ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دوزخورماتوو برینداركرا، شه‌هیدبوو

بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی سه‌ردانی دووزخورماتوی كردووه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی  ته‌مه‌ن 23 به‌ ناوی "ئاشتی حه‌سه‌ن مه‌جید" به‌ سه‌ردانێك بۆ كاری پێویست ده‌چێت بۆ دووزخورماتو له‌ لایه‌ن 2 میلیشیای توركمانی ته‌قه‌ی لێده‌كرێت به‌بیانووی كورد بوونی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت، به‌ داخه‌وه‌ كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداو شه‌هید بوو.

شیاوی باسه‌ ئه‌ گه‌نجه‌ دانیشتووی شاری كه‌لاره‌ و خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی دووزخورماتوه‌ و بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی سه‌ردانی دووزخورماتوی كردووه‌ و به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی و له‌ نزیك بینای به‌ره‌ی توركمانی له‌ لایه‌ن 2 چه‌كداری شیعه‌ی توركمانی ته‌قه‌ی لێكراو دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار بوو دوای كه‌متر له‌ 6 كاتژمێر له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا و شه‌هید بوو.