كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî   
Skip Navigation Links
Click on the slide!

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد

KTV ... به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌رێز جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتایى هاتنى ئه‌ركه‌كانى وه‌كو هێزێكى شه‌ڕكه‌ر سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی كر

KTV ... رێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌تنا سالڤه‌گه‌را شۆره‌شا مه‌زنا فاتح مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌رێ شۆره‌شا مه‌زنا فاتح كر و هێڤیا ته‌ندروستیێ ژبۆ جه‌نابی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

باراك ئۆباما كۆتاییهاتنى ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عیراق راگه‌یاند

KTV ... باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌ جه‌نگاوه‌رییه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێشكه‌شى كرد، رایگه‌یاند: ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ ته‌واوى كۆتایى پێهات و ئێستا گه‌لى عێراق به‌رپرسیارى سه‌قامگیرى و ئاسایشى وڵاته‌كه‌یه‌تى.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن دەكات

KTV ... ئەمرۆ سێشەممە 2010/8/31 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای شانشینی ئەردەن بە سەرۆكایەتی بەرێز عامر ئەلحەدیدی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن. لە دیدارێكدا كە بەرێزان سینان چەلەبی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد

KTV ... ئه‌مرۆ به‌رێز جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد.

درێژه‌ ...


Links لينك
ڕاپرسى
  
ووتار
نێچیرڤان بارزانى له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا: پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتوودا بگونجێنێت

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ى خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی ده‌موكراتی كوردستان

نه‌دیم زه‌هاوى: كار بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م

نه‌دیم زهاوه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه‌و، له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل سدقی زه‌هاوییه‌، له‌ سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند تێدا چه‌ندین

ده‌قی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی

نوری مالیكی سه‌رۆك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن سنێد و تاریق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی هه‌مه‌ڕه‌نگدا هه‌بێ

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین ، په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى روون و دادپه‌روه‌رانه‌ و شێوازێكن له‌ وتاربێژیی كه‌ باڵابوون به‌ رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربڕین له‌ سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كات،

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وروه‌ ومیهره‌بان خوشك وبرایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانانی به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌به‌شداریتان ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و داخوازیی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م و زۆر زۆر سوپاس

دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان

گۆڤاری گوڵان لە ژمارە (789)دا دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و

ده‌قی وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێوره‌سمی یادی 27 ساڵه‌ى جینوسایدى بارزانیه‌كان

ئه‌مڕۆ لێره‌ له‌ (بارزان) كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ یاده‌وه‌ریه‌كى تال و ئازار به‌خش، له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌ویش رۆژى شومى بێسه‌روشوێنكردنى 8 هه‌زار بارزانیه‌.
  

 
سەرۆكی‮ ‬كوردستان: چاكسازییەكی‮ ‬تەواو لەسەر هەموو بوارەكاندا دەكەین



 
kurdistantv@kurdistantv.net

02 كانون الأول, 2009

Print this page
KTV ...

ده‌قی وتاری به‌رێز مسعود بارزانی لەگەڵ دانیشتووانی‮ ‬ڕەواندوز و باڵەكایەتی‮ ‬و خەلیفان

بەرێزان،‮ ‬برایان

زۆر سوپاستان دەكەم،‮ ‬كە تەشریفتان هێناوە،‮ ‬هەرچەندە جەژنیش تەواوبووە،‮ ‬بەڵام دیسان هەر جەژنە پیرۆزەتان لێدەكەم،‮ ‬ئینشائەڵڵا هەموو ساڵێك بەخێرو خۆشی‮ ‬و بەسەربەرزی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬جەژن دەكەنەوەو كوردستان لەوپەڕی‮ ‬خۆشی‮ ‬و نیعمەتدا دەبێ‮.‬

سەردانم بۆ ئەم دەڤەرە لەچوارچێوەی‮ ‬بەرنامەیەكی‮ ‬فراواندایە،‮ ‬ئینشائەڵڵا ئەگەر خوا فرسەتم بدات سەردانی‮ ‬هەموو ناوچەكانی‮ ‬كوردستان دەكەم،‮ ‬لە زاخۆ تا خانەقین،‮ ‬ئەمە‮ ‬یەكەم هەڵقەیە،‮ ‬یەكەم دەڤەرە كە من سەردانی‮ ‬دەكەم،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سوپاستان بكەم بۆ هەڵوێستان،‮ ‬هی‮ ‬كۆن و هی‮ ‬ئێستاو هەروەها بۆ ئەحواڵپرسین و گوێگرتن لە پێشنیارەكان،‮ ‬من ئەم بەیانییە لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەكان دانیشتم بە ئامادەبوونی‮ ‬جەنابی‮ ‬پارێزگاریش،‮ ‬گوێمان گرت لە بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە لەرووی‮ ‬خزمەتگوزاریەوە،‮ ‬جێگای‮ ‬شانازییە كە دەتوانم بڵێم خزمەتگوزاریەكی‮ ‬یەكجار زۆر باش پێشكەشكراوە،‮ ‬بەڵام زۆریشی‮ ‬ماوە كە دەبێ پێشكەش بكرێت‮.‬


وڵاتی‮ ‬ئێمە چەندەها ساڵ بوو هەر وێران دەكران،‮ ‬لەبەر ئەوە هەرچییەكی‮ ‬دەكرێ دیسان بەشێكی‮ ‬زۆر دەمێنێتەوە لەوێرانكاری،‮ ‬هەرچەند گوند ئاوەدان بكرێتەوە،‮ ‬چەند قوتابخانە دروست بكرێت،‮ ‬چەند نەخۆشخانە دروست بكرێت،‮ ‬هەم دیسان زۆری‮ ‬دەمێنێ،‮ ‬چەند شەقام دروست بكرێ،‮ ‬هەم دیسان زۆری‮ ‬دەمێنێ،‮ ‬بەڵام جارێكی‮ ‬تریش من دەڵێم ئەوەی‮ ‬كە لەم چەند ساڵانەدا بووە جێگەی‮ ‬شانازییە،‮ ‬و جێی‮ ‬خۆشحاڵیمانە‮.‬


ئەو پێشنیارانەی‮ ‬كە ئەمڕۆ گوێم لێبووە،‮ ‬ئێمە زۆر بە ئەهمیەت و جدیەتەوە وەرمانگرتووەو دیراسەتیان دەكەین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە پەیوەندی‮ ‬بە خزمەتگوزاریەوە هەیە دڵنیابن بەڵێنی‮ ‬ئەوەتان دەدەمێ هەرچی‮ ‬لەتوانای‮ ‬ئێمەدا بێ بیكەین بۆ خۆشگوزەرانی‮ ‬ئێوە،‮ ‬بۆ بەختەوەری‮ ‬ئێوە،‮ ‬من ناتوانم بەڵێنی‮ ‬ئەوە بدەم هەرچی‮ ‬پێشنیاری‮ ‬ئەمرۆ گوێمان لێبووە هەمووی‮ ‬جێبەجێ دەكەین،‮ ‬بەڵام ئەگەر پێمان بكرێ هەر هەمووی‮ ‬جێبەجێ دەكەین،‮ ‬بەڵام بەڵێنی‮ ‬ئەوەتان دەدەمێ كە درێغی‮ ‬ناكەین لەوەی‮ ‬كە لەتواناماندا بێ بیكەین بۆ خزمەتی‮ ‬ئێوە بۆ دابینكردنی‮ ‬پێویستیەكانتان‮.‬


ئێمە زۆر چاك لەبیرمانە بەتایبەتی‮ ‬ناوچەی‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬و هەموو ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام لەكاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول ناوچەی‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬مۆڵگەی‮ ‬شۆڕش بوو،‮ ‬بنكەی‮ ‬شۆڕش بوو،‮ ‬ئێمە هەمیشە نان و نمەكی‮ ‬ئێوەمان لەبیرە،‮ ‬بڕواناكەم گوندێك مابێ لەناوچەی‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬نانی‮ ‬ئێوەمان نەخواردبێ،‮ ‬لەبەر ئەوە ئێمە خۆمان بەقەرزاری‮ ‬ئەو میللەتە دەزانین،‮ ‬ئەمە بەنیسبەت هەموو میللەتی‮ ‬كوردیشەوەیە،‮ ‬چەند خزمەتی‮ ‬ئێوە بكرێ،‮ ‬ئێمە خۆشحاڵ دەبین،‮ ‬چەند ئێوە بەختەوەر بن،‮ ‬ئێمە بەختەوەر دەبین،‮ ‬حەزیش دەكەم ئاگادارتان بكەم كە ئێمە بەرنامەیەكی‮ ‬فراوانمان بەدەستەوەیە بۆ چاكسازی‮ ‬رەوشەكە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دامودەزگای‮ ‬دەستووری‮ ‬و موئەسەساتی‮ ‬دەستووری‮ ‬دابمەزرێنین،‮ ‬حكوومەت،‮ ‬یەك حكوومەت دەبێت،‮ ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەمووی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬وەزیر،‮ ‬وەزیری‮ ‬هەموو كوردستانە،‮ ‬حزبەكان پاڵپشتی‮ ‬حكوومەت دەبن،‮ ‬بەڵام حكوومەت حوكمڕانی‮ ‬دەكات،‮ ‬حكوومەتیش هی‮ ‬هەموو میللەتی‮ ‬كوردە‮.‬


ئێمە دەمانەوێت پەرلەمانی‮ ‬ئێمە زۆر كاراتربێت و چاودێری‮ ‬حكوومەت بكات،‮ ‬بەرنامەی‮ ‬لیستی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و بەرنامەی‮ ‬لیستەكانی‮ ‬تریش ئێمە بەگرنگی‮ ‬وەری‮ ‬دەگرین و ئەمە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬ئێمە دەبێ لە ئایندە،‮ ‬بەنیسبەتی‮ ‬ئێمە زۆر ئەولەویاتمان هەیە،‮ ‬بەڵام لەهەموو ئەولەویاتێك سەرووتر پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە،‮ ‬كە دەڵێم پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كورد،‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬خۆشبەختانە دەتوانم بڵێم لەم چەند رۆژەی‮ ‬رابردوو دەركەوت كە سوپاس بەخوا میللەتی‮ ‬كورد لەئاستێكی‮ ‬بەرزە لە تێگەیشتن و لە هەستكردن بە مەسئولیەت،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئێراق كە هاتەپێشەوە.‮

‬ئێوەش بەتەئكید ئاگادارن كە بەتەمابوون چەند گرفتێك بۆ كورد دروست بكەن و‮ ‬غەدرێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێبكەن،‮ ‬هەموو حزبەكان،‮ ‬هەموو میللەتی‮ ‬كورد‮ ‬یەكهەڵوێست وەستاوە،‮ ‬بەراستی‮ ‬ئەمە داواكارییە،‮ ‬دەتوانن لەناو پەرلەمانی‮ ‬خۆمان گلەیی‮ ‬لەیەكتری‮ ‬بكەن و رەخنە بگرن و هەرچی‮ ‬حەزبكەن بیڵێن و بیكەن،‮ ‬بەڵام كە گەیشتە پرسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬میللەتەكەمان،‮ ‬دەبێ‮ ‬یەكهەڵوێست بین،‮ ‬سوپاس بۆ خوا ئیسپاتیش بوو كە‮ ‬یەكهەڵوێست بووین،‮ ‬ئەمە مەرجی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬مەرجی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەم دەسكەوتانەیەو مەرجی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬تریشە،‮ ‬بۆیە كاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬من ئەوە دەبێ كە من ئەم‮ ‬یەكێتییە بپارێزم،‮ ‬هەروەكو عەرزم كردن ئێمە هەموو ئەو پێشنیارانەمان وەرگرتووە كە چۆن و چی‮ ‬پێویستە بكرێ و گوێشمان گرت لەوەی‮ ‬كە كراوە،‮ ‬ئینشائەڵڵا ئەوەی‮ ‬مومكین بێت درێغی‮ ‬ناكەین و بەردەوام دەبین لەسەر پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬بۆ ئێوە،‮ ‬دەمەوێ لەم فرسەتەش سوود وەرگرم بۆ ئەوەی‮ ‬هەندێك بابەتی‮ ‬گرنگی‮ ‬رۆژتان بۆ روون بكەینەوە،‮ ‬كە‮ ‬یەكەمیان مەسەلەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬ئێراق و پەیوەندی‮ ‬ئێمەو بەغدا،‮ ‬ئەو گرفتانەی‮ ‬كە هەبوون باوەڕناكەم تا هەڵبژاردن هیچكامیان چارەسەربكرێن،‮ ‬یا حەسم بكرێن،‮ ‬چونكە هەموولا سەرقاڵی‮ ‬هەڵبژاردنن،‮ ‬هەڵبژاردنیش هەروەكو بەڕێزتان ئاگادارن،‮ ‬كە‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردن لەپەرلەمان باسكرا،‮ ‬دیسان مەسەلەی‮ ‬كەركووكیان لەگەڵ‮ ‬یاسا بەستەوە،‮ ‬كە ئەمە بەڕاستی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬راست نەبوو،‮ ‬هیچ پێویست نەبوو تەنها بۆ ئەوە نەبێ كە كێشە دروست بكەن،‮ ‬خەڵكانێك رەنگە نەیانویستبێ ئەسڵەن هەڵبژاردن ببێ،‮ ‬بۆیە چوون تێكەڵیان كرد،‮ ‬ئینجا بەشێوەیەكیش كە‮ ‬غەدرێكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬تێدابوو بەنیسبەتی‮ ‬كورد،‮ ‬ژمارەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬كەركووك‮ ‬9‮ ‬كورسییە،‮ ‬ئەگەر لەمەودوا پاش ئەو تەعدیلاتەی‮ ‬كە دەكرێ چەندیتر زیاد دەكرێ،‮ ‬نازانم،‮ ‬بەڵام لەو‮ ‬9‮ ‬كورسییە داوادەكرا‮ ‬2‮ ‬بدرێ بە عەرەب و توركمان لەكەركووك،‮ ‬یەعنی‮ ‬دەمێنێتەوە‮ ‬7،‮ ‬هەڵبژاردن لەسەر ئەو‮ ‬7‮ ‬كورسییە دەكرێت،‮ ‬ئەگەر كورد‮ ‬4‮ ‬كورسی‮ ‬ببات،‮ ‬ئەوان‮ ‬3‮ ‬ببەن،‮ ‬3ی‮ ‬هەڵبژاردن و لەگەڵ ئەو‮ ‬2‮ ‬ی‮ ‬كە پێیان بەخشراوە،‮ ‬یەعنی‮ ‬ئەوان دەبنە‮ ‬5‮ ‬و كورد دەبێتە‮ ‬4‮. ‬غەدر لەمە گەورەتر چی‮ ‬دەبێت،‮ ‬خۆشتان دەزانن كە ساڵی‮ ‬74‮ ‬شەڕ‮ ‬لەسەر كەركووك دەستی‮ ‬پێكردەوە،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەسەر كەركووك تێكچوو،‮ ‬چۆن دەكرێ ئێستا بەو ئاسانییە ئێمە دەست لەكەركووك هەڵبگرین،‮ ‬خۆ ئێمە ناڵێین ئێمە كەركووك لەئێراق جیادەكەینەوە،‮ ‬كەركووك وەكو هەولێر وەكو سلێمانی‮ ‬وەكو دهۆك بەشێكە لەئێراق،‮ ‬بەڵام با ناسنامەی‮ ‬دیاری‮ ‬بكرێت،‮ ‬ناسنامەكەی‮ ‬ئێمە ناڵێین.


‮‬بەڵام ئێمە شكمان نییە لەوەی‮ ‬كە كەركووك كوردستانییەو بەشێكە لەكوردستان و خەڵكی‮ ‬كەركووك دڵی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەڵام دیسان گوتومانە بەپێی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬با ئاسایی‮ ‬بكرێتەوە ببێ،‮ ‬با سەرژمێری‮ ‬ببێ،‮ ‬ئینجا رەئی‮ ‬خەڵكەكە وەربگیرێ،‮ ‬خەڵك خۆی‮ ‬چ بڕیاری‮ ‬دا ئێمە ئیحتیرامی‮ ‬رەئی‮ ‬ئەو خەڵكە وەردەگرین،‮ ‬خەڵكەكە بڕیاریدا وتیان ئێمە نامانەوێ بێینە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خۆ ئێمە ناتوانین بەزۆر بڵێین ئیللا بیبەینەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام كە بڕیاریشیان دا بێنەوە،‮ ‬با رێگەیان لێنەگیرێ و ئیحتیرامی‮ ‬رەئی‮ ‬ئەو خەڵكە بگیرێ،‮ ‬ئینجاش خۆ وەكو هەولێرو سلێمانی‮ ‬و دهۆك بەشێك دەبێ لەئێراق،‮ ‬خۆ ئێمە جیای‮ ‬ناكەینەوە لە ئێراق،‮ ‬تا زووتر ئەو مەسەلەیە چارەسەربكرێ،‮ ‬باوەڕبكەن لەبەرژەوەندی‮ ‬ئێراقیشدایە،‮ ‬نەوەكو بڵێی‮ ‬لەبەرژەوەندی‮ ‬كوردستاندایە بەتەنیا،‮ ‬چونكە كات و زەمەن ئەم مەسەلەیە چارەسەر ناكەن،‮ ‬ئیللا چارەسەرێكی‮ ‬عاقڵانە،‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬حەكیمانە،‮ ‬پێشمانوایە ئەو چارەسەرە حەكیمانە ئەوەیە كە لەماددەی‮ ‬140دا هاتووە،‮ ‬وەختێك كە بینیمان بەم شێوەیە،‮ ‬بەتوندی‮ ‬ئێمە وەستاین،‮ ‬هەموو حزب و لایەنەكانیش هەموو‮ ‬یەكهەڵوێست بوون،‮ ‬كە ئەمە زۆر جێی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەو پلانە سەری‮ ‬نەگرت،‮ ‬ئینجا هاتنەسەر ئەوەی‮ ‬كە تەعدیلاتی‮ ‬تێدابكرێ و خرایە دەنگدان،‮ ‬لەدەنگدانیش كورد هەموو‮ ‬یەكدەنگ و‮ ‬یەكهەڵوێست بوون،‮ ‬زۆر لەبرا عەرەبەكانیش لەگەڵ ئێمە هاوهەڵوێست بوون،‮ ‬ئەوەبوو بەزۆرینە دەنگیدا لەبەرژەوەندی‮ ‬ئێراق و لەبەژەوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەموو خەڵكی‮ ‬ئێراق،‮ ‬ئەو شۆڤینیانەش شكستیان هێنا،‮ ‬كە ئەمەش سەركەوتنێكی‮ ‬دیكە بوو،‮ ‬بەڵام جارێكی‮ ‬دیكە لەدابەشكردنی‮ ‬كورسییەكان پشت دەبەسترێ بەحیسباب ئەو فۆرمەی‮ ‬خۆراك كە وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئێراق كە دەستكارییەك و تەزویرێكی‮ ‬وای‮ ‬تێداكراوە،‮ ‬كە بەهیچ شێوەیەك پینە ناكرێ،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬شاری‮ ‬مووسڵ بەتەنها‮ ‬12‮ ‬كورسی‮ ‬بۆ دانراوە،‮ ‬هەر سێ پارێزگای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێستا‮ (‬سلێمانی‮ ‬و هەولێرو دهۆك‮) ‬3‮ ‬كورسییان بۆ داناوە،‮ ‬ئەویش سلێمانی‮ (‬سفر‮)‬،‮ ‬یەك كورسییان بۆ دانەناوە،‮ ‬هەولێر‮ (‬1‮)‬،‮ ‬دهۆك‮ (‬2‮)‬،‮ ‬باشە هەر كەسێك ئەم حیساباتانە تەماشابكات و لێكی‮ ‬بداتەوە،‮ ‬نابینێ كە ئەمە‮ ‬غەدرێكی‮ ‬گەورەیەو تەزویرێكی‮ ‬یەجگار زۆر گەورەیە كراوە،‮ ‬تەبعەن ئەمە ناعەدالەتی‮ ‬تێدایە،‮ ‬ئینجا ئێستا گفتوگۆ هەیە لەسەر ئەوەی‮ ‬كە دەبێ چۆن ئەم دابەشكردنە،‮ ‬دابەشكردنێكی‮ ‬عادیلانەبێ،‮ ‬لیژنەیەكمان بۆی‮ ‬داناوە،‮ ‬خەریكن دیراسەتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەگەر دابەشكردنی‮ ‬كورسییەكان بەشێوەیەكی‮ ‬عادیلانە بێ،‮ ‬هیچ كێشەیەكمان نییە،‮ ‬ئەگەر‮ ‬غەدریشی‮ ‬تێدابێ،‮ ‬بەخوا نەك كورد،‮ ‬غەدریش لەعەرەبیش بكرێ،‮ ‬ئەگەر پێمان بكرێ ئێمە نایەڵین،‮ ‬بەڵام بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێ‮ ‬غەدر لەكورد بكرێ،‮ ‬ئەگەر بزانین جا ئەو لیژنەیە لەگەڵ پەرلەمان لەگەڵ هاوپەیمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬عەرەبی،‮ ‬خەریكی‮ ‬گفتوگۆن،‮ ‬ئەگەر گەیشتنە ئەنجامێكی‮ ‬باش و مەعقوڵ و عەدالەتی‮ ‬تێدابێ باشە،‮ ‬ئەگەرنا،‮ ‬ناكرێ كە‮ ‬غەدری‮ ‬تێدابێ،‮ ‬چونكە دەكرێ لەدابەشكردنی‮ ‬پۆستی‮ ‬ئیداری‮ ‬كورد زۆر سەغی‮ ‬بێ زۆر لە بەشی‮ ‬خۆشی‮ ‬بدات بە عەرەب بە توركمان بەخەڵكی‮ ‬دیكە،‮ ‬بەڵام لە مەسائیلی‮ ‬تەشریعی‮ ‬و لە دیاریكردنی‮ ‬رێژەو نفوزو قەوارەی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەمە بەهیچ شێوەیەك مومكین نییە موساوەمەو دەستكاری‮ ‬ئەوە بكرێت،‮ ‬ئینجا بابزانین ئەوە ئێستا خەریكین،‮ ‬كاتی‮ ‬خۆشی‮ ‬كە ئیسرار دەكرا،‮ ‬بەشی‮ ‬كورد‮ ‬یەعنی‮ ‬ئێمە دەبینە‮ ‬%12‮ ‬لە ئێراق،‮ ‬كە كورد بە تەئكید ئەگەر سەرژمێرییەكی‮ ‬ورد بكرێ،‮ ‬كە هەمیشە گوتومانە وەرن سەرژمێرییەكی‮ ‬ورد بكەن كورد لە‮ ‬%25‮ ‬كەمتر نییە،‮ ‬ئینجا چەند زیاترە من نازانم،‮ ‬بەڵام بەتەئكید لە‮ ‬%25‮ ‬كەمتر نییە،‮ ‬لە‮ ‬%25‮ ‬ئێمە دەبینە‮ ‬%12،‮ ‬بەو شێوەی‮ ‬كە ئەوان گوتیان،‮ ‬لەبەر ئەوەبوو كە من داوام كرد ئەگەر وابڕوات من داوا لەمیللەتی‮ ‬كورد دەكەم كە ئەسڵەن بایكۆتی‮ ‬هەڵبژاردن بكەین،‮ ‬ئێستاش من تەئكید لەوە دەكەمەوە ئێمە دەمانەوێت دابەشكردنی‮ ‬كورسییەكان بەشێوەیەكی‮ ‬عادیلانەبێ،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬غەدر لەهیچ كەس نەكرێ،‮ ‬غەدری‮ ‬تێدابێ قبووڵ ناكرێت‮. ‬خاڵی‮ ‬دیكە پەیوەندی‮ ‬ئێمەو دەرو جیرانەكانمانە،‮ ‬ئەویش سوپاس بۆ خوا زۆر بەرەوپێش رۆیشتووە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬ئێمە لەگەڵ ئێران لەگەڵ توركیا لەگەڵ دەوڵەتەكانیتر لەگەڵ ئەورووپا،‮ ‬لەگەڵ ئەمەریكا،‮ ‬من ئەم سەفەرەی‮ ‬دواییم بۆ ئەورووپا بۆم دەركەوت،‮ ‬كە زۆر موهتەمن بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سوپاس بۆ خوا وڵاتێكی‮ ‬زۆر زۆر دەوڵەمەندمان هەیە،‮ ‬سوپاس بۆ خوا،‮ ‬ئێمە پێویستیمان بەهاوكاری‮ ‬دەرەوە هەیە،‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئێمە بدەن،‮ ‬چۆن ئێمە سوود لەو خێرو بەرەكەتەی‮ ‬ئەم وڵاتەی‮ ‬خۆمان بكەین.


‬سیاسەتی‮ ‬ئێمە ئەوەیە،‮ ‬ئێمە دەبێ سەرچاوەی‮ ‬ژیان بۆ میللەتی‮ ‬خۆمان دابین بكەین،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬هەمیشەیی،‮ ‬ئەوە سیاسەتێكی‮ ‬راست نییە،‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان ببێتە مووچەخۆر،‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬راست نییە و لە ئەنجامدا هەموو میللەتی‮ ‬ئێمە تووشی‮ ‬گەورەترین كارەسات دەبێت،‮ ‬لەبەر ئەوە ئێمە دەبێ سەرچاوەی‮ ‬ژیان بۆ میللەتی‮ ‬خۆمان دابین بكەین،‮ ‬پشت بە كشتوكاڵ،‮ ‬بە گەشتوگوزار ببەسترێت،‮ ‬لەگەڵ هاندانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كارگەو كارخانەی‮ ‬بچووك و ئەوەی‮ ‬كە بازاڕی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هەبێ،‮ ‬یەعنی‮ ‬بەكورتی‮ ‬و پوختی‮ ‬دەبێ خەڵكی‮ ‬ئێمە فێری‮ ‬ماسی‮ ‬گرتن بێ نەك ماسی‮ ‬خواردن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئیعتیماد لەسەر خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬یەعنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئێمە بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی‮ ‬كە ئیعتیمادی‮ ‬تەواوی‮ ‬لەسەر خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬هەتا حكوومەت مووچەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەحكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڵێ ئەوانەی‮ ‬كە فەرمانبەری‮ ‬حكوومەتن با مووچەیان هەبێ،‮ ‬بەڵام هەموو خەڵكێك چاوی‮ ‬لەوەبێ،‮ ‬ببێتە مووچەخۆر،‮ ‬مانای‮ ‬ئەوەیە ئەمە ئینتیحارە،‮ ‬بۆیە سیاسەتی‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە ئێمە ئەو سەرچاوانە دابین بكەین،‮ ‬ئیهتیمامێكی‮ ‬زۆر بەوەی‮ ‬كە كۆچكردن بە پێچەوانەوەبێ،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر بەرەو دێهات،‮ ‬چونكە بەنیسبەتی‮ ‬ئێمە زەمانەتی‮ ‬هەرە سەرەكی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە،‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێمە،‮ ‬دێهاتی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬نابێ دێهاتەكانی‮ ‬ئێمە چۆڵ ببێ،‮ ‬بەڵام بەمەرجێك هەموو خزمەتگوزارییەكی‮ ‬شار بگوازرێتەوە بۆ گوندیش،‮ ‬لەبەر ئەوە ئەمە كاری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و ئینشائەڵڵا بەپێی‮ ‬بەرنامەیەكی‮ ‬رێكوپێك و دروست ئەم بەرنامانە دادەڕێژین‮. ‬لەم بوارانەدا چەند ئێمە سەركەوتن بەدەست بێنین،‮ ‬ئەوەندە ئیحتیرامی‮ ‬خۆمان فەرز دەكەین،‮ ‬من پێشتریش چووم بۆ ئەورووپا،‮ ‬ئەمجارەش چووم،‮ ‬باوەڕبكەن ئەمجارە هەستم كرد ئیحتیرامی‮ ‬كوردستان و هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر زیاترە،‮ ‬ئەویش لەبەر ئەو ئەمن و ئاسایشەی‮ ‬كە هەیە،‮ ‬ئەو پێشكەوتنەی‮ ‬كە هەیە‮. ‬



بەڵام ئەو هەڵبژاردنەی‮ ‬كە بوو،‮ ‬هەڵبژاردنەكان،‮ ‬راستە مومكینە هەندێك ئاڵوگۆڕی‮ ‬تێدابوو،‮ ‬هەندێك موعارەزەی‮ ‬تازە دروست بووە،‮ ‬ئەمە هەموو سرووشتیە،‮ ‬بەڵام مەرج ئەوەیە ئێمە ‬یەكهەڵوێست بین،‮ ‬لەناوخۆمان با گلەیی‮ ‬لەیەكتر بكەین،‮ ‬هەریەكێك بۆچوونی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە جیاوازە،‮ ‬كێشە نییە،‮ ‬بەڵام كە گەیشتە پرسی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬دەبێ ئێمە‮ ‬یەكبین،‮ ‬ئەمە مەرجی‮ ‬سەرەكییە،‮ ‬بەمەی‮ ‬كە هەڵبژاردنێكی‮ ‬سەركەوتووانەبوو،‮ ‬پاك بوو،‮ ‬چونكە چاودێری‮ ‬بیانی‮ ‬لەهەموو وڵاتانی‮ ‬دنیا هاتبوون و زۆر بەدیقەتیش چاودێری‮ ‬هەموو شتێكیان دەكرد،‮ ‬زۆر ئیحتیرامی‮ ‬كوردی‮ ‬زیادكردووە،‮ ‬لەزۆر وڵاتانی‮ ‬تر كە ساڵەهای‮ ‬ساڵە وڵاتن و دەوڵەتن و دەوڵەتیان هەبووە،‮ ‬هەڵبژاردنیان ئەنجامداوە بووە بە بەڵا بەسەریان،‮ ‬لە هەزارو‮ ‬یەك كێشە سەری‮ ‬هەڵداوە،‮ ‬لەكوردستان وانەبوو،‮ ‬ئەمە پێگەیشتنی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە پیشان دەدات،‮ ‬ئەمە هەستكردنی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە بە مەسئولیەت پیشان دەدات،‮ ‬حەقیقەت ئەمە جێی‮ ‬شانازییە،‮ ‬یەعنی‮ ‬هەموو كوردێك هەقە شانازی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵێ راستە ئێمە بۆچوونی‮ ‬جیاوازمان هەیە،‮ ‬زۆر سرووشتییە و زۆر سرووشتی‮ ‬وەریبگرن‮.‬


ئیتر ئەم خاڵانەبوون كە من ویستم عەرزتان بكەم و دەتوانم تەئكیدتان بۆ بكەم كە ئێمە دەست بە بەرنامەیەكی‮ ‬تازە دەكەین،‮ ‬ئینشائەڵڵا چاكسازییەكی‮ ‬تەواو لەسەر هەموو بوارەكاندا دەكەین،‮ ‬پشتگیری‮ ‬ئێوەمان پێویستە،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬ئێوەمان پێویستە،‮ ‬خوای‮ ‬گەورەش ئینشائەڵڵا پشت و پەنای‮ ‬هەموولایەك بێت و زۆر سوپاستان دەكەم‮.‬


 


 


 
زانست
KTV ... خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شیر باشترین شێوازه‌ بۆ نه‌مانى بۆنى سیر  
ئابووری
KTV ... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو 
وه‌رزش
KTV ... ئیركولیسى ئیسپانى تریزیگه‌ى فه‌ره‌نسی ڕاوده‌كات  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... منداڵێكى ته‌مه‌ن 18 مانگه‌، "بیبه‌رى تیژ" وه‌كو شوكوڵاًت ده‌خوات ! 
Copyright © 2010 Kurdistan Television. Developed by HawlerTech