وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا


له‌نووسراوێكى فه‌رمیدا كه‌ئیمزای ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ره‌ ، ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌ :  كه‌وا پێویسته‌ پابه‌ندى بردنى لیستى مووچه‌كانتان بن بۆ گه‌نجینه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاتى خۆیدا به‌مه‌به‌ستى وردبینى كردنى ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دوا نه‌كه‌وتنى موچه‌كانتانه‌ . 

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ چوار شەممە 13/6/2018
موچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای ئاسایش ،  پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن ،  خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌ش كرد ، سبه‌ى  پێنج شەممەش موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ خانەنشینی شارستانی ، هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتیەكان دابه‌ش ده‌كرێت 

 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری له‌پێشووتریشدا  ڕایگه‌یاند بوو هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك وه‌زاره‌ت پابه‌نده‌ به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان 

daraey

شوان عه‌زیز