به‌هۆی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی ئایینی

سه‌رۆكی شاره‌وانی نیاروگورو فرانسوا هابیتیگیكۆ ڕایگه‌یاند لە باشووری ڕواندا  له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی ئایینی هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ک به‌ر كڵێسایه‌ك كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شانزه‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌د و چلی تریش برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر كلێساكه‌ كه‌وتووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومی رواندا قسه‌ی كرد ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دژه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ له‌ كڵێساكه‌دا نه‌بووه‌.