میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ له‌ رێگای موختاره‌كانه‌وه‌ خۆبه‌خشه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن

داوایان لێكردوون به‌ لیستێك ناوه‌كانیان بۆ بنێرن

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ له‌ رێگای موختاره‌كانه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر كارمه‌ندانی ئاسایشی پارتی كۆبكه‌نه‌وه‌و خۆبه‌خشه‌كانی نێو كه‌ركوكیش ده‌ستگیر بكه‌ن .

نیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه‌ ۲٠۱۷/۱۱/۱۳ هێزی سوات ومیلیشیا شیعه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی (له‌تیفاوا)ـی شاری كه‌ركوكـ له‌ناو بنكه‌ی ئاسایشی (پ.د.ك) كۆبوونه‌وه‌یان به‌زۆربه‌ی (ئه‌نجومه‌ن - موختار)ـی گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان كردووه‌ داوایان لێیان كردوون ناو و ماڵی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئاسایش وخۆبه‌خشه‌كانی كه‌ركوكـ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ركوكییان جێهێشتووه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌هێزه‌كانیان كردووه‌ له‌شاری كه‌ركوكـ له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌كانیان به‌لیستێكـ بۆیان ببه‌ن.