رێبین حه‌سه‌ن... دوای دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆو پێشمه‌رگه و سوێند خواردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند سازكرد.
له باره‌ی رۆڵی میدیا له كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی"ئه‌وه‌ی ئێمه داویان لێده‌كه‌ین ته‌نها ده‌رخستنی راستیه‌كانه ئه‌گه‌ر شتێكیان هه‌یه به‌ڵگه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌م شتانه ئێمه ته‌نها دوای كاری ئێمه ئه‌وه‌یه له‌وانه نه‌شێواندنی راستیه‌كان ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری شتێكه و به‌ره‌ڵای شتێكی تره، ئێمه پێمان وایه رۆژنامه‌ی ئازاد ده‌بێت زۆر به به‌رپرسیاریه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكات ئێمه پێویستیمان به‌رۆژنامه‌ی ئازاد هه‌یه بۆ زانیاری خۆتان ئێمه پێویستیمان به‌یارمه‌تی ئه‌وانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی حكومه‌ت بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده ناشیرینانه‌ی كه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان من پێموایه ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌به‌رپرسیاریه‌تی ره‌فتار بكه‌ن ئه‌وه ته‌نها داوای ئێمه‌یه له‌ئه‌وان".
له‌باره‌ی ئاینده‌ی كورد له چوار چێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" خۆی له عێراقدا ده‌ستوورێك هه‌یه ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان به‌شێكین له عێراقی تازه، ئه‌و عێراقه‌ی كه ئێمه زۆر به‌جدی هه‌وڵمان داوه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌ستووره ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان وه ئێمه هیواشمان وایه له‌و شوێنانه‌ی كه كوردیش تێدا ده‌ژین كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ووڵاتانی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی به‌م دوایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كردی بۆ ئه‌م وڵاتانه نیشانه‌ی گرینگی پێدانی وڵاتانی ئه‌وروپا بوو بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌فه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌م وڵاتانه پێشوازی لێكرا، كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی له هه‌رێمی كوردستاندا له هه‌ولێردا دیسانه‌وه نیشانه‌یه‌كی تری به‌ره‌وه پێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه هه‌یه‌تی له‌م سه‌فه‌ری دوای ئه‌وه‌ی زۆر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا وه ، ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".
له‌باره‌ی جیاوازی مووچه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" خۆی كه‌می مووچه یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی ئێمه، ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مووچه‌یه بده‌ین و پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ین یان ئه‌و ئیمكانیه‌تی كه ئێستا ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه زۆری بۆ مووچه ده‌ڕوات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر جار ئیتهامی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌حزاب موشكیله ئێمه نیین ، ئێمه واریسی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی رژێمی پێشووین كه‌به‌تێكدانی گونده‌كان ئه‌م خه‌ڵكانه هاتوونه‌ته ناو شاره‌كان و كۆمه‌ڵگاكان ئه‌مانه بوونه‌ته بارێكی گران به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئێمه ناتوانین مووچه‌ی كه‌س ببڕین، چونكه نان بڕینی خه‌ڵك كار نییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دابێت بیكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه هیوادارین ئه‌وه‌یه به‌هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بتوانین له ئاینده‌دا ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان پێده‌درێت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌میان كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌مووچه‌شیان كه‌مه هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان زیاد بكرێت".
له باره‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی" هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئێمه پێشنیارمان كردبوو 19/5 بێت یاساكه هه‌موار كرایه‌وه له 26 مانگی رابردوو نێردراوه بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌وان پێویست ده‌كات ورده كاریه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكه‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمه بۆ ده‌ستنیشانكردنی رۆژی هه‌ڵبژا ردن و بانگێشت كردن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتووم پێویستیان به سێ مانگ هه‌یه، واتا پێش كۆتایی مانگی 6 ده‌توانن بیكه‌ن له‌به‌ر رۆشنایی قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چونكه پێویستیان به خوێندگای قوتابخانه‌كان هه‌یه 15/6 تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت گوتیان 10رۆژمان ده‌وێت واتا پێش كۆتایی مانگی 6 ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌مووی ده‌مێنێتته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم بانگێشت بكات له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕیاره، كۆمسیۆنی باڵا له‌م رۆژانه دێت سه‌ردان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته".
