له رۆژى 25/7/2009، هاوڵاتیانى كوردستانى عێراق بۆ دووه‌مجار به شێوازێكى ده‌ورى و رێك‌وپێك نوێنه‌ره‌كانى خۆیان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێمه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه توانایه‌كى زۆریان وه‌گه‌ڕخست بۆ بونیاتنانى سیسته‌مێكى سیاسى نوێ، و شانبه‌شانى گه‌شه‌سه‌ندنى بوارى ئابوورى، گه‌شه‌یه‌كى به‌رچاوى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان له هه‌رێمه‌كه‌یان خوڵقاند.
له راستیدا، هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسیه‌كى راسته‌قینه له مه‌ودایه‌كى فراواندا له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیرى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان وه‌كو ناوه‌ندێكى ناحكومى تایبه‌تمه‌ند و چاو‌دێر به‌سه‌ر پرۆسه‌كه ئه‌م راپۆرته به هه‌ردوو زمانى كوردى و ئینگلیزى بۆ راى گشتى كوردستان و جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه.
نیشانه‌كانى پێشكه‌وتنى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان
یه‌كه‌م: فره حزبی وه‌ك نیشانه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دیموكراسى، به ته‌واوى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ره‌نگى دایه‌وه، چه‌ندین پارتى سیاسى و قه‌واره به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و مه‌ده‌نییانه له كه‌شێكى ئازاد‌دا له پێشبڕكێى بردنه‌وه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مان بوون، 100 كورسى بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و و 11 كورسیش بۆ نه‌ته‌وه‌كانى تر.
له كاتێكدا 5 پاڵێوراویش بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له ململانێدا بوون. ئه‌و به‌شدارییه فراوانه‌ى قه‌واره‌و پارته سیاسییه‌كان ئاماژه‌یه‌كى ته‌واو و دروستى فره‌حزبییه له كوردستاندا.
ئاماژه‌یه‌كه بۆ لێبورده‌یى و قه‌بووڵكردنى یه‌كتر له‌نێوان گرووپه سیاسییه‌كاندا، به‌تایبه‌تى جۆرێك له متمانه و یه‌كتر قه‌بووڵكردن له‌نێوان ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان هه‌بوو. لیستى سه‌ره‌كى كه (لیستى كوردستانی)یه و، له هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى (یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان) و (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) پێكهاتووه، به هێمنى و دیموكراتیانه پرۆسه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه، چونكه ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى جارێكی‌تر كێبركێ له به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى بكه‌نه‌وه.
ئه‌و فره‌حزبییه له هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا ماناى وایه ئیتر سیسته‌مى سیاسى له هه‌رێمه‌كه‌دا رێچكه‌یه‌كى دیموكراسى گرتووه، ماناى وایه هاوڵاتیانى كوردستان به گشتى و له‌ڕێى پارت و قه‌واره‌كانیانه‌وه نوێنه‌ره‌كانى خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى داموده‌زگاكانى وڵات، و بڕیاردان له چاره‌نووسى خۆیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانیان.
هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه سه‌لماندیان كه ئه‌گه‌ر جیاوازیشن له شێوازى بیركردنه‌وه‌و ئامانجه‌كانیان به‌ڵام ماف و ئه‌ركى یه‌كسانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كى بنچینه‌یى و ریشه‌یى دیموكراسییه.
دووه‌م: هاوپه‌یمانێتى و ئۆپۆزسیۆن، كێبركێ هێمایه‌كى جیاكارى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
پێنج هاوپه‌یمانێتى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان له‌نێوان 15 پارتى سیاسى پێكهێنرا.
لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له دوو پارتى سیاسى ئیسلامى و دوو پارتى سیكۆلار پێكهات.
ئه‌و پارتانه پێكه‌وه هاوكار بوون بۆ ركابه‌ریكردنى هاوپه‌یمانى و پارته‌كانیتر به‌تایبه‌تى لیستى كوردستانى كه پێكهاته‌ى هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتداربوون.
هه‌روه‌ها ركابه‌رێكى به‌هێز هه‌یه كه به ناوى لیستى گۆڕانه‌وه كێبه‌ركێ ده‌كات و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌كو دووه‌م لیست سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێنا.
گۆڕان كه پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى جێگرى پێشووى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه كه سه‌رۆكى لیسته‌كه‌یه‌و چه‌ند كادرێكى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پارته له سه‌ركردایه‌تى باڵاى لیسته‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاوى یه‌كێتى له شارى سلێمانى و له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌ك له هاوڵاتیانى كوردستان له شاره‌كانى دیكه به تایبه‌ت هاوڵاتیانى ره‌نجاو و نارازى له ده‌سه‌ڵات، گۆڕان دووه‌م لیستى نێوان پارله‌مانى نوێى كوردستانه و بڕیارى داوه ببێته ئۆپۆزسیۆنێكى كارا، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێن له په‌رله‌مانى داهاتوودا ئۆپۆزسیۆنێكى راسته‌قینه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
به‌ڵام كارایى ئۆپۆزیسیۆن ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و قه‌وارانه‌ى بڕیار ده‌ده‌ن نه‌چنه نێو حكومه‌ت و ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ش كه له كارى پارله‌مانیدا ئه‌داى ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له لێكدانه‌وه‌ى گشتیدا ماناى به‌ره‌و پێشچوونى ئه‌زموونى سیاسى و فره‌یى له كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ و بوارى ئه‌وه زیاتر ده‌كات كه له كاروبارى حوكمدارییدا به دواداچوونى زیاتر بۆ خه‌مه‌كانى خه‌ڵك بكرێ.
سێیه‌م: ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵبژاردنێكى بێ وێنه بووه، چونكه پشتى به رێكخستى بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌ست، به‌و مانایه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى په‌یوه‌ندى له‌نێوان فه‌رمانڕه‌واو میلله‌ت رێكخست. له‌راستیدا، هاووڵاتى توانى كاریگه‌رى له‌سه‌ر سیستمى سیاسى درووست بكات و جیاوازى به‌دی بهێنێ، له‌ڕێى شێوازى جۆراوجۆرى به‌شداریكردنه‌وه وه‌ك خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان.
بۆ نموونه: چوار هاوڵاتى خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزانى كاندیدا كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى. ئه‌مه ماناى وایه كه هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه به‌گوێره‌ى شیاوى ته‌مه‌نیان ده‌توانن ده‌نگبده‌ن و ده‌توانن خۆیان بپاڵێون.
ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه نیشانه‌یه‌كى دیارى یه‌كسانى مافه‌كانه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان بێ جیاوازى، و داننان به مافه سیاسی و بنه‌ڕه‌تیه‌كان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى و له‌ئاستێكى فراواندا. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا ده‌توانرێ بووترێ، هه‌موو ده‌روازه‌كان واڵایه بۆ به‌شدارى سیاسى هاوڵاتیان به یه‌كسانى و بێ جیاوازى. ئێستا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه پێشكه‌وتنى بوارى سیاسى له وڵات‌دا هه‌نگاوێكى گرنگى به‌ره‌و دیموكراسیه‌كى راسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌ییكردنى دیموكراسى له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ڕى كردووه.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به شه‌فافیه‌ت و یاسایى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى كرد بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان. زیاد له هه‌زار رۆژنامه‌وانى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان نووسیوه.
ئه‌و رێوشوێنانه كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى ساخته‌كارى و پێشێلكاری كه گرنگییه‌كى زۆرى بۆ گشت پارته‌كان و خه‌ڵكى كوردستان هه‌بوو، و له‌ڕووى نێوده‌وڵتیشه‌وه ئه‌نجامه‌كان دانى پێدا ده‌نرێ و په‌سه‌ند ده‌كرێ. ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى چاودێر‌و رۆژنامه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌یه‌كه بۆ گرنگیپێدانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوارى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا كه چاوى بڕیوه‌ته پێشكه‌وتنى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌دا، تاكو ببێته مۆدێلێك بۆ عێراق و وڵاته دراوسێكانى.
سیسته‌مى سیاسى نوێ
له ساڵى 2005، پێداچوونه‌وه به یاساكانى هه‌ڵبژاردنى ساڵى 1992 كرا‌و هه‌مواركرا، و ئه‌وه‌ش بۆیه هۆى گۆڕینى سیستمى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان، چونكه سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێ و سه‌رۆكى هه‌رێمیش به‌راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه سیسته‌مى سیاسى له هه‌رێمدا له رووى ده‌ستوورییه‌وه ده‌بێته سیسته‌مێكى تێكه‌ڵه.
ئه‌م مۆدێله وه‌كو مامۆستایانى قانوونى ده‌ستورى باسى ده‌كه‌ن له چه‌ندین وڵاتى دونیا په‌یڕه‌و ده‌كرێ و كاریگه‌رى گه‌وره‌ى خۆى هه‌یه له چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى و دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن به جۆرێك كه ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران (له سیستمى پارله‌مانى)یان ته‌نیا سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت (له سیستمى سه‌رۆكایه‌تى) بۆى نه‌بێ ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێكردن قۆرغ بكات.
ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌م سیسته‌مه نوێیه ئیدعاى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سیسته‌مى تێكه‌ڵه ماناى سنوورداركردنى دیموكراسى و ئازادییه‌كانه.
له‌راستیدا، هیچ سیسته‌مێكى سیاسى ناتوانێ دیموكراسى و ئازادیه‌كان سنووردار بكات ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانى دیموكراسى له ده‌ستوردا چه‌سپابێ، چونكه هێزى دیموكراسییه‌ت له ده‌ستوورو كلتووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ نه‌ك له جۆرى سیستمى سیاسییه‌وه.
لێره‌دا ده‌ستوور شێوازى سیستمى سیاسى دیارى ده‌كات، نالۆژیكییه گه‌ر باوه‌ڕمان وابێ كه سیسته‌مى سیاسى شێوازى ده‌ستوور دیارى ده‌كات.
رێسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانى دیموكراسى له ره‌شنووسى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان دیاریكراون، بۆیه پێویسته ئه‌و ره‌شنووسه به‌زوویى تێبپه‌ڕێ بۆ زه‌مانه‌تكردنى سیسته‌مى دیموكراسى له ووڵاتدا. به‌ڵام له قۆناغى هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسى، هاوڵاتیان مافى خۆیان حه‌زه‌ر له ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراوه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام كه ده‌ستوور بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵاتى دیارى كرد ئه‌و كاته هاوڵاتیان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌توانن فشار دروست بكه‌ن, و هه‌ر سنورداركردنێك له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ئازادى و دیموكراسى ره‌ت بكه‌نه‌وه. له‌وانه‌یه هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بۆ قۆناغى ئێستا زیاتر پێویستیان به سیستمێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌بێ نه‌ك تێكه‌ڵه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى:
یه‌كه‌م: سیاسه‌تى هه‌رێمایه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێویستى به سیسته‌مێكى سیاسى به‌هێز هه‌یه.
بروانه زۆربه‌ى وڵاته به‌هێز و دیموكراتیه‌كان له جیهاندا سیسته‌مى تێكه‌ڵه یان سه‌رۆكایه‌تیان هه‌یه وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، رووسیا.
دووه‌م: وێراى چه‌ندین كێشه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ وه‌ك ماده‌ى 140، پرسى هێزى پێشمه‌رگه، و یاساى نه‌وت و گاز، چه‌ندین مه‌ترسى ده‌ره‌كى تر له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورد پێویستى به دامه‌زراوه‌ى به‌هێز, هه‌یه به‌تایبه‌تى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى.
به‌كورتى هه‌رێمى كوردستان له سیتسه‌مى په‌رله‌مانیه‌وه بوو به سیسته‌مى تێكه‌ڵه. ئه‌مه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه بۆ به هێز بوونى هه‌رێمه‌كه.
كارى دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیا:
راگه‌یاندن به‌تایبه‌تى راگه‌یاندنى بینراو (ته‌له‌فزیۆنیى) رۆڵێكى سه‌ره‌كى و گرنگى له هه‌ڵًبژاردنه‌كاندا بینى.
راگه‌یاندنه‌كان رۆڵێكى گه‌وره‌یان بینى له گه‌یاندنى كار‌و به‌رنامه و ئه‌جێنداى قه‌واره سیاسیه‌كان و ده‌ستنیشانكردنى پرسه هه‌ره گرنگه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كى تره‌وه، راگه‌یاندنه‌كان توانیان رۆڵى كارا ببینن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارته سسیاسیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌ش هانى سه‌رانى پارته‌كانى دا كه بیر له میكانیزم و شێوازى دیكه بكه‌نه‌وه له مامه‌ڵه‌كردنیان، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ندێك ستره‌كتۆر و گۆرانكارى له خودى پارته سیاسیه‌كاندا سه‌رهه‌ڵ بدات.
راگه‌یاندنه‌كان رۆڵى سه‌ره‌كیان بینى له هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم. له‌لایه‌ك هانى هاوڵاتیانیاندا بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، و رێنمایى هاوڵاتیانیان كرد بۆ چۆنێتى به‌شدارى كردن.
له‌لایه‌كى تره‌وه كه‌ناڵى جیاواز كرانه‌وه بۆ خسته‌نه‌ڕووى كارنامه‌و ئه‌جێنداى قه‌واره سیاسیه‌كانى به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان رۆڵى گه‌وره‌یان له‌و بواره‌دا بینى.
چه‌ندین تۆڕى چاودێرى بۆ كۆى پرۆسه‌كه بوونیان هه‌بوو، رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان چه‌ندین چاودێریان له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان ئاماده كردبوو.
وێڕاى بوونى به‌رنامه و پلانى دیكه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه.
بۆ نموونه په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كان به راوێژى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمیسیۆن و به هاوكارى گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌مریكا له سه‌ته‌لایتى نه‌ورۆز له قۆناغى بانگه‌شه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار له ناوچه‌كه به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى به ناوى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن وه‌كو سه‌كۆیه‌كى یه‌كسان بۆ هه‌موو كیانه سیاسییه‌كان ئاماده كرد و له كۆتایى به‌رنامه‌كه‌ش مونازه‌ره‌یه‌كى هێمنانه‌ى بۆ هه‌موو كیانه سیاسییه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن دروست كرد و له كۆتایى به‌رنامه‌كه‌ش به جۆرێك قه‌واره‌كان هه‌ڵوێستى كۆتایى خۆیان نواند كه وێڕاى جیاوازى بیر و رایان نیشتمانێكى گه‌وره كۆیان ده‌كاته‌وه كه كوردستانه.
تێڕوانینى گشتى
پرۆسه‌كه له تۆماركردنى ناوى قه‌واره‌كان و كاندیده‌كانه‌وه، بۆ پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌كردن زۆر به باشى و دیموكراسییانه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ توندوتیژى له كات و شوێنى جیاواز هه‌بووبێ، لێ له قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره و ئاستێكى فراوان نه‌بووه كه كاریگه‌رى له سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بووبێ. ئه‌مه به گه‌واهى هه‌موو لیست و قه‌واره و چاودێره بیانى و ناوخۆییه‌كان بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تادا سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌یان به لاوه بایه‌خمه‌ندبووه، به‌رده‌وام به بیرى هاوڵاتیان هێنایه‌وه كه ئه‌مه ده‌ره‌فه‌تێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بخه‌ینه قۆناغێكى پێشكه‌وتوو تره، ئه‌م په‌یامه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌ت و قه‌واره‌كان جیاوازه‌كان تا ئاستێكى زۆر بۆ خواره‌وه گوازرایه‌وه و جێ به‌جێ كرا.
