به چاودێریى و ئاماده‌بوونى هانز فیشه‌ر سه‌رۆكى نه‌مسا و به ئاماده‌بوونى به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، ئێواره‌ى دوێنێ كۆنسێرتێك بۆ هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد شڤان په‌روه‌ر له ڤیهنناى پایته‌ختى نه‌مسا ساز كرا، له‌و كۆنسێرته‌دا شڤان په‌روه‌ر چه‌ند گۆرانى و سرودێكى نیشتمانى پێشكه‌ش كرد.
به گه‌یشتنی سه‌رۆك به ته‌لاره‌كه له‌لایه‌ن كوردانی ئاماده‌بووه‌وه پێشوازییه‌كی نموونه‌یی لێكرا، پاشانیش له‌گه‌ڵ هانز فیشه‌ر سه‌رۆكى نه‌مسا به یه‌ك گه‌یشتن و له‌لایه‌ن فیشه‌ره‌وه دیسان خۆشحاڵی بوونی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی كوردستان و ئاماده‌بوونی له ماڵی كۆنسێرت ده‌ربڕی .
له كاتی دیاری كراویشدا و به به‌شداری هه‌ردوو سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری نهمساو ده‌یان كه‌س له دۆستانی كورد و كلتوور ناسانی كورد كۆنسێرت ده‌ستی پێكردو پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك مۆسیقای كوردی به ستایلی نوێی ژه‌نین ، سه‌رۆكی نه‌مسا هانز فیشه‌ر له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان به‌خێرهێنانی سه‌رۆك بارزانی كرد‌و له ته‌مه‌نی یه‌كتر ناسینی خۆی و سه‌رۆك دوا كه وه‌ك ئه‌و گوتی: بۆ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه .
هه‌ر له‌و باسه‌شه‌وه هاته سه‌ر باسی كولتووری كورد و خۆی وه‌ك دۆستێكی كورد كه هه‌میشه خوازیاری به ئاشتی و به ئاسوده‌یی و ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ییه بووه ناساند‌و رێزی گه‌لی نه‌مسا و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كولتووری كورد و تێكڕای گه‌لان دووپات كرده‌وه .
به دوای ئه‌و وته‌یه‌یی سه‌رۆكی نه‌مساشدا هونه‌رمه‌ندی كورد شڤان په‌روه‌ر به هاوكاری تیپی ئۆكسترای نیشتمانی نهمساو هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا كاری كورد دلشاد سه‌عید دوا به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی پێشكه‌شكرد .
راپۆرت: شیروان تالب