به‌هۆی جلوبه‌رگیه‌وه‌ خواردنیان پێ نه‌دا

به‌ هۆی جلوبه‌رگمه‌وه‌ له‌ چێشتخانه‌ی بووز ئین خواردنیان پێ نه‌دام

به‌ هۆی پۆشینی جلوبه‌رگێكی نه‌شیاو كه‌ ببووه‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌شێك له‌ له‌شی له‌ چێشتخانه‌ خواردنیان پێ نه‌داو ده‌ریانكرده‌ ده‌ره‌وه‌ .

پۆشینی جلوبه‌رگه‌كه‌ی كه‌ ببووه‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی سكی (شاریشا غوبین)ی دووگیان خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌ چێشتخانه‌ی بوز ئین له‌ ماریسفیل خواردنیان پێ نه‌درا .

غوبین دوو گیانیه‌كه‌ی دووانه‌یه‌ و له‌ مانكی حه‌وته‌میه‌تی به‌ هۆی پێنه‌دانی خواردن له‌ چێشتخانه‌، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بووك بڵاویكرده‌وه‌: به‌ هۆی جلوبه‌رگمه‌وه‌ له‌ چێشتخانه‌ی بووز ئین خواردنیان پێ نه‌دام.

جێی باسه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌رایه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .

متعلقات