میلیشیا شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌گه‌مژه‌ ناو ده‌به‌ن

سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌ عێراق، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌گه‌مژه‌ ناو ده‌بات و ده‌شڵێ بڕیاره‌كه‌ی ترامپ به‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، ده‌كرێ ببێته‌ هۆكارێكی رێگه‌پێدراو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 7-12-2017 ئه‌كره‌م كه‌عبی، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌ عێراق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرووپه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه‌: بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، ده‌كرێ ببێته‌ هۆكارێكی رێگه‌پێدراو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

هه‌روه‌ها كه‌عبی ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌گه‌مژه‌ ناو ده‌بات و بڕیاره‌كه‌شی ترامپ وه‌ك پرێشكێكی گه‌وره‌ بۆ هه‌ڵكه‌ندنی ئیسرائیل له‌ لاشه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌بینێ.

 

وه‌رگێڕانی: رزگار