ساڵح موسلیم: حزبه‌كانی‌ كوردستان یه‌كبوونایه‌ به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك زۆر له‌عه‌فرین مه‌زنترو به‌هێزتر ده‌بوو

ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕ له‌پێناوی‌ ته‌واوی‌ كوردستاندا بكات

به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ كۆمه‌ڵگای‌ دیموكراتیك رایده‌گه‌ێنێ، حزبه‌كانی‌ باشووری كوردستان یه‌كبوونایه‌ به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك زۆر له‌عه‌فرین مه‌زنترو به‌هێزتر ده‌بوو.

ساڵح موسلیم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ كۆمه‌ڵگای‌ دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) به‌ئاوێنه‌ی رایگه‌یاندووه‌: حزبه‌كانی‌ باشووری كوردستان یه‌كبوونایه‌ به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك زۆر له‌عه‌فرین مه‌زنترو به‌هێزتر ده‌بوو.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ هێزێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بێت شه‌ڕ له‌پێناوی‌ ته‌واوی‌ كوردستاندا بكات.

موسلیم داواش له‌هه‌موو حزبه‌كانی‌ باشوور‌ی كوردستان و په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات كه‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و یه‌كبگرن، ده‌شڵێ ، بڕوام وایه‌ ئه‌و دووبه‌ره‌كی‌‌و ناكۆكییه‌ی‌ له‌باشووری كوردستان هه‌یه‌، ده‌ستی‌ دوژمنانی‌ كوردی‌ تێدایه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار