عه‌دنان ئۆكتار له‌ ڤێلاكه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا

چه‌ند تۆمه‌تێكی خراوه‌ته‌ پاڵ

له‌ پێنج پارێزگای توركیا، ئۆپه‌راسیۆن به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ٢٣٥ كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌ رێكخراوی تاوانباری عه‌دنان ئۆكتار، ئه‌نجامدرا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، ئۆپه‌راسیۆنی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ داراییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی رێكخراوی تاوانباری عه‌دنان ئۆكتار درێژه‌ی هه‌یه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ تۆمه‌ته‌كانی دامه‌زراندنی رێكخراو له‌ پێناو ئه‌نجامدانی تاواندا، ده‌ستدرێژیی سێكسیی بۆ سه‌ر منداڵان، په‌لاماردانی سێكسیی، په‌یوه‌ندیی سێكسیی له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌واناندا، رفاندن یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵان، گێچه‌ڵی سێكسی، شانتاژكردن، زه‌وتكردنی ئازادی تاكه‌كان، سیخوڕیی سیاسیی و سه‌ربازیی، فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بیروباوه‌ڕی ئایینی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی تاوانه‌كان، پێشێلكردنی نهێنی ژیانی تایبه‌ت، ساخته‌كاریی له‌ دۆكیومێنتی فه‌رمییدا، پێشێلكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ڕه‌شه‌، زۆرلێكردن، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، ساركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیی، سووكایه‌تییكردن، هه‌ڵبه‌ستنی تاوان، شایه‌تی درۆ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به‌ پلان، پێشێلكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیی، پێشێلكردنی یاسای باج، به‌رتیل، رێگرییكردن له‌ مافی په‌روه‌رده‌ و فێركردن، ئازاردان، تۆماركردنی زانیاریی تاكه‌ كه‌سیی، رێگرییكردن له‌ به‌كارهێنانی مافه‌ سیاسییه‌كان، پێشێلكردنی یاسای پارێزگارییكردن له‌ خێزان و رێگرییكردن له‌ توندوتیژیی دژی ژنان ده‌گرێته‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوكاته‌كان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ٢٣٥ گومانلێكراو له‌ پێنج پارێزگا كه‌ ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ ئیستانبوڵه‌ و عه‌دنان ئۆكتار یه‌كێكه‌ له‌ گومانلێكراوه‌كان، درێژه‌یان هه‌یه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا، عه‌دنان ئۆكتار له‌ ڤێلاكه‌ی خۆی له‌ چه‌نگه‌لكۆی ده‌ستگیركراو پاشان ده‌ستگیركردنه‌شی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌.گوازرایه‌وه‌

سه‌رچاوه‌/aa