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر له كۆى پرۆسه‌كه به پیشه‌گه‌رانه و بێ لایه‌نى كاره‌كانى خۆى جێ به‌جێ كرد و توانى قانوون و رێنماییه‌كانى خۆى به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك جێ به‌جێ بكات، به تایبه‌ت له كاتى بوونى خروقات و پێشێلكارى له بانگه‌شه و ده‌نگداندا.
چه‌ند لیستێك سزا درا له كاتى بانگه‌شه و چه‌ند وێستگه‌یه‌كى ده‌نگدانیش به هۆى پێشێلكارییه‌وه ده‌نگه‌كانیان به تاڵ كرانه‌وه، ئه‌وه‌ى سه‌رنج هه‌بوو له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه ده‌رباره‌ى كاره‌كانى كۆمیسیۆن په‌یوه‌ندى به جۆرى مه‌ره‌كه‌بى ده‌نگدان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوى رێژه‌یه‌كى هاوڵاتیان بوو كه به هۆى ده‌نگدانیان له رێى فۆرمى 111 گومانى گزى و ده‌نگدانى زیاتر دروست بوو.
به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرتى چاودێره‌كانى ئێمه ئه‌م كارانه له ئاست و قه‌باره‌یه‌كى وا گه‌وره نه‌بوون كه كاریگه‌رییان له سه‌ر كۆى پرۆسه‌كه و رێژه‌ى ده‌نگه‌كان هه‌بێ. كۆمیسیۆنیش له‌م كاره‌دا بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو.
پرۆسه‌كه به گشتى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسى كوردستان زۆر به باشى كۆنترۆڵ كرا و خۆشبه‌ختانه كارێكى شیاوى باس رووینه‌دا، كیانه سیاسییه‌كان شێوازه جیاجیاكانى بانگه‌شه‌یان به ئازادى و له كه‌شێكى ئارام و هه‌ست كردن به ئاسایش و سه‌قامگیری جێبه‌جێ كرد، ده‌نگده‌ر به‌و په‌ڕى ئازادى و له كه‌شێكى پارێزراوى ئه‌منیدا ده‌نگى خۆیدا.
رێژه‌یه‌كى باشى هاوڵاتیان به تایبه‌ت ئافره‌ت و گه‌نج وه‌كو كه‌رنه‌ڤاڵێكى نیشتمانى به‌شدارییان له پرۆسه‌كه كرد.
له‌ڕاستیدا، زۆر گرفتى ده‌ره‌كى و ناوخۆیى هه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له دیموكراسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆییدا، هێشتا رێژه‌یه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵك له نێو رێكخستنه حزبی و مه‌ده‌نییه‌كانیش كاریگه‌رى سیسته‌مى تۆتالیتارى پێشوو و كۆمه‌ڵگه‌ى داخراویان له‌سه‌ره دیموكراسى و ئازادیه‌كان سنووردار ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یشدا، هه‌رێمێكى دیموكراسى بێ پشت و په‌نا تووشى زۆر گرفت ده‌بێ له ناوجه‌رگه‌ى دیكتاتۆریه‌ت كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته.
بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌رى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر عێراق له‌ڕێى ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى داهاتووى عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى پشتگیرى كردنى ئه‌و پارته سیاسییانه‌ى كه مه‌یلیان بۆ به‌هێزبوونى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند له عێراقدا هه‌یه.
له‌راستیدا ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان، چونكه هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى به‌شێوه‌یه‌كى نێگه‌تیڤى كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئازادى و دیمو‌كراتى.
وێڕاى ئه‌و مه‌ترسیانه، پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى چالاكانه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، ئومێد هه‌یه كه ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رده‌وام بێ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆى كایه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌رجه‌سته بێ.