وته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند"
بڕیارى ده‌سته‌ى پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌رى و رێدان به هه‌موو كاندیده دوورخراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ، بڕیارێكى نا دروسته‌و له رووى ناوه‌ڕۆكه‌وه لێى نهكۆڵراوهتهوهو هۆكارى سیاسى له پشته‌وه‌یه، بۆیه ده‌بوو ده‌سته‌ى پێداچوونه‌وه له‌و تانانه‌ى كه پێشكه‌شى كرابوون بكۆڵیبایه‌وه سه‌ره‌راى لێكۆڵینه‌وه‌ى باكگراوندى ئه‌و ناوانه‌ى یاساى لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌رى ده‌یانگرێته‌وه به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى وه‌رگرتبایه و مافی به‌شداریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌وانه به‌خشیبا، چونكه ئه‌و لیسته‌ى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌رى ئاماده‌ى كردووه ناوى كه‌سانێكى تێدایه ده‌ستیان له كارى تاوانكارى دژ به رۆڵه‌كانى گه‌لى عیراق هه‌یه ، هه‌روه‌ها ناوى كه‌سانێكى تێدایه كه هه‌ڵوێستى سیاسى دیاریكراویان هه‌یه .
بۆیه ئێمه بڕوامان وایه ده‌بوو ده‌سته‌ى پێداچوونه‌وه ئه‌و ناوانه‌ى له‌و لیسته‌دا هاتبوو كه پێشكه‌شى كراوه جیا كردبایه‌وه و به‌پێى پێداچوونه‌وه‌ى تانه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنى بۆچوونى خۆى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا مافى به‌شداریكردنیان هه‌یه یان نا، نه‌ك بچێت بڕیار بدات و مافی به‌شداریان پێ بدات بێ ئه‌وه‌ى له بابه‌ته‌كه بكۆڵێته‌وه .
بۆیه ئێمه دووپاتى دهكهینهو ده‌لێین بڕیاره‌كه به‌په‌له دراوه‌و پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورو یاساى لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ریه‌و نه‌بۆته هۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه به‌ڵكو ئاڵۆزترى كردووه جگه له‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوورییه.
وته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
4/2/2010