تەقینەوەیەك لە ئەمریكا روویدا

تەقینەوەكە ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تەمووز تەقینەوەیەك لە شاری مادیسۆن لە ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمریكی روویدا بەهۆیەوە ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە و دواتر بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .

ئاژانسی هەواڵی ئەسوشێیتد پرێس  بڵاویكردەوە كە تەقینەوەكە لە شاری مادیسۆن لە ویلایەتی ویسكۆنسن لە ئەمریكا روویدا و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوەو گەیەندرانە نەخۆشخانە و تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی