Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 22:40

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەجمەدین یوسفی دەکات

نه‌جمه‌دین یوسفی له‌ساڵی 1957 له‌ شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ پارتیمانه‌وه‌ ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر (نه‌جمه‌دین یوسفی)، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی نەجمەدین یوسفی كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر(نه‌جمه‌دین یوسفی) به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و ناودار و كادیر و سه‌ركرده‌ی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی (نه‌جمه‌دین یوسفی)مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و تێكرای كه‌س و كاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی پارتیمان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ سه‌بروئارامی ودڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.

نه‌جمه‌دین یوسفی له‌ساڵی 1957 له‌ شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ پارتیمانه‌وه‌ ده‌كات و دواتر له‌ سەرەتاکانی هەڵگریسانی شۆڕی مەزنی ئەیلول ده‌چێته‌ ناو ریزه‌كانی شۆڕش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و کادیرێکی بوێر له‌ به‌ر لێهاتوویی ده‌كرێته‌ ئه‌ندامی ناوچه‌ و دواتر له‌ساڵی 1963 به‌رپرسیاریه‌تی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی پێده‌سپێردرێت و پاشانیش ده‌بێته‌ كارگێری لقی یه‌كی پارتیمان.

هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو له‌ ساڵی 1979 وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به‌رپرسیاریرتی لقی یه‌ك وەردەگرێت. جیالەوە له‌ ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانی خرێنه‌ و لۆلان و شنۆ و دۆڵی بالیسان و سنوری لقی دووی پارتیمان به‌و په‌ڕی لێهاتووی و دڵسۆزییه‌وه‌ راده‌په‌ڕێنێت.

خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بوو به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مرو كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌و پێناوه‌شدا له‌ خزمه‌ت و تێكۆشان به‌رده‌وامبوو، له‌ چه‌ند ساڵی رابردووشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كردووه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره‌بوو.

جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ئێوه‌ و تەواوی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات..

انالله وانا الیه‌ راجعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان


نەجمەدین سەعید عەلى یووسفى جیا لەوەی خەباتگێڕ و تێکۆشەرێکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بووە، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی دەڤەری بادینان بووە.

- له‌ ساڵی 1941لەدایک بووە.

-  په‌یمانگاى كشتوكاڵى به‌غداى ساڵى 1958

ته‌واو كردووه‌.

له‌ ساڵى1957 په‌یوه‌ندى به‌ ریزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ كردووه‌.

-   له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 1961 هاتووەته‌ ناو رێزه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوول.

-  له ‌ساڵى 1962 پێشمه‌رگه‌و كادربووه‌و له‌ ساڵى 1963 بووەته‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى ئامێدى پ.د. كوردستان،

- له‌ ساڵى بووەته‌ به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى ئامێدى.

-  له ‌ساڵى 1965 بووەته‌ قایمقامى قه‌زاى ئامێدى.

-  له‌ ساڵى 1970 بووەته‌ كارگێڕى لقی 1ى پارتى.

-  ساڵی 1979 بووەته‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى.

-  له‌ ساڵانى 1983ــ 1984 به‌رپرسى لقى 1ى پارتى بووه‌.

-   له‌ ساڵانى 1985ــ 1986چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تى له‌ چه‌ندین ده‌ڤه‌ر له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ به‌تایبه‌تى خرێنه‌ و لۆلان و شنۆ.

به‌شدارى و سه‌رپه‌رشتیى ‌چه‌ندین چالاكى سه‌ربازى كردووه‌ له‌ هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان.

ده‌رچووى خولى یه‌كه‌مى كادیرانى پارتی بووو له‌كۆنگره‌كانى ساڵانى 1964، 1966، 1970.

په‌رتووكێكى له‌سه‌ر شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان ساڵى 1981

به‌رهه‌مهێناوه‌.

له‌ ساڵى 2000 كۆمه‌ڵه‌ى نیشته‌جێكردنى خیزانى شه‌هیدانى دامه‌زراند و به ‌به‌رپرسى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ توانى خانوو بۆ 2150ماڵه‌ شه‌هید له‌ دهۆك دروست بكات، هه‌روه‌ها هاوكارى بۆ به‌شێكى زۆر له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دابین بكات.

به‌ درێژاییى ته‌مه‌نى خزمه‌تێكى زۆرى خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان ودۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان كردووه‌ كردووه‌.

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.