ئاماده‌بووانى به‌ڕێز...میوانه به‌ڕێزه‌كان... هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به‌سه‌رچاو.
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز به‌شدارى له مه‌ڕاسیمى كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ده‌كه‌ین له هه‌رێمى كوردستان. به‌شدارى ئه‌مڕۆى ئێمه لێره، دووپاتكردنه‌وه‌ى بایه‌خدانمانه، به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكى تره بۆ هاتنه‌كایه‌ى سیسته‌مێكى دادوه‌رى، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكى دیكه‌یه له ڕێى كاركردن بۆ مسۆگه‌ر كردنى سه‌روه‌رى یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیى دادگاكان له هه‌رێمى كوردستان. هاوكات هه‌وڵێكه بۆ چه‌سپاندن و زیاتر په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستاندا. دوو ساڵ به‌ر له ئێستا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى جیدى دا‌و، هه‌نگاوى پراكتیكى هاویشت، بۆ دامه‌زراندنى دادگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێم.
بوونى ئه‌م ته‌لاره ئه‌مڕۆ، هێماى بایه‌خدان و پابه‌ند بوونمانه به پره‌نسیپى سه‌روه‌رى یاسا. له هه‌مان كاتدا نیشانه‌ى هه‌وڵى به‌رده‌واممانه، بۆ چاكتر كردنى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێگه‌ى یاساییمان، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى سیسته‌مى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان.
ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم، هه‌میشه‌و به به‌رده‌وام، پاڵپشتیمان له سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كردۆته‌وه. كاركردن بۆ چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، واتا رێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ. و پابه‌ندبوون به یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئێمه هه‌وڵمان داوه، به‌پێى پێوه‌ره جیهانیه‌كان، زه‌مینه‌ى له‌بار بڕه‌خسێنین بۆ دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى. ئه‌و پێوه‌رانه له‌پێناو خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى و پاراستنى مافى تاك و سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى داڕێژراوه.
ئێمه وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى ئه‌و پێوه‌رانه ده‌بین، بۆ دامه‌زراندنى سیسته‌مى دادوه‌رى و دادگایه‌كى عادیلانه له وڵات. ئه‌و جۆره سیسته‌مه ده‌خوازێ، كه هیچ كه‌سێك به‌بێ بڕیارى دادوه‌ر و بوونى به‌ڵگه‌نامه‌ى یاسایى له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ستگیر نه‌كرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیر ده‌كرێت ده‌بێ بزانێ بۆ ده‌ستگیر كراوه، مافى ئه‌وه‌ى پێ بدرێ كه پارێزه‌ر بۆ خۆى دابین بكات. بۆیه لێره‌وه ده‌بێ بزانین پێناسه و ئه‌ركى سیسته‌مى دادوه‌رى و دادگاكان چییه؟ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێم له رێگه‌ى دادگاكانه‌وه به تایبه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه ده‌توانێ به دۆسییه‌ى گومانلێكراوو تاوانكار و بڕیار‌و سزاى دادگاكان‌دا بچێته‌وه.
بۆیه وه‌ك ئه‌ركێكى یاسایى و مرۆڤانه، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و دادگاكان ده‌بێ به ووردى چاو به هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌دا بخشێنینه‌وه كه ده‌رده‌چن. له‌سه‌رده‌مى رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق، ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، بوونه قوربانى نه‌بوونى دادگایه‌كى دادپه‌روه‌ر. ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانمان، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و هۆیه‌ك راپێچى گرتووخانه‌كان ده‌كران و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نامرۆڤانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرا. هیچ كاتێك به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا دادگایى نه‌ده‌كران.
له عیراقى دواى دیكتاتۆریه‌ت، پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و هه‌موومان لایه‌ك به‌ته‌واوى پابه‌ندى مادده ده‌ستوورى و ده‌قه یاساییه‌كان بین. نابێ هیچ كه‌س و لایه‌نێك، خۆى له‌سه‌رووى یاسا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ببینێ له‌م ووڵاته‌دا.
یاسا ده‌توانێ به‌هاناى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه بچێت، كه هه‌ست ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان مافیان پێشێل كراوه، یان پشت گوێ خراون. بۆیه هه‌رچه‌نده زیاتر رێز له یاسا و مافى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رى بگرین، ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌توانین دۆست و پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنین.
یاسا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان له ژیانى كۆمه‌ڵگا رێك ده‌خات و بنه‌ما یاساییه‌كان له‌خزمه‌تى هه‌موو كه‌سێكدایه. دادگاى دادپه‌روه‌ر به شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى مافه‌كانى تاك مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو مافى پێشێل بكرێت.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌ته‌واى له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه جیاكراوه‌ته‌وه و سه‌ربه‌خۆیى خۆى هه‌یه. ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگا كان ده‌كه‌ینه‌وه و كارده‌كه‌ین تا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێت.
نابێ هیچ كه‌سێك و حیزب و لایه‌نێك ده‌ست له‌كاروبارى دادگاكان وه‌ربده‌ن. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌بێ دادگا سه‌ربه‌خۆیى خۆى بپارێزێت و نه‌كه‌وێته ژێر فشارى هیچ لایه‌نێك و ده‌سه‌ڵاتێك و حزبێك، بۆ پاراستنى ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ش، دادوه‌ره‌كان ده‌بێ زیاتر پشت به ده‌ستوور و یاسا ببه‌ستن.
پێویسته دادوه‌ره‌كانمان بوێرانه رووبه‌وڕووى ئه‌و ئاسته‌نگانه ببنه‌وه، كه‌دێنه رێى چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى باش به‌ڕێوه‌چوونى رێڕه‌وى دادگا. ئێمه پێویستیمان به زیاتر به‌هێز بوونى متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌زموونى دیموكراسیمان هه‌یه.
حه‌ز ده‌كه‌م زۆر راشكاوانه بڵێم كه‌وا سه‌باره‌ت به سیسته‌مى دادوه‌ریمان بێ كه‌موكوڕى نیه. پێویسته ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاك كردنى ئه‌م سیسته‌مه له هه‌موو روێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین متمانه‌ى تێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌م دیموكراسیه‌ى كه ئێمه ده‌ستمان پێكردووه، دابین بكه‌ین هه‌وڵى پشتگیرى به‌رده‌وامى بۆ بده‌ین. به‌رپرس و دادوه‌ر و پارێزه‌ر و ماف په‌روه‌ر و لێكۆڵه‌ر ئه‌ركى چاكردنى ئه‌و سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ر شانه.
سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ستوونێكى سه‌ره‌كى ئه‌و پێوه‌ره‌یه. تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك بوون له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن. به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربه‌خۆن و بودجه‌ى خۆتان هه‌یه و سه‌ربه‌خۆیى ده‌ستووری و یاسایی زامنى سه‌ربه‌خۆیى بڕیارتانه.
ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى زۆرمان له‌به‌رده‌م ماوه. به بۆچوونى من هیچ كام له‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وانه له به‌هێز كردنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى سیسته‌مى دادوه‌ریمان گرینگتر نییه بۆ ئێستایى هه‌رێمى كوردستان.
دیاره زۆر هۆكاریش هه‌یه بۆ ئه‌م گرینگى یه له‌مانه:
یه‌كه‌م: په‌ڕله‌مانى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى به په‌رۆشیان هاویشتووه له بواره‌كانى، یاساى مرۆیى نێوده‌وڵه‌تى، پاراستنى مافى مرۆڤ ، نه‌هێشتنى توند‌و تیژى دژى ژنان، پرسى گه‌نده‌ڵى و ئاسایشى هه‌رێم. ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان كاریگه‌ر نابن، ئه‌گه‌ر سیسته‌مى دادوه‌رى و دادگاكان وه‌كو پێویست، به‌هێز و كاریگه‌ر نه‌بن بۆ جێبه‌جێ كردنى یاساكان. به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه ناتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه ئه‌گه‌ر دادگاكانمان بڕیارى یاسایى و سه‌ربه‌خۆیى نه‌ده‌ن.
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى شارستانى، ئه‌وه ده‌خوازێت كه هاوڵاتى بزانێت و بڕواى ته‌واوى به‌وه هه‌بێت كه یاسا سه‌روه‌ره بڕوایان به‌وه هه‌بێت كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك له سه‌رووى یاساوه نییه. بۆ ئه‌وه‌ى یاساكانمان رێزیان لى بگیرێت و جێبه‌جێ بكرێن، پێویسته كۆمه‌ڵگا به دڵنیاییه‌وه بزانێت، كه دادگا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆو به‌هێزن و پابه‌ندن به یاسا.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به دیمان كرد دواى ده‌رچوونى یاساى رۆژنامه‌وانى به داخه‌وه هێشتا دادگا و دادوه‌ر له سه‌ر یاساى كۆن ده‌ڕۆیشتن كاریان پێ ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له گه‌لێك لایه‌ن بۆ دروست كردین به بێ هیچ هۆیه‌ك. به‌رپرسیارێتى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى هه‌ر یاسایه‌ك، یاساكه بخاته بوارى جێ به جێ كردن.
دووه‌م: گه‌شه‌پێدانى ئابوورى له كه‌رتى تایبه‌ت، ده‌خوازێت كه كرێكار و خاوه‌ن كار، به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن كۆمپانیا ، متمانه‌ى ته‌واویان هه‌بێت كه چالاكى و مامه‌ڵه ئابووریه‌كانیان رێزیان لێ ده‌گیرێت، سامان و سه‌روه‌تیان له ڕووى یاساییه‌وه سه‌لامه‌ت و پارێزراوه.
ئه‌م بنه‌مایه له‌سه‌ر هه‌ردوو جۆره چالاكى، ناوخۆیى و ده‌ره‌كى جێبه‌جێ ده‌بێت. هه‌ربۆیه بوونى سیسته‌مێكى دادوه‌رى جێگیر و كاریگه‌ر و لێهاتوو، فاكته‌رێكى ته‌واوكه‌ره بۆ په‌ره‌پێدانى ئابووریمان له هه‌رێمى كوردستان.
سێیه‌م: ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین كه‌وا سیسته‌مى دادوه‌رى و دادگاكانمان له كاریگه‌رى هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانمان به دوور نین. شاردنه‌وه‌ى راستیه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. بۆیه ئێوه‌ش له هه‌موو ئاسته‌كان ده‌توانن هاوكار بن، بۆ به‌دى هێنانى ئامانجه‌كانمان له دروست كردنى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
پێویسته بۆ خۆمان بۆ جیهانى ده‌ره‌وه بسه‌لمێنین، كه به بڕواى ته‌واوه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ى راست و به ئاراسته‌ى دروست، به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانمان، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوچه‌رخ ده‌ڕۆین. هه‌رچه‌نده پێشتریش گووتوومانه، ئێمه بۆ ماوه‌ى ده‌یان ساڵ له جیهان دابڕابووین، به‌بێ پشتگیرى جیهانى ده‌ره‌وه به‌ته‌نیا مابووین.
ئه‌وكات نه‌مان ده‌توانى، سوود له گه‌شه‌سه‌ندنى جیهان وه‌ربگرین. ئه‌مڕۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه گۆڕاوه. خۆشحاڵین كه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، بایه‌خ به هه‌رێمى كوردستان عیڕاق ده‌دات. زۆر لایه‌نى حكومى و كه‌رتى تایبه‌ت، له سه‌رانسه‌رى جیهان، ئاماده‌ییان پیشان داوه بۆ وه‌به‌رهێنان و یارمه‌تیدانمان بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانى پێویستى یه‌كانمان. ئه‌و بایه‌خه نێوده‌وڵه‌تیه به هه‌رێمه‌كه‌مان، یه‌ك ئاراسته نییه. به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكه، كه تیایدا كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى راسته‌وخۆ چاودێریمان بكات.
جیهانى دیموكراسیه‌ت و ئازادیخواز لێمان وورد ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئایا ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر به شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و كراوه كاربكه‌ین، و كاریگه‌ر و لێهاتوو بین له چالاكییه‌كانمان. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و هێزانه دڵنیا بین له هه‌ڵوێست و نیازمان، پێویسته پیشانى هه‌موو لایه‌كى بده‌ین كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێم له توانایدایه به شێوه‌یه‌كى ره‌واو كراوه‌و بێ لایه‌ن ئیداره‌ى سیسته‌مى دادوه‌رى بكات له هه‌رێمى كوردستان.
ده‌بێ پێوه‌رى ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن ناوه‌ڕۆك بێت نه‌ك ته‌نها روخسار، بۆیه پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان به‌نده به پرسى دادوه‌رى و مافى مرۆڤ و سه‌روه‌رى یاسا نه‌ك ته‌نها پێشكه‌وتن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازى و دروستكردنى بیناو شه‌قامى جوان.
چواره‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوه‌ڕمان به بنه‌ماكانى ئازادى و دیموكراسی هه‌یه ده‌بێ راستگۆ بین به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ى باسى لێ ده‌كه‌ین، پێویسته ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگا و سیسته‌مى دادوه‌ریمان، زیاتر كراوه و سه‌ربه‌خۆ بن. كردار و پرۆسه‌كانى ناو دادگا، پێویسته ئاشكرا بێت و به‌رده‌ست بكرێت بۆ هه‌ر لایه‌نێك كه بییه‌وێت بیانبینێت، بڕیاره‌كانى دادگا پێویسته به‌زوویى و به شێوازى نووسراو بڵاو بكرێته‌وه. پێویسته له‌سه‌ر دادگاكانمان هه‌وڵى پتر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ى كار و چالاكى و بڕیاره‌كانیان بۆ هاوڵاتیان. ئێمه ته‌نها به كردار رێز بۆ خۆمان په‌یدا ده‌كه‌ین نه‌ك به دروشم.
هه‌رچه‌نده ده‌زانین كارى زۆرى تر ده‌مێنێت كه بیكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕ‌انى به‌رچاویش به‌ده‌ست هاتوون له بواره‌كانى سیسته‌مى دادوه‌رى. حه‌زده‌كه‌م ئاماژه به هه‌ندێك له‌و په‌ره‌سه‌ندنانه بده‌م.
• بڕیارمان دا‌و یاسایه‌كمان ده‌ركرد بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه، كه به‌رزترین دادگایه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزر و سه‌ربه‌خۆر بێت.
• ئێستا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، دروست بووه له هه‌رێم، كه ستوونى سێ یه‌مه له سیسته‌مى حوكمڕانى هاوتاى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێ به‌جێ كردن.
• بوودجه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆمان دابین كردووه بۆ دادگاكان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خۆیان ئیداره‌ى كاروبارى خۆیان بكه‌ن و زیاتر ئازاد بن. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پێى دادگاكان ئه‌و توانایه‌یى هه‌یه‌تى هه‌موو پشتگیریه‌كى پێویست بۆ ئێوه دابین ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیى.
• به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و كاریگه‌ر كارده‌كه‌ین بۆ به‌شدارى پێكردنى به‌رپرسانى بوارى یاسایى و دادوه‌رى له خوله‌كانى راهێنان.
• ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتوو دابین ده‌كه‌ین بۆ دادگاكان تاكو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه جیهانیه‌كان كاربكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ر و هه‌موو كارمه‌ندانى بوارى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى.
ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌وڕوپا و چه‌ند ووڵاتێكى تر كه شاره‌زایى و ئه‌زموونیان زۆره، باس كردووه و ئاماده‌ین وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چوونه پێشه‌وه له به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى دادوه‌رى هه‌ماهه‌نگى بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه.
حه‌زده‌كه‌م ئه‌و راستیه به بیرى هه‌مووان بێنمه‌وه كه دادوه‌ره‌كان كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى سیسته‌مى دادوه‌ریمانن. وێڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌ر له‌دواى راپه‌رینه‌وه، له به‌غدا دابڕابووین و پشت گوێ خرابووین، هه‌وڵمان داوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و راهێنانیان. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكى ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌ویش به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى پێویست، و نه‌بوونى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ئامانجه.
بۆیه ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه بكه‌مه‌وه، كه ده‌بێ دادوه‌ره‌كانمان له راهێنان و فێربوون به‌رده‌وام بن بۆ پاراستنى ئاستیان و مسۆگه‌ركردنى به‌ره‌وپێش چوونیان. ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێ ده‌ست پێشخه‌رى بكات له‌م جۆره به‌رنامانه. پێویسته دادوه‌ره‌كانمان به شێوه‌یه‌كى شایسته رێزیان لێ بگیرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگاى خۆمان. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه دادوه‌ره‌كانمان ده‌سه‌ڵاتى یاسایى له ده‌ستووره‌وه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى مه‌عنه‌وى له بێ لایه‌نى و كاریگه‌رى و تواناى پیشه‌یى خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئێمه ئاگادارین كه زۆر به‌رنامه هه‌یه له به‌غدا، بۆ دابینكردنى راهێنان و په‌ره‌پێدانى تواناى دادوه‌ره‌كان. گرینگه كه ئێمه‌ش بێ به‌ش نه‌بین له‌و هه‌وڵانه. چونكه ئه‌و به‌رنامانه له‌گه‌ڵ لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێ هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عیراق به‌شداربێت له هه‌موو ئه‌و راهێنانانه‌و پشتگوێ نه‌خرێت. ده‌بێ دادوه‌ران و شاره‌زایانى بوارى دادوه‌رى له ئاستێكدا نه‌وه‌ستن و بڵێن ئه‌مه دوا قۆناغى ئاستى فێربوونه.
نه‌خێر له‌گه‌ڵ گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى ژیان، پرۆسه‌ى یاسا‌و شێوازى دادگایى كردن و رۆشنبیرى یاسایى و دادوه‌رى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت.
جگه له‌مانه‌ش ده‌بێ له قۆناغه جیاجیاكانى خوێندن ئه‌م بابه‌ته بایه‌خى ته‌واوى پێ بدرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى گشتى له ناو كۆمه‌ڵ. بۆیه به پێویستى ده‌زانین كه دامه‌زراوه‌یه‌كى په‌ره‌پێدانى تواناى دادوه‌رى دروست بكرێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌یه بۆ دابینكردنى هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌ك بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز.
بۆ زیاتر چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له رووى پراكتیكى، پێویسته هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت، وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانى داد و ناوخۆ و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا و دامه‌زراوه‌كانى تر.
لایه‌نێكى تر‌ى گرینگ، په‌ره‌پێدانى كۆرسه‌كانى خوێندنى یاسایه له زانكۆ و كۆلیژه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه بگونجێن.
وێڕاى ئه‌مانه‌ش ده‌بێ له كۆلیژى یاسا گرینگى زۆر به فێربوونى هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بدرێت. ئه‌م هه‌وڵه ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن. جگه له كۆلیژه‌كان ده‌بێ هه‌ر له قۆناغى ئاماده‌ییه‌وه رۆشنبیرى یاسایى بناسێنین.
به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه كارێكى ئه‌وتۆمان نه‌كردووه. داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا ده‌كه‌م له ڕووى ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى كۆرسه‌كانى خوێندن ئه‌م لایه‌نه گرینگه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و به په‌له هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان دام و ده‌زگا یاساییه‌كان، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ى تاك و ئاشنا كردنیان به مافه یاساییه‌كان، هانده‌رێكى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى تاوان و پێكه‌وه ژیان به ئاسووده‌یى له هه‌رێمى كوردستان. راگه‌یاندنیش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانێ پاڵپشت و هانده‌ر بێت له پرۆسه‌ى مسۆگه‌ر كردنى ئه‌و ئامانجه.
ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر قۆناغێكى ناسك و مێژوویى داین، بۆ بینا كردنى ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى. ئێمه له ده‌ستپێكى كاروانێكى دوور‌و درێژداین، به‌ڵام پابه‌ندبوون و تێڕوانینمان جدیه بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه.
من ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم و پڕۆسه‌ى دروستكردن و به‌هێزكردن و لێك جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ى ژیانى كورتى كابینه‌ى پێنجه‌م ده‌چێته قۆناغى نوێوه.
بۆیه دووباره پیرۆزبایى له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارین بتوانین له‌سایه‌ى حوكمى یاسا ئه‌ركى خۆتان به‌و په‌ڕى شه‌فافیه‌ته‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. جارێكى دیكه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتێكى سه‌ره‌كییه بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه
هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌وتوو بن.... به‌رقه‌رار بێت یاسا و سه‌روه‌رى یاسا