ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری كران

پارتی دیموكراتی كوردستان : 178 

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 12/10/2017، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ 30 قەوارەی سیاسی ئەنجام دا، کە خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 1/11/2017، تۆمار کردووە.

 
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 17/10/2017، قەوارە سیاسییەکان دەتوانن دەست بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.

بۆ یەکەمجارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، حزبـێکی کوردانی ئێزدی بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکات.

ژمارەی قەوارەکان:-

بزوتنەوەی گۆڕان 101

زەحمەتكێشان 115

بزووتنەوەی ئیسلامی 131

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 142

یەكگرتووى ئیسلامی كوردستان 150

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 171

پارتی دیموكراتی كوردستان 178 

لیستی نەوەی نوێ 120

حیزبی ئێزدی 182

هاوپەیمانی سەربەخۆی كوردستان 163

پارتی پارێزگارانی كوردستان 189

لیستی ئازادی 190

كۆمەڵی ئیسلامی192

لیستی تورکمانی دیموکراتی 240

پارتی چاکسازی تورکمانی 261

گەشەپێدانی تورکمان 270

بەرەی تورکمانی عێراق 293

تورکمانی دیموکراتی 298


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى