ڕاگه‌یاندراوێك ‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر‌

بۆ ڕای گشتی


       دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی نه‌خۆشی (ئیبۆلا) له‌ چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك، به‌رێوه‌به‌را‌یه‌تی كاروباری پاراستنی تەندروستی هه‌ولێر و تیمه‌ پسپۆڕییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و پشكنین ده‌كه‌ن ده‌ره‌نجام هیچ حاله‌تێكی نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌رنه‌چووه،‌ بۆ دڵنیابوون و پشتڕاست كردنه‌وه‌، نمونه‌كانی خوێن ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا كرا، دوای دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ دڵنیاكراینەوە كه‌ هیچ حاله‌تێكی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نییه‌ و پشكنینەكان نێگەتیفە، بۆیه‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگاداردەكەینەوە كه‌ ته‌نها پروپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌مایه‌ و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێییه‌ و ئەم ده‌نگۆیه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئیدانه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ی زانستی و تاقیگه‌یی هه‌ڵبستێت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پروپاگه‌ندانه‌ له‌ كۆتایدا هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هاوڵاتیان ده‌خوازین. . .


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر‌
16ی ئایاری 2018

32779372_1731469953611040_2278016723556761600_n.jpg