پۆلیسی هه‌ولێر له‌ دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجێك داوای هاوكاری له‌ هاووڵاتیان ده‌كات

گه‌نجێك به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌غیر ئه‌حمه‌د وون بووه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبوك داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات هاوكارییان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجێك كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ وون بووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌..

تكایه‌ هاوكارمان بن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌غیر ئه‌حمه‌د وون بووه‌، داواكارین هه‌ركه‌سێك زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌زانێت به‌ زووترین كات ئاگادارمان به‌ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 066134 بكاته‌وه‌، هاوكاریتان جێگای ڕێزه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار