مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی
پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی
( James Town Foundation )ی
ئه‌مریكی دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیاری هه‌رێمی كوردستان و عێراق .
ئه‌م دیمانه‌یه كه له‌لایه‌ن
رۆژنامه‌نووس ( ڤلادیمیرڤان ڤیلینبێرگ ) ئه‌نجام دراوه ، له پیشه‌كیه‌كدا باس له‌و
كراوه كه ده‌زگای پاراستن له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دروست كراوه بۆ
پاراستنی شۆرش کوردستان و له 2004 دا
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به ره‌سمی ناسێنراوه و به ناوی ( ئاژانسی
پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان )ه‌وه سه‌رپه‌رشتی كاری پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری
هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له بواره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی
كه رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه و رووبه‌روونه‌وه‌ی تیرۆر و كاری دیكه‌ی
ئاسایش .
هه‌رچه‌نده له پێشه‌کی دیمانه‌که
دا و له سه‌ره‌تای راپۆرته‌که‌دا ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ( جه‌یمس تاون فاونده‌یشن
) چه‌ند شتێکی دیکه‌یان نووسیه‌وه که په‌یوه‌ندی به چاوپێکه‌وتنه‌که‌وه نیه و
ته‌نها رای خۆیانه .
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌که‌یه :
پرسیار : بۆچی هه‌رێمی كوردستانی
عێراق سه‌قامگیره ؟ ده‌توانرێ لێره شه‌وانه خه‌ڵك بچنه ده‌ره‌وه ، به‌ڵام
له ناوچه‌كانی خوارووی سنوری هه‌رێمی كوردستان له موسڵ و سێگۆشه‌ی سوننی ، دۆخه‌كه
به‌و جۆره نییه ؟
مه‌سرور بارزانی : ئه‌مه به‌رهه‌می كارێكی
پێكه‌وه‌یی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌م هه‌رێمه‌دا ئاسایش دابین ده‌كه‌ن ،
به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و كه‌لتوره ده‌گه‌رێته‌وه كه خه‌ڵكی ئێمه هه‌یه‌تی
له هه‌رێمه‌كه‌مان ، خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتگیری توندڕه‌وی و ئه‌وپه‌رگیری
ناكه‌ن ، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كی زۆر باشیش له نێوان ئاژانسی ئێمه و هاوڵاتیان
دا هه‌یه ، ئه‌و پشتگیریه‌ی كه له هاوڵاتیانمانه‌وه پێمان ده‌گات كلیلی ئه‌و
به‌رهه‌مه‌یه .
به هه‌مان شێوه سیسته‌م و
میكانیزمێكی باشمان گرتووه‌ته به‌ر تا هه‌موو ئه‌و پێكهاته و دامه‌زراوانه‌ی له‌م
بواره‌دا كارده‌كه‌ن له نزیكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بن و ناوه‌ندی
هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ ئاڵوگۆری زانیاریه‌كان و گرتنه به‌ری رێ و شوێنی پێویست به
گوێره‌ی دۆخه جیاجیاكان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و (
تحدیاتانه‌ی ) كه له به‌رده‌ماندان .
پرسیار: هه‌رێمی كوردستان سنوری له‌گه‌ڵ
موسڵ و كه‌ركوك هه‌یه هه‌ندێك ده‌ڵێن عه‌ره‌به سونه‌كان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر
به كورده‌كان ، ئایا سیاسه‌تێكتان هه‌یه بۆ گرتنه خۆ و هێوركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان
؟
مه‌سرور بارزانی : ئه‌مه بریارێكی سیاسیه ،
سه‌ركردایه‌تی كوردستان به‌رده‌وام ماندوونه‌ناسانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه و
به‌رده‌وام له هه‌وڵ ده‌بێت تا نه‌هێڵێ ئه‌م ململانێیه هه‌رگیز ببێته كێشه‌یه‌كی
ئه‌تنیكی نێوان كورد و عه‌ره‌ب ، له دوای 1991 زیاتر له( 70000 ) هه‌زار سه‌ربازی عێراقی
هه‌بوون ، كه خۆیان دابوو به ده‌سته‌وه و لای هێزه كوردیه‌كان بوون ، به‌ڵام
كورده‌كان هیچ تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌دا سه‌ڕه‌رای ئه‌و راستیه‌ی كه
هێشتا برینی كیمیاباران و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال خوێنیان لێ ده‌چوورا و له بیره‌وه‌ری
كورددا تازه بوون .
نمونه‌ی دووه‌م ، وشكه‌ساڵیه‌كی
زۆر عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرتبووه و زۆرێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان داوای هاوكاریان
له كورده‌كان كرد ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی داوای له هه‌موو به‌رپرسان كرد كه
له‌كاتی هاتنی عه‌ره‌به‌كان ، ده‌بێ ئامێزیان بۆ بكه‌نه‌وه و زه‌ویه‌كان و ناوچه‌كانی
ئێمه له به‌رده‌میاندا كراوه بن .
نمونه‌ی سێیه‌م ، له دوای
رووخانی رژێمی سه‌دام له ( 2003 ) كه كورده‌كان تاكه هێزی رێكخراو بوون و
هێزیان له ده‌ست بوو ، ده‌یانتوانی له رووی سیاسیه‌وه زۆر شتی زیاتر ئه‌نجام
بده‌ن له‌وه‌ی كه له‌و كاته‌دا كردیان ، كورده‌كان هه‌موو مه‌سه‌له جێ ناكۆكه‌كانیان بۆ پرۆسه‌ی
سیاسی و حكومه‌تی عێراق به جێ هێشت تا چاره‌سه‌ریان بكات ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه
خۆیان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن ، كورده‌كان ئه‌وه‌یان خسته روو كه ده‌یانه‌وێت
ئاشتی و پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق دروست بكه‌ن .
ئه‌وه ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ركردایه‌تی
كوردستانه و ئاژانسی ئێمه‌ش پارێزگاری لێ ده‌كات ، ئێمه له‌وێ نین تا له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌تنی ئازار به كه‌س بگه‌یه‌نین . ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئێمه جه‌نگانه
دژی تیرۆریستان ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تیرۆریست بوو
وه‌كو تیرۆریستێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك له‌به‌ر باكگراونده
ئایینی یان ئه‌تنیه‌كه‌ی .
پرسیار: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
پارێزگاكان له 2009 لیستی حه‌دبای عه‌ره‌به سونه‌كان زۆرینه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایان
برده‌وه . ئایا ئه‌مه هه‌ره‌شه نیه بۆ سه‌ر ئاسایشی كوردی ؟
مه‌سرور بارزانی : كاتێك لیستی حه‌دبا
زۆرینه‌یان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان برده‌وه ، خۆیان بریاریاندا
هیچ نوێنه‌رێكی كورد كه له ناوچه‌كانی خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه به‌شداری پێ بكه‌ن ، ئه‌وه بریاری (حه‌دبا)
بوو كه نابێ كورده‌كان به‌شێك بن له ئیداره‌ی موسل ، ئه‌وان بریاریان دا له
حكومه‌تی (مه‌حه‌لی) موسڵ كورد بایكۆت بكه‌ن .
كاردانه‌وه‌ی كوردیش ئه‌وه بوو كه
به‌شدار نه‌بن ، ئه‌گه‌ر نه‌بنه به‌شێك له ئیداره ، ئه‌وه بریاری ئه‌وان بوو ،
كورده‌كان كه‌متر ناره‌زاییان پێشان داوه ، سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و
تۆمه‌تبار كردن و ناره‌زاییه‌ی كه به‌رامبه‌ر كورده‌كان ئه‌نجام دراوه ، كورده‌كان
به ده‌نگێگی به‌رز و كاردانه‌وه‌ی توند ناره‌زاییان له دۆخی خۆیان پێشان نه‌داوه
، راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه هێشتا كورد قوربانیده‌ری پاكتاوی نه‌ژادین له موسڵ و
زۆرێك له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه و كورده‌كان باش نه‌پارێزراون له‌و
ناوچانه‌دا ، به‌ڵام ئه‌م راستیانه به فراوانی نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی .
پرسیار:ئایا ئه‌مه یه‌ك له‌و
هۆكارانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان چالاكی ده‌نوێنن، چونكه
هێرشێكی گه‌وره له نه‌ینه‌وا ده‌كرێته سه‌ر كورده‌كان ، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق
ناخوازێ و نایه‌وێت ئێوه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان چالاكی بنوێنن ؟
مه‌سرور بارزانی: ئاماژه‌یه‌كی روونی وه‌ها
نییه كه كێ ناوچه جێ ناكۆكه‌مان به‌رێوه ببات ، چونكه تا ئێستا چاره‌نووسی
ئه‌م ناوچانه دیار نین ، بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی ( 140
) خێراتر بكرێ تا به پێی ئه‌م مادده‌یه بڕیار بدرێ كه كێ به‌رپرسه له
بواری سیاسی و ئه‌منی ئه‌م ناوچانه ، تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه به
نا رۆشنی بمێنێته‌وه گرفت و ئاسته‌نگ
دێنه پێشه‌وه كه كێ ئیداره‌یان بكات .
له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌ی
دانیشتوانه‌كانیان كوردن ، هێزه ئاسایشه‌كانی ئیداره‌ی كوردی مافی پارێزگاری
كردنیان له هاوڵاتیان هه‌یه له‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه ، له‌و
ناوچانه‌دا هه‌وڵمان داوه و ئاماده‌یی خۆمانمان راگه‌یاندووه تا له نزیكه‌وه
هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بكه‌ین له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه یاساییه‌كانی ئه‌و ناوچانه ،
له‌وانه سوپای عێراق و پۆلیس و ده‌زگایه‌کانی دیکه‌ی ئاسایش تاوه‌کو پێکه‌وه
ئاسایشی ئه‌و ناوچانه به‌رقه‌رار بكه‌ین ، بۆیه ئه‌مه كارێكی هاوبه‌شه بۆ
پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ، به‌م دواییانه‌ش چه‌ند هه‌وڵێك له
ئارادابوون بۆ دامه‌زراندنی لیژنه‌ی هاوبه‌ش .
پرسیار : له سه‌روتارێكی رۆژنامه‌ی
نیۆیورك تایمزدا باس له‌وه كراوه كه هێزه كوردیه‌كان تێكه‌ڵ به سوپای عێراق
بكرێن ، بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای دامه‌زراندنی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی
كوردی كردووه ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هێزه
كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی عێراق یه‌ك بخات ، چۆن سه‌یری ئه‌مه
ده‌كرێت ؟
مه‌سرور بارزانی : زۆربه‌ی ئه‌مانه له
تێنه‌گه‌یشتن و به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستوی عێراقیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه،
جه‌نابی سه‌رۆك هه‌رگیز نه‌یگوتووه
كه ئه‌و سوپایه‌ك داده‌مه‌زرێنێ ، جه‌نابیان فه‌رموویه‌تی كه ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م
هێزه سه‌ربازیه‌کانی ناو هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بخات ، نه‌ك هه‌ر لایه‌نه و هێزی
خۆی هه‌بێت ، ئه‌وه بیرۆکه‌ی جه‌نابیانه بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی
هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه ده‌بێته سوپا ، عێراق یه‌ك
سوپای هه‌یه ، كورده‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون له پێكهێنانی سوپای عێراق له‌و كاته‌دا
كه هیچ كه‌سێك نه‌یده‌ویست ببێته سه‌ربازی عێراقی ، به‌شێك له پێشمه‌رگه ئێستا
له ناو سوپای عێراقدان و ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه هه‌بوو ژماره‌یه‌كی زیاتری هێز
بخرێته ناو سوپاوه ئه‌و كاته ئه‌م بابه‌ته جێ به جێ ده‌كرێت ، ئێستا
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاسایشی کوردستان بکه‌یت ، به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق ، کوردستان
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌رپرس بێت له ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌وه
ئه‌رکی هه‌رێمی کوردستان خۆیه‌تی که ئاسایشی خۆی دابین بکات ، کوردستان به‌شێکه
له عێراق و بۆیه ئه‌گه‌ر هێزی ئاسایشی ئێمه له هه‌رێمی کوردستان یان به‌شه‌کانی
دیکه‌ی عێراق چالاکی بکه‌ن ، ئه‌مه چالاکیه‌کی ئه‌منیه بۆ عێراق به گشتی .
کاتێک
کوردستان ئارامه و هێزه‌کانی ئاسایش له کوردستان چالاکی ده‌نوێنن ، ده‌بێ ئه‌م
هێزانه وه‌ک به‌شێک له سیاسه‌تی دیفاعی گشتی له عێراق دابنر‌ێن ، چونکه
ناتوانرێ کوردستان وه‌ک یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ته‌ماشا بکرێت ، به‌لکو به‌شێکه له
عێراق له ئه‌رک و ماف‌دا .
پاراستنی
کوردستان له‌م هه‌رێمه ، پاراستنی به‌شیکی عێراقه ، تا ئه‌وکاته‌ی که عێراق وڵاتێکی
یه‌کگرتووه ، به روونی ئه‌مه ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمانه بۆ پاراستنی وڵات به
باشترین شێوه که بتوانین .
کاتێک سه‌یری
سیاسه‌تی دیفاعی عێراق ده‌که‌یت ، بو‌دجه‌یه‌ک هه‌یه که بڕیاره بۆ ( به‌رگری )
خه‌رج بکرێت و له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان ده‌کرێت و دیاری ده‌کرێت ، بۆیه پێویسته
ئه‌م بودجه‌یه هه‌رێمی کوردستانیش له خۆبگرێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌رێمی
کوردستان له‌و بودجه‌یه بێ به‌ش کراوه .
پرسیار : کۆشکی
سپی رایگه‌یاند که پشتگیری له مادده‌ی (140) و مادده‌ی (142) ( له هه‌موار
کردنی ده‌ستور ) ده‌کات ، هه‌ندێک ده‌ڵێن که ئه‌مه ئاماژه‌یه‌کی روونی پشتگیری
ئه‌مریکایه بۆ هه‌ڵوێستی کورده‌کان له‌سه‌ر که‌رکوک ، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه که‌سانێک هه‌ن ده‌ڵێن که سه‌رۆک ئۆباما ده‌خوازێت
حاڵه‌تێکی تایبه‌ت به که‌رکوک بدرێت؟
مه‌سرور
بارزانی : من ناتوانم له جیاتی ئه‌مریکیه‌کان قسه بکه‌م ، عێراق
ده‌ستورێکی هه‌یه ، ئه‌م ده‌ستوره بڕیار ده‌دات که چ ئاراسته‌یه‌ک بگیرێته به‌ر
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه دیاره‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ‌دا ، باشترین چاره‌سه‌ر
بۆ ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که له ده‌ستوری عێراقیدا خراوه‌ته روو
له مادده‌ی (140) دا و زۆر روون و ئاشکرایه ، ده‌بێ ته‌نها ده‌ستور وه‌ک رێگای
به‌ره‌وپێش بردنی چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌کار بهینرێ . هه‌رکام له مادده‌کانی
دیکه‌ش به مادده‌ی (142)ه‌وه ، هه‌رچیه‌ک له ده‌ستور هه‌بێت ئێمه به‌و ده‌ستوره
رازی بووین . زۆربه‌ی عێراقیه‌کان ، (80%)ی عێراقیه‌کان ده‌نگیان به ده‌ستور داوه
، بۆیه ناکرێ گولبژێری بکه‌ین و مادده‌یه‌ک هه‌لبژێرین و ئه‌وانه‌ی دیکه په‌راوێز
بخه‌ین ، له ناو ده‌ستوری عێراقی دا میکانزمێک هه‌یه که چۆن هه‌موارکردنه‌کان
ئه‌نجامبدرێت ، تا ئه‌وکاته‌ی که پابه‌ند بوون به پاراستنی جێ به جێ کردنی ده‌ستور
هه‌یه ، ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان نیه ، کێشه‌کان له‌وه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن که
ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ چاره‌سه‌ره ده‌ستوریه‌کان ناو به ناو ده‌هێنرێته پێشێ ، ئه‌م
جۆره هه‌وڵانه بابه‌ته‌کان زیاتر ئاڵۆزده‌کات و هه‌رجۆره هه‌وڵێکی له‌و جۆره
دژی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسیه ، ئه‌م جۆره هه‌وڵانه راکردنه له پره‌نسیپه‌کانی
ده‌ستور ، تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ستور میانگیر بێت
باوه‌ر ناکه‌م هیچ که‌س کێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بێت .
پرسیار : كه‌واته به گشتی جه‌نابت ده‌ڵێت كه ده‌بێ هه‌موو
لایه‌ك پشتگیری له ده‌ستوری عێراقی بكات ، به‌ڵام نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت كه ده‌بێ
ئه‌مریكا پشتگیری مادده‌ی ( 140 ) نه‌كات ، چونكه كورده‌كان كه‌ركوك وه‌ك ( به‌رده‌پاز
) به‌كار ده‌هێنن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ؟
مه‌سرور
بارزانی : پرسیاری من بۆ ئه‌وان ئه‌مه‌یه ، ئایا دیموكراسیتان ده‌یه‌وێت
یان ته‌نها پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه نابێ كورد هه‌رگیز كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه
؟ پرسیاری من بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه كه ئه‌و سه‌روتاره‌یان نووسیوه ئه‌وه‌یه ،
ئایا دژی كوردن له كه‌ركوك؟ ئه‌وه‌ی ده‌ینوسن ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پرۆسیسێكی
دیموكراسی هه‌یه و ره‌نگه كورده‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن ، نابێ رێگایان
پێ بدرێ سه‌رکه‌ون ، ئه‌مه دژی دیموكراسیه‌ته ، ئه‌مه نیفاقه ، ده‌بێ خۆیان
بریاری خۆیان بده‌ن ، ئایا باوه‌ریان به دیموكراسیه‌ت هه‌یه یا نه ؟
بۆ وه‌ها له
مادده‌ی ( 140 ) ده‌ڕوانرێ كه به لای كورددا ده‌شكێته‌وه ؟ كێ ده‌ڵێ ئه‌م
مادده‌یه وه‌ها ده‌بێ ؟ ئایا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌ناو مادده‌ی ( 140 ) هه‌یه كه
لایه‌نگیری كوردی تێدا بێت ؟ نه‌خێر مادده‌ی ( 140 ) داوای ئاسایكردنه‌وه‌ی
بارودۆخ ده‌کات ، واته نه‌هێشتنی ئه‌و زوڵم و ناعه‌داله‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی
كه‌ركوك كراوه ، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم واته رێگه‌دان به خه‌ڵكی كه‌ركوك تا
بریاری خۆیان بده‌ن به‌وه‌ی كه ئایا له‌كۆتاییدا ده‌یانه‌وێت به‌شێك بن له هه‌رێمی
كوردستان یا نا ؟ به هه‌ر ئاقارێك بێت
هێشتا هه‌ر به‌شێكه له عێراق،
بۆ هێنده
هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر كه‌ركوك هه‌یه به‌وه‌ی كه به‌شێك نه‌بێت له هه‌رێمی
كوردستان ؟ ئایا كوردستان و‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه ؟ ئایا جیاوازن ؟ نه‌خێر ، ده‌بێ
تێبگه‌ن كه عێراق به كوردستانیشه‌وه یه‌ك
وڵاته ، كه‌ركوك به‌شێك بێت له هه‌رێمی كوردستان یا نا هیچ جیاوازیه‌كی نابێ ، چونكه كه‌ركوك هه‌ر
به‌شێك ده‌بێت له عێراق ، داوا له ویژدانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م
حوكم بده‌ن ،
باشه ئێمه
پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیمان هه‌یه و ئێستا ده‌ڵێن ناتوانن پرۆسه‌ی دیموكراسی بۆ ئه‌م
كێشه‌یه به‌كار بێنن ، چونكه حه‌ز به ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ناكه‌ن.
پرسیار :ئه‌و
به‌ر ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ندێ شیكه‌ره‌وه‌ی بیانی پێی گه‌یشتوون ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر
كه‌ركوك ببێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان
عێراق له به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت ؟
مه‌سرور
بارزانی : باشه ، ئایا ده‌كرێ بڕیاره گرنگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
( ئه‌گه‌ره‌كان ) بدرێن ؟ دواتر چۆن ئه‌وان رێگه و ماف به خۆیان ده‌ده‌ن بڕیاری
وه‌های گرنگ له‌سه‌ر (ئه‌گه‌ر) بده‌ن و كورد بێ به‌ش بكه‌ن یان رێی لێ‌بگرن له‌وه‌ی
كه بڕیاری گرنگ له‌سه‌ر (ئه‌گه‌ره‌كان ) نه‌دات ؟ كوردیش وا داده‌نێت ، كه لایه‌نه‌كانی
دیكه چاره‌سه‌ریان ناوێت چونكه هێشتا دیاره له مێشكیاندا ماوه كه كورد ژێر
ده‌سته بكه‌نه‌وه و شاڵاوی ئه‌نفال دووباره بكه‌نه‌وه و بۆمبارانی كیمیاوی
دووباره بكه‌نه‌وه .
پرسیار : رێكخراوی
چاودێری مافی مرۆڤ پێی وایه كه دامه‌زراوه ئه‌منیه كوردیه‌كان به خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان و مه‌سیحیه‌كانی
موسڵ ده‌كه‌ن ، له كاتێكدا مه‌سیحیه‌كان به گشتی پشتیوانی له كورد ده‌كه‌ن ،
وه‌ڵامت بۆ ئه‌مه چیه ؟
مه‌سرور
بارزانی : ئێمه ده‌ڵێن
با راستیه‌كان قسه بكه‌ن، دژه ئه‌رگیومێنتی ئێمه ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی ئێزیدی
و شه‌به‌ك و توركمان و كریستانه‌كان ده‌نگیان به لیستی كوردستانی داوه له هه‌رێمی
كوردستان و موسڵ و كه‌ركوك ، بۆیه ئه‌م جۆره ره‌خنانه لای من هیچ كرێدیتیان
نیه كه تۆمه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن .
لێره‌شدا
پرسیارێك هه‌یه بۆیان ، ئه‌گه‌ر كوردستان هێنده خراپه ، بۆچی هێنده عه‌ره‌ب
و مه‌سیحی و توركمان و شه‌به‌ك و ئێزیدی له‌و ناوچانه‌ی كه نا ئه‌منی و
توندوتێژی تێدایه راده‌كه‌ن و دێنه كوردستان تا خۆیان بپارێزن و له ئارامی و سه‌قامگیریدا
بژین ؟ ئێمه راستیمان هه‌یه كه دێنه‌گۆ ، هه‌موو كه‌س ده‌توانرێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت
بیڵێت ، به‌ڵام زۆر كه‌م ده‌توانن سه‌لماندن بكه‌ن ، ئێمه به‌ڵگه‌ی
زیاترمان له‌به‌رده‌سته تا مه‌سه‌له‌كانی
خۆمان به فاكته‌وه بخه‌ینه روو ئێمه
پێویستیمان به زۆر قسه كردن نیه.