گۆڕان : شاسوار عەبدولواحید پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەری نییە

حزبه‌كه‌ى شاسوار له‌كۆمپانیا ده‌چێت


ئاراس وه‌لی ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، بەهۆی لاوازیی پێگەی جەماوەرییەوە ، حزبه‌كه‌ى  شاسوار عەبدولواحید لە کۆمپانیا دەچێت ، ناوبراو وتیشى ناکرێ هەر کەسێک کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی هەبوو، حزبێکیش دابمەزرێنێت.

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید لە ماوەی چوار مانگدا دروست بووە و پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەرییان نییە، بۆیە زیاتر لە کۆمپانیایەک دەچێت، چونکە ھێزی سیاسی پێویستە ھەلومەرجی درووستبونی خۆی ڕوون بكاته‌وه‌ و ڕایبگه‌یه‌نێت . 

ئاراس وه‌لى زیاتر له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ى  شاسوار قسه‌ ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین تابزانین ، ئامانج و ستراتیژیەتی ئەو لایه‌نه‌  چیە و چۆنە .

 

 

 

س - متمانه‌