فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌

له‌ پارێزگای سیستان - به‌لوچستان

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی مه‌شق و راهێنان سه‌ربه‌ هێزه‌كانی ئاسمانیی ئێران له‌ پارێزگای سیستان-به‌لوچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو كه‌س برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌حمود رزا ناسح ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی دۆخی له‌ناكاوی ئێرانشه‌هر، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی 44ی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاندووه‌: له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی مه‌شق و راهێنان سه‌ربه‌ هێزه‌كانی ئاسمانیی ئێران له‌ گونده‌واره‌كانی چاباهار سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان-به‌لوچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو كه‌س برینداربوون.