له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا گه‌نجێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو

ئۆتۆمبیله‌كه‌شی به‌ ته‌واوی تێكشكا

ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیڵكی جۆری كیا كاندێزا له‌ دهۆك گه‌نجێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو، ئۆتۆمبیله‌كه‌شی به‌ ته‌واوی تێكشكا.

پۆلیسی دهۆك له‌ ڕگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌قامی بارزان به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی "ماهیر مه‌حمود"  به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاند: دوا به‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواسته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: باری ته‌ندروستی شۆفێره‌كه‌ ناجێگیره‌ و به‌ هۆی تیژڕه‌وییه‌كی زۆره‌وه‌ تووشی ئه‌و ڕووداوه‌ سه‌خته‌ بووه‌.

پۆلیسی دهۆك داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ تیژڕه‌وی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ تا به‌ دوور بن له‌ ڕووداوی له‌م جۆره‌.