خش، له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌ویش رۆژى شومى بێسه‌روشوێنكردنى 8 هه‌زار بارزانیه‌.
  

 
دیمانه‌ی سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلێس تایمز



 
kurdistantv@kurdistantv.net

12 كانون الثاني, 2009

Print this page
KTV ...

نێد پاركر، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی لوس ئانجلس تایمز 

 

‮* ‬ئایا دەتوانن باسی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئێراق بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستانمان بۆ بكەن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬وابزانم وەك سەرۆك وەزیران ئەمە چوارەمین سەردانی‮ ‬دەبێت بۆ هەرێم‮. ‬هەرچەند كاتی‮ ‬سەردانەكە دیاری‮ ‬نەكراوە،‮ ‬بەڵام بێگومان كە هات،‮ ‬گفتوگۆ دەربارەی‮ ‬پێنج مەسەلەی‮ ‬دیاریكراو دەكرێت وئەو مەسەلانە بابەتی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬گفتوگۆكان دەبن‮. ‬
یەكەم مەسەلە،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬ئاسایش و سوپایە‮. ‬دووەم مەسەلەی‮ ‬شەراكەتە لە حكوومەت‮- ‬بە واتایەكی‮ ‬دیكە بەشداریی‮ ‬ئێمە لە حكوومەت‮. ‬مەسەلەی‮ ‬سێیەم مەسەلەی‮ ‬ئابوورییە،‮ ‬كە نەوت و‮ ‬غازیش دەگرێتەوە‮. ‬مەسەلەیەكی‮ ‬دیكە مەسەلەی‮ ‬ناوچە كێشەدارەكانە‮. ‬دوا مەسەلەش كاروباری‮ ‬دەرەوە‮ ‬یا سیاسەتی‮ ‬دەرەوە دەبێت‮.‬

‮* ‬پرسیارێكی‮ ‬دیكە دەربارەی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان مالیكی‮ ‬و هاوبەشەكانی‮ ‬لە حكوومەت،‮ ‬كە كوردیش دەگرێتەوە‮. ‬ئایا ئەو كێشانە بوونەتە هۆی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬لەوەی‮ ‬سەرۆك وەزیران هەوڵ دەدات تەنها خۆی‮ ‬حوكم بكات و هیچ پێشكەوتنێك لە چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشانە هاتوونەتە پێشدا نەبن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەوەی‮ ‬پێشووتر ئاماژەم پێدا‮. ‬یەك لەو مەسەلانەی‮ ‬كە گفتوگۆی‮ ‬لەسەر دەكرێت و‮ ‬یەكێك لە فایلە گرنگەكان شەراكەتە لە بەرێوەبردندا‮. ‬كە لەسەر بنەمای‮ ‬حوكمی‮ ‬تەوافوقی‮ ‬لەنێوان لایەنە سەرەكییەكان بنیاتنراوە و هەروەها پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەكان و ئەوەی‮ ‬لە دەستووردا هاتووە‮. ‬لە راستیدا،‮ ‬ئەمە مەسەلەیەكی‮ ‬گەورەیە لە ئێراق‮.
 ‬
‮* ‬ئایا سیاسەتەكانی‮ ‬سەرۆك وەزیران چین؟


سەرۆك بارزانی‮: ‬بێگومان ئێمە بە ئاشكرا و بە روونی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬خۆمان خستووەتە روو و ئێمە بۆچوونی‮ ‬خۆمان لە رێی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬رەسمی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك وەزیران خستووەتە روو‮. ‬ئێمە ئەوەمان خستووەتە روو كە نیگەرانین لەبەرامبەر چەند مەسەلەیەك و ئەوانیش ئاشكرا كراون‮. ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە لە تواناماندایە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە ئامانجمان بووە،‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەو مەسەلانەیە لە رێی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬راستەوخۆوە،‮ ‬بێگومان لەسەر بنەمای‮ ‬دەستوور كەبنەمای‮ ‬بۆ مەسەلەی‮ ‬وەها دیاریكردووە‮. ‬

‮* ‬بەڕێزتان لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم لەدیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی‮ ‬ئەلحوڕە ئاماژەت بەوە دا حكوومەتی‮ ‬ئێراق رۆڵی‮ ‬كورد فەرامۆش دەكات و لەهەر كاتێك بۆی‮ ‬بگونجێت و بیەوێت بۆ سیستەمی‮ ‬یەك حزبی‮ ‬و دەسەڵاتێكی‮ ‬تۆتالیتاری‮ ‬دەگەڕێتەوە‮. ‬ئایا دەكرێت مەبەستەكەت زیاتر بخەیتە روو؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوە لە تشرینی‮ ‬دووەم بوو كاتێك ئەلحوڕرە دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵم ساز كرد‮. ‬لە راستیدا دوای‮ ‬ئەو دیمانەیە سەردانی‮ ‬بەغدام كرد‮. ‬چەند هەفتەیەك لەوێ مامەوە‮. ‬ئێمە كۆبوونەوەمان دەبەست و بۆچوون و چەند تێبینییەكی‮ ‬خۆمانمان خستە روو،‮ ‬پێشتریش ئاماژەم پێی‮ ‬كردووە و لە ئەنجامی‮ ‬ئەو تێبینییانە ئەو لیژنانە دروستبوون،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ئەو نیگەرانییانەی‮ ‬ئێمە كە بە ئاشكرا هەندێك جاریش بە نهێنی‮ ‬دەمانخستە روو،‮ ‬بۆیە ئەم لیژنانە دروست بوون‮. ‬ئێمە زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ لایەنە سەرەكییەكان،‮ ‬دەعوە،‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬پارتی،‮ ‬یەكێتی‮ ‬و حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێراق وەك لایەنە سەرەكییەكان‮ ‬یا گرووپە سیاسییەكان،‮ ‬یا حكوومەت بۆ حكوومەت،‮ ‬یا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬فیدراڵی‮. ‬
بەم جۆرە ئەم لیژنانە دروستبوون بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەم مەسەلانە،‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەم مەسەلە درێژخایانە كە زەرەربەخشن‮. ‬ئەمە ئەو شتەیە كە ئێستا هەیە‮. ‬پابەندبوون بە دەستوور،‮ ‬بەو رێگاچارەیەی‮ ‬كەدیاریكراوە،‮ ‬و هەروەها بنەماكانی‮ ‬تەوافوقی‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هیچ تاكە پارتێك لە هەڵبژاردن سەرنەكەوتووە و نەهاتووەتە سەر دەسەڵات بە زۆرینەی‮ ‬رەها‮. ‬ئەمە لە رێی‮ ‬تەوافوقەوە دەبێت و دەبێت هەموومان پێوەی‮ ‬پابەند بین‮. ‬ئەگەر لایەنێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەوڵ بدات بیگۆرێت‮ ‬یا لەم هێڵە و بنەمای‮ ‬تەوافوق لابدات،‮ ‬بێگومان كێشەی‮ ‬وەها دروست دەبن كە بەر لە ماوەیەك بینرا‮. ‬ئێمە بەتەواوی‮ ‬پشتگیری‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬مەسەلەكان دەكەین لە رێی‮ ‬دەستوور و دیالۆگ‮. ‬ئێمە بەم جۆرە هێناومانە و ئەمەیە ئەوەی‮ ‬ئێمە ئێستا دەیكەین‮. ‬

‮* ‬ئایا ئەو لیژنانە هیچ پێشكەوتنێكیان هێناوەتە دی؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬هەندێك لە لیژنەكان كەمێك پێشكەوتنیان بەخۆوە بینیوە،‮ ‬بەڵام رەنگە بەو شێوەیە گرنگ نەبێت بەحوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تەركیزی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەموو پارتەكان لەسەر رێككەوتننامەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬یا(سۆفا)بوو‮. ‬هەموو كەس ئەوەی‮ ‬بەهەند وەرگرتبوو‮. ‬ئێستا كاری‮ ‬لیژنەكان لە سەرەتاوە دەستی‮ ‬پێ كردەوە‮.
 ‬
‮* ‬ئەی‮ ‬دەربارەی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت هیچ پێشكەوتنێك هاتۆتە دی؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەتا ئەو كاتەی‮ ‬مەسەلەكە پەیوەندی‮ ‬بە ئێمەوە هەبێت،‮ ‬لێكگەیشتنێكی‮ ‬كۆتایی‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەوە هەیە چۆن‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت دابرێژرێت،‮ ‬بەڵام بەداخەوە واپێدەچێت بەغدا پێی‮ ‬خۆی‮ ‬قورس كردووە و چارەسەرێكی‮ ‬نەرمیان لەمبارەیەوە ناوێت‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا،‮ ‬تۆمەتی‮ ‬زۆر‮ ‬دەخرێنە پاڵ كورد لە كاتێكدا دەوڵەتەكە خۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نەوتیی‮ ‬نییە و وەزارەتەكە وەزارەتێكی‮ ‬فاشیلە و سیاسەتێكی‮ ‬فاشیلی‮ ‬هەیە‮. ‬لە هەمانكاتدا،‮ ‬ئەوان نایەناوێت هیچ پێشكەوتنێك لەم بوارەدا لە كوردستان ببینین و بۆ داپۆشینی‮ ‬فەشەلەكانی‮ ‬بەغدا كورد تۆمەتبار دەكەن‮. ‬بە پێچەوانەی‮ ‬ئەوەوە كێشەكە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا نییە‮. ‬

لە‮ ‬3‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬بودجەیەكی‮ ‬8‮ ‬ملیار دۆلاری‮ ‬بۆ كەرتی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬نەوت بەمەبەستی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەرهەمهێنان تەرخانكرا،‮ ‬كاتێك تەماشای‮ ‬دەكەیت،‮ ‬لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەرهەمهێنان بەرزبێتەوە،‮ ‬دابەزیوە‮. ‬پێویستە ئەوە بە خەڵكی‮ ‬ئێراق بگوترێت،‮ ‬هۆی‮ ‬چی‮ ‬بوو و لەبەرچی‮ ‬ئەو بودجەیەی‮ ‬بۆی‮ ‬تەرخانكرابوو بە رێكوپێكی‮ ‬خەرج نەكراوە و لە راستیدا ئەو بودجەیە چی‮ ‬بەسەر هاتووە و بۆچی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬نەوت نەگەیشتووە ئاستی‮ ‬بەرهەمهێنان‮.‬

‮* ‬ئەی‮ ‬بەڕای‮ ‬ئێوە بۆچی‮ ‬پارەكە بە رێكوپێكی‮ ‬خەرج نەكراوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمەش دەمانەوێت هەمان شت بزانین،‮ ‬دەمانەوێت هۆیەكەی‮ ‬بزانین،‮ ‬دەبێت خەڵكی‮ ‬ئێراق هۆیەكەی‮ ‬بزانێت‮.
 ‬
‮* ‬ئایا هۆیەكەی‮ ‬گەندەڵیی‮ ‬ناو وەزارەتی‮ ‬نەوتە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من ناتوانم حوكم لەسەر ئەوە بدەم‮. ‬ناتوانم ئەوە بڵێم‮. ‬ئەمە مەسەلەیەكی‮ ‬زۆر گرنگە،‮ ‬پێویستە خەڵكی‮ ‬ئێراق ئاگای‮ ‬لێ بێت و زانیاری‮ ‬لەسەری‮ ‬پێ بدرێت‮.
 ‬
‮* ‬ئاخۆ هەست دەكەی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬نێو حكوومەت‮ ‬یا پارتەكان هەوڵ دەدەن كورد بەدواكەوتنی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت تاوانبار بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئێراق لە مەسەلە سیاسییە گەورەكان بێ ئاگا بكەن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەتا ئەم دواییە،‮ ‬بەڵێ،‮ ‬كوردیان بۆ هەر رووداوێك‮ ‬یا نەبوونی‮ ‬پێشكەوتن تاوانبار دەكرد،‮ ‬جا ئاخۆ لە سەرۆك وەزیران بێت‮ ‬یا هەر وەزارەتێك كاتێك رووبەرووی‮ ‬ئاستەنگ‮ ‬یا كێشە دەبوونەوە،‮ ‬ئەوان هەوڵیاندەدا كورد تاوانبار بكەن بۆ نەبوونی‮ ‬هەر پێشكەوتنێك،‮ ‬هەرچەند ئێستا تۆزێك شتەكان باشتر بوونە،‮ ‬بەڵام هەتا ئەم دواییە كورد بۆ هەر كەموكوڕییەك تاوانبار دەكرا‮. ‬

‮* ‬ئەی‮ ‬دەربارەی‮ ‬دانووستاندنەكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و دوا سەردانی‮ ‬شەهرستانی‮ ‬وەزیری‮ ‬نەوت بۆ‮ ‬كوردستان و رێككەوتن لەسەر رەوانەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان لەرێی‮ ‬بۆڕییەكانی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئێراق بۆ توركیا؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە هەموومان بەپێی‮ ‬ماددەكانی‮ ‬دەستوور رێككەوتووین نەوت و‮ ‬غاز هی‮ ‬گشت خەڵكی‮ ‬ئێراقە و دەبێت بە‮ ‬یەكسانی‮ ‬دابەشبكرێت و ئەم‮ ‬100‮ ‬هەزار بەرمیلە دەبنە بەشێك لە ئاستی‮ ‬بەرهەمێهانی‮ ‬نەوت بۆ ئەوەی‮ ‬دابەشبكرێت بەو جۆرەی‮ ‬لە رێككەوتننەكانماندا پێی‮ ‬گەیشتووین‮. ‬

‮* ‬ئەی‮ ‬دەربارەی‮ ‬پەراوێزخستنی‮ ‬كورد لە سوپای‮ ‬ئێراق؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە سەرەتاكانی‮ ‬دوای‮ ‬پێشهاتە نوێیەكانی‮ ‬پاش‮ ‬2003‮ ‬كاتێك هەوڵ لە ئارادا هەبوو بۆ ریفۆرمكردن و بنیاتنانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراقی،‮ ‬خەڵكی‮ ‬دوو دڵ بوون بچنە ریزی‮ ‬سوپاوە‮. ‬نە سوننە،‮ ‬نە شیعە نەدەچوونە ریزی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراقەوە‮. ‬هەنگاوە سەرەتاییەكان لە لایەن كوردەوە نرا‮. ‬یەكەم سێ فیرقەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬لەشكری‮ ‬ئێراق لە لایەن‮ ‬یەكە و ئەندامانی‮ ‬كوردەوە دروست بوو‮. ‬دوای‮ ‬ئەوە خەڵكی‮ ‬رووی‮ ‬لە سوپا كرد و ئامادەییان نیشاندا بۆ چوونە ریزی‮ ‬سوپا‮. ‬وەك نەوت و سەرچاوەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬سوپا بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬ئێراقە و پێویستە هاوسەنگییەك هەبێت بۆ هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بۆ بەشداریكردن لە سوپادا‮. ‬بێگومان پێویستە سوپا رێنمایی‮ ‬و رێوشوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت كە لەسەری‮ ‬بنیاتنراوە‮.

لە هەلومەرجە ئاساییەكاندا،‮ ‬شتێكی‮ ‬زۆر سروشتییە ئەفسەر و لیوا جۆربەجۆر و پێكهاتەكان بگوازرێنەوە شوێنە جیاوازەكانی‮ ‬وڵاتەكە‮. ‬بێگومان،‮ ‬بەتەماشاكردنی‮ ‬حاڵەتی‮ ‬ئێراق،‮ ‬دەزانرێت بارودۆخەكە ئاسایی‮ ‬نییە‮. ‬ئێستا حاڵەتەكە نائاساییە‮. ‬لە ماوەكانی‮ ‬پێشوودا،‮ ‬بینیمان هەڵوێستێكی‮ ‬ئەنقەست هەبوو بۆ پەراوێزخستن و دژایەتیكردنی‮ ‬بەشداری‮ ‬كورد لە سوپادا‮. ‬وا پێدەچێت هەوڵێكی‮ ‬یەك لایەنانە لە ئارادا هەبێت بۆ دروستكردنی‮ ‬سوپایەك كەیەك تاكەكەس كۆنترۆڵی‮ ‬بكات ئەمەش جێگای‮ ‬مەترسییە‮.‬

نابێت سوپا بە سیاسەتەوە سەرقاڵ بێت‮. ‬لەوەش زیاتر،‮ ‬نابێت سوپا بەشداربێت لە‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬ناكۆكییە ناوخۆییەكانی‮ ‬ئەم لایەن و ئەو لایەن‮.‬
وابزانم ئێستا‮ ‬16فیرقە لە سوپای‮ ‬ئێراقدا هەیە‮. ‬وەكو نەریتێكی‮ ‬چەسپاو دەبێت فەرماندەی‮ ‬لەشكرەكان بپاڵێورێن و دەبێت پەرلەمان پاڵاوتنەكەی‮ ‬پەسەند بكات،‮ ‬بەڵام من تەحەددای‮ ‬هەر تاكە فەرماندەیەكی‮ ‬لەشكری‮ ‬سوپا دەكەم كە پاڵێورابێت و لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرابێت‮. ‬ئەوان لەسەر بنەمای‮ ‬ویستی‮ ‬شەخسی‮ ‬پەسەند كراون،‮ ‬بێگومان ئەمەش شتێكە نابێت چاوپۆشی‮ ‬لێ بكرێت‮. ‬ئەمە سوپایەك نییە كەنیازمان بوو دروستی‮ ‬بكەین‮.
 ‬
ئێمە زۆر نەرمبووین و ئەمەمان قبووڵ كردووە لەسەر ئەوەی‮ ‬ئێمە هەست دەكەین دەبێت ئەم شتانە تاوتو بكرێن و دەرفەت بدەین بەم لیژنە تازە پێكهاتووانە بۆ پێداچوونەوە بە بارودۆخەكە و هەندێك چارەسەر بدۆزنەوە كە بتوانرێت جێبەجێ بكرێن‮. ‬لەبەر ئەمەیە ئێمە نەمانویست مەسەلەكە گەورە بكەین تاكو چارەسەرێكی‮ ‬كۆتایی‮ ‬دەخرێتە روو و تاوتو دەكرێت و رێككەوتنی‮ ‬لەسەر دەكرێت‮. ‬ئێمە هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی‮ ‬بەشداربوونێكی‮ ‬هاوسەنگییانە لەم سوپا گرنگەدا‮. ‬یان ئەوەتا چارەسەرەكە دەبێت جێبەجێ بكرێت‮ ‬یا ئەوەتا قبووڵ ناكرێت بە ئاراستەیەكدا بڕۆین كەوا بەلامانەوە زۆر زەحمەت دەبێت قبووڵ بكرێت‮. ‬ئەمە كێشەیەك نییە تەنها بۆ ئێمە وەكو كورد،‮ ‬بەڵام من بڕوام وایە ئەمە كێشەیە بۆ هەموو ئێراقییەكان‮.‬

‮* ‬دەربارەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سوپا بۆ مەبەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬یا چارەسەركردنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬نێوان لایەنە ئێراقییەكان چ هەنگاوێكی‮ ‬لەمجۆرە لەئارادا بوو؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬مەسەلەی‮ ‬خانەقین وەكو نموونە دێنمەوە‮. ‬لە ئەجەندادا بوو هەمان شت لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەدا پەیڕەو بكرێ،‮ ‬لە ناردنی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراقی‮ ‬دژ بە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە‮. ‬كاتێك بۆمان دەركەوت ئەمە قەزییەكەیە،‮ ‬بێگومان بەرنامەكە هەڵوەشایەوە‮. ‬ماوەیەك بەر لە ئێستا لە كاتی‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك وەزیران بۆ پەرلەمان كێشە دروست ببوو لە نێوان پاسەوانەكانی‮ ‬سەرۆك وەزیران و ئاسایشی‮ ‬پەرلەمان‮. ‬راستەوخۆ بانگهێشتی‮ ‬سوپا كرا،‮ ‬سوپا دەوری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬داو پەرلەمانیان داگیر كرد‮. ‬ئەمەش نموونەیەكی‮ ‬دیكەیە‮. ‬ئەمە رووداوێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو‮. ‬دەتوانین پێشبینی‮ ‬چیتر بكەین؟

‮* ‬ئەو پارێزگایانەی‮ ‬دیكە كامە بوون پلان هەبوو سوپای‮ ‬بۆ بنێردرێت تاكو هێزەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬لێ دەربكات بەر لە رووبەرووبوونەوەكەی‮ ‬خانەقین؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬كەركووك،‮ ‬موسڵ تاكو ناوچەكانی‮ ‬باشوور‮.‬

‮* ‬كورد چۆن لە سوپادا پەراوێزخراوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬یان ئەوەتا گواستراونەتەوە بۆ‮ ‬یەكەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە‮ ‬یا ئەوەتا رەوانەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬كراونەتەوە‮.‬

‮* ‬ئایا مالیكی‮ ‬ئەو كەسەیە كە تۆ ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكەیت دەیەوێت سوپای‮ ‬ئێراق بەتەنیا بەرێوە ببات؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سەرۆك وەزیران فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارەكانە،‮ ‬بەڵام ئەوە بە مانای‮ ‬ئەوە نییە فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارەكان دەسەڵاتی‮ ‬هەبێت هەموو شتێك بكات،‮ ‬كە حەزی‮ ‬پێی‮ ‬بێت‮. ‬نووسینگەی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارەكان هەموو شتێك بەتەنها دەكات و تەنسیق و كار لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬یا سەرۆك ئەركان ناكات‮ ‬یا لەگەڵ هەر لایەنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هێزە چەكدارەكان‮. ‬

لێرەدا بۆچی‮ ‬دەبێت گلەیی‮ ‬بارودۆخەكە بەسەر‮ ‬یەك كەسدا بسەپێنین،‮ ‬بێگومان دەزگاكانی‮ ‬دیكەش جێی‮ ‬گلەیین،‮ ‬وەك ئەنجوومەنی‮ ‬سەرۆكایەتی،‮ ‬پەرلەمان بۆخۆی‮ ‬و ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران‮. ‬ئەوان چۆن ئەمە قبووڵ دەكەن؟ بە بڕوای‮ ‬من دەبێت ئەوانیش لەم بارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت‮.

‮* ‬ئەو تۆمەتانەی‮ ‬مالیكی‮ ‬لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬لە‮ ‬20ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم ئاراستەی‮ ‬كوردی‮ ‬كردبوو كە گوایە هێزەكانی‮ ‬كورد دەستگیركردنی‮ ‬نایاساییان ئەنجامداوە و ئەشكەنجەی‮ ‬خەڵكیان داوە،‮ ‬ڕاستن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬یەكەم شت وابزانم ئەوە هەڵەیەكی‮ ‬زۆر گەورە بوو،‮ ‬لە دژی‮ ‬ئەو پەیوەندییە كۆنە پتەوە بوو كە لەگەڵ خۆی‮ ‬و گرووپەكەی‮ ‬هەمان بوو‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا بۆ ئەو تێگەیشتنە دوو هۆ هەن‮. ‬یەكەم،‮ ‬ئەو زانیارییە ساختەیەی‮ ‬لەلایەن ئەو گرووپ‮ ‬یا ئەو تاكانەوە پێیدراوە كە هەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئاژاوە دەدەن‮. ‬دووەم هەوڵ بۆ پەیداكردن و راكێشانی‮ ‬هەندێك پشتیوانی‮ ‬لە هەندێك لایەن و تاكە شۆڤینییەكان‮. ‬بەڵام لەو مەوقیعەی‮ ‬ئەو كە لێكدانەوەی‮ ‬بۆ نەكرد كێ لە راستیدا زەرەر دەكات‮.

‮* ‬ئایا دوای‮ ‬كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬قسەیان لەگەڵ‮ ‬یەكدی‮ ‬كردووە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە بۆچوونی‮ ‬رەسمی‮ ‬خۆمان بەنامە دەربڕی،‮ ‬پاش ئەو نامەیەی‮ ‬كە بۆ ئەو ناردرا،‮ ‬من نە بینوومەو نە قسەم لەگەڵیدا كردووە‮. ‬من بۆ ماوەی‮ ‬دوو كاتژمێر سەردانی‮ ‬بەغدام كرد،‮ ‬كاتێك سەرۆك بوش سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام بۆ دیداری‮ ‬سەرۆك وەزیران نەبوو‮.‬

‮* ‬چەند جارێك پشتیوانیت لەمالیكی‮ ‬كرد كاتێك ئەوانی‮ ‬دیكە دەیانویست لەپۆستەكەی‮ ‬دەری‮ ‬بكەن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬تۆ راست دەكەی،‮ ‬ئەوە لە نیسانی‮ ‬2007‮ ‬بوو،‮ ‬كاتێك ئێمە هەستمان كرد كە هەوڵێكی‮ ‬جیددی‮ ‬هەیە بۆ لابردنی‮ ‬ئەو لەپۆستەكەی،‮ ‬ئێمە هەستمان كرد ئەوەی‮ ‬لەپشت ئەمەوەیە‮ ‬نیاز پاك نییەو خەڵكانێكی‮ ‬نییەت خراپی‮ ‬خاوەن ئەجێندای‮ ‬خراپن و لەبەرژەوەندی‮ ‬ئێراق بەگشتی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬كورد بەتایبەتیدا نەبوو،‮ ‬هەروەها بەر لەكۆتایی‮ ‬نیسانی‮ ‬2007‮ ‬لە‮ ‬26و‮ ‬27ی‮ ‬نیساندا گردبوونەوەیەكی‮ ‬گرووپە جۆراو جۆرەكانی‮ ‬ئێراق هەبوو بەسەرپەرشتی‮ ‬كۆمەڵێك گرووپی‮ ‬موخابەراتی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمیەوە وەك میسر،‮ ‬ئەردەن،‮ ‬سعوودیە،‮ ‬توركیاو ئیمارات‮. ‬پێموایە بەتێكڕایی‮ ‬شەش دەوڵەت بوون كە لەگەڵ هەندێ گرووپی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬ئێراقی‮ ‬ئەو گردبوونەوەیان رێكخستبوو،‮ ‬هەموو فكرەكەش تێكدانی‮ ‬رەوشەكە بوو،‮ ‬ئێمەش لەوە بەئاگابووین‮. ‬هەر بۆیە بە تەواوی‮ ‬پشتیوانیمان لەپێگەی‮ ‬مالیكی‮ ‬كرد،‮ ‬چونكە پێمانوابوو هەمووی‮ ‬لەدژی‮ ‬ئێراقە‮. ‬ئەمە دەستێوەردانێكی‮ ‬راستەوخۆ و چەپەڵی‮ ‬دەزگای‮ ‬موخابەراتی‮ ‬ئەو وڵاتانە بوو لەكاروباری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ئێراق‮. ‬ئێمە لەوە نیگەران بووین بۆیە زۆر بەروونی‮ ‬پشتیوانیمان لەسەرۆك وەزیران كرد،‮ ‬ئێمە هەستمان كرد ئەوە دژی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێراق و دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە‮. ‬ئەمە بووە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬چوار قوڵی‮ ‬كە دواتر فراوانبوو بۆ پێنج قوڵی‮.

‮* ‬لە هەوڵەكانی‮ ‬كودەتای‮ ‬رووخانی‮ ‬مالیكی‮ ‬كە بەهاری‮ ‬رابردوو لەكاتی‮ ‬هێرشە سەربازییەكەی‮ ‬بەسرا لە ئارادیوو دیسان لاگیریتان لەمالیكی‮ ‬كرد؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬كاتێك ئەو هێرشەی‮ ‬دەست پێكرد من تەلەفۆنم بۆی‮ ‬كردو پێم گوت هەموو‮ ‬یارمەتیەكت دەدەم و ئەگەر پێویستی‮ ‬كرد من هێزی‮ ‬پێشمەرگەت بۆ دەنێرم،‮ ‬بۆ‮ ‬یارمەەتی‮ ‬دانت لەو هێرشەدا‮. ‬بێگومان ئێمە لە تەداخول كردنمان و دڵسۆزیماندا جیددی‮ ‬بووین‮.‬

‮* ‬لەكاتی‮ ‬هێرشە سەربازییەكەی‮ ‬بەسرا لەلایەن هەندێ گرووپەوە هەوڵێك بۆ لابردنی‮ ‬مالیكی‮ ‬لەئارادا بوو؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەراستیدا ئەوە كێشەكە بوو،‮ ‬نییەتێك بۆ لادان و گۆشەگیركردنی‮ ‬لەئارادابوو،‮ ‬بەڵام رێگەو دافیعی‮ ‬لادانەكە بە مەبەستی‮ ‬باش نەبوو،‮ ‬من تا ئێستا لەگەڵ ئەو جۆرە رێوشوێنانەی‮ ‬لابردنیدا نیم،‮ ‬یا تەنانەت بۆ لابردنی‮ ‬هەر بەرپرسێكی‮ ‬حكوومی‮ ‬یا بەرپرسێكی‮ ‬پۆلیس لە پۆستی‮ ‬خۆی‮ ‬لەمیانەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬چەپەڵی‮ ‬دەزگای‮ ‬موخابەراتی‮ ‬ئیقلیمیەوە‮. ‬من لاگیری‮ ‬لەمە ناكەم‮. ‬

‮* ‬ئایا هەست دەكەن مالیكی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەبیر چۆتەوە كە كورد بۆ ئەو چی‮ ‬كردووەو هاوبەشێكی‮ ‬باشی‮ ‬ئێراقن؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬بەداخەوە پێدەچێ ئەوەی‮ ‬لەبیر چۆبێتەوە‮. ‬نەك هەر ئێستا بەڵكو پەیوەندییەكانی‮ ‬كە ئێمە لەهەشتاكانەوە هەمان بووەو دواتر چمان پێشكەشی‮ ‬كردووە‮. ‬ئێمە پەیوەندییەكی‮ ‬نزیكمان لەگەڵ حزبی‮ ‬دەعوە هەبووەو‮ ‬یارمەتیمان داون‮.

‮* ‬بۆچی‮ ‬مالیكی‮ ‬رابردووی‮ ‬لەبیر چۆتەوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمەش دەمانەوێ ئەوە بزانین و بۆ ئێمەش مایەی‮ ‬سەرسوڕمانە‮. ‬لەعەرەبیدا قسەیەك هەیە دەڵێ‮: ‬دەسەڵاتی‮ ‬تەواو كوێرایی‮ ‬دەهێنێ‮. ‬بەواتایەكی‮ ‬دیكە كەسایەتیەكەی‮ ‬لەدەسەڵاتی‮ ‬رەها ون دەبێ‮.‬

‮* ‬كەواتە ئەوە دەڵێی‮ ‬كە لەمالیكی‮ ‬روویداوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەداخەوە،‮ ‬ئێمە بێ ئومێد بووین‮. ‬ئەمە راستیەو راستیەكی‮ ‬خەفەتبارە،‮ ‬ئێمە بێ ئومێد بووین‮. ‬پێشبینی‮ ‬من ئەوە بوو كە لەغیابی‮ ‬من كەسێكی‮ ‬وەك مالیكی‮ ‬لەهەر گردبوونەوەو پلاتفۆڕمێكدا داكۆكی‮ ‬لەمافەكانی‮ ‬كورد دەكات،‮ ‬هەرگیز پێشبینیم نەدەكرد بەرهەڵستی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكات و دژی‮ ‬بوونی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بوەستێ و پێشمەرگەو كوردی‮ ‬ناو سوپای‮ ‬ئێراق فەرامۆش بكات‮. ‬بەداخەوە ئەوە روویداو ئێمە لەوە بێ ئومێد بووین‮. ‬بەڵام دیارە لەدەسەڵاتی‮ ‬رەهادا مرۆڤ دەبێتە چەوسێنەر و خۆی‮ ‬لەبیر دەكات‮.

‮* ‬ئەگەر باس لەدوا گفتوگۆی‮ ‬خۆت لەگەڵ مالیكیدا بكەیت؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬شەخسیەوە ئەو هاوڕێیەكی‮ ‬نزیكمە‮. ‬لەراستیدا كاتێك دەیبینم من رووبەروو زۆر لەوە زیاتری‮ ‬پێدەڵێم كە بەئاشكرا دەیڵێم و من لەگەڵ ئەو زۆر كراوەو راشكاوم‮. ‬لەمیدیادا من هەوڵ دەدەم بارودۆخەكەی‮ ‬لەبەرچاو بگرم و ئەوەندە توند نەبم‮.‬

‮* ‬ئەگەر وەسفی‮ ‬دوا گفتوگۆتان بكەن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەر بۆ ئەوەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەمە بێت،‮ ‬ئێمە ئەم ناكۆكیەمان هەیە كە زۆر روونە‮. ‬ئێمە ناوچەكانمان دیاریكردووە،‮ ‬ئەو كۆمیتانە لەسەر بنەمای‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهاتوون و لەچاوەڕوانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬كارەكانیان داین‮. ‬ئێمە نامانەوێ بارەكە بەلایەكی‮ ‬دوورتر بەرین‮. ‬بێگومان دەمانەوێ جەخت لەسەر كاری‮ ‬لیژنەكان بكەینەوە‮. ‬ئومێدەوارین ئەو لیژنانە بەهەندێ رێككەوتن بگەن كە كردەنی‮ ‬و واقیعی‮ ‬و ودی‮ ‬بن‮.‬

