باوك و كورێك زیاتر له‌ 20 سه‌ره‌مه‌زرایان له‌ نێو شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری دزیوه‌

پۆلیس توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكات

باوك و كورێك له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیاندا دانیان نا به‌دزینی زیاتر له‌ (۲۰) سه‌ره‌مه‌زرا له‌ نێو شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌ بوونی چه‌ندین ڕووداوی دزینی سه‌ره‌ مه‌زرا له‌ نێو شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌و توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكات .

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌قیبی پۆلیس، سیڤه‌ر عمر شێره‌ ، به‌رپرسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌حركه‌ تایبه‌ت به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه‌:  ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ بوونی چه‌ندین ڕووداوی دزینی سه‌ره‌مه‌زرا له‌ نێو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ین له‌ به‌حركه‌.

 پۆلیس ده‌شڵێ: تۆمه‌تباران باوك و كوڕن و تا ئێستا دانیان به‌دزینی زیاتر له‌ (۲۰) سه‌رمه‌زرا ناوه‌و دادوه‌ریش بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی تۆمه‌تباران به‌ پێی ماده‌ (٤٤٣) له‌ یاسای سزادان.