|
په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى ڕاپه‌رین و هه‌لبژاردن |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
05 آذار, 2010
 |
KTV ...
به‌بۆنه‌ى راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى سالى 1991 و هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ، رێزدار مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستان ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى : -
ئه‌مرۆ رۆژێكى پیرۆزه له مێژووى خه‌باتى گه‌له‌كه‌ماندا ، رۆژى راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى سالى 1991 ، ئه‌و راپه‌رینه‌ى كه وه‌چه‌رخانێك بوو له مێژووى خه‌باتى گه‌له‌كه‌ماندا ، ئه‌و راپه‌رینه‌ى كه وه‌لامێك بوو بۆ هه‌موو ئه‌و زولم و زۆرداریه‌ى له گه‌لى كوردستان كرا و وه‌لام بوو بۆ ئه‌نفال و وه‌لام بوو بۆ كیمیاباران و وێرانكردنى هه‌زاره‌ها گوندى كوردستان ، له‌و رۆژه‌دا گیانى ته‌بایى و برایه‌تى و هاوكارى دابه‌زییه نێو هه‌موو مالێكى كوردستان ، بۆیه توانیمان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه تومار بكه‌ین ، له مێژووى خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌ماندا چه‌ندین شۆرشى گه‌وره‌و چه‌ندین سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌و قاره‌مانى لێهاتوو زۆریان سه‌ریان له‌سه‌ر دانا ، به‌لام به‌داخه‌وه له نه‌تیجه هه‌میشه شۆرشه‌كانمان تووشى نسكۆ هاتن له‌به‌ر‌ئه‌وه‌ى كه ئێمه یه‌ك رێز و یه‌ك ته‌با نه‌بووین ، به‌لام له راپه‌رین ئه‌وه ده‌رسێكى زۆر زۆر به قیمه‌ت بوو بۆ هه‌موومان ، كه پیشانیدا هه‌ركاتێ ئێمه یه‌ك رێز و یه‌ك ته‌با بین هیچ هێزێك و هیچ دیكتاتۆرێك ناتوانێ رێگه‌مان لێ بگرێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و ئازادى .
له حه‌وت رۆژێك سه‌رتانسه‌رى كوردستان رزگار كرا و دوو فه‌یله‌قى سوپاى عێراق ته‌سیلم بوون به گه‌لى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ، وه له‌و رۆژه‌دا گه‌لى كوردستان جارێكى تر ئیسپاتى كرد كه به‌لێ ئێمه به كرده‌وه باوه‌ریمان به لێبورده‌یى و پێكه‌وه ژیان هه‌یه ، وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ى به‌شدار بوون له وێران كردنى دێهاتمان و له ئه‌نفال و كیمیابارانى ئێمه ، میلله‌تى كورد میواندارى كردن و به‌و په‌رى رێزه‌وه رێگه‌یان دان هه‌موویان بگه‌رێنه‌وه نێو كه‌سوكارى خۆیان ، ئه‌مه گه‌وره‌یى و فه‌رهه‌نگى لێبورده‌یى گه‌لى كوردستان پیشان ده‌دات . ئێستاش من ئومێده‌وارم ئه‌و گیانى لێبورده‌یى و پێكه‌وه ژیان و ئه‌و لاپه‌ره تازه‌یه‌ى كه ئه‌و سه‌رده‌مه كردمانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ ناومان و به‌و گیانى ته‌بایى و برایه‌تى پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان به‌خته‌وه‌ر تر‌و سه‌رفیرازترو سه‌ركه‌توتر بێت .
من له‌و رۆژه دا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یه‌كه یه‌كه‌ى خۆشك و برایانى خۆم ده‌كه‌م له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ، وه ئومێده‌وارم هه‌نگاو به‌رده‌وام بن به‌ره‌و سه‌ركه‌تن و سه‌ركه‌وتنى زیاتر .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا لاپه‌ره‌كى تازه كرایه‌وه و زۆر كه‌س پێیان وابو كه ئه‌و بریاره‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسى به‌ره‌ى كوردستانى له جێى خۆى نه‌بێ ، به‌لام به كرده‌وه ده‌ركه‌وت كه بریارێكى حه‌كیمانه بوو ، وه ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ى كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه یه‌كێك له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌وه ، ئه‌و گیانه لێبورده‌ییه بوو كه دابه‌زیه نێو گه‌له‌كه‌مان .