‮* ‬ئایا چارەسەرێك لەرێگەی‮ ‬UN‮ ‬لەپاڵ ئەو ریفراندۆمەی‮ ‬لە ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئێراقی‮ ‬دیاریكراوە بۆ پرسی‮ ‬كەركووك هەیە‮. ‬UN‮ ‬بۆچوونی‮ ‬بەدیلی‮ ‬خستۆتەڕوو،‮ ‬وەك تەوافوقی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە چ ناوچەیەك بخرێتەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەو هۆیەی‮ ‬وای‮ ‬لەئێمە وەك هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە رازی‮ ‬بین لەچوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێراق بمێنینەوە،‮ ‬ئەوەیە كە ئێراق ئەو دەستوورەی‮ ‬هەیەو تا چەند پێوەی‮ ‬پابەندە‮. ‬ناوچە ناكۆكی‮ ‬لەسەرەكان زۆر لەوە گرنگترن كە دڵنیایی‮ ‬بدرێت‮. ‬ئەوە بۆ ئێمە پرسێكی‮ ‬مێژووییە،‮ ‬ئەگەر تۆ سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬نوێی‮ ‬رووبەرووبوونەوەی‮ ‬كورد‮ ‬یاخود بزووتنەوەكانی‮ ‬لە دژی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك بەدوای‮ ‬یەك و هەمە جۆرەكانی‮ ‬ئێراق بكەی،‮ ‬دەبینی‮ ‬هەموویان لەسەر ئەو ناوچە كێشە لەسەربووانە بووەو دەستدرێژی‮ ‬دژی‮ ‬كورد كراوە،‮ ‬بەداخەوە بە درێژایی‮ ‬مێژوو زۆر مامەڵەی‮ ‬نامرۆڤانە لەسەر ئەو پرسە بە كورد كراوە‮. ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬ماددەیەكی‮ ‬دەستوورییەو نەخشەرێگای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەو پرسەی‮ ‬داڕشتووە‮. ‬ئێمە بەرگەی‮ ‬بەسەرچوونی‮ ‬كات و گەڕانەوە بۆ پێشنیازی‮ ‬نوێ ناگرین‮. ‬دەستوور زۆر روونەو لەلایەن پتر لە‮ ‬%80ی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬ئێراق دەنگی‮ ‬پێدراوە‮. ‬دەستوور‮ ‬یەك پاكێجە و كەس ناتوانێ پارچەیەكی‮ ‬لێ هەڵبژێرێ و دەری‮ ‬بهێنێ‮. ‬
بۆیە دەبێ گشتگیرر بێت و دەبێ هەوڵی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬تەواوی‮ ‬دەستوور بدرێ،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬هەر ماددەیەكی‮ ‬دەستوور دەكەن،‮ ‬دەبوایە دژایەتی‮ ‬دەنگدانیان بكردبووایە لەو ریفراندۆمەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2005‮ ‬لەسەر دەستوور كرا‮. ‬ئێستا دەنگی‮ ‬بۆ دراوە بۆیە دەبێ رێزی‮ ‬لێ بگیردرێ‮. ‬هەروەها ناكرێ تۆ لێی‮ ‬هەڵبژێرێ و نابێ رێگە بەكەس و گرووپەكان بدرێ بەشێكی‮ ‬لێ دەربهێنن و دژی‮ ‬بوەستن و پشتیوانی‮ ‬لەبەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەستوور بكەن‮. ‬هیچ ئالتەرناتیڤێكی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬مایەی‮ ‬قبووڵ كردن نییە‮.

‮* ‬ئایا ئەوە بە مانای‮ ‬ئەوە دێت كە ریفراندۆم بۆ ناوچە كێشەدارەكان دەكرێ؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئاساییكردنەوە،‮ ‬سەرژمێرو ریفراندۆم،‮ ‬خەڵك بڕیاری‮ ‬لەچیدا دەبێ رێزی‮ ‬لێ بگیردرێ‮.‬

‮* ‬دەربارەی‮ ‬دوا لێدوانی‮ ‬بەرهەم ساڵح جێگری‮ ‬سەرۆك وەزیران كە لە بەغدا هەوڵ لەئارادایە بۆ دروستكردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬لەنێوان عەرەب و كورد،‮ ‬بەڕێزتان چ دەڵێن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬روودانی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬لەنێوان عەرەب و كورد مەحاڵە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بەرگەی‮ ‬ناگرین و هەرگیز ناكۆكی‮ ‬نێوان هەردوو گەل قبووڵ ناكەین‮. ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژوو ئێمە هیچ دوژمنایەتیەكمان لەگەڵ گەلی‮ ‬عەرەب نەبووەو هەرگیز ئەوە ناكەین‮. ‬هەروەها گەلی‮ ‬عەرەب بە تێكڕایی‮ ‬و زۆربەیان لەگەڵماندا هاوسۆز بوونەو پشتیوانیان لێكردووین‮. ‬بەڵام ناكۆكیەكە لەگەڵ هێزە سیاسیەكانە‮. ‬ئەگەر كەسێك‮ ‬یا سەرۆكی‮ ‬عەشیرەتێك‮ ‬یا هۆزێك هەوڵ بدات بچێتە ناو ئەو جۆرە ناكۆكیەو ناكۆكیەكە هەڵگێڕێتەوە بۆ ناكۆكی‮ ‬عەرەب و كورد،‮ ‬ئەو كاتە خۆی‮ ‬رووبەرووی‮ ‬هەموو گەل دەكاتەوەو پێموایە زەرەرمەند دەبێت‮. ‬ئەگەر بشیەوێ هەموو گەلی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عەرەب رابكێشێتە ناو ئەمەوە،‮ ‬پێموایە شكست دەخوات،‮ ‬ئێمە بیر لەوە ناكەینەوە بەتوندوتیژی‮ ‬كێشەكانمان هێور بكەینەوە،‮ ‬ئێمە بڕوای‮ ‬تەواومان بە دەستوور هەیەو بڕوامان بە دیالۆگ هەیە‮. ‬ئەگەر كەسانێك‮ ‬یا گرووپێك بیر لەبەكارهێنانی‮ ‬هێز دەكەنەوە،‮ ‬ئێمەش توانامان هەیە لەدژی‮ ‬بوەستینەوە‮. ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا نزیكەی‮ ‬2‮ ‬هەزار كورد لەمووسڵ كوژراون،‮ ‬كەچی‮ ‬ئێمە بەهەمان شێواز وەڵاممان نەدانەوەو هیچ كارێكی‮ ‬تۆڵەسەندنەوەش ناكەین،‮ ‬بەڵام بێگومان هەموو شتێك سنووری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە‮.‬

‮* ‬ئایا پێتوایە مالیكی‮ ‬دەتوانێ بەڕاستی‮ ‬رەفتاری‮ ‬خۆی‮ ‬بگۆڕێ لەرێگەی‮ ‬ئەو لیژنانەی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكلایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬كێشەكان پێكهاتوون؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێموایە زۆرمان قسە دەربارەی‮ ‬سەرۆك وەزیران كرد،‮ ‬بۆیە دەمانەوێ بەردەوام بین‮.‬

‮* ‬لەمانگی‮ ‬كانونی‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەركردە سیاسییەكان لە باكووری‮ ‬ئێراق بەڕێوەچوو،‮ ‬هەندێك لە دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن ئەو كۆبوونەوەیان وەك پیلانێك لەدژی‮ ‬مالیكی‮ ‬وەسف كرد؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەراستیدا كۆبوونەوەكە تەواو كۆمەڵایەتی‮ ‬بوو لەبەر ئەوەی‮ ‬جەژن بوو‮. ‬ئێمە بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬مەسەلەكانمان لەهەموو بوارەكاندا باسكرد‮. ‬ئەو مەسەلەیەی‮ ‬تۆ ئاماژەت پێكرد،‮ ‬بارودۆخ هەرچییەك بێت،‮ ‬بەڵام گفتوگۆ دەربارەی‮ ‬جێگرتنەوەی‮ ‬نەكراوە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬گفتوگۆكان گشتی‮ ‬بوون،‮ ‬وەك ئاشتەوایی‮ ‬و چاكسازی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە دەبێ رووبدەن،‮ ‬هەروەها باس لەچالاك كردنی‮ ‬لیژنەكانیش كرا كە پێكهێنراون‮.
 ‬
‮* ‬ئایا هیچ گفتوگۆیەك لەنێوان هەموو گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئێراق دەربارەی‮ ‬جێگرەوەی‮ ‬مالیكی‮ ‬كراوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەكۆبوونەوەی‮ ‬دۆكان هیچ گفتوگۆیەك دەربارەی‮ ‬لادانی‮ ‬نەكراوە،‮ ‬كە دوا كۆبوونەوەی‮ ‬نێوان گەورە سەركردەی‮ ‬باڵای‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێراق بوو‮.

‮* ‬ئایا هەرێمی‮ ‬كوردستان هەمیشە وەك بەشێك لەئێراق دەمێنێتەوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬تا ئێراق ئەو جۆرە دەستوورەی‮ ‬هەبێت و پێوەی‮ ‬پابەند بێت،‮ ‬كوردستان وەك بەشێك لەئێراق دەمێنێتەوە‮.

‮* ‬كورد چ دەكات ئەگەر ئێراق وەلائی‮ ‬بۆ دەستوور نەبوو؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮  ئه‌مه‌ شتێكه‌ ئه‌وكاته‌ی رووبدات، باسی لێوه‌ده‌كه‌ین.‮ ‬تەنانەت دێباجەی‮ ‬دەستوور زۆر بەروونی‮ ‬دەڵێ‮: ‬پابەندبوون بەو دەستوورە مەرجی‮ ‬مانەوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئێراقە‮. ‬هەر بۆ دڵنیایتان،‮ ‬ئێمە ئێراقێك قبووڵ ناكەین كە لەلایەن دیكتاتۆرەوە حوكمڕانی‮ ‬بكرێ‮.

‮* ‬ئایا گەشبینن بە ئایندەی‮ ‬ئێراق و ئەو هەڕەشانەی‮ ‬لەساڵانی‮ ‬دادێدا رووبەرووی‮ ‬دەبێتەوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬مرۆڤ دەبێ هەمیشە گەشبین بێت و تیرۆر،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و رووبەرووبوونەوەی‮ ‬عیلمانی،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬قانوون و كولتووری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دابمەزرێن و رەگ دابكوتن‮.‬


 


 


 
زانست
KTV ... خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شیر باشترین شێوازه‌ بۆ نه‌مانى بۆنى سیر  
ئابووری
KTV ... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو 
وه‌رزش
KTV ... ئیركولیسى ئیسپانى تریزیگه‌ى فه‌ره‌نسی ڕاوده‌كات  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... منداڵێكى ته‌مه‌ن 18 مانگه‌، "بیبه‌رى تیژ" وه‌كو شوكوڵاًت ده‌خوات ! 
Copyright © 2010 Kurdistan Television. Developed by HawlerTech