واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب ئاشكرا ده‌بێت

دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رامانبه‌ران به‌رده‌وامی هه‌یه‌

‌رۆژی‌ 15ی‌ مانگ خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شت بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، رایگه‌یاند رۆژی‌ 15ی‌ مانگ خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شت بڵاوده‌كاته‌وه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رامانبه‌ران به‌رده‌وامی هه‌یه‌ هیچ كێشه‌ك له‌ ئارادانییه‌.