له باره‌ی سه‌ردانی كردنی وه‌زیری بازرگانی توركیا بۆ هه‌ولێر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" سه‌باره‌ت به‌هاتنی وه‌زیری بارزگانی توركیا تاوه‌كو ئێستا هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره ئێمه وه‌كو پره‌نسیپ له‌به‌غدا ئینتیفاقمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌م رێكه‌وتنه ببێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیدار ببێت هه‌تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تر بۆ دیداری له‌م چه‌شنه نییه بۆ توركیا به‌س ئێمه پێمان وایه دیداری زیاتریش له ئاینده‌دا ده‌كرێت".
له‌باره‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" ئه‌و سنورانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره، به‌و مانایه نییه كه‌به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كان به‌و مانایه‌ش نییه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م شوێنانه ئه‌م شوێنانه تاوه‌كو یه‌كلای ده‌كرێنه‌وه ئێمه پێمان وایه ماده‌ی 140ی ده‌ستوور رێگای داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات تاوه‌كو ئه‌م كاته ئێمه پێمانوایه ده‌بێت هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه دابنیشن نه‌هێڵن كێشه له‌و ناوچانه دروست ببێت ئێمه به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌رمان كردووه تاوه‌كو ئێستا، به‌ڵام بڵێ گه‌یشتبینه ئه‌نجامێكی ته‌واو نه‌خێر نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێكی ته‌واو ".
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" له مه‌سه‌له‌ی ئاسایش دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆش دوای ئه‌وه هه‌نگاوی ئێمه یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایش ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش بڕیاری بۆ ده‌رچووه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بڕیار دراوه ئاسایش سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌مه‌ش یه‌كده‌خرێته‌وه".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداوه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه ئێمه كردمان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی ئێمه بڕیارمانداوه هه‌وڵ بدرێت دانوستان و سه‌ردانی یه‌كتر بكرێت له‌نێوان ئێمه و ئه‌وان وه‌هه‌وڵبدرێت ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه له رێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت ئێمه هیوادارین به‌م شێوه‌یه بێت".
له باره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" سه‌باره‌ت به‌وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه ته‌نها، مه‌سه‌له‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی فاشیلی شه‌هرستانی وه‌كو وه‌زیری نه‌وت هه‌یه بۆ هه‌موو عێراق ، مه‌سه‌له‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه ئه‌م كابرایه به‌پێی هه‌موو پێوه‌رێك كابرایه‌كه له‌كاری خۆی فاشیله نه‌یتوانیووه له‌م ماوه‌یه‌دا كه پاره‌یه‌كی یه‌كجاری زۆری سه‌رفكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئینتاجی عێراق به‌رزببێته‌وه نه‌ك ته‌نها ئینتاجی عێراق به‌رزنه‌بۆته‌وه، ئینتاجی عێراق كه‌میكردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، زۆر جار ده‌بینین له راگه‌یاندنه‌كان قسه ده‌كات ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌ك شت ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه به‌پێی ده‌ستووری عێراق غاز‌و نه‌وت موڵكی هه‌موو گه‌لی عێراقه، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جدیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه یاسایی واریداتی نه‌وتی عێراق بۆ هه‌موو عێراق به‌كار دێت، جا ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته له زاخۆ بێت یان له‌به‌سرا بێت به‌پێی نیسبه، ئه‌و نیسبه‌ی ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له17%یه ، به‌م شێوه‌یه ده‌درێت ئێمه پابه‌ندین پێوه‌ی، ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی حه‌قێكی ده‌ستوریه كه هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌نگی بۆ داوه به‌قسه‌ی شه‌هرستانی نابێت ئه‌م یاساییه یان نایاسییه، جارێ ئه‌سڵه‌ن ئه‌و له‌و مه‌وقیعه نییه كه ئه‌و ده‌رسه بدات به ئێَمه، له‌وانه‌یه ئێمه قبوڵی نه‌كه‌ین یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونی ئه‌م گرێبه‌ستانه ده‌بێت لایه‌نێك هه‌بێت كه بێ لایه‌ن بێت به ئێمه بڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه كارێكمان كردووه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه پاشه‌كشێ بكات، ئه‌گه‌ر حه‌قی ده‌ستووری ئێمه‌شه ده‌بێت ئه‌م حه‌قه ده‌ستووریه‌ی ئێمه له عێراقدا موراعات بكات".
