رزگاركۆچه‌ر
له دوا كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان وه‌زاره‌تى كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان وێراى به‌دواداچوونى لێژنه‌كانى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 له هاوكارى ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران رۆڵى به‌رچاویان گێرا له‌م رووه‌وه عه‌داڵه‌ت عومه‌ر وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى داینه‌و:
بریار وایه وه‌زاره‌تى كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هاوكارییه‌ك به‌سه‌ر راگوێزراوان كه له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جین دابه‌ش بكات ده‌كرێت بزانین ئه‌م بیرۆكه‌یه چۆن هاته كایه‌وه‌و ئه‌م هاوكاریه چیه ؟
له‌پاش چه‌ندین سه‌ردان و دیدار و گفتگۆ له نێوان هه‌ردوو وه‌زیر، د.محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیرى كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و د.عه‌بدولسه‌مه‌د عه‌بدوره‌حمان وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقى فیدرال و په‌ڕه‌پێدانى هاوكارى نێوانیان دوو بریارى گرنگ له 19\9\2008 ده‌رچوو یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى كۆچ و كوچبه‌رانى عێراقى فیدرال كه سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى ده‌ركراوه‌و راگوێزراوانى وه‌زاره‌تمان بێت، دووم برینه‌وه‌ى هاوكارى مانگانه به بڕى 150000 سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێكى راگوێزراو كه نیشته‌جێی پارێزگاكانى هه‌رێم بێت،و بڕى سێ مانگى به یه‌كجار پێی ده‌درێت . وله‌پاش تخصیص كردنى پاره‌كه دۆزینه‌وه‌ى چۆنیه‌تى دابه‌ش كردنى یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئیمزا كرا و لێژنه‌ى دابه‌ش كردن پێك هێنرا كه من وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌و لێژنه‌یه له‌گه‌ڵ ستافێكى ماندوونه‌ناس به شیوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ردانى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌مان كردوه و تاكو ئیستاش پرۆسه‌كه به‌رده‌وام له هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان وئه‌م بڕه پاره‌یه دابه‌ش ده‌كرێت ،ئێمه به پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له به‌ر ده‌ستمان دایه له پاش پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى تایبه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ى زانیارییه‌كان و وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى هاوكارییه‌كه‌یان پێده‌درێت، له هه‌مان كاتدا به هه‌وڵ و ماندووبوونى به‌رده‌وامى د.محمد احسان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقى توانرا به‌هه‌مان شێوه ئه‌م بڕه هاوكارییه بۆ زیانلێكه‌وتوانى تۆپبارانه‌كانى سه‌ر سنور كه به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌كانى ئیران و توركیا تۆپباران ده‌كرێن بگرێته‌وه و هه‌ر به‌هه‌مان شێوه به هه‌مئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌م ناوچانه‌دا توانراوه ئه‌م بڕه هاوكارییه به‌سه‌ریان دابه‌ش بكرێ و پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ى مه‌شمولن سودمه‌ند بن ، هه‌روه‌ها بریار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى ناوچه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانى تۆپباران هاوكارى مانگانه‌یان پێشكه‌ش بكرێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژانه له هه‌رسێ به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانمان له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك پرۆسه‌ى دابه‌ش كردن هاوكارییه‌كان به سه‌ر خێزانى راگوێزارو به‌رده‌وامه هه‌روه‌ها له هه‌فته‌ى رابردووش بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه مه‌سیحییه‌كانى راگوێزراوى نێشته‌جى دهۆك و زاخۆ و حه‌مدانیه وبه‌رته‌له‌و قه‌ره‌قوش و... پێش سه‌رى ساڵى نوى له هاوكارییه‌كه سودمند بن هاوكارى سێ مانگ له‌گه‌ڵ جه‌ژنانه به‌سه‌ریان دابه‌ش كرا.
