نیکی هایلی: بەهەموو شێوەیەک گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد رەت دەکه‌ینه‌وه‌

نیکی هایلی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

نیکی هایلی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەک گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد رەت دەکاتەوە.

هایلی، رژێمی سوریای بە"دیکتاتۆر" وه‌سف کرد و وتی" ئەوان شایەنی ئەوە نین گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت، بەشار ئەسەد تەنها لە پێناوی مانەوە لە دەسەڵات، هەموو کارێکی خراپ و خوێنرێژییەکی ئەنجامداوە.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی وڵاتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی سووریا لە چوارچێوەی دانوساتانەکانی جنێڤ راگەیاندو وتى"بەدەر لەو دانوستانانە، ئامادە نین بە هیچ جۆرێک کۆبونەوە و گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەل سووریا هەبێت.

پێشتر هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا هه‌موو ئه‌و چه‌كه‌ كیمیاییانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ئاشكرا بكات ، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ سووریا دانووستان بكات. 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"، وتى" ئه‌گه‌ر سووریا ئه‌و مه‌رجه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئه‌مریكا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو گفتوگۆكانی جنێڤ.

رۆژی شه‌ممه‌ 14/4/2018 ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا زیاتر له‌ 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ و دامه‌زراوی سه‌ربازی و تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیاییان له‌ دیمه‌شق كرد.