له باره‌ی سه‌ردانی كردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، نێچیرڤان بارزانی گوتی" سه‌ردانم كردووه، ده‌كرێ بگوترێت وه‌كو پێویست نه‌بووه، به‌ڵام به‌مانای ئه‌وه نییه سه‌ردان نه‌كراوه، من له قسه‌كانی خۆم باسی ئه‌وه‌م كرد گوتم به‌نیسبه‌ت من گرینگرترین شت دروست كردنی متمانه بووه ئه‌م ماوه‌یه نه‌ك دروست كردنی حه‌ساسیه‌تی زیاتر له نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌م ته‌سروفه‌ی من كردوومه مه‌به‌ست ئه‌وه نییه من حه‌ز نه‌كه‌م سه‌ردانی سلێمانی بكه‌م یان گه‌رمیان بكه‌م پێشتر كاره‌كه وابوو ده‌بوایه پێشتر ئێمه جه‌وێكی سیقه دروست بكه‌ین نه‌ك بێ سیقه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی من پێشتریش سه‌ردانی گه‌رمیانم كردووه وه ئاگاداری ئه‌م كێشانه‌م كه له گه‌رمیان هه‌یه سه‌ردانی نه‌كردنم مانای گرینگی پێنه‌دان نییه، گرینگی پێدانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت".
له باره‌ی ئاشته‌وایی كردن له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كان كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه باسی لێوه كرابوو، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی" ته‌نیا له په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین لاپه‌ڕه‌ی تازه بكرێته‌وه دیالۆگ هه‌بێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان، به‌ڵام له به‌رۆشنایی ده‌ستووری عێراق و ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌رچوونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌خوێنی عێراقیه‌كان ئه‌مانه ناگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر گرووپێكی تر باوه‌ڕی به‌دیموكراتی هه‌بێت باوه‌ڕی به‌ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه هه‌بێت ده‌بێت ده‌رگایان بۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدرابن له بریاری سیاسی و به‌شداربن له‌ده‌سه‌ڵات به به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان هه‌ڵستن بۆ ئاسی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته هیچ كێشه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست نه‌مێنێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌خه‌ڵكی عێراق بكات".
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له سلێمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" به‌نیسبه‌ت كردنه‌وه‌ی نووسینگه له سلێمانی زۆر شتێكی ئاساییه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌وڵبدات به‌دواداچوون بۆ كاره‌كان بكات به‌پێی میكانیزمێك له‌م شوێنانه ئه‌مه شتێكی ئاساییه ئینجا ئه‌گه‌ر پێویست بكات نووسینگه بكرێته‌وه باشه ئه‌گه‌ر پێویست به نووسینگه كردنه‌وه نه‌بێت هه‌ر لێره‌وه چاودێری بكرێت ئه‌وا شتێكه تاوه‌كو ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه نه‌دراوه وه‌كو بڕیارێكی كۆتایی ، به‌ڵام هیچ رێگریه‌ك نییه ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌كردنه‌وه‌ی نووسینگه كاره‌كان باشتر به‌رێوه‌ده‌چن لاریمان له‌مه ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وێت له ناوه خۆمان به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی كاك عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ست نیشان كراوه بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بڕی 100دۆلاری زیاد كردووه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنووری سلێمانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" ئه‌م 100 دۆلاره جۆرێك له ئیشكالی دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رێز مام جه‌لال له سلێمانی كردوویه‌تی ته‌نها بۆ یه‌كجار بووه ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین و به‌ئێَمه گوتراوه ته‌نها بۆ یه‌كجار بووه وانییه بڵێن ئه‌مه به‌رده‌وام بێت ئه‌م 100 دۆلاره له‌میزانه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌م پێشمه‌رگانه دراوه بێشك دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو به‌یه‌ك سیسته‌می مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كده‌خرێت پێشمه‌رگه له‌هه‌موو شوێنێك وه‌كو یه‌ك مووچه وه‌رده‌گرێت".
له‌باره‌ی دامه‌زراندی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی" پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له مادده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه چه‌ند هه‌یئه‌تێك و ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێت له كوردستان له مانه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یه له كوردستاندا، پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌م ده‌ستووره بده‌ن ئێمه له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت باسمان كردووه كه پێویستی هه‌رێم به ده‌سته ینه‌زاهه هه‌یه وه له‌قازانجی هه‌رێم و دیموكراسیه‌ت و شه‌فافیته، ئومێده‌وارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌م ئه‌م ده‌ستووره كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و كاری پێده‌كه‌ین تاوه‌كو رۆژی ریفراندۆم له به‌ر رۆشنایی ئه‌مه‌شدا یاسایی دانانی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌بێت من پێموایه كارێكی باش ده‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه چونكه شه‌فافیه‌ت پێویسته".
له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی" باشترین شت كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه، من هیوادارم له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی یه‌كێك له كاره‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی دۆحه له قه‌ته‌ر سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه لێدا، گوایه كێشه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر تێك چوونه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر ئه‌م شوێنانه‌ن كه كێشه‌ی له‌سه‌ره مادده‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌یه رێگای داناوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه پێمان وایه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مادده‌یه ده‌ستووریه جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا جێگای خۆشحاڵیه ئێَمه ده‌بینین له ئیداره‌ی نوێ له ئه‌مریكا یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتی یارمه‌تیدانی عێراقیه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك چاره‌سه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره بگه‌نه ئه‌و كێشانه‌ی تاوه‌كو ئێستا ماونه‌ته‌وه وه‌كو یاسای نه‌وت ئێمه خۆشحاڵین ده‌بین ئه‌مریكا زۆر ره‌غبه‌تی زیاتره بۆ یارمه‌تیدانی عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه نه‌تیجه، له ئه‌نجامدا ده‌بێت ئێمه خۆمان بگه‌ینه چاره‌سه‌ر".
له باره‌ی بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" میزانیه‌كه به‌پێی یاسایی هه‌لأَبژاردن له مه‌سروفاتی سیادی ده‌ڕوات، له‌مه‌سروفاتی سیادی ئێمه‌ش به‌شدارین قسه‌یی ئێمه ئه‌وه‌یه مادام ئێمه داوامان كردووه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌غدا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بكات زۆر ئاساییه ده‌بێت ئه‌وان بودجه‌شی بۆ دابین بكه‌ن ئه‌م بودجه‌یه له بودجه‌ی سه‌روه‌ریه كه له‌به‌غداوه ده‌بێت بدرێت، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌م وه‌ڵامه‌ین سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هه‌وڵی خۆیداوه ئێمه‌ش هه‌وڵی خۆمان داوه، به‌ڵام بێشك ئه‌وه نابێته كێشه ئێمه جدین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌لأَبژاردن ببێت له‌كاتی خۆی، زۆریش پێمان خۆشه هه‌ڵبژاردن ببێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بێت به‌م قسانه‌ی كه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنین ئێمه هێشتا ئه‌و ئیراده‌مان هه‌یه و له‌هه‌ڵبژاردن ناترسین به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین".
له باره‌ی زیندانه سیاسیه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی" هیچ پاره‌یه‌كی زیندانی سیاسی بۆ ئێمه نه‌هاتووه تاوه‌كو بیده‌ین، هه‌ر پاره‌یه‌ك بۆ ئێمه بێت ئێمه ده‌یده‌ین".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب رووده‌دات، نێچیرڤان بارزانی گوتی" به‌ڕاستی ئه‌مه به‌هه‌ڵه وه‌رگیراوه له‌قسه‌كانی من جارێ یه‌كه‌م شت كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب نییه سه‌یری مێژووی عێراق بكه كێشه‌ی كورد قه‌د له‌گه‌لأَ عه‌ره‌ب نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه كوردستان شوێنێك بووه بۆ ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی له ده‌ستی رژێمه‌كانی عێراق رایان كردووه په‌نایان هێناوه‌ته كوردستان كێشه‌كانی ئێمه هه‌میشه له‌گه‌لأ ئه‌م حوكامانه بوون كه له عێراقدا حوكمیان كردووه نه‌ك له‌گه‌ڵ میلله‌ت وه‌كو عه‌ره‌ب به‌پێچه‌وانه هه‌میشه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب له عێراق سۆزی هه‌بووه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له عێراق ئێمه مه‌سه‌له‌ی گه‌لێك زۆرمان هه‌یه له‌م بابه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌وه ده‌مه‌وێت ته‌ئكید كه‌مه‌وه من باسی شه‌ڕی كورد عه‌ره‌بم نه‌كردووه ئه‌وه ته‌نها شتێكه ئێمه ئیسباتیشمان كردووه كه ئێمه نامانه‌وێت كێشه‌كه ببێته كێشه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، ئێوه ده‌زانن به ده‌یان كورد به‌ته‌نها له‌سه‌ر ناسنامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوردن شه‌هید كراون ئامانجیشیان بووه كه ئێمه راكێشن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شه‌ڕی كورد عه‌ره‌ب ئێمه ئیسباتمان كردووه نه‌مان هێشتووه كه ئه‌مه له ئه‌جندای ئێمه دانییه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌م سیاسه‌ته ئێمه پشتگیری له ژیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كانمان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بین وه هیوادارین كێشه‌كانمان له‌به‌غدا به‌شێوه‌ی دیالۆگ و دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێت".