به‌دواداچوون : رفعت مزورى
دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا ، به وه‌ده‌ستهێنانى زیاتر له ده‌نگى 24 ملیۆن ئێرانى كه ده‌كاته زیاتر له 62 %ى كۆى ده‌نگه‌كان ، نه‌ژاد له یه‌كه‌م وتاریدا له تاران ، سه‌ركه‌وتنى به سه‌ره‌تاى قۆناغێكى نوێ له مێژووى گه‌لى ئێران وه‌سفكرد .
ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى سه‌رۆك ، ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ركابه‌ره‌كانى كرد و به تێكده‌ر ناوى بردن و جه‌ختی له‌سه‌ر لێپێچنه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵیاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌ژاد په‌یامێكى ئاراسته‌ى وڵاتانى رۆژئاواش كرد و تێیدا هێرشى توندى كرده سه‌ر وڵاتانى رۆژئاوا و رایگه‌یاند " ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له جیاتى هه‌موو جیهان بڕیار ده‌ربكه‌ن و رایگه‌یاند " وڵاته‌كه‌ى پابه‌ندى هیچ بڕیارێكى تاكڕه‌وانه‌ى وڵاتانى زڵهێز نابێت. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئێران وه‌ڵامى توندى هه‌ر هێرشێكى ده‌ره‌كى ده‌داته‌وه و هیچ وڵاتێكیش ناوێرێت بیر له هێرشكردنه سه‌ر ئێران بكاته‌وه.
سه‌رۆكى دووباره هه‌ڵبژێردراوه‌ى ئێران ده‌لێت" وڵاته‌كه‌م پێشوازى له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى به‌رامبه‌ر بخرێته ڕوو . وه له‌هه‌مبه‌ر پرسى ئه‌تۆمى وڵاته‌كه‌شى ، نه‌ژاد ته‌كه‌ز ده‌كات كه گۆڕانكارى له سیاسه‌ته ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا ناكات و هۆشداریشى دا هه‌ر وڵاتێك هێرش بكاته سه‌ر ئێران ، په‌شیمان ده‌بێته‌وه .
نه‌ژاد كه خۆى وه‌ك پارێزه‌رى هه‌ژاران و ئیسلامییه‌كان ده‌بینێته‌وه ، خۆى وه‌ك پیاوێكى ساده و نێزیك له خه‌ڵك و هه‌ژاران ده‌ناسێنێت ، وه له یه‌كێ له مێزگرده ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كاندا جه‌ختى كرده‌وه كه ئه‌و ته‌نها له‌سه‌ر مووچه‌كه‌ى وه‌ك مامۆستا ده‌ژى . له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ، نه‌ژاد پێگرى ده‌كات كه ئه‌و به گوتاره ئاگرین و ره‌خنه‌ئامێزه‌كانى له دژى ئیسرائیل و وڵاتانى رۆژئاوا ناسراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 2005دا ، ده‌م و ده‌ست له وتاره‌كه‌ى ئه‌و كاتیدا داواى كرد ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه بسرێته‌وه و قه‌ڵاچۆكردنى جوله‌كه‌شى كه به"هۆلۆكۆست" ناسراوه ، به ئه‌فسانه‌ى له‌قه‌ڵه‌م دا .
ئه‌گه‌رچی ركابه‌رانی له ئه‌نجامه‌كان ڕازیی نین ، به‌لام نه‌ژاد چوار ساڵی دیكه به وه‌ده‌ستهێنانى رێژه‌یه‌كى خه‌یالى ده‌سه‌لاتى گرته‌وه ده‌ست . ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌رك و قۆناغێكی سه‌ختتر له داهاتوودا چاوه‌رێى نه‌ژاد ده‌كات ، چونكه گه‌ره‌كه له لایه‌ك له‌مه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ى رووبه‌رووى كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه‌و له لایه‌كیش قه‌یرانى كورتهێنانى ئاستى ئابوورى ولاته‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكات .
نه‌ژاد گه‌ر درێژه به سیاسه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ل رۆژئاوا بدات ، ئێران گۆشه‌گیریه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ڕووی خێروبێرى ده‌رگاى ئابووری جیهاندا بێ به‌هر ده‌وه‌ستێت ، كه ئه‌مه‌ش رۆژ به رۆژ نیگه‌رانی ئێرانیه‌كان ته‌شه‌نه‌تر ده‌كات .
