ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دژی عەبادی هەڵوێست وه‌رده‌گرن

عه‌بادی بەردەوامە لەدواخستنی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی


ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی،  نامەیەك ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن و داوا دەكەن  بەرامبە بەغدا هەڵوێستێكی روونی هەبێت ‌ و  راشیدەگەینن كە چیدیكە رێگە نەدرێت حكومەتی ناوەندی  عێراق  قوتی مووچەخۆرانی كوردستان تێكەڵاوی بابەتی سیاسی ‌و بانگەشەی هەڵبژاردن  بكات.

بەپێی ئەو نامەیەی كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە و وێنەیەكی دەست ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كەوتووە ، 17 ئەندامی ئەنجوومەنەكە واژۆی لەسەر كردوە و تیایدا داوای نیشاندانی هەڵوێستێكی رونی ئەنجومەن دەكەن بەرامبەر حكومەتی فیدراڵی بەغدا .​


رێكەوت زەكی، ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت "بۆ نیشاندانی ھەڵوێستی ناڕەزایی پارێزگای سلێمانی بەرامبەر دەستی دەستیكردنی بەڕێز عبادی بە موچەخۆرانی ھەرێم، ئـەم یاداشتەم ئـاڕاستەی بەڕێز سەرۆكی ئـەنجومەن كرد بەپشتیوانی ئـەو ھاوڕێیانەی وەك ھاوھەڵوێستی یاداشتەكەیان بۆ ئـیمزاكردین، لەكاتێكدا لیستی تۆماری بایۆمەتری موچەخۆران وەك داتایەكی ڕاست و دروست ئـامادەیە، بەڵام بەھۆی تێكەڵكردنی قوتی موچەخۆر و مامۆستایانی ھەرێم بەبابەتی ھەڵبژاردنەكان، بەڕێز عبادی بەردەوامە لەدواخستنی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی و بەھۆی نەدانی موچەی مامۆستایەنەوە لەپارێزگای سلێمانی لەدوای وەرزی نوێی خوێندنەوە دەرگای خوێندنگاكان داخراوەو كۆی فەرمانبەران سەرەڕای گیرفانی بەتاڵ لەدڵەڕاوكێشدا ئـەژین، بەو ھیوایەین ناڕەزایی نامەكەمان بگاتە ئـامادەبووانی كۆنگرەكەی كوەیت.