(وته‌بێژی لیستی كوردستانی (ئاسۆ كه‌ریم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا،
كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌ستی ماڵپه‌ری كوردستان
TV گه‌یشتووه، تێیدا ده‌رباره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی لیستی گۆڕان كه وتوویه‌تی: لیستی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ، چاره‌نووسی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش وه‌كو په‌رله‌مانی پێشر بێت"
چه‌ند خاڵێكی روونكردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
روونكردنه‌وه‌یه‌ك
ده‌رباره‌ی قسه‌كانی به‌ڕێز كوێستان محه‌مه‌د
به‌ڕێز كوێستان محه‌مه‌دی سه‌رۆكی فراكسیۆنی لیستی
گۆڕان له
لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه ده‌ڵی " لیستی ده‌سه‌ڵات
ده‌یه‌وێ،
چاره‌نووسی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش وه‌كو په‌رله‌مانی پێشتر بێت".
ئێمه وه‌كو
لیستی كوردستانی له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كوێستان خاندا، ده‌ڵێین:
1- به‌گوێره‌ی دۆكیومێنته ره‌سمییه‌كان، ده‌وره‌ی
دووه‌می په‌رله‌مان
كه به‌ڕێز كوێستان محه‌مه‌د خۆی تێیدا سه‌رۆكی
فراكسیۆنی
سه‌وز بووه، كار و وه‌زیفه‌ی بنه‌ڕه‌تیی خۆی ئه‌نجامداوه‌و
چه‌ندین
قانوون و پرۆژه‌ی ده‌ركردووه له‌وانه پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. ئێمه هیوامان وایه، به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌مووان،
ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش ته‌واوكه‌ری ده‌وره‌كانی
تری په‌رله‌مان بێت و هه‌م ئه‌كتیڤترو هه‌ڵسوڕاوتر
بێت له ئه‌داكردنی وه‌زیفه‌و ئه‌ركه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی
خۆی به هاوكاری هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی و
دادوه‌ری.
2- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌رێز كوێستان خان ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م ده‌وره‌یه
ئه‌كتیڤ نابێت و ناكاری ئه‌دای وه‌زیفه‌ی خۆی بكات،
ئه‌وه جاری
زووه حوكمێكی وا به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی په‌رله‌ماندا
بدری. به
دوو جه‌لسه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه ساغ نابێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌ی ئیستغرابی ئێمه‌یه.
3- به‌شی هه‌ره زۆری جه‌لسه‌ی یه‌كه‌م و ته‌واوی
جه‌لسه‌ی
دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه پێشنیاره بووه كه له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنی مادده (38)ی
په‌یڕه‌وی
ناوخۆی په‌رله‌مان تایبه‌ت به لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ناو
په‌رله‌مان،
خرابووه به‌رده‌م په‌رله‌مه‌نتارانه‌وه.
4- له‌م دوو جه‌لسه‌یه‌دا، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ
ده‌رفه‌ت به
ته‌واوی په‌رله‌مه‌نتاران و فراكسیۆنه‌كان دراوه كه بیر‌ورا
و پێشنیار و
رای خۆیان له‌باره‌ی ناوی یه‌كه-یه‌كه‌ی لیژنه‌كان ده‌رببڕن و ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم كه ره‌نگه له‌به‌ر تازه‌یی
ئێمه‌ی په‌رله‌مه‌نتاران، وتووێژێكی زۆر و
دوباره‌كراوه و زیاد له پێویستیش له‌سه‌ر ناوی لیژنه‌كان
كرابێت. به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شم له ماوه‌ی دوو
جه‌لسه‌دا،
له كۆی (18) لیژنه‌دا، ناوی (13) لیژنه بڕاوه‌ته‌وه.
5- وه‌كو له سه‌ره‌وه گوتم، پێشنیاری هه‌مواركردنی
مادده 38
كه تایبه‌ته به ناو و ژماره‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان
له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرابوونه روو، پێشنیاره‌كانیش
سه‌باره‌ت
ناوی ئه‌م لیژنه یان ئه‌وی تر، له لایه‌ن ته‌واوی
فراكسیۆنه‌كانه‌وه
خرانه روو، نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن په‌رله‌مه‌نتارانی "ئۆپۆزیسیۆن"ـه‌وه.
چونكه جاری كابینه پێك نه‌هاتووه تا بزاندری كی
له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه و كی له به‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
نیشتمانییه. دواتریش وه‌كو باوه، پێشنیاره‌كان خراونه‌ته
ده‌نگدانه‌وه‌و
به زۆرینه‌ی ده‌نگ كه هه‌موو جاران وه‌كو یه‌ك نه‌بوون،
په‌سند
كراون.
6- په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو هه‌ر په‌رله‌مانێكی
دیموكراتی،
چه‌ندین لیستی تێدایه و شتێكی زۆر سروشتیشه، له‌باری وادا
زۆرینه‌و كه‌مینه
ده‌رهه‌ق به‌م پێشنیار یان ئه‌و پێشنیار دروست ببی،
بۆیه هه‌ق
نییه ئه‌و پره‌نسیپه‌مان قبوڵ نه‌بی.
7- سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ-یش، له
راستیدا (4)
پێشنیار هه‌بوو نه‌ك (1) پێشنیار، ئه‌و پێشنیارانه‌یش
له‌لایه‌ن
په‌رله‌مه‌نتارانی سه‌رجه‌م لیسته‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون،
نه‌ك
لیستێكی دیاریكراو، جا چ ئۆپۆزیسیۆن بی یان له لیستی زۆرینه. سه‌ره‌نجامیش ناوی لیژنه‌كه وه‌كو خۆی مایه‌وه‌و به زۆرینه‌ی (62) ده‌نگ په‌سندكرا. بۆ زانینیش چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیستی
كوردستانیش ده‌نگیان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و
لیژنه‌یه وه‌كو خۆی نه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه
زۆرینه‌و كه‌مینه‌یه.
چ بكه‌ین گه‌مه‌ی دیموكراتی ئاواهیه.
8- سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و
شه‌هیدان و
قوربانییانی جینۆساید. راسته ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نتارێكی لیستی گۆڕان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو كه له جیاتی وشه‌ی پێشمه‌رگه،
(پاسه‌وانی هه‌رێم) دابندری به‌بیانووی
رێكهاتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق، لی
دواتر چه‌ند
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تری هه‌مان لیست بۆیان راست كرده‌وه‌و
گوتیان با
وشه‌ی پێشمه‌رگه بمێنێته‌وه به‌ڵام له‌ناو دوو كه‌وانه‌دا
بنووسری
پاسه‌وانی هه‌رێم. له‌كاتێكدا، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م وشه‌یه، وشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌یه‌و هیچ مۆركێكی حزبایه‌تی پێوه
دیار نییه‌و وه‌كو سیمبولێكی خه‌باتی
رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مانی لێهاتووه..له راستیدا،
له
دانیشتنه‌كه‌دا، باس باسی ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه‌و لیژنه‌كانی تر نه‌بووه تا بگوتری تا پێشمه‌رگه پاسه‌وانی هه‌رێم بن و "
مووچه‌و ئیمتیازه‌ته‌كانیان وه‌ك مووچه‌و
ئیمتیازاتی به‌غدادی لێبكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ
زیاتره..".
9- له زۆربه‌ی ده‌نگدانه‌كاندا، ته‌واوی ئه‌ندامانی
لیتستێكی
دیاریكراو ( بۆ نموونه لیستی كوردستانی) به به‌ڵی یان به
نه‌خێر ده‌نگیان
بۆ پێشنیارێك سه‌باره‌ت ناوی ئه‌م یان ئه‌و لیژنه‌یه
نه‌داوه. ده‌توانم
هه‌مان شت، كه‌مو زۆر، بۆ لیسته‌كانی (خزمه‌تگوزاری و
چاكسازی) و (گۆڕان)یش
ببێژم. ئه‌وه‌ش ئێمه به سه‌ره‌تایه‌كی ئیجابی
ده‌زانین له
كاری په‌رله‌مه‌نتاریدا.
10- سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان-یش،
ده‌رهه‌ق به‌و
فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكوومه‌ت كه گوایا له‌به‌ر هۆی سیاسی به
شێوه‌ی زاره‌كی
یان به نووسراو ده‌ركراون یان له شوێنه‌كانیان
دوورخراونه‌ته‌وه،
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی كه جاری چاوه‌ڕوانی ئاكامی
ئه‌و لیژنه‌یه
ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
ئاسۆ كه‌ریم
وته‌بێژی ره‌سمیی
لیستی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان
9/9/2009