نه‌ژاد كاردانه‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌دوای خۆیدا هێنا
میر حوسێن موسه‌وى سه‌ره‌كیترین ركابه‌ری نه‌ژاد له باڵى چاكسازان ، كه 33%ى ده‌نگه‌كانى به‌ركه‌وت ، دواى رۆژێك له ئاشكرابوونى ئه‌نجامه‌كانى هه‌لبژاردن ، رایگه‌یاند "سه‌خته‌و پێشێلكارى بێ وێنه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رووى داوه ، بۆیه به ره‌سمی تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و داوایكرد ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه پوچه‌ڵ بكرێته‌وه و هانى لایه‌نگرانیشی دا دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوازی یاسایی و ئاشتییانه خۆپیشاندان ساز بكه‌ن ، تا ئه‌و راده‌یه‌ى دواتر پێكدادان له‌گه‌ل پۆلیس و ده‌سته‌سه‌ركردنى ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ركرده له باڵى ریفۆرمخوازه‌كان ، له‌وانه" محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌بته‌حى كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى باڵه‌كه و عه‌بدولا ره‌مه‌زان زاده گوته‌بێژی سه‌رۆكی پێشووی ئێران و سه‌عید شه‌ریعه‌تی و زوه‌رێ ئاقاجه‌ری و محه‌مه‌د ره‌زا خاته‌می و موحسین میر دامادى خزمانى محه‌مه‌د خاته‌مى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێرانى و بگره كوژرانى نزیكه‌ى ده لایه‌نگریان لێ كه‌وته‌وه .
له سه‌ر داواى میر حوسێن موسەوی و بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو 8 لایه‌نگره‌ى كه به ده‌ستى سه‌ربازانى حكومه‌ت كۆژران ، ڕێژەیەكی زۆری هه‌وادارانى موسه‌وى بەجلوبەرگی ڕەش و به سروودى " كوا ده‌نگه‌كه‌م" لە بەردەم مزگەوتەكانی ئێران كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندانیان سازكرد و كۆماری ئیسلامیش بەمەبەستی ئاگادار نەبوونی خەڵكی ئێران و جیهان لە ڕەوشی ئالۆزى شارەكانی ، سیستەمەكانی په‌یوەندیكردنی وەك مۆبایل و تەلەفۆن و ئینتەرنێت و چه‌ندین كه‌نالى وه‌ك العربیه و (بی بی سی) فارسی لە سەرتاسەری ئێران ڕاگرتووه .
مه‌هدی كه‌روبی به‌ربژارى سه‌رۆكایه‌تى له باڵى چاكسازان كه 0,85% ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وه‌ده‌ستخست ، ئه‌م به‌زمه‌یه‌ى نێو سندوقه‌كانى ده‌نگدان به پێكه‌نیناوی و سه‌یر‌و سه‌مه‌ره وه‌سف ده‌كات .
كه‌روبی ده‌ڵێت: "ئه‌و رۆژه كه ده‌بووایه جه‌ژنێكی مه‌زنی كۆماری ئیسلامی بێت، گۆڕا بۆ رۆژی پرسه‌و له پرسه‌شدا جگه له لاواندنه‌وه چیترمان له‌ده‌ست نایه ، به‌لام رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بێ سه‌روبه‌ریه‌ى ڕای میلله‌تدا بێده‌نگ نابێ و سه‌ركه‌وتنى نه‌ژادیش به سه‌ره‌تای چیرۆكێكى ترسناك وه‌سف ده‌كات ، خۆیشى بریار ده‌دات كه وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ له‌مه‌یداندا ده‌مێنێته‌وه .
عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆرشى ئیسلامى ئێرانیش بۆ رێگرتن له فراوانبوونى بازنه‌ى توندوتیژییه‌كان، له په‌یامێكیدا بۆ گه‌لى ئێران به‌شداریى زیاتر له 80%ى ده‌نگده‌رانى له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى هه‌ینى رابردوودا به زه‌ماوه‌ندێكى راسته‌قینه وه‌سفكرد و وتى"دوژمن له‌رێى جموجووڵه داخ له‌دڵانه‌كانییه‌وه ده‌یه‌وێ شیرینییه‌كه‌ى هه‌لبژاردن لاى ئێرانییه‌كان به تاڵى بگۆڕدرێته‌وه .
خامنه‌یى به هه‌ر حال ده‌یه‌وێ ئاگره‌كه بكۆژێنێته‌وه و سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به سه‌رۆكى هه‌موو گه‌لى ئێران ده‌زانێت و داواش له ركابه‌ره‌كانى دوێنێى ده‌كات پشتگیرى ته‌واوى لێ بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى چاوى دوژمنانى وولات به ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى ئێران كوێر بكرێت .
خامنه‌یی دواى هاتنه‌وه‌ى ئاژاوه داوا ده‌كات به‌سكاڵاكه‌ی موسه‌وی و كاندیده‌كانی دیكه‌دا بچنه‌وه، كه‌چى رۆژی شه‌ممه خۆدى خامنه‌یی به ره‌سمیی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بێ هیچ پێشێلكارییه‌ك به كۆتا هات و پشتیوانی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ده‌كرد ، كه‌چى ئێستا هه‌ست به ترس و تۆره‌یى ركابه‌ران ده‌كات ، بۆیه ئه‌نجوومه‌نى پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ستوورى سپارد كه به ده‌نگه‌كاندا بچێته‌وه .
له‌سه‌ر ئاستى ولاتانى ئاسیا‌و دواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌لبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئێران ، له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ رووسیا ، سێرگی ریابكوفى جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش دواى پیرۆزبایى كردن له نه‌ژاد رایگه‌یاند" روسیا خۆشحاڵه به‌وه‌ى بووه‌ته یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكی دووباره هه‌ڵبژێردراوی ئێران .
دواتر هه‌رچه‌نده كاته‌كه بۆ عێراق زوو بوو ، به‌لام سه‌رۆك كۆمارى عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی به‌حره‌ین و هێز و رێكخراوه شیعییه‌كانى ولاتانى عه‌ره‌بى خۆشحاڵیان به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نیشاندا و فه‌وزی سلوخی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنانیش پێی وابو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نه‌ژاد بۆ جاری دووه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی ئاشتی و ئاسایشى خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایه ، بۆیه حزبوڵا ئه‌مر ده‌كات" جارێكى تر ئێران له ئه‌زموونى دیموكراسیدا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر نه‌یاران وه‌ده‌ستخست . هه‌روه‌ها قه‌واره‌ى ده‌سه‌لاتداریه‌تى فه‌له‌ستینیش ، له پشتگیری كردنى كێشه‌ی فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان ، نه‌ژاد به پلنگى سه‌ر لات ده‌زانێت ، هه‌روه‌ها حه‌ماسیش ره‌وشه‌كه‌ى زۆر به دله ، چونكه نه‌ژاد تاكه پشتیوانیه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى بێ مفا بكاته سه‌ر ئیسرائیل ، بۆیه ئه‌م جاره حه‌ماس له‌سه‌ر لێوارى مردن قورتالى بوو ، له داهاتووشدا وه‌ك جووته گۆرگێك له‌گه‌ل نه‌ژاد په‌له‌مارى ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها له لاى خۆشیه‌وه ئۆفیجدۆر لیبه‌رمانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ، سه‌ركه‌وتنى ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به مه‌ترسی زیاتر بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و زیان گه‌یاندن به سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ازانێت ، بۆیه هه‌والى دووباره هه‌لبژاردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ولاتێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان ده‌سرێته‌وه ، ئیسرائیلى خسته ناره‌حه‌تیه‌وه و هاوارى كۆمه‌لگاى نێو ده‌وله‌تى ده‌كات ، كه هۆشداربن جارێكى تر هه‌ڕه‌شه گه‌رایه‌وه و چه‌كى ئه‌تۆمیش په‌ره ده‌سه‌نێت .
دواى بیستنى ئه‌نجامى هه‌لبژاردن ، باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاش ، دیاربوو له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستى به مه‌ترسیه‌كه‌ى ده‌كرد و نه‌یخواست به‌وه تومه‌تبار بكرێت كه پشتگیرى له لایه‌نێكى دووراوى هه‌لبژاردن ده‌كات ، بۆیه هه‌ر زوو رایگه‌یاند" بڕیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كانی ئێران بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه و ئێمه‌ش رێز له سه‌روه‌ری ئێران ده‌گرین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست خستنه ناو كاروباری ناوخۆیان دووربێت ، به‌لام جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئێران به جێگه‌ى گۆمان ده‌زانێت .
دواتر له په‌یڤێكدا هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران خوازیاره ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ربڕی بۆچوونی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ئێران بن نه‌ك پێچ و په‌ناى له پشته‌وه بۆ كرابێت .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، ئه‌و تۆمەتانه‌ی ئێران لە هەمبەر خۆتێهەڵقورتاندنی ئەمەریكا لە كاروباری ناوخۆی ئێران بەتوندی ڕەت دەكاتەوە . ئه‌مه چیرۆكێكى چه‌ند جاره‌یه ، گه‌ر ئێران هه‌رگاڤ لێى ته‌سك بوو، ئه‌مه‌ریكا تاوانبار ده‌كات .
هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه ئه‌نجامه‌كانى هه‌لبژاردن به دواى خۆیدا هێنا ، نیگه‌رانى لاى كۆشكی سپی دروستكردووه ، بۆیه كۆشك بریارى دا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه بكات كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژادى دووباره گه‌یانده‌وه ئاستى سه‌رخستن بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران .
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی كه‌نه‌دا نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لۆرانس كانونى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند " داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه بكه‌ن كه باس له پێكانینی پێشێلكاری ده‌كه‌ن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا .
له‌سه‌ر ئاستى ولاتانى ئه‌ورووپاش ، دلگرانى یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ هه‌لبژاردنه بێ ئاكامه‌كانى ئێران و تۆ‌ندوتیژیه‌كانی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان خۆى ده‌نوێنێ و EU ده‌خوازێت له داهاتوودا سه‌رۆكى نوێ هه‌ر كامه‌یان بێت ، به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌لێنه‌كانی كۆمه‌لگای جیهانی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی به‌دی بێنێت .
خافێر سۆلانای به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپاش ، رێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران ده‌گرێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر لایه‌نێك بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه لای سۆلانا ، رێژه‌ی به‌شداریكردنى ده‌نگده‌ران له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوو، كه ئه‌مه‌ش جۆره گومانێك لاى ناوبراو دروست ده‌كات ، چۆن بۆ یه‌كه‌م جار زیاتر له %80ى ئێرانیه‌كان به‌شداریانكرد ، ئاخۆ ئه‌مه راسته یان فیلێكى له پشته‌وه‌یه .
ئیسپانیا دان به خۆیدا ناگرێ و راسته‌راست داوا له ئێران ده‌كات ده‌رنجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى بۆ یه‌كێتى ئه‌ورووپا به راشكاوانه روون بكاته‌وه ، میگیل ئه‌نگیل موراتینۆس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا ده‌لێت" یه‌كێتى ئه‌ورووپا كه له 27 وڵاتى ئه‌ورووپا پێكهاتووه، داوایه‌كى هاوبه‌شیان ئاراسته‌ى ئێران كردووه، تا چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتنى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد روون بكاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانیه‌كانى ئه‌ورووپاش له‌م رووه‌وه نه‌مێنێت .
له لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌ك ناراحه‌تیه‌ك ، فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ى ئه‌و سه‌ركوتنه‌كردنه وه‌حشیگه‌رانه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌ران و به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بانگهێشتى باڵیۆزى ئێران له وڵاته‌كه‌ى ده‌كات ، تاكو باڵیۆز به شێوه‌یه‌كى راسته‌و روون چۆنیه‌تى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌سته‌وه بدات و گوێش له مه‌ترسى نیگه‌رانیه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌م باره‌وه بگرێت . بێرنارد كۆشنه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌لێت" سه‌ركوتكردنى بێ به‌زه‌ییانه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌رگاكانى وتووێژ داده‌خات و رێبه‌رانى ئێرانى به رێگه‌ى توندوتیژى هیچ ئامانجێك ناپێكن .
هاوكات ئه‌ڵمانیاش هه‌ڵویستى خۆى له باره‌ى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئێران نیشان ده‌دات و له‌م باره‌وه ئه‌نگیلا مێرگڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند" هه‌ندێك ئاماژه له باره‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى كارى ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئێران له ئارادان و داواى كرد به وردى لێكۆڵینه‌وه له ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌ندامانى به‌رهه‌ڵستكارانیش ده‌كات .
فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند" ئیدى سه‌ركوتكردنى به‌رهه‌ڵستكاره سیاسییه‌كان له ئێران جێگه‌ى قبوڵ كردن نییه .
ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ى هه‌لبژاردن ، ئاژانسی وزەی ناوه‌كیش تۆره ده‌كات ، بۆیه محەمەد بەرادعی بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ناوه‌كی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (بی بی سی) ده‌لێت" هەست دەكەم ئێران بەمەبەستی وەدەستهێنانی پێگەیەكی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، پەرە بە چالاكییە ناوه‌كییەكانی بدات، به‌لام عەلی ئەسغەر سوڵتانی نوێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی وزەی ناوه‌كی لە ڤیەننا، ده‌لێ" ئێران هەرگیز مه‌ره‌مى وه‌ده‌ستخستنى چەكی ناوه‌كی نییە ، بۆیه تێگه‌یشتنى بەرادعی له‌هه‌مبه‌ر نیازى سه‌ره‌كى ئێران هەڵەیەو له راستیه‌وه دووره.
با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت ، دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌لبژاردن و سه‌ركه‌وتنى مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا ، هۆگۆ شافێزى سه‌رۆكى فه‌نزویلا یه‌كه‌م سه‌رۆكى جیهان بوو كه پیرۆزبایی له دووباره سه‌ركه‌وتنى هاوكۆفه‌كه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كرد ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و بیروبۆچوونه یه‌كانگیره دێت ، كه شافێزى پێشتر و ئێستا به‌رده‌وام پشتگیرى له هه‌لوێسته‌كانى نه‌ژاد به‌رامبه‌ر به رۆژئاوا ده‌كات .