دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له رێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم و سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى پێشوازى لێكرا.
شایه‌نى باسه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا كه به‌داوه‌تێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بوو، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مریكاو جۆزیف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و به‌رگرى و بازرگانى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه له كۆنگرێسى ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌ك له سیناتۆر‌و گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌و.
دواتر سه‌ردانى وڵاتى نه‌مساى كرد‌و له‌گه‌ڵ هاینز فیشه‌ر سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته به‌شدارى له كۆنسێرتێكى گه‌وره‌ى هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد كه له ڤییه‌نناى پایته‌خت سازكرابوو، كرد.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى كوردستان بۆ ئه‌مریكاو ئه‌ورووپا، دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:
سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆك ئۆباما وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆبایدن جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری زیاره‌تی ئه‌مریكای كرد ، له‌وێ دانیشتنی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا ، له دوای زیاره‌تی ئه‌مریكا زیاره‌تێكی هه‌بوو بۆ نه‌مسا له‌وێش چاوپێكه‌وتنێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نه‌مسا .
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتی: له‌م رۆژانه‌ی داهاتوو جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی زیاره‌ته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌مریكا و نه‌مسا .