ئوستوڕالیا ھاوکاری ئاوارەکانی عێراق ده‌كات

بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار


حکومەتی ئوستوڕالیا بەنیازە بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار ھاوکاری حکومەتی عێراق بکات و بڕیاریشە بەشێکی زۆری ھاوکارییە داراییەکان، بۆ ئاوارەکان تەرخان بکرێت.

کریستۆفەر لانگمان، باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ژێر دەستی داعش بڕی 100 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوکارییەکە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوو دەگاتە دەستی حکومەتی عێراق.

گوتیشی: گفتوگۆکانی نێوان ئوستوڕالیاو عێراق بەردەوامن بەمەبەستی ئیمزاکردنی رێککەوتننامەیەک بەمەبەستی پتەکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و رێگریکردنی میلیشیاکان لە گەڕانەوەیان بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.