توركیا سیسته‌می به‌رگریی دژه‌ موشه‌كی ئێس 400 له‌ رووسیا ده‌كڕێت

ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ توانایدایه‌ كه‌ چاودێریی شوێن پێی زیاتر له‌ 300 ئامانج له‌ یه‌ك كاتدا بكات

نوره‌ددین جانیكلی وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌كڕینی سیسته‌می به‌رگریی دژه‌ موشه‌كیی ئێس 400ـی له‌ رووسیا كرد.

هاوكاتیش زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی ناتۆ كڕینی ئه‌و سیسته‌می قه‌ڵغانی ئاسمانییه‌ وه‌ك گرنگی نه‌دانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ هه‌ژمار ده‌كه‌ن. هه‌ره‌وها خاڵێكی دیكه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ناتۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگریی ناتۆ ناگونجێت.

سیسته‌می قه‌ڵغانی دژه‌ موشه‌كیی ئێس 400 توانای هه‌ڵگرتنی سێ مووشه‌كی كروز یان بالستكیی هه‌یه‌ و له‌ توانایدایه‌ كه‌ چاودێریی شوێن پێی زیاتر له‌ 300 ئامانج له‌ یه‌ك كاتدا بكات.

هه‌روه‌ها نوره‌ددین جانیكلی وتیشی كه‌ چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ برۆكسل رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا واژۆ كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی به‌رگریی، به‌تایبه‌تیی سیسته‌می قه‌ڵغانی دژه‌ موشه‌كیی.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی