نێچیرڤان بارزانی :هاوڵاتى با دڵنیا بێت له‌وه‌ى مووچه‌ به‌رده‌وامه‌ ده‌بێت

پێویست به‌دوو دڵى ناكات كێشه‌مان نیه‌ له‌دابه‌ش كردنى مووچه‌


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان  له‌گه‌ل ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند : له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاتى خۆیی و به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یاندراو له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت  ، وه‌من ڕایده‌گه‌یه‌نم  موچه‌ دابه‌شكردن په‌یوه‌ست نیه‌ به‌هه‌ڵبژاردن كه‌له‌ئێستادا پڕۆسه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و موچه‌یه‌ش یانى ته‌واو ، ئه‌مه‌ ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه‌ كێشه‌مان نیه‌ له‌دابه‌ شكردنى موچه‌ پێویست به‌دوو دڵى ناكات با هاوڵاتیان دڵنیا بن له‌وه‌ى موچه‌ دابه‌ش كردن به‌رده‌وامه‌ بێ گرفت . 
 نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند ، گه‌ر كێشه‌ له‌مووچه‌دا هه‌بێت خۆم ڕایده‌گه‌یه‌نم ، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه‌ موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت باهاوڵاتیان دوو دڵ نه‌بن