لەهێرشێكی ئاسمانیدا 53 كەس كوژران

تا ئێستاش روون نەبۆتەوە ئەو هێرشە لەلایەن كام لایەن ئەنجام دراون

لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچكەی ئەتارب لە باكوری سوریا، كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەو وڵاتەدایە، دەیان كەس كوژران.

روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند كە بازاڕێكی شارۆچكەی  ئەتارب كراوەتە ئامانجی هێرشەكە و بەهۆیەوە 53 كەس كوژراون و تا ئێستاش روون نەبۆتەوە كە ئەو هێرشە ئاسمانیە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوریا یاخود هاوپەیمانە روسییەكەیەوە ئەنجدامدراون.

شارۆچكەی ئەتارب دەكەوێتە سنوری پارێزگای حەلەبەوە كە ئێستا لەناوەندی شارەكە بەدەست هێزە حكومییەكانی سوریاوەوە، بەڵام بەشێك لە شارۆچكەكان و هاوكات پارێزگای ئیدلیب لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریادان.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی