كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî   
Skip Navigation Links
Click on the slide!

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد

KTV ... به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌رێز جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتایى هاتنى ئه‌ركه‌كانى وه‌كو هێزێكى شه‌ڕكه‌ر سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی كر

KTV ... رێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌تنا سالڤه‌گه‌را شۆره‌شا مه‌زنا فاتح مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌رێ شۆره‌شا مه‌زنا فاتح كر و هێڤیا ته‌ندروستیێ ژبۆ جه‌نابی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

باراك ئۆباما كۆتاییهاتنى ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عیراق راگه‌یاند

KTV ... باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌ جه‌نگاوه‌رییه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێشكه‌شى كرد، رایگه‌یاند: ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ ته‌واوى كۆتایى پێهات و ئێستا گه‌لى عێراق به‌رپرسیارى سه‌قامگیرى و ئاسایشى وڵاته‌كه‌یه‌تى.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن دەكات

KTV ... ئەمرۆ سێشەممە 2010/8/31 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای شانشینی ئەردەن بە سەرۆكایەتی بەرێز عامر ئەلحەدیدی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن. لە دیدارێكدا كە بەرێزان سینان چەلەبی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد

KTV ... ئه‌مرۆ به‌رێز جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد.

درێژه‌ ...


Links لينك
ڕاپرسى
  
ووتار
نێچیرڤان بارزانى له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا: پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتوودا بگونجێنێت

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ى خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی ده‌موكراتی كوردستان

نه‌دیم زه‌هاوى: كار بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م

نه‌دیم زهاوه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه‌و، له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل سدقی زه‌هاوییه‌، له‌ سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند تێدا چه‌ندین

ده‌قی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی

نوری مالیكی سه‌رۆك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن سنێد و تاریق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی هه‌مه‌ڕه‌نگدا هه‌بێ

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین ، په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى روون و دادپه‌روه‌رانه‌ و شێوازێكن له‌ وتاربێژیی كه‌ باڵابوون به‌ رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربڕین له‌ سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كات،

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وروه‌ ومیهره‌بان خوشك وبرایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانانی به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌به‌شداریتان ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و داخوازیی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م و زۆر زۆر سوپاس

دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان

گۆڤاری گوڵان لە ژمارە (789)دا دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و

ده‌قی وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێوره‌سمی یادی 27 ساڵه‌ى جینوسایدى بارزانیه‌كان

ئه‌مڕۆ لێره‌ له‌ (بارزان) كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ یاده‌وه‌ریه‌كى تال و ئازار به‌خش، له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌ویش رۆژى شومى بێسه‌روشوێنكردنى 8 هه‌زار بارزانیه‌.
  

 
نێچیرڤان بارزانی: هه‌ناردنى نه‌وت له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكى نیشتمانییه‌



 
kurdistantv@kurdistantv.net

26 أيار, 2009

Print this page
KTV ...

 

له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند راسته‌یه‌كی گرنگی تایبه‌ت به‌ عێراق و كوردستان ده‌خاته‌ ڕِوو "

 

٭ دەكرێ بەكورتی باسی دەستكەوتەكانی حكوومەت لە 4 ساڵی ڕابردوودا بكەن؟


نێچیرڤان بارزانی: بە بۆچوونی من لەڕووی مەعنەوییەوە گرنگترین دەستكەوت لە ماوەی
4 ساڵی رابردوودا پێكهێنانی حكوومەتێكی یەكگرتوو بوو لەگەڵ یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، گرنگیی ئەو هەنگاوەش لەوە دایە كە دوای ساڵانێك لە لێكدابڕان و شەڕی ناوخۆو كەڵەكەبوونێكی زۆر لە ئەنجامی سیاسەتەكانی رابردووەوە توانیمان حكوومەتێك پێكبهێنین كە بەیەك تیم كاربكات، وەك دەشزانین ناكۆكیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان تازە نەبوو بەڵكو بۆ ساڵی 1964 دەگەڕێتەوە، كەواتە دوای ئەو هەموو كەڵەكەبوونە توانیمان حكوومەتێك پێكبهێنین كە بەگیانی یەك تیم كاربكات.

 

هیچ كەسێك تەسەوری ئەوەی نەدەكرد دوای ئەو هەموو ناكۆكییە ئێمە بەیەكەوە كاربكەین. ئێستا لەجیاتی لێكدابڕان تێگەیشتنێكی قووڵ بۆ بارودۆخی ئێستای كوردستان هەیە بەجۆرێك كە وەزیرێك لەو حزبە لەگەڵ تیمێكی حزبەكەی دیكەدا كاردەكات، بۆ نموونە من دەسەڵاتی دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتیم بە جێگری سەرۆك وەزیران داوە لە هەردوو حزبەوە بەبێ گەڕانەوە و هیچ تەدەخولێك لەمنەوە ئەمڕۆش ئەوان بەیەكەوە كاردەكەن ئەو كاركردنەش دوای دانانی بنەمایەكی پتەوی كاركردنی هاوبەش و متمانەی هاوبەشمان دانا.


پێشتر بەڵێ هەردوو حزب تەدەخولیان لە حكوومەتدا دەكرد بەڵام ئێستا بەبێ هیچ موبالەغەیەك توانیمان تەدەخولی حزبەكان لە كاروباری حكوومیی خۆمان نەهێڵینەوە، ئێمە لەو بارەیەوە هەنگاوێكی دوورو درێژمان بڕی و تاڕادەیەكی زۆریش سەركەوتین.
بەڵام هێشتا كەموكوڕی هەن بەتایبەتی لەبواری خزمەتگوزاریی پێشكەشكراو بۆ خەڵك لە پێشەنگی هەمووشیانەوە دابینكردنی وزەی كارەبایە بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی ئاوی خاوێنە، كارەبا كێشەیەكی گەورە بوو بۆ ئێمە بەڵام ئێستا دەتوانم بڵێم ئێمە توانیمان بەشێكی زۆری ئەو كێشەیە چارەسەربكەین و ئەمڕۆش ئەو مەسەلەیە بۆ ئێمە گرفت نییە، بەڵام هێشتا هەندێ شتی پەیوەندار بەو مەسەلەیەوە ماون دەربارەی ئاویش ئێمە هەنگاوی زۆر كاراو جیددیمان ناوە بەتایبەتی لەوناوچانەی پێویستیان پێی هەیە، بەكورتی ئێمە ئەوپەڕی جیددیەت بۆ پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزاریانە دەنوێنین، بۆ هەڵسەنگاندنی كاروباری حكوومەتیش ئەمەیان بۆ خەڵك و ویژدانیان بەجێ دەهێڵم.

 

٭ ئێوە لەكاتێكی زوودا دەستتان بە پڕۆسەی دابەشكاریی سیاسی كرد لە پێكهێنانی حكوومەتدا، ئەو ئەزموونەتان چۆن بینی؟


نێچیرڤان بارزانی: بێگومان ئامانجی ئێمە كۆكردنەوەی هەموولایەنەكان بوو لەیەك حكوومەتدا، من ناڵێم ئێمە سەددەرسەد سەركەوتین بەڵام بەڕێژەیەكی زۆر لەوكارەماندا سەركەوتووبوین، مامەڵەكردن لەگەڵ وەزیران هەمیشە لەسەر بنەمایەكی پیشەیی بووە ئەو پەیوەندییانەش كە بەیەكمان دەبەستێ لەسەر بنەمای ئەو خزمەتانەیە كە هەر وەزیرێك پێشكەشی میللەتی دەكات نەك لەسەر بنەمای ئەو حزبە یان ئەوەی دیكە
.

 

٭ ئەو زەحمەتیانە چین كە لەكاتی دروستكردنی پەیوەندیی باش لەگەڵ توركیادا هاتە رێگاتان؟


نێچیرڤان بارزانی: ئەو هەنگاوە لەسەرەتادا زەحمەت بوو، چونكە لە نێو توركیادا ئەو ویستەی ئێستا بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا نەبوو بۆیە زەحمەتیی زۆرمان بینی
.

سوپای توركیاش لەسەر سنووری ئێراق بوو لە ئێمە نزیك بوو هەڕەشەی دەستێوەردانی لێدەكردین، زمانی هەڕەشەش زمانی باوی توركیا بوو، بەڵام ئێمە توانیمان لەو زەحمەتیانە دەربچین چونكە ئێمە لەسەر زمانی دیالۆگی هاوبەش سووربووین جگە لەوەش هاوكارییەكی ئابووری و كولتووریی زۆر جیددی لە نێوان ئێمە و توركیادا هەیە ، بۆیە پێشكەوتنێكی زۆر لەمبارەیەوە هاتۆتەدی، منیش بەشێوەیەكی تایبەتی گرنگییەكی زۆر بەپەیوەندیی خۆمان لەگەڵ توركیا دەدەم چونكە توركیا دراوسێیەكی گرنگە بۆ ئێمەو بۆ هەموو ئێراق، ئەو سیاسەتەش سیاسەتی هەموو هەرێمە نەك سیاسەتی تاكەكەس.

 

٭ دەربارەی دۆسێی پەیوەندیی نێوان ئێوە و عەرەب چ پێشكەوتنێكتان بەدیهێناوە؟

 

نێچیرڤان بارزانی: لەدوو ساڵی رابردوودا ساردی و بەستەڵەكی نێوان ئێمە و برایان لە دەوڵەتانی عەرەبیدا توایەوە، برایانی عەرەب هەندێ تەحفوزیان لەبارەی ئەو پەیوەندییانەوە هەبوو پێشمووایە ئەو تەحەفوزە لەلایەن خودی عەرەب نەمایەوە. ئێستاش ویستێكی زۆر جیددی لەلایەن هەندێ لە دەوڵەتە عەرەبییەكاندا هەیە بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ كوردستان بەوپێیەی كوردستان بەشێكە لە ئێراق.

 

٭ ئایا لەمانگی ئایندەدا نەوتی هەرێمی كوردستان دەنێردرێتە دەرەوە؟


نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ، دەمەوێ بۆتانی روونبكەمەوە بۆچی ئێمە ئەو هەنگاوەمان نا، ئێمە هەمیشە لەلایەن حوسێن شەهرستانیی وەزیری نەوتی ئێراق بەوە تۆمەتبار دەكراین كە ناتوانین، یەك بەرمیلی نەوتیش بنێرینە دەرەوە ، هەروەها بە قۆرخكردنی نەوت بۆ جیابوونەوە لە ئێراق و جێبەجێكردنی ئەجەندایەكی تایبەت بە خۆمان تۆمەتبار دەكراین.


ئێمە دەمانویست پەیامێكی روون و ئاشكرا بۆ گەلی خۆمان لە ئێراقدا بنێرین چونكە شەهرستانی بۆ ئێمە گرنگ نەبوو. كڕۆكی پەیامەكەمان لەوەدا بوو ئێمە لە هەرێمدا ئامادەین نەوت بنێرینەدەرەوە و ئەو نەوتە بەپێی دەستوور موڵكی گەلی ئێراق چ لە بەغدا یان بەسرا یان هەولێر یانیش رومادی ،
بۆیە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەچێتە نێو خەزێنەی حكوومەتی فیدڕاڵ. پەیامی ئێمە سیاسیی بوو، پەیامی دڵنیایی بوو بۆ گەلی ئێراق، قسەی شەهرستانی بۆ ئێمە گرنگ نییە جا ئەوەی كردمان یاسایی بێت یان نا هیچ كاتێك گرنگی بەلێدوانەكانی نادەین. بەڵێ ئێمە نەوت دەنێرینە دەرەوەو داهاتیش دەچێتە نێو خەزێنەی حكوومەتی فیدڕاڵ و ئێمەش تەنها رێژەی دیاریكراوی خۆمان وەردەگرین، ئەوە لە قۆناغی یەكەمدا. لە قۆناغی ئایندەشدا لەبارەی میكانیزمەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت دەكۆڵینەوە. با كەمێك بەرەودواوە بگەڕێینەوە، ئێمە پێمانوایە سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان سیاسەتێكی سەركەوتوو بوو، ئەمڕۆ 35 كۆمپانیای ئەمەریكایی و ئەورووپایی و هیندی و كۆری لە هەرێمدا كاردەكەن، لێدوانەكانی شەهرستانیش دەربارەی ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە گرنگ نین بەهیچ شێوەیەك راست نین، ئایا بەبێ هەبوونی دۆسێی ڕەسمی و دەستووری كە گەرەنتیی یاسایبوونی كارەكانیان لەكوردستاندا كاربكەن؟ ئەو كۆمپانیایانە موغامەرە بە سوودو سامانی خۆی ناكات و بەشێوەیەكی ڕەسمی كاردەكات
.

من دەمەوێ پەیامەكەم روون بێت و دەمەوێ دووپاتی بكەمەوە هەناردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە دەستكەوتێكی نیشتمانییە بۆ هەموو گەلی ئێراق و بەناوی خۆمەوە وەكو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەمەوێ پیرۆزبایی لە هەموو ئێراقیان بكەم. بۆ ئەو دەستكەوتەی حكوومەتەكەمان بەدەستی هێناو ئێمە لە هەرێمدا زۆر بەوە خۆشحاڵین كە توانیمان بەشداری لەدووبارە بوونیادنانەوەی ئێراق بكەین دوای ئەو هەموو ساڵەی بێبەشبوون و پەیوەندیی سلبی لەلایەن رژێمی پێشووەوەو تەنانەت حكوومەتی ئێستاش. ئێمە توانیمان بنەمای پتەو لەگەڵ گەلی ئێمە لە ئێراقدا دابنێین و بەودەستپێشخەرییە بەشداری لە بونیادنانەوەی ئێراقدا بكەن.

 

٭ بەڵام شەهرستانی تۆمەتی زۆر بۆ سیاسەتی ئێوە لە بواری نەوتدا دەخاتە پاڵتان؟


نێچیرڤان بارزانی: جارێ با شەهرستانی بەرلەوەی تۆمەت ئاراستەی ئێمە بكات، با سیاسەتی خۆی بۆ هەموولایەك روونبكاتەوە چونكە ئەو وەزیرێكی فاشیلە و نەیتوانی هیچ بۆ گەلی ئێراق پێشكەش بكات، شەهرستانی تەنها قسەكانی خۆی دووبارە دەكاتەوە كە گرێبەستەكانی هەرێم نایاسایین، ئێمەش بەكاروكردەوە وەڵامی لێدوانی شەهرستانیمان دایەوە، ئێمە لە پێناوی گەلی ئێراقدا كارمان كرد
.

 

٭ ئایا پەیوەستبوونی راستەقینەتان بۆ ئێراق واتان لێدەكات ڕۆڵێكی گرنگ لەبەغدا ببینن؟


نێچیرڤان بارزانی: بۆنا؟ وڵاتی خۆمانە من ئێراقیم و ئەوەش ئێراقی خۆمانەو بەغداش پایتەختی خۆمانە
.

 

٭ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رێگایە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارە لەوانەیە واتان لێبكات كورسیی خۆتان بۆ پالێوراوی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەجێ بهێڵن، ئایا ئێوە بۆ ئەو هەنگاوە ئامادەن؟


نێچیرڤان بارزانی: ئێمە رێز لە رێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی هاوپەیمانی دەگرین و سەرۆكایەتی حكوومەتیش مافی ئەوانەو ئێمەش ئامادەین ئەو شوێنە بەجێبهێڵین و هیچ گرفتێكیشمان لەو بوارەدا نییە كاتێ ئەو رۆژەش هات من هەموو شتەكانی خۆم كۆ دەكەمەوەو بەشێوەیەكی ئاسایی دێمە دەرەوەو بەرپرسیارێتیەكە دەدەمە ئەو كەسەی بۆ سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێم هەڵدەبژێردرێت.

من دڵنیام ئەو كەسەی دێتە ئەو جێیە لەكارەكانی خۆی بۆ هێنانەدیی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لەسەر هەمان هەنگاوەكانی ئێمە بەردەوام دەبێت و ئێمەش هەموو یارمەتی و پاڵپشتییەكانی بۆ پێشكەش دەكەین لە هەركاتێك كە پێویستیی پێی دەبێت پێویستە ئێمە ئاڵوگۆڕیی ئاشتیانەی دەسەڵات قبووڵ بكەین و ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنین.

 

٭ چ پلانێكتان بۆ ئایندەی خۆتان هەیە دوای ئەوەی پۆستی خۆتان وەكو سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بەجێ دێڵن؟


نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا من خەریكی ئەركەكانی خۆمم وەكو سەرۆكی حكوومەت بەڵام بێگومان لەنێو پڕۆسەی سیاسیی ئێراق و هەرێمدا دەمێنمەوەو لەهەر كاروئەركێكدا دەبم كە تیایدا بتوانم خزمەت بە ئێراقییان بكەم چ كورد بن یان عەرەب
.

 

٭ ئەی ئەگەر پۆستێكی وەزاریتان لە حكوومەتی ئایندەی هەرێمی كوردستان پێدرا؟


نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر پێویستی بە خزمەتەكانی من هەبوو بۆنا؟ پۆستەكە بۆ من گرنگ نییە، بەڵكو كاركردن لە پێناو خەڵك بۆ من گرنگترەو شانازیش بەوە دەكەم كە شەرەفی سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانم پێدرابوو بۆ خزمەتی گەل و وڵاتەكەم
.

 

٭ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی حكوومەتی دادێ هیچ ڕۆڵێكتان دەبێ؟


نێچیرڤان بارزانی: بێگومان لە چوارچێوەری پڕۆسەی سیاسیدا ڕۆڵمان لە هەڵبژاردنی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەبێ
.

 

٭ لە چەند لێدوانێكی سەركردایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان وا راگەیەنرا گوایە د. بەرهەم ساڵح بەهێزترین پالێوراوی سەرۆكایەتیی حكوومەتە، ئێوە ئەو پاڵاوتنە چۆن دەبینن؟


نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی هیچمان دەربارەی پاڵێوراوی یەكێتی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەت پێ ڕانەگەیەنراوەو ئێمەش چاوەڕوانی هەڵبژاردنی پەرلەمانین. دەربارەی د. بەرهەم ساڵحیش هاورێتیەكی زۆر پتەو بەوم دەبەستێت و ئێمە زۆر لەیەكتر نزیكین و ئەو كەسێكە دەتوانی لەهەر بەرپرسیارێتیەكدا ئەركی خۆی ببینێ
.

 

٭ ئایا پێشبینی هیچ شتێكی لەناكاو لەنەخشە سیاسییەكانی هەرێمدا دەكەن؟


نێچیرڤان بارزانی: شتی لەناكاو لە ئێراقدا زۆرن و پێشبینی ڕوودانی هەر شتێك دەكەین
.

 

٭ گرنگترین ئەو دۆسیانە چین كە بۆ حكوومەتی ئایندەی كوردستان جێهێڵراوە؟


نێچیرڤان بارزانی: دوو مەسەلەی زۆر گرنگ هەن كە پێویستە هەركەسێك بێتە ئەم پۆستە گرنگیی پێبدات، یەكەمیان سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەزگای دادوەری، ئەوەیان مەسەلەیەكی زۆر گرنگە
.


دووەمیشیان چاكسازیی ئیداری كە حكوومەتی ئێمە دەستی پێكردووە و پێویستە حكوومەتی ئایندەش تەركیزی لەسەر بكات
.

 

٭ ئەو دۆسێیانە چین كە كارتان لەسەری كردو بەدواخراوی مایەوە؟
 

نێچیرڤان بارزانی: دۆسێی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقە بەناوچە كێشەدارەكانی هەرێم پەیوەستەو بەجێبەجێكردنی سنووری هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت ئەمە جگە لە دۆسێی نەوت و غاز و پەیوەندیی ئێمە بە حكوومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا من پێموایە ئەگەر ئیرادەیەكی ڕاستەقینە لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە هەبێ لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆسێیانە بێگومان چارەسەر دەكرێن، بۆیە پێویستە حكوومەتی ئایندەی كوردستان ئەو پرسانە چارەسەر بكات.

بەڵام ئەگەر حكوومەتی فیدڕاڵ پێی وابێ پێویستە مەسەلەكە بۆ كات بەجێبهێڵدری ئەوكات مەسەلەكان ئاڵۆزتر دەبن و چارەسەر كردنیشی ئاسان نابن. ئەگەر مەسەلەی چارەسەركردنی ئەو كێشانەش بەلۆژیكی بەهێز و بێهێز چارەسەر بكرێ ئەوە بەهیچ شێوەیەك چارەسەر ناكرێ.

 

پێویستە هەموولایەك بگاتە ئەو قەناعەتەی ئەگەر ئەو پرسانە جێبەجێنەكران پڕۆسەی پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوە تووشی تەگەرەی زۆردەبن بۆیە گەیشتن بە كەناری ئارام و حاڵەتی سەقامگیری پێویستە ئەو دۆسێیە گرنگانە چارەسەر بكرێن.

ئەو مەسەلانەش بەهەبوونی ئیرادەی سیاسیەوە پەیوەستە بەڵام ئێمە هیچ ئیرادەیەكی سیاسی لە بەغداوە نابینین. هەروەها نەگەیشتووینەتە ئەو قەناعەتەی حكوومەتی فیدڕاڵ لە چارەسەركردنی نێوان هەرێم و بەغدا جیددیە، پێموایە بەغدا دەیەوێ چارەسەری گرفتەكان بۆكات بەجێ بهێڵێ، یانیش دەیانەوێ چاوەڕوانی بەهێزبوونی خۆیان بكەن بەلۆژیكی بەهێزو بێهێز مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكەن، بێگومان ئەوەشی هەڵەیەكی گەورەیە.

چونكە حكوومەتی بەغدا چەند بەهێزبێت ناگاتە هێزی سەددام حوسێن بۆیە مەسەلەكان بەشێوەی سەربازی چارەسەر ناكرێت بەڵكو پێویستە پەنا بۆ مێزی گفتوگۆو كاركردن بەیەك تیم ببەین تیمێك ك ەسووربوونی لەسەر چارەسەركردنی هەموو گرفتەكان هەبێت لەپێناو ئایندەی وڵات.

 

٭ ئێوە ئەزموونی زۆرتان لەگەڵ حكوومەتی مەركەزی و فیدڕاڵدا هەیە ئێستاش نووری مالیكی سەرۆكی حكوومەتی فیدڕاڵ باسی كردنەوەی كەناڵی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات ئایا پێتان وانییە ئەو لەو بوارەدا دەیەوێت پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆخۆی و حزبەكەی بكات؟
 

نێچیرڤان بارزانی: بەداخەوە لەخودی مالیكیش ئیرادەی بەهێز بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانمان نابینین و زۆر بەداخەوە لەمیانەی ئەزموونی ئێمە لەگەڵیدا بۆمان دەركەوت سیاسەتی مالیكی پشت بەپرەنسیپی دواخستنی كێشەكان دەبەستێ نەك چارەسەركردنیان ، ئێمە لەڕێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە نیەتی ئەو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەركردایەتیی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەخوێنینەوە بەڵام لەڕووی عەمەلییەوە هیچیمان بەدی نەكردووە نەبوونی ئیرادەی راستەقینەش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ئێراق لە حاڵەتی سەقامگیری و پێشكەوتن دووردەبێت.

 

٭ ئایا ئەزموونی هاوپەیمانی لەگەڵ حزبە ئیسلامییەكان وەكو ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراقی و حزبی دەعوەو ئیئتیلاف بەگشتی دووبارە دەكەنەوە؟


نێچیرڤان بارزانی: مەرج نییە هاوپەیمانێتیمان تەنها لەگەڵ حزبە ئیسلامییەكاندا بێت ئێمە هەر لەسەرەتاوە ویستوومانە لەگەڵ حزبی دیكەی نیشتمانی هاوپەیمانێتی ببەستین، ئێمە كار بۆ لیستێكی فراوانی نیشتمانی دەكەین لیستێك عەرەب و كوردو لایەنی جیاوازی سیاسی بگرێتە خۆ، ئێمەش لە هێنانەدی ئەو هاوپەیمانێتە فراوانە جیددین
.

 

٭ ئەی دەربارەی دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەهەرێم؟ ئایا ئەویش لەنێو ئەو دۆسێیانە دەبێ كە بۆ حكوومەتی ئایندە دەگوازرێتەوە؟

 

نێچیرڤان بارزانی: پێموایە زێدەڕۆییەك لە باسكردنی ئەو مەسەلەیەدا هەیە حكوومەتی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمدا دەستی بەهەنگاوی جیددی كردووە
.

ئێمە لەمڕووەوە لە دوولایەندا كاردەكەین، یەكەمینیان: ئێمە گرێبەستێكمان لەگەڵ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بەناوبانگی پەیوەندار بەپرسی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیمزاكردووە. ئەو كۆمپانیایە چەند مانگێكە بۆ لێكۆڵینەوەی بارودۆخی هەرێم و دانانی ستراتیژێكی باش بۆ حكوومەتی ئێمە دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كاردەكات.

پێموایە مەسەلەی گەندەڵی بەدەستگیركردنی كەسی گەندەڵكارو بەندكردنی چارەسەرناكرێ بەڵكو پێویستە ستراتیژێكی جیددی چۆن لەگەڵ یاسا مامەڵە دەكەن و شەفافیەت دێننەدی زۆر ئاسانە دەزگایەكی نەزاهەی هاوشێوەی بەغدا دروستبكرێ بەڵام ئامانجی من پڕوپاگەندەی تایبەتی نییە بەڵكو دەمەوێ لەڕەگەوە مەسەلەی گەندەڵی نەمێنێ بۆیە ئێمە كارمان لەم ڕووەوە دەستپێكردو هەنگاوی باشمان ناوە.

دووەم: دامەزراندنی دەزگای نەزاهە بەشێكی گرنگی ڕیشەكێشكردنی گەندەڵییە.

دوای ماوەیەكی نزیكیش ئێمە ستراتیژی خۆمان دەربارەی چاكسازیی ئیداری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رادەگەیەنین.

 

٭ بەڵام راگەیاندنی ناوخۆیی ئێوە بابەتەكە بەشێوەیەكی دیكە وێنا دەكات و وانیشاندەدات كەس نییە دەستی لەگەندەڵیدا نەبێ ئایا ئەو قسەیە ڕاستە یانیش میدیا خۆی بەوشێوەیە وێنای دەكات؟


نێچیرڤان بارزانی: ئەو میدیایەی لە كوردستاندا هەیە لەبارودۆخێكی نامەسئولانە دا كاردەكات، بەڵكو ئەوە فەوزایەكی میدیاییە. ئێمە
2 گرفتمان لەگەڵ میدیای ناوخۆیی هەیە یەكەمین: ئەوانەی لەو دەزگایانەدا كاردەكەن لەكارەكەیاندا پیشەیی نین، من باسی هەموویان ناكەم بەڵام زۆربەیان وان.

دووەمیشیان: ئێمە لە هەرێمی كوردستاندا چەند پێوەرێكی نێودەوڵەتیمان دەربارەی مافی مڕۆڤ و ئازادیی رۆژنامەگەری و ئازادیی ڕادەربڕین و سەروەریی یاساو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ئافرەت داناوە، ئەو پێوەرانەش چەكی دووسەرن، یەكەمیان ئێمە بەو پێوەرانە پەیوەستین كە وێنەیەكی جوان دەربارەی هەرێم دەداتە رۆژئاوا ، دووەمیشیان بەڕاستی بوونەتە خاڵی لاواز بۆ ئێمە.


ئەزموونی كورد لە هەرێمی كوردستانی ئێراقدا ئەزموونێكی دەگمەن و كەم وێنەیە بەوپێیەی یەكەمین جارە كورد لە ئێراقدا پەرلەمان و حكوومەت و ئاڵای خۆی هەبێت ئەمەش وا دەكات دەوڵەتانی دراوسێ كە كوردیان تیادایە و لەهەموو ئەو ئیمتیازاتانەی لە كوردستاندا هەیە بێبەشن ئەو پێوەرانە ئیستیغلال بكەن و وا لە میدیانە بكەن دەربارەی گەندەڵی شت بنووسن هەروەها چەند وێنەیەكی ناڕاست بخولقێنن كە لەبنەڕەتدا وجودیان نەبێ و بەخەڵك بڵێن سەیری ئەزموونی هەرێم بكەن پڕیەتی لە گەندەڵی و كەسانی گەندەڵ مەبەستی ئەوانیش لەو كردارەیاندا ئەوەیە كورد داوای مافی خۆیان نەكەن
.

لێرەدا دەمەوێ بڵێم شەڕێكی موخابەراتی لەدژی ئێمەدا هەیەو لەڕێگای میدیای ئێمەوە دەكرێ، ئێمەش بەپشت بەستن بەوپێوەرانەی باسمكرد ئەزییەت بە رۆژنامەنووسان نادەین و ڕێزیان لێدەكرێن بەڵام ئەو راگەیاندنە بەمەسئوولیەتەوە كارناكات.

 

٭ چ پێشبینیەكتان دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە، بەتایبەتی بەهەبوونی لیستی بەرهەڵستكار بۆ لیستی كوردستان؟


نێچیرڤان بارزانی: نامەوێ پێشی ڕووداوەكان بكەوم و ئەو وەڵامە بۆكاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەجێ دەهێڵم، بەڵام پێشبینی سەركەوتنی لیستی خۆمان بەزۆرینەی دەنگەكان دەكەم
.

 

٭ ئەو دۆسێیە چییە كە دەتانەوێ بەر لە جێهێشتنی سەرۆكایەتیی حكوومەت تەواوی بكەن؟


نێچیرڤان بارزانی: دەمەوێ گرفتی كارەبا بەیەكجاری چارەسەر بكرێت و نەمێنێت
.

 

٭ پێتانوایە ئێراقییان ئێستا لەوە دڵنیان كە كورد نایانەوێ لەئێراق جیاببنەوە؟


نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر باسی گەلی ئێراق بكەین دەڵێم، پەیوەندی نێوان عەرەب و كورد وەك هەمیشە بەباشی دەمێنێتەوە، عەرەب وەكو گەلێك هەمیشە پاڵپشتیكاری دۆزەكەمان بووە و لەدژی ئەو زوڵمە وەستان كە لەدژی كورددا دەكرا، وەك نموونەیەكی مێژوویش بۆ ئەو قسانەی من، كاتێ ژەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی لە كۆتایی پەنجاكاندا لە مۆسكۆوە گەڕایەوە ئێراق بەدەیەها هەزار كەس لە جەماوەرو خەڵكی بەسڕا لە پێشوازییدابوون و تائێستاش خەڵكی بەسڕا باسی ئەو ڕووداوە دەكەن كە ئێستا هێمایەكی مێژووییە بۆ ئەوان.


جگە لەوەش عەشیرەتی عەرەبی ئێراق و پیاوانی ئایینی هەمیشە پاڵپشتیان لەدۆزی ئێمە كردووە ئەوە لەسەر ئاستی گەل
.


لەسەر ئاستی سباسەتمەدارانیش دەتوانم بڵێم رەفتار لەسەر بنەمای بارودۆخی سیاسی بووە.ئێمە هەمیشە لەكارو رەفتارەكانماندا ئێراقیبوونمان و پەیوەستیمان بە ئێراق دووپاتكردۆتەوە و هەمیشەش ئەو رەفتارە دووپاتدەكەینەوە. ئێمە نامانەوێ مێژوو خۆی دووبارە بكاتەوەو مەینەتییەكانی رابردوو بگەڕێتەوە، برینەكانی ئێمە زۆر لەوە قووڵترە كە چەند دروشمێكی بریقەدار بەناوی دیموكراسیەت ساڕێژی بكات بەوەی كە ئێراق بۆوەتە وڵاتێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی.

 

ئێمە پێویستیمان بەچارەسەری دەستووری هەیە، پێویستیمان بەسەلماندن هەیە تا مەینەتییەكانی رابردوو دووبارە نەبنەوە. با زیاتر راشكاوانەتر قسە بكەم، ئێمە تا ئێستا چیمان لەژیان لە ئێراقدا قازانجكردووە؟ زیاتر لە 182 هەزار كوردی قوربانیی هەڵمەتەكانی ئەنفال، 5 هەزار گوندی وێرانكراو، بەچەكی كیمیایی بۆردوومان كراین بەڵێ ئەوانە تاوانی سەددام بوون بەڵام ئێمە هێشتا دڵنیانین و دڵنیایی كۆنكرێتكراومان لەچوارچێوەی دەستوور بۆ گەلی خۆمان دەوێ دڵنیایی ئەوەمان دەوێ رابردوو دووبارە نەبێتەوە ، هەروەها برایانی عەرەبمان با لەو بابەتە تێبگەن و لەڕێگای هاوكاری و یاساوە یارمەتیمان بدەن. باشە ئەی ئەگەر عەرەبی ئێراقی لەشوێنی ئێمە بوان چییان دەكرد؟ ئایا هەمان داواكاریی ئێمەیان نەدەبوو؟ پێویستە گرفتی ئێمە گرفتی ئەوانیش بێ.

 


 


 


 
زانست
KTV ... خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شیر باشترین شێوازه‌ بۆ نه‌مانى بۆنى سیر  
ئابووری
KTV ... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو 
وه‌رزش
KTV ... ئیركولیسى ئیسپانى تریزیگه‌ى فه‌ره‌نسی ڕاوده‌كات  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... منداڵێكى ته‌مه‌ن 18 مانگه‌، "بیبه‌رى تیژ" وه‌كو شوكوڵاًت ده‌خوات ! 
Copyright © 2010 Kurdistan Television. Developed by HawlerTech