خۆشك و برایانى به‌رێز دووسبه‌ى رۆژى دانگدانه بۆ په‌رله‌مانى فیدرالى عێراق ، من داواتان لێده‌كه‌م هه‌مووتان بچن ده‌نگ بده‌ن له‌و رۆژه‌دا ، چونكه پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه نوێنه‌رانمان بچن بۆ به‌غدا ، وه ئه‌و به‌شه‌ى به‌ر ئێمه كه‌وتوه‌و به‌شى خۆمان له‌و په‌رله‌مانه به ته‌واوه‌تى ئێمه بییان نێرین بۆ ئه‌وێ ، هێزى ئێمه له هاوپه‌یمانه‌تى ئێمه دایه ، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌كى به‌هێزمان هه‌بێت پێویستیمان به‌وه‌یه كه نوێنه‌رانمان تا ئه‌و حه‌ده‌ى كه به‌ر ئێمه كه‌وتووه هه‌موویان بچن له‌وێ سه‌نگى كورد پیشان بده‌ن .
من ته‌مه‌نام ده‌كرد هه‌موویان به یه‌ك لیسته‌وه بچن ، به‌لام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موویان به یه‌ك هه‌لوێسته‌وه بچن و ئه‌و په‌یمانه‌ى كه هه‌موو حیزبه‌كان به گه‌لى كوردستان دا له‌كاتى دانیشتم له‌گه‌لیان ئومێده‌وارم ئه‌وه‌یان له بیر بێت و هه‌موویان پابه‌ندى ئه‌و په‌یمانه بن ، ئه‌گه‌ر له نێو خۆماندا بۆچونى جیاوازمان هه‌بێت به‌لام له به‌غدا ده‌بێ یه‌ك هه‌لوێست بین .
ئێوه ئازادن خۆشك و برایانى خۆشه‌ویست ده‌نگ به كێ ئه‌ده‌ن ئێوه خۆتان ته‌قدیرى ئه‌وه ده‌كه‌ن ، ده‌نگ به‌و كه‌سه بده‌ن كه پێتان وایه باشتر خزمه‌تى ئێوه ده‌كات .
هێشتا زۆرمان ماوه رێگایه‌كه‌مان هێشتا كۆسپى زۆرى له‌سه‌ر رێگه‌یه هێشتا زۆر كه‌سى وا هه‌ن كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى به ده‌ستوور به ده‌ست گه‌لى كوردستان كه‌وتووه لێى وه‌ربگرنه‌وه یان كه‌مى بكه‌نه‌وه ، زۆر مادده‌ى ده‌ستوورى هه‌یه پێویستیان به‌وه‌یه كه یاساى پێ ده‌رچێ ، بۆیه كانده‌یده‌كانمان كه بوون به نوێَنه‌رو رویشتن بۆ په‌رله‌مانى به‌غدا ئه‌بێ ئه‌وه‌یان له به‌ر چاو بێت بۆ ئه‌وه چوون كه له‌و سه‌نگه‌رو به‌ره‌یه ئه‌بى شه‌ركه‌رى چاك بن ، به‌لام چه‌كیان ده‌ستوور و یاسایه .
ئێمه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ل ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه دوستى ئێمه‌ن و كه زۆر شتى هاوبه‌شمان هه‌یه پێكه‌وه ، كه هاوخه‌بات بووین پێكه‌وه ، وه له سه‌رۆى هه‌مووشیان ئیلتزامى ئه‌وانه به ده‌ستوورو به تایبه‌تى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 ، وه من به تایبه‌تى داوا له خۆشك و برایانى خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م له شارى كه‌ركوكى خۆشه‌ویست ئیمرۆ ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى ئیسپاتى بكه‌ن كه پێناسه‌و ناسنامه‌ى كه‌ركوك پێناسه‌یه‌كى كوردستانییه ، داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن خۆشك و برایانى خۆشه‌ویست ، هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو رۆله خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م له پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش كه ئه‌و په‌رى ئازادى و ئه‌من و ئاسایش فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ هه‌موو خه‌لكى كوردستان ، وه ئومێده‌وارم هه‌لبژاردنه‌كه هه‌لبژاردنێكى بێ گه‌رد و ئازادانه بێت ، وه خه‌لك ئازاد بێت و ئه‌بێ ئازادیش بێت له ده‌نگدان ، وه نابێ هیچ كۆسپێك بخرێته به‌رده‌مى هیچ لیستێك و هیچ قه‌واره‌یه‌ك و هیچ كه‌سێك ، هه‌موو كه‌سێك ئازاده چۆن بیه‌وێت ئه‌بى ئه‌وها ده‌نگى خۆى بدات . له كۆتایدا من داواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م و هه‌رشادو سه‌ركه‌وتووبن .
|
|