زاخۆ.. كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژرانی 2 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

بكوژه‌كه‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ چۆته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان


دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 13/12/2017 له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كان له‌ شاری زاخۆ، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێك خه‌سووی خۆی كوشت و دواتریش خۆشی كوشت و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا .

لای خۆشیه‌وه‌ كوری ئافره‌ته‌ كوژراوه‌كه‌ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: بكوژه‌كه‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ چۆته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و دوای كوشتنی دایكی، خوشكی خۆشی برینداركردووه كه‌ هاوسه‌ری ئه‌و كوڕه‌ بووه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه‌ش رایگه‌یاند: بكوژه‌كه‌ پاسه‌وانی سنووره‌ و بردنه‌ ژووره‌وه‌ی چه‌كیش بۆ ناو كه‌مپه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و نازانن چۆن ئه‌و چه‌كه‌ی بردۆته‌ ناو كه‌مپه‌كه، گوتیشی ده‌ستكراوه‌ به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كه‌و چۆنیه‌تی بردنه‌ ژووره‌وه‌ی چه‌كه‌كه .