ئه‌و هۆكارانه چین كه وایان كردووه كاروبارى لیژنه‌ى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 به سیستى بروات ؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له هۆكاره‌كان بكه‌ین ئه‌مه خۆى له خۆیدا چه‌ندین ته‌وه‌رى تێر و ته‌سه‌ل هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئێمه لێره‌دا له پێداچوونه‌وه‌یه‌كى خێرادا ده‌ڵێم یه‌كه‌م نه‌بوونى ئیستقرارى سیاسى له گۆره‌پانى سیاسى عێراق و ململانه‌ى ناشه‌ریفانه‌ی نێوان زۆربه‌ى كوتله سیاسىه‌كان له په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ كوردستان ،دووم نه‌بوونى هێز و جورئه‌تى سیاسى حكومه‌ته‌كانى یه‌ك له دواى یه‌كى عێراق له پاش رووخانى رژێمى به‌عس كه ده‌بێته هۆكارى هه‌ڵنه‌گرتنى ئه‌م ئه‌ركه سیاسى و مێژوویىه له سه‌ر شانیان سێیه‌م پابه‌ند نه‌بوونیان به ده‌ستوور كه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى عێراق به ده‌نگى بۆ داوه چواره‌م رۆڵى سه‌لبى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر پێنجه‌م ستراتیژیه‌تى به‌رژه‌وه‌ندىخوازى ووڵاته زلهیزه‌كان و پاشگوى خستنى مافه ره‌واكانى كورد شه‌شه‌م رۆڵى سست و لاوازى UN حه‌وته‌م به‌هێزنه‌بوونى رۆلى كورد له به‌غدا كه هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه باس و خواسێكى تایبه‌تى ده‌وێت.
ئایا حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان كه‌م ته‌رخه‌مه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و ماده‌یه؟
نه‌خێر حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یه به‌ڵكو به‌پێى پێویست هێز و تواناى خۆى به‌كار هێناوه بۆ جێبه‌جى كردن و ته‌واو كردنى ماده‌ى 140 ئه‌وى روون و ئاشكراشه كه هه‌ر له دامه‌زراندنى كابینه‌ى پێنجه‌م وه‌زارتێكى تایبه‌تى بۆ ئه‌م كار دامه‌زراندووه و ستافى ئه‌م وه‌زارته‌یه به سه‌رۆكایه‌تى د.محه‌مه‌د ئیحسان هه‌ر له رۆژى ده‌ست به‌كار بوونیان شه‌و رۆژیان له سه‌ر یه‌ك داناوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ ببێت چونكه ئێمه باش ده‌زانین رۆژانه 24 كاتژمێر كار كردن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌یه هێشتا هه‌ر كه‌مه ،به‌ڵام هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد هۆكاره‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى دروست بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه.
لێژنه‌كانى وه‌زراتى كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان تا چه‌ند هه‌مئاهه‌نگه له‌گه‌ل لێژنه‌ى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ؟
ده‌توانم بڵیم 100% هه‌مئاهه‌نگن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ماده‌یه چونكه د.محه‌مه‌د ئیحسان كه وه‌زیرى كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌یه له هه‌مان كاتدا نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستانه له‌م لێژنه‌یه‌دا بۆیه به‌ته‌واوى هاوكارى و هه‌مئاهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه.
له‌هه‌ندێ ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان باس له قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه خانه‌واده‌كانیان ئه‌نفال كروان یان ناوچه‌كانیان به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌ووتون.
دره‌نگ یان زوو ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى زیان لێكه‌وتوون به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوون قه‌ربوو بكرێنه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێوه باسى ده‌كه‌ن من زانیارى ته‌واوم له به‌ر ده‌ست نیه كه چۆنه ،وا بزانم ئه‌گه‌ر مه‌وزوعه‌كه‌ش قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بێت نابێت تایبه‌ت به هێندێ ناوچه بێت چونكه سه‌رتاسه‌رى كوردستان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتووه به‌ڵام هیوادارم پێش قه‌ربووكردنه ئه‌وانه‌ى حوكمى ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه حوكمه‌كه له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت چونكه ئه‌وه خۆى نیوه‌ى قه‌ربووكردنه‌وه‌كه‌یه.
به پىى زانیاریه‌كانت عه‌ره‌به هاورده‌كانى كه‌ركوك گه‌راونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان ئایه قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى ئه‌وانیش كێشه و گرفتى هه‌یه ؟
به ته‌ئه‌كید ئه‌گه‌ر كێشه و گرفت هه‌بێت ئه‌وانیش لێى بێ به‌ش نین ،ئه‌ونده‌ى من ئاگادار بم به‌شێكیان گه‌راونه‌ته‌وه بۆ جێگا و رێگاى خۆیان ئه‌وانه‌ى ماویشه به‌شێكیان هه‌ر وه‌كو ترحیلكراوه‌كانى خۆمان كه قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه نه‌گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كلنى خۆیان ئه‌وانیش نه‌گراینه‌وه به‌شێكى تریش چاوه‌رى قه‌ربووكردنه‌وه ده‌كه‌ن .
لیژنه‌ى قه‌ربۆكردنه‌وه‌ى ناوچه دابراوه‌كان چى بۆ ناوچه‌كانى وه‌ك مه‌خمور شه‌نگارو شوێنه‌كانى تر كردووه ؟
ئه‌مه كارى لێژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماده‌ى 140 نیه ئه‌وان به‌س ئه‌و بڕه پاره‌یه كه لێژنه باڵای ماده‌ى 140 ى دستوردیارى كردووه بۆ ترحیلكراوه‌كان و عه‌ربه هاوه‌رده‌كان دابه‌ش ده‌كات به‌پێى موسته‌مسه‌كات كه مشمولن یان نا،به‌ڵام ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندن به ئاماده بوونى راسته و خۆى وه‌زیرمان د.محه‌مه‌د ئیحسان سه‌ردانى مه‌یدانى هه‌موو ناوچه‌دابڕوه‌كانمان كردووه‌و له كێشه و گرفته‌كانیان له دانیشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكان و یه‌كه ئیدارى و حزبیه‌كان ئاگادار كراینه‌وه و له دواى هه‌ر سه‌ردانێكیش ڕاپۆرت و نوسراوى تایبه‌تیمان له‌سه‌ر بارودۆخى ناوچه‌كه‌و ئه‌و شتانه‌ى پێویسته له‌و ناوچانه بكرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناردووه ،ئه‌و به‌رێزانش له رێگاى وه‌زاره‌تى په‌یوندیدار كاره‌كانیان راپه‌راندووه،له‌وانش پرۆژه‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه یان دروستكردنى قوتابخانه ونه‌خۆشخانه و بیناى و یه‌كه ئیدارى ورێگاوبان وپرد و... به‌تایبه‌تى له خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى و شنگار وده‌روبه‌رى و زمار .
بۆچى له سیداره‌دانى عه‌لى كیمیاى تاخیر ده‌كرێت ئایا حكومه‌تى مالیكى ده‌یه‌وێت هۆكاره‌كه وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تى كورد دروست بكات یان هۆكاره‌كانى تاخیر بوونى له سیدَاره‌دانى ئه‌م تاونباران چیه ؟
هه‌روه‌ك له سه‌رتاوه گووتم گۆره‌پانى سیاسى عێراق دووچارى قه‌یرانێكى سه‌یر هاتووه ئه‌ویش بوونى ململانى ناشه‌ریفانه له نێوان ته‌وایف و عه‌شایرو ئه‌حزابه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا له لایه‌ك و هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ كوردستان له لایه‌كى تر ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى گۆشارێك بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تى كورد ، هه‌روه‌ها نه‌بوونى هێز و جۆرئه‌تی سیاسى له قیاده‌ى حكومه‌تى عێراقدا ده‌بێته هۆكارى پشتگوێ خستنى زۆر شت كه یه‌كێك له وانه به‌دواخستن و پشتگوى خستنى له سێداره‌دانى تاوانبارانه كه هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یخاته ئه‌ستوى ئه‌ویتر،له‌هه‌مانكاتدا ئامانجیان بچوك كردنى كه‌یسه‌كانى گه‌لى كوردستانه به‌تایبه‌تى جینوسایدى ئه‌نفال ، به بیر و راى من ئه‌وان هه‌روه‌ك چۆن نه‌یانهێشت سه‌دام حسێن بمێنێت تاكو له سه‌ر مه‌له‌فى ئه‌نفال ئیعدام بكرێت هه‌رواش رێگرن تاوانباران له سه‌ر كه‌یسى كورد له سیداره بدرێن تاكو خۆیان بكه‌نه پێشه‌نگ له قوربانیدان له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسى روخاودا هه‌روه‌ها زاڵ بوونى سیسته‌مى تایفه‌گه‌رى و ئائینى هۆكارێكى تره بۆ نمونه هاشمییه‌كان له وانه‌ش تاریق هاشمى بوونه‌ته فشارێك به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى حوكمى ده‌رچوو له لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كان به سه‌ر سوڵتان هاشمدا و به‌دواكه‌وتنى له سێداره‌دانى .
ده‌گوترێ گۆره به‌كۆمه‌له‌كانى نه‌جه‌ف خه‌ریكه ئاسه‌واریان توشى تێك دان ده‌بێت بۆچى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌م ته‌رمانه به زووترین كات ناكات ؟
وابزانم ئه‌مه‌ش خه‌مێكى تر‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و به‌رده‌وام هه‌وڵیشى بۆ داوه ئه‌ویش له رێگاى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ڵام كه‌یسه‌كه زۆر گه‌وره‌یه كار و ماندووبوونى به‌رده‌وامى ده‌وێت چونكه گۆرى به‌كۆمه‌ڵى زۆرمان هه‌یه له سه‌رتاسه‌رى عێراق ته‌نها ئه‌وانه‌ى تایبه‌ت بێت به كورد 43 گۆرن ، ئه‌مه جگه له‌و گۆرانه‌ى له‌گه‌ڵ شیعه‌كان هاوبه‌شه كه جێگاكانیان پێشتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى پێشوو به سه‌رۆكایه‌تى د.محه‌مه‌د ئیحسان و به هاوكارى ده‌سه‌ڵاتى حوكمرانى كاتى له عێراقدا دیارى كراوه به‌ڵام گه‌وره‌ترین رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه تاكو ئێستاش نه‌بوونى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشه له‌م ناوچانه هه‌روه‌ها كه‌م بوونى خه‌ڵكانى شاره‌زا له‌م بواره‌دا چونكه ئه‌وانه‌ى شاره‌زان به په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن كه كاتى خۆى له رێگاى وه‌زاتى مافى مرۆڤ بۆ ئه‌م ده‌ورانه ره‌وانه كراوه‌ن ،هه‌ر بۆیه ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پسپۆر و شاره‌زایانه بێت كاتێكى زۆر ده‌خایه‌نێت و پشوودرێژى و مانوبوونێكى زۆرى ده‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌به‌ست گه‌رانه‌وه بێت ئه‌مه‌یان شتێكى تره هه‌روه‌ك له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆفاتى هێندێك له قوربانیانى بۆ كوردستان گه‌رانده‌وه و هیوا دارم ئه‌م كار به‌رده‌وام بێت بڕێك له ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانى كه‌سوكاریان كه‌م ببێته‌وه.
چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى مالیكى به زووترین كات قه‌ربۆوى ئه‌و كه‌سانه بكات كه به‌ر ماده‌ى 140 كه‌وون ئایه پێوسه‌ته زه‌ختێكى جه‌ماوه‌رى دروست بكرێت یان چاكتره به دبلۆماسیت مالیكى په‌له بكات بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یه ؟
ئه‌ونده‌ى من ئاگادار بم ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ته‌رخانكردنى بوودجه له سه‌ر میزانیه‌ى ساڵى 2009 به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه وه‌رگیراوه و لێژنه‌ى قه‌ربووكردنه‌وه‌ش هه‌ر سه‌رقاڵه به پیداچوونه‌وه‌ى فایله‌كان و ئاماده‌كردنى چه‌كى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌كان ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرا ئه‌و كات پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان گۆشارێكى جدیانه یه‌كه‌م به رێگاى دپلوماسیه‌ت دواتر گۆشارى جه‌ماوه‌رى بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تى مالێكى و ئه‌وانى تر هه‌روه‌ك له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زارتمان له رێگاى به‌یاننامه‌یه‌ك ناره‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر حكومه‌تى عیراقى فیدرال و سستى كاروبارى UN ده‌ربریوه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌ركى پێ سپێردراومان تاكو گه‌یشتن به ئامانجمان و جێبه‌جێكردنى ماده 140ى ده‌ستورى هه‌میشه‌ى عێراق.
r_kochare@hotmail.com