مه‌كگۆرك: به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو گرنگه‌

له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو گرنگه‌.

برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی:خۆشحاڵبووم به‌ پێشوازیكردن له‌ هاوڕێی له‌مێژینه‌م فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها مه‌كگۆرك، له‌ تویته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌ گرنگیی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كردۆته‌وه‌.