نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سول یان كرد

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فارووق له‌ شاری سلێمانی

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی و شاندی یاوه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فارووق له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 11-11-2017، باری ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جیگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی تێكچوو و گه‌یێندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فارووقی پزیشكی له‌ سلێمانی و پاشان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا .