كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî   
Skip Navigation Links
Click on the slide!

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد

KTV ... به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌رێز جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتایى هاتنى ئه‌ركه‌كانى وه‌كو هێزێكى شه‌ڕكه‌ر سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی كر

KTV ... رێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌تنا سالڤه‌گه‌را شۆره‌شا مه‌زنا فاتح مه‌ساژه‌كه‌ پیرۆزباهیێ راستی فه‌رماندار عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌رێ شۆره‌شا مه‌زنا فاتح كر و هێڤیا ته‌ندروستیێ ژبۆ جه‌نابی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

باراك ئۆباما كۆتاییهاتنى ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عیراق راگه‌یاند

KTV ... باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌ جه‌نگاوه‌رییه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێشكه‌شى كرد، رایگه‌یاند: ئه‌ركى جه‌نگاوه‌رى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ ته‌واوى كۆتایى پێهات و ئێستا گه‌لى عێراق به‌رپرسیارى سه‌قامگیرى و ئاسایشى وڵاته‌كه‌یه‌تى.

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن دەكات

KTV ... ئەمرۆ سێشەممە 2010/8/31 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای شانشینی ئەردەن بە سەرۆكایەتی بەرێز عامر ئەلحەدیدی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەردەن. لە دیدارێكدا كە بەرێزان سینان چەلەبی

درێژه‌ ...
Click on the slide!

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد

KTV ... ئه‌مرۆ به‌رێز جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد.

درێژه‌ ...


Links لينك
ڕاپرسى
  
ووتار
نێچیرڤان بارزانى له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا: پارتى ده‌یه‌وێت خۆى له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتوودا بگونجێنێت

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ى خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی ده‌موكراتی كوردستان

نه‌دیم زه‌هاوى: كار بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م

نه‌دیم زهاوه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه‌و، له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل سدقی زه‌هاوییه‌، له‌ سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند تێدا چه‌ندین

ده‌قی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك بارزانی و نوری مالیكی

نوری مالیكی سه‌رۆك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن سنێد و تاریق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی هه‌مه‌ڕه‌نگدا هه‌بێ

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین ، په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى روون و دادپه‌روه‌رانه‌ و شێوازێكن له‌ وتاربێژیی كه‌ باڵابوون به‌ رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربڕین له‌ سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كات،

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وروه‌ ومیهره‌بان خوشك وبرایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانانی به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌به‌شداریتان ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و داخوازیی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م و زۆر زۆر سوپاس

دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان

گۆڤاری گوڵان لە ژمارە (789)دا دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و

ده‌قی وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێوره‌سمی یادی 27 ساڵه‌ى جینوسایدى بارزانیه‌كان

ئه‌مڕۆ لێره‌ له‌ (بارزان) كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ یاده‌وه‌ریه‌كى تال و ئازار به‌خش، له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌ویش رۆژى شومى بێسه‌روشوێنكردنى 8 هه‌زار بارزانیه‌.
  

 
سەرۆكی كوردستان لەپەرلەمانی ئەورووپا: ئێمه‌ پشتگیری به‌هێز له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیادا ده‌كه‌ین



 
kurdistantv@kurdistantv.net

11 تشرين الثاني, 2009

Print this page
KTV ...

لەدرێژەی گەشتە فەرمیەكەیدا بۆ ئەورووپا بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان وتارێكی پێشكەشی كرد، كە ئەمەش دەقەی وتەكەی بەرێزیان: 

سەرۆكی كوردستان دووپاتیكردەوە كوردستان هەمیشە خوازیارە پەیوەندی باشی لەگەڵ توركیا هەبێت و ئەو قسانەی ڕەتكردەوە گوایە كوردستان ببێتە بەشێك لەتوركیاو گوتی: من نازانم كێ ئەو قسانەی كردووە، بەڵام ئەمە شتیكی واقیعی نییە، ئێمە پێمان خۆشە پەیوەندی باشی سیاسی و ئابووریمان لەگەڵ توركیادا هەبێت و ئێستاش هەمانە، بەڵام بڕوا ناكەم هیچ بەرپرسێك گوتبی كوردستان دەبێتە بەشێك لەتوركیا ئەگەر واشی گوتبێ ئەوە ڕای تایبەتی خۆیەتی. 

سەرۆكی كوردستان دەربارەی پەرەسەندنی سیاسی ئەم دواییەی توركیا ئاماژەی بەوەدا ئەوە شتێكی ئیجابیە ئەگەر چیش نەگەیشتۆتە ئاستی ڕاگرتنی پرۆسەی سەربازی، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ماوەی بەر لەئێستا بارودۆخ جیاوازەو گوتی: ئەو گۆڕانەی ئێستا لەتوركیا هەیە بەشتێكی ئیجابی دەزانین، ئەوەش دەزانین كە هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تەواو ببێت و مەسەلەكە چارەسەر بكرێت، بەڵام ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ پێش ئێستا، ئەو فەرهەنگەی كە ئەو هەموو ساڵە لەتوركیادا هەبووە هەروەها ئەو ئۆپۆزیسیۆنە بەهێزەی هێشتا هەیە بەرامبەر بەو هەنگاوانەی كە حكوومەتی توركیا هاویشتوویەتی، ئێمە پێمانوایە دەبێ هانی ئەو هەنگاوانە بدەین و هانیشیان دەدەین بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام و دەبێ نەفەسێكی درێژ هەبێت، دەبێ بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین ئەو پرۆسەیە سەربكەوێ. ئێمە پێمان خۆش نییە پرۆسەی سەربازی بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەر پرۆسەی سیاسی و پرۆسەی ئاشتی سەركەوت واتا پرۆسەی سەربازی نامێنێت، ئەگەر پرۆسەی سەربازیش سەركەوت و بەردەوام بوو واتا پرۆسەی سیاسی نامێنێت بۆیە ئێمە پشتگیری لەپرۆسەی ئاشتی دەكەین. 
 
سەرۆكی كوردستان لەوەڵامی پرسیارێك دەربارەی پاڵپشتی سەركردایەتی سیاسی كوردستانی ئێراق بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا گوتی: ئێستا ئەو پرۆسەیە بۆ ئەوەیە و كێشەیە چارەسەر بكرێ و پەكەكەش بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان لەتوركیاو ببنە بەشێك لەپرۆسەی سیاسی. هەروەها ئاوارەكانی كەمپی مەخمووریش. بۆیە هەرچییەك كە پێویست بێت، ئێمە بتوانین یارمەتی هەموو لایەك بدەین كە ئەم پرۆسەیە سەربكەوێ، ئێمە بەردەوام دەبین و چ لەئێمە داوا بكرێ، ئێمە ئەوە دەكەین، بەڵام بەخۆمان چ دەكەین بە هەقیقەت ئەوە بۆ هەردوولا جێهێڵراوە، چ داوا لەئێمە بكرێ، ئێمە ئەوە دەكەین، بەڵام وەكو پرەنسیپ ئێمە پشتگیریەكی بەهێز لەو پرۆسەیەی ئاشتی دەكەین، ئومێدەوارین برایانی ئێمە لەكەمپی مەخموور بگەڕێنەوە جێگەو رێگەی خۆیان، هەروەها چەكدارانی پەكەكەش بگەڕێنەوە ناو كەسوكاری خۆیان و تەواوی پرۆسەی سیاسی لەتوركیا بگاتە ئاستێكی وا ئیتر شەڕەكە لەناو پەرلەمان بكرێ و پێویستی بە چەك و شەڕ نەمێنێ. 

هەروەها لەوەڵامی پرسیارێكی دیكە دەربارەی گەڕانەوەی پەكەكە، بەڕێزیان گوتی: هەر هەنگاوێك ببێتە مایەی چەسپاندنی ئەم پرۆسەیە ئێمە لاگیری لێدەكەین. پێموایە ئەو گرووپەی كە گەڕانەوەو بەو شێوەیەی كە پێشوازیان لێكرا پێویست نەبوو، چونكە هێشتا پرۆسەكە دەڵەمەیەو نەگەیشتۆتە ئاستێكی وا كە خۆی بگری، لەبەر ئەوەی ئەوەی نەدەهێنا. من پێموایە هەڵەیەك بوو بەم شێوەیە لەبەرژەوەندی كوردو لەبەرژەوەندی پرۆسەی ئاشتیش دانەبوو. ئێمە ئەو تێبینیەمان هەبوو، بەڵام نابێ ئەوە ببێتە هۆی ئەوەی كە ئەم پرۆسەیە بوەستێ.

چۆن دەگەڕێنەوە؟ ئێستا باس لەوەیە كە چۆن بگەڕێنەوە. ئەوەی ئێمە دەیبینین، ئێستا دەوڵەتی توركیا چارەسەری هۆیەكان دەكات، ئەو هۆیانەی وای كردووە ئەم گەنجانە چەك هەڵبگرن. كە ئەم هۆیانە چارەسەر كران، عەینی ئەو گرووپانە دەگەڕێنەوەو ئیتر پێویست بەوە نامێنێ چەك هەڵبگرن. وردەكاریەكەی بۆ خودی دەوڵەتی توركیاو ئەوان جێهێڵراوە، ئێمە ناچینە ناو ئەو وردەكاریانەوە. 

سەرۆكی كوردستان نیشانیدا زۆربەی داهاتی ئێراق لەنەوت و گازەوەیە و هەموو لایەك لەسەر دابەشكردنی ئەم داهاتە رێككەوتووە. 

سەرۆك بارزانی گوتی: ئێمە كۆكین لەسەر دابەشكردنی داهاتی وڵات كە زۆربەی داهاتەكە لەنەوت و غازەو هیچی دیكە نییە. نەوت و غازی موڵكی هەموو میللەتی ئێراقەو داهاتەكەشی بۆ هەموو خەڵكی ئێراقە بەشێوەیەكی یەكسان، ئێمە لەگەڵ ئەو پرەنسیپە داین.  سەرۆكی كوردستان دووپاتیكردەوە كورد داوای دابەشكردنی ئێراقی نەكردووەو ناشبێتە هۆكاری ئەو دابەشكردنەو گوتی: ئێمە وەكو كورد نە داوامان كردووەو نە دەشبینە هۆكاری ئەو دابەشكردنە، بەڵام ئەگەر برایانی شیعەو سوننە بڕیاریاندا ئەو كاتە دەبێتە بەرپرسیارێتی ئەوان. ئێمەش سەلماندمان ئێمە پابەندی ئەوەین و ئەمەش ماددەیەكی دەستوورییە.

 دەربارەی هەڵبژاردنی دادێ و پرسی كەركووك و هەڵوێستی كورد لەمبارەیەوە سەرۆكی كوردستان گوتی: ئێمە لەگەڵ هەموو حزبەكان دانیشتووین پێش ئێستا لەسەر ئەو بابەتە، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن بە لیستی كراوە دەبێت دابەزین بەیەك لیست زەحمەتە، بەڵام هەموو لایەك پەیمانیان داوە هەتا ئەگەر لەپەرلەمانی كوردستاندا بۆچوونی جیاواز هەبێ كە زۆر ئاساییە گفتوگۆ و شەڕیش دەبێ، بەڵام لە دەرەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لەناو پەرلەمانی فیدراڵ هەموویان یەكهەڵوێست دەبن و هەموولایەك ئەو پەیمانەی داوە كە كورد یەكهەڵوێست و یەك دەنگ بن لە پەرلەمانی بەغدا.

سەرۆكی كوردستان گەشبینی خۆی بە ئاسۆی ڕووناكی پەیوەندی نێوان كوردستان و توركیا نیشانداو گوتی: ئێمە ئاسۆی پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا زۆر رووناك دەبینین و پێموایە شتی هاوبەشمان زۆرە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی، ئەو پرۆسەیەی ئاشتیش لە ئێستا توركیا دەستی داوەتێ یاریدەدەرێكی زۆر گەورە دەبێت بۆ پێشڤەچوونی پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا، پێموایە ئەو دەرفەت و ئاسۆیەش لە نێوان ئێمە و توركیا هەیە بۆ ئەو پەیوەندییانە لە شوێنی دیكە نییە.

دەربارەی پرسی یاسای نەوت و گاز، سەرۆكی كوردستان ڕوونیكردەوە، یاساكە دوو بەشە، یاسای نەوت و گاز و یاسای داهات، گوتی: دەستووری ئێراق دەڵێ نەوت و گاز بۆ هەموو گەلی ئێراقەو داهاتیش بۆ هەموو گەلی ئێراقەو ئێمە هیچ ناكۆكییەكمان لەوبارەیەوە نییە، ئێستا تا سەرژمێریی مەركەزی دەكرێ ڕێككەوتن وایە تا ئەو ناوچانەی دابڕاون نەیەنەوە سەر هەرێمی كوردستان پشكی هەرێمی كوردستان %17یە. كە سەرژمێریی مەركەزی كرا قەبارەی هەر لایەنێك دیاردەكەوێت.

ئێمە لەگەڵ ئەوەین پشكی كوردستان ڕاستەوخۆ بچێتە سەر حیسابی هەرێمی كوردستان نەك لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی بەغداو وەزارەتی دارایی بەغدا، چونكە زۆرجار بودجەكە وەكو چەكێك دژی ئێمە بەكاردێنن، ئێمە لەسەر ئەم خاڵە دەربارەی یاسای دابەشكردنی داهات سوورین ئەمە هەڵوێستی ئێمەیەو مافی خۆشمانە. ئێمە دژی یاسای نەوت و گاز نین و سەلماندمان ئێمە پابەندی دەقی دەستوورین. ئێمە لە حوزەیرانی ڕابردوو توانیمان ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل لە كێڵگەی نەوتی زاخۆ بەرهەمی بهێنن و خستمانەسەر بۆڕی مەركەزی كە لەئێراقەوە دەچی بۆ توركیا و داهاتەكەی لەگەڵ هەموو نەوتی تری ئێراق تێكەڵ دەكرێ.

سیاسەتی وەزارەتی نەوتی ئێراق سیاسەتێكی فاشیل بوو، وەزارەت لە ئیدارەكردنی بواری نەوتیدا شكستی خوارد، بۆیە ئێمە زۆر پابەندی بڕیارەكانی وەزارەتی نەوتی ئێراق نین، چونكە فاشیل بوو خزمەتی گەلی ئێراقی نەكردو 8 ملیار دۆلار لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو بۆ وەزارەتی نەوتی ئێراق تەرخانكرا نەیانتوانی یەك پاڵاوگەش دروستبكەن و بەرهەمی نەوتی ئێراقیش دابەزی لەجیاتی ئەوەی بەرز بێتەوە، جا ئێمە چۆن پابەندی بڕیارەكانی وەزارەتێكی وا فاشیل بین.


ئێستا ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنرێ، بەڵام بەپێی قسەی شارەزایانی كەرتی نەوت لە كۆتایی 2011 دا لە یەك ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێ.  سەرۆكی كوردستان دووپاتیكردەوە پرسی كەركووك هۆكاری سەرەكی شەڕە یەك لە دوای یەكەكانی میللەتی كورد بووە لەگەڵ ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی ئێراق، سەرۆكی كوردستان گوتی: ئێمە دەمانەوێ ئەو گرفتە بۆ نەوەكانی دیكە نەمێنێت و چارەسەری بكەین، دەستووری ئێراق %85 ی گەلانی ئێراق دەنگی بۆ داوەو ڕێگەچارەی چارەسەركردنی كێشەی كەركووكی داناوەو ئێمە بەو چارەسەرە ڕازین كە ئاساییكردنەوەو سەرژمێری و ڕیفراندۆمە، لەمە زیاتر چی؟ خەڵكی كەركووك خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات نە ئێمەو نە حكوومەتی فیدڕاڵ و نەهیچی دیكە، خەڵكی كەركووك خۆی بڕیار دەدات جا با ئەو دەرفەتە بەوان بدرێ بەمشێوەیە ئەو بۆمبە تەوقیتكراوە هەڵدەوەشێندرێتەوەو هیچ كاریگەریشی نامێنێت ئەگەر نا بێگومان بۆمبی تەوقیتكراوەو لەوانەیە كاریگەریی خراپی هەبێت، ئێمە دەمانەوێ ئەو مەترسییە نەهێڵینەوە، بەداخەوە هێشتا تیرۆر كارایە بنبڕ نەبووەو مەترسیی ئەوەمان هەیە تا لە هەڵبژاردن نزیكتر ببین تیرۆر زیاتر ببێت.    


 


 


 
زانست
KTV ... خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شیر باشترین شێوازه‌ بۆ نه‌مانى بۆنى سیر  
ئابووری
KTV ... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو 
وه‌رزش
KTV ... ئیركولیسى ئیسپانى تریزیگه‌ى فه‌ره‌نسی ڕاوده‌كات  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... منداڵێكى ته‌مه‌ن 18 مانگه‌، "بیبه‌رى تیژ" وه‌كو شوكوڵاًت ده‌خوات ! 
Copyright © 2010 Kurdistan Television. Developed by